پرۆفایلی پێگە
ماڵی ڕەشید ئاغا، کە کەوێتە قەڵای هەولێر، نمونەیەکی جوانی ماڵی سەردەمی عوسمانیەکانە کە دیوانخانەیەکی تێدایە وەك شوێنێکی دیاری پێشوازیکردن. ماڵەکە دەکەوێتە درێژایی لێواری باشوری شوێنەوارەکە لە گەڕەکی سەرای، کە بەسەر شارەکەدا دەڕوانێت. بەپێی تۆمارە بەردەستەکان ئەم نشینگەیە لە ساڵانی 1903-1906 دروستکراوە. لە ساڵی 2010وە بە شێوەیەکی زۆر ورد نۆژەن کراوەتەوە.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
سەرچاوە گشتیەکانی 'تاریف و سیمبول و دیمەنە هونەریەکان': Angela Bizzaro, “The Graphic Documentation of the Rashid Agha Diwan Khana,” in Cereti and Giunta 2011, 13–16; Giuseppe Morgantini, “Project Methodology and Historical Profile,” in ibid., 17–20; Rossana Nicolò, “Knowledge of the Building as a Basis for the Intervention and the Restoration Plan Design,” in ibid., 25–30; al Yaqoobi 2016.
دەقەكان
ماڵی ڕەشید ئاغا یەکێکە لەو ماڵە کەمە مێژووییانەی هەولێر کە بەرواری لەسەر هەڵکۆڵراوە.1 بەروارەکە بە شێوەیەکی بەرز لەسەر نەخشی بەردەکان هەڵکۆڵراوە کە دەچنەوە سەر هەیوانی ژووری خزمەتگوزاری لە باشووری ڕۆژئاوا. بەروارەکان لە ژێر تێکستێکی درێژترەوە نوسراون و ساڵانی 1321 و 1323 پاش کۆچیی لەسەرە، لەگەڵ 1903/4 و 1905/6 (کە لەوانەیە بەرواری دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی بێت). لە نزیك ئەمەوە، لە هەمان شوێندا نەخشی سەر دەرگای چوونە ژوورەوەکە کە دەچێتەوە سەر دیوەخانەکە دەقێکی تری لەسەرە، بەڵام ئەمەیان بەرواری لەسەر نیە.
- 1. Giuseppe Morganti, “Project Methodology and Historical Profile,” in Cereti and Giunta 2011, 18–19.
مێژوو
دەقە هەڵکۆڵراوی سەر ماڵەکە نیشاندەری ئەوەیە کە لە ساڵانی 1903-1906 بنیاتنراوە. بەڵام ڕایەڵەی تەلارسازیەکەی ئەوە نیشان دەدات کە لەسەر ستراکچەری کۆنتر بنیاتنراوە کە لە ئێستادا بەشێك لە ئاستی ژێرزەمینی پێك دەهێنێت. ماڵەکە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە بە درێژایی سەدەی 20. لە ساڵانی 1990کاندا چۆڵکراوە و ئەمەش بووەتە هۆکاری زیانێکی زۆر بۆ ستراکچەرەکە. کاری نۆژەنکردنەوە لەسەری بەردەوامە لە ساڵی 2010وە.
سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو':Giuseppe Morganti, “Project Methodology and Historical Profile,” in Cereti and Giunta 2011, 17–20.
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Al Yaqoobi, Dara, et al. 2016. Highlights of Erbil Citadel. Erbil: High Commission for Erbil Citadel Revitalization.
Cererti, Carlo G., and Roberta Giunta. 2011. Preservation of Cultural Heritage of the Kurdish Region in Iraq: Italian Cooperation Project in Iraqi Kurdistan, 2009-2010. Rome: IsIAO.