خانوی یەعقوب ئاغا

بەروار

سەدەی 19

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
پایز 2013
جۆری پێگە
بينای شارستانی، بازرگانی، نيشتەجێبون
شار
ئەربیل/هەولێر
پارێزگا/هەرێم
ئەربیل/هەولێر
    ميديا

    کەوانەکانی هەیوان و قادرمەکان

    ژووری مێوان: ئاگردان

    ژووری مێوان: دیمەنە جیاوازەکان و ووردەکاری

    بوشایە جیاوازەکانی ناوەوە و ووردەکاری

    منارەی نێزیك

    ئەم کۆمەلگە گەورەیە ئێستا دابەشکراوە بۆ دوو بەش بەهۆی ڕێگای سەنتەری قەلاکە کە لە ساڵی 1958 درووستکراوە کە لە باکوری قەلاکە بۆ باشور دەروات. لە خانووەکە حەوشێکی گەورە هەبوو کە بە سێ بەشی دوو نهومی دورپێچکرابوو. هەندێك پارچەی گەورە لە بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە تەواوی لو ناوچوون. ئەوەی ماوە تەنیا چەند پارچەن لە بەشی سەرەکی، لەگەڵ هێوانێکی دوو کەوانەیی. ژووری مێوان دەکەوێتە پشت کەوانەکەی هێوانی ڕۆژهەڵات، کە ئاگردانێکی سەرنجراکێش لە ناو دیوارەکەی ڕۆژهەڵاتدا هەیە. هەیکەلێکی بچوكی بە گومەز لەلای ڕۆژئاوای ژوورەکە درووستکراوە، ئەم هەیکەلە پێشنیار دەکات کە لەوانەیە ژوورەکە وەك حەمامی تایبەت بەکارهاتبێت. زەخرەفە و نەخش کە بە ڕەنگی شین و سەوز و زەرد بۆیەکراون، لەگەل نەخشی گێچی ئەندازەیی و گیایی لە چواردەوری خانووەکە هەن.

    Al Yaqoobi, D., et al. 2012. Highlights of Erbil Citadel. Erbil: High Commission for Erbil Citadel Revitalization.

    ناوەڕۆك
    هێلین مەلکۆ (2016)
    چاککردنی ناوەڕۆك
    ماسيو پيبڵز(12/1/19)