ئەم خانووە پچووکە بەرزە لە ئاستی شۆست بە چەند قادەرمەیەك کە دەگاتە چوونەژوورەوەی سەرەکی و حەوشی ناوەند. لەلای رۆژئاوای حەوشی ناوەند، قادەرمەیەك هەیە کە پێ دە چێتە سەربان. لە چواردەوری حەوشی ناوەند چەند ژوورەکی جیاواز لە قەباری گەورە و بچووك هەن.
هەیوانێکی بچووك لە شێوەی چەماوەی نوك تیژ لەلایی باکوری حەوشی ناوەند هەیە، و دەچێت بۆ ژووری دواوە و ژووری تەنیشتی گەورە کە دیوارەکانی بەشێکن لە رۆی قاڵاتەوە. هەر دوو ژوورەکان پەنجەرەی تێدایە کە دەروانێتە ناو شاری هەولێری نوێ لە ژێرەوە. ژوورە ژوانکراوەکان کە بە تاق و بە مۆری نەخشکراوە بە شێوەی نەحت. جگە لەوەش، سێ ژووری گەورە لەلای رۆژاوای حەوشی ناوەند هەن، لە کاتێکدا ژووری بچووکتر لەلای باشۆر کۆکراونەتەوە. خانووەکە بە شێوەیەکی فراوان نۆژەنکراوە.