پرۆفایلی پێگە
خانی دەربەنديخان دەکەوێتە گوندی سيروانی نوێ، راستەوخۆ لە باشوری رۆژهەلاتی شاری دەربەنديخان، پارێزگای سلێمانی، لە کوردستانی عێراق. کە دەکەوێتە سەر گردێکی نزم کە دەروانێتە سەر گوندەکە، بە لایەکیەوە درێژدەبێتەوە بۆ سەر رووباری سيروان. خان لە پێشتر بۆ خزمەتکردنی رێگای قافلە بازرگانیەکان بەکاردەهات کە لە ناو رێگاکەی نێوان چیای بارانان لە باکورەوە و چیای قەوالا لە باشورە دەروا. ماوەیەکی کەم پێش هەستانی تیمی MMMبە دۆکیومێنتکردنی پێگەکە لە ساڵی 2017 پێگەکە نۆژەنکرابوو.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
مێژوو
لێرە ڕێگایەکی کاروانی نا سەرەکی_ بە نزیکەیی بە دوای شوێنی دۆڵی رووباری دیالا/سیروان دەکەوێت_ لە ناو ئەم ڕێڕەوە تێدەپەرێت، خانەقین یان کفری لە باشۆری رۆژئاوا بە هەلەبجە لە باکۆری رۆژهەڵات دەبەستێت (و بەرەو رۆژهەڵات بەردەوام دەبێت)1. وا دیارە کە خان سەرکەوتوو نەبووە لە راکێشانی سەرنجی ئەو گەشتیارانەی لەم ناوچەیە تێپەردەبوون و وەسفی ڕێڕەوەکەیان کردوە لە سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20.2 مێژووی ڕاستەقینەی دروستبوونی بینایەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ روون نیە. بینایەکە لەو کاتەدا تا نزیکی بناغەکەی وێرانبوبوو، هەتا ئەو کاتەی دووبارە لە ژێر چاودێریکردنی بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی نۆژەنکرا.
- 1. تایبەت بە ڕێڕەوەکانی کاروانەکان لەناو ئەو شوێنەدا: Cecil J. Edmonds, Kurds, Turks and Arabs (London: Oxford University Press, 1957), 19; Ely B. Soane, Report on the Sulaimania District of Kurdistan 1910 (Sulaymaniyah/Slemani: Kurdology Center, 2008; reprint [1910]), 27.
- 2. هێنری راولنسۆن دیاریکرد کە ئەو شوێنەیە رەنگە 'باناه- خيلان Banah-khilan' بێت لە ڕاپۆرتەکەی بۆ گەشتەکەی لە ساڵی 1836؛ سەیری (Notes on a March from Zoháb (…),” Journal of the Royal Geographical Society of London 9 (1839'بکە، بۆ دڵنیا بوونەوەی زیاتر سيسيل جەی ئێدمونز (Cecil J. Edmonds) هەستا بە تێپەربوونی بە ناو دەربەندی دەربەنديخان لە ساڵی 1922 بەڵام خانەکە دەستنیشان نەکرد و هەروەها بوونی هیچ شارێك ئاماژەی پێنەکرد.؛ سەیری Kurds, Turks and Arabs (London: Oxford University Press, 1957), 158 بکە.