هەڵكۆڵراوی دێلێژە

    پرۆفایلی پێگە

    ئەم هەڵكۆڵراوە سەرنجراكێشە، لە نزیك گوندی دێلێژەى نوێیە، نزیكەی 25كم لە ڕۆژهلات- باشوری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە كوردستانی عێراق. گوندەكە دەكەوێتە لێژاییەكانی قەرەداغ، كە بریتییە لە درێژەی چیای زاگرۆسی ڕۆژئاوا. جۆگەی ئاوەكان كە لە گوندی دێلێژە و گوندی سۆڵەوە دەڕوات لە باكوریدا، لە دوری 3.5كم بەرەو رۆژئاوا لەگەڵ جۆگەی باسەڕەدا یەكدەگرنەوە كە لەوان گەورەترە. ڕاستەوخۆ لە دوای ئەو خاڵەی كە جۆگەكان تێیدا یەكدەگرنەوە، ڕوبارەكە بە گردێكی بەرزدا تێدەپەڕێت ودەڕژێتە دەربەندەكەوە كە بە دەربەندی باسەڕە ناسراوە.

    ئەو وێنەیەی كە لە ڕووی باكوری ئەو ڕاڕەوەدا نەخشكراوە (سەیری پانوَڕاما بكە) بەهۆی داڕزان و بچوكی قەبارە و شوێنەكەی كە تاڕادەیەك دوورە، زۆر بەكەمی لە دەرەوەی عیراقدا ناوبانگی پەیدا كرد، تەنانەت لە دەروەی كۆمەڵگای شوێنەوارناسانی سلێمانیش زۆر ناسراو نەبوو. بارودۆخی ئێستای كارەكە ڕاڤەی ناوەڕۆكی بابەتەكە و ئاڵنگاریەكانی ڕووداوە یەك لەدوا یەكەكان پێشكەش دەكات، بەڵام هەرچۆنیك بێت دەكرێت مێژوەكەی بگەڕێندرێتەوە بۆ سەدەكانی سەرەتای هەزارەی 2 ى پێش زایین.

    هەڵكۆلراوی دێڵیژە

    پێكهاتەی بەردین وهەڵكۆڵراوەكەی دێلێژە

    دیمەنە سروشتیەكانی دەوروبەری دەربەندی باسەڕە

    ناو ڕاڕەوی دەربەندی باسەڕە

    هەڵكۆڵراوی دێلێژە لەسەر ڕووی باكوری دەربەندی باسەڕە نەخشكراوە. ئەم ڕووە بە چڕیی و بە چەند چینێكی ئەستوری لەیەك جیاكراوەی سەر ڕووە لارە نیشتوەكان داپۆشراوە، هەڵكۆڵراوەكە دەكەوێتە سەر ڕوتەختێكی گەورە بەشێوەیەكی تایبەت لە سەرووی ئاستی چاوەوە. چوارچێوە لاكێشەییەكەی هەڵكۆڵراوەكە تا رادەیەك بچوكە (سەیری دوبارە پێكهێنانی فۆتۆگرامەتری بكە). قەراغەكانی بە ووردی چەماوەتەوە، جگە لەوە لێوارەكانی دیار نیە، دیزاینی شێوەكە بەتەواوی داڕزاوە هەروەها توشی لەناوچونێكی زۆر بۆتەوە بەهۆی ئەو درزە گەورەیەی كە بەلاری و بەدرێژایی پێكهاتەكەدا دەڕوات، ئەو كەلەبەرەی كە لە نزیك ناوەندی دیزاینەكەدا هەیە وا پێدەچێت كە بەهۆی دیاردەی سروشتی كونیلەداری بەردەوەبێت (چەندەها كەلەبەری هاوشێوە لەنزیكیەوە دەبینرێن). هەروەها ئەوەی جێگای باسكردنە ئەوەیە كە هەڵكۆڵراوەكە بە نوسین داپۆشرابوو لەو كاتەدا كە تیمی MMM هەستان بە دۆكیومێنتكردنی لە سالی 2017.

    توخمی سەرەكی دیزاینەكە بریتیە لە هەڵكۆڵراوی كەسێكی وەستاو كە بەشی زۆری بەرزایی بۆشایی پێكهاتەكە داگیردەكات. سەری كەسە هەڵكۆڵراوەكە بە تەواوی شكێنراوە، بەڵام شێوەی شكاندنەكە وەكو كڵاوێكی نوك تیژی خواوەندەكان دەردەكەوێت. هەروەها قاچەكانی كەسە هەڵكۆڵراوەكە رووەو لای چەپە، جگە لەوەی دامێنی پۆشاكەكەشی لە قولەپێیدا بە ڕوونی دەبینریت.

    بەشی سەرەوەی قۆڵی كەسە هەڵكۆڵراوەكە لە نێوان شان و ئانیشكیدا بە ئاسۆیی درێژدەبێتەوە لە پشتەوە، و90 پلە دەچەمێتەوە لە ئانیشكیدا هەروەكو بڵێی مەچەكی بە ئەستونی لەدواوە گیرابێت بەرەو خوارەوە. ئەو ڕوبەرەی لە پشت خواوەندەكەوەیە پركراوەتەوە بە هەڵكۆڵراوێك كە وەك كەسێكی تر دەردەكەوێت بەڵام بە پێوەرێكی بچوكتر. دەتوانرێت سەری كەسەكە لە نزیك خالی یەكگرتنی دوو درزی گەورە لە دیوارەكەدا ببینرێت، پێدەچێت ئەم كەسە هەڵكۆڵراوە كڕنوشی بردبێت كە قۆڵەكانی درێژبونەتەوە بۆ پێشەوە، هێڵێكی زۆر باریك كە پێدەچێت پەتێك بێت درێژدەبێتەوە لە نێوان دەستی خواوەندەكە و سەری كەسە هەڵكۆڵراوەكەدا بۆیە بێگومان ئەو كەسە دیلە.

    لەو جۆرە نەخشەدا، دەكرێت پێكهاتەكە بەراورد بكرێت لەگەل هەندێك لە هەڵكۆڵراوە بەردینیەكانی تردا كە لە هەرێمەكەدان، كە تیایدا خواوەندەكان دەستبەسەر بەندكراوەكاندا دەگرن لەڕیگەی پەتێكەوە.ڕونكردنەوە و مشتومڕی ئەم هەڵكۆڵراوانە وەك یەك كۆمەڵ كراون لە " J. Nicholas Postgate and Michael D. Roaf, “The Shaikhan Relief,” الرافدَین18 (1997): 143–156. هەروەها سەیری مۆرە لولەكیەكەی شو-ئیلیا بكە لە ئەشنونا (لە سەردەمی وەچەی سێیەمی ئور دا)، كە خواوەندە نێرینەكە یاید ڕادەوەستێت لەسەر دیلێك كە بەگوریس بەستراوەتەوە لە ڕێگەی ئەڵقەی لوتیەوە (سەیری شێوە ڕونكراوەكە بكە، هەروەها مشتومڕەكە لە Burchard Brentjes, “Zum Vorbild des Annubanini-Reliefs,” Das Altertum 12 (1966): 131–135) كە ئەمە خوویەكی خواوەندی ئینانا/عشتارە، كە لەوانەیە هەمان دیاردەبێت كە لە دێلێژە دا دەبینرێت (لەگەل ئەوەشدا بارودۆخی هەڵكۆڵراوەكە یاریدەدەرنەبوو لە دیاریكردنی شوناسی كەسە هەڵكۆڵراوەكەدا).

    نزیكترین هاوتای ئەم هەڵكۆڵراوە كە ئەگەری دوزینەوەی هەبێت بریتیە لە هەڵكۆڵراوی سەرپول زوهابە، كە خواوەندەكان بەهەمان شیوە قۆڵیان لەگەڵ پەتێكدا درێژدەكەن، كە بەرەو دوو دیلی بچوك لە پشتەوە درێژدەبێتەوە. لەم هەڵكۆڵراوە و هەندێك هەڵكۆڵراوی تردا، فەرمانڕەواكە بەرامبەر خواوەندەكە دەوەستێت (ئەگەر بێتو ئەو خواوەندە نێرینە بێت یان مێینە) و پێی لەسەر قوربانیەكی ترە كە كڕنوشی بردوە.

    بەڵام پێدەچێت كە ئەمە هەمان ئەو بارەنەبێت كە لە هەڵكۆڵراوەكەی دێلێژەدا هەیە، ئەو ڕوبەرەی لە بەردەم خواوەندەكاندایە، بریتیە لەو بەشەی كە كەمتر روونە لە وێنەكەدا. سەرەڕای ئەو فەوتانە زۆرەی توشی هاتوە هێشتا هێڵە كنتوریەكان لێرەدا وەك شێوەی مرۆڤێك دەخوێندرێتەوە-كە لەوانەیە فەرمانڕەوایەك بێت-هاوتایەكی سیمبول ئاسا و ڕوون نیە بۆ دوالیزمەی فەرمانڕەوا-خواوەندەكان كە بەو شێوەیە لە نزیكەوە و بە وردی ببینرێت، هەروەها سەبارەت بە خاڵی چوونە ناویەكدا. بە ئاڕاستەی لێواری چەپی هەڵكۆڵراوەكە، هەندێك زبری و چاڵ و چۆڵی لە سەر ڕووی بەردەكەدا هەیە، بەڵام تا ڕادەیەكی زۆر سفتە، و دیار نیە ئەگەر شتێكی تێدا هەڵكۆڵرابێت یان نە. پێشبینی دەكرێت كە لە داهاتوودا لێكۆڵینەوە بكرێت لە پێناو دۆزینەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو وێنە سەرسوڕهێنەرە.

    بە پشتبەستن بە جۆری سیمبولەكان و ستایلی هەڵكۆڵراوەكەی دێلێژە دەكرێت مێژووەكەی بگەڕێندرێتەوە بۆ كۆتاییەكانی هەزارەی سێیەم یان سەرەتاكانی هەزارەی دووەمی پێش زایین. ژمارەیەك هەڵكۆڵراوەی بەردینی ئەو سەردەمە لە دەوروبەری ناوچەكەدا دۆزراونەتەوە كە باسی فەرمانڕەوای سەركەوتوو دەكەن (وەك دەربەندی گەورِ و دەربەندی بێلولە)، هەندێ هەڵكۆڵراوی تر هەیە كە پەیوەندی فەرمانڕەوا و خواوەندەكان دەگرێنە خۆی، وەك ئەمەی دێڵیژە، ئەوەش ئەو بۆچونە پشتڕاستدەكاتەوەكە ئەم هەڵكۆلراوەیە لە لایەن فەرمانڕەواكەوە ڕاسپێردراوە بە هەڵكۆڵینی، فراوانی پانتایی كاتەكە و نەبونی هیچ دەقێك ڕێگرە لەوەی كە بتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ كەسایەتیەكی دیاریكراو، وا پێدەچێت كە ئەمە لەسەر ڕاسپاردەی بنەماڵەیەك دروستكرابێت كە لە ناوجەرگەی مێزۆپۆتامیادا بووە، كە لە وانەیە لە كاتی هێرشێكی سەربازیدا لە ناوچەكەدا بوبێت، لەوانەشە وەك هەڵكۆڵراوەكەی ئەنوبانینی، لە لایەن شانیشینێكی لۆلۆییەكانەوە بوبێت یان هەر فەرمانڕەوایەكی تری ناوچەكەوە، پێشبینی دەكرێت كە لە داهاتودا توێژینەوەی زیاتر بكرێت بۆ دۆزینەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم وێنە سەرنجڕاكێشە.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز(2020)