پرۆفایلی پێگە
كانی سپی یەكێكە لە چەندەها بینا كە دەكەونە شیوی لالشی پیرۆز، بە دوری نیو كیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاواوە، وە هەندێك بەرەو بەرزی گردەكە لە مەزاری شیخ ئادیەوە كە دەكەوێتە ناوەندی ناوچەكەوە، پێدەچێت كە لە سەدەی 12-13زایینیدا دروستكرابێت، وە دەكەوێتە سەر كانی سپی كە ئاوێكی گرنگ وپیرۆزە وبەكاردێت بۆ نەریتی موركرنی ئێزیدیەكان (هاوشێوەی نەریتی باپتیزمی كریستیانەكان)، سەرجەم ئێزیدیەكان كە لە نزیك لالش نیشتەجێن ئەم نەریتە لێرەدا پیادە دەكەن، بەڵام ئەو ئێزیدیانەی كە دورن لەوكانیەوە ئەوا ئاوی كانیەكەیان بۆ دەبرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەو نەریتە لە شوێنێكی تر.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
سەیری وەسفی بیناكە بكە لە Drower 1941, 159–161; Açikyildiz 2010, 177–180.
دەقەكان
دەقەكان:
تەنها یەك دەق دۆزراوەتەوە لە بیناكەدا، كە بەزمانی عەرەبی نوسراوە لە سەر ڕوتەختێكی مەڕمەڕ لە نزیك دەروازەی سەرەكی وەكو لای خوارەوە هاتوە:
- سەرەوە: 'كانی سپی'
- ناو شێوە لەبزینەییەكە: 'تاووسی پاشا'
- ژێر شێوە لەبزینەییەكە: 'كانی سپی'
- ژێرەوە: 'من ئەو پاشایەم كە هەمیشە هەم، بە حەوت ناو ناونراوم، ناوێك لەسەر كانی سپی، زیندو وباڵا'
مێژوو
لە بیروباوەڕی ئێزیدیدا كانی سپی وەك ناوەندی دروستبونی گەردون دیاریدەكرێت، وباوەڕیان وایە كە ئەوە سەرچاوەی یەكەمی سەرجەم ئافراندنەكانە، وەك پاكژترین ئاو ئاژمار دەكرێت ونمونەییە بۆ نەریتە پیرۆزەكان، نەریتی موركرن هاوشێوەی باپتیزمی كریستیانەكانە، قۆناغە سەرەتاییەكانی ئەو بینایە بۆ سەدەكانی 12 و13 زایینی دەگەڕێنەوە، سەرەڕای ئەوەی كە ئەم بینایە سەربەخۆیە، بەڵام نزیكی و پەیوەندیی بە مەزاری شیخ ئادی، ئاماژە دەدەن كە هەردوو ناوچەكە پەیوەندیان لەنێواندا هەبوبێت، هەروەها بیناكە چەند قوناغێكی دواتری بنیادنان ودوبارە دروستكردن دەخاتە ڕوو.
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Açikyildiz, Birgül. 2010. The Yezidis: The History of a Community, Culture, and Religion. London: I. B. Tauris.
Drower, Ethel S. 1941. Peacock Angel. London: J. Murray.
Fisher, Tyler, and Nahro Zagros. 2018. “Yezidi Baptism and Rebaptism: Resilience, Reintegration, and Religious Adaptation.” In Routledge Handbook on the Kurds, edited by Michael M. Gunter, 202–214. London: Taylor and Francis.
Kreyenbroek, Philip G. “Yazidies II: Initiation in Yazidism.” In Encyclopædia Iranica, online ed. http://www.iranicaonline.org/articles/yazidis-ii-initiation-in-yazidism.