پرۆفایلی پێگە
پێگە شوێنەوارییەکەی میرقوڵی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ڕۆژئاوای گوندە نوێیەکەی زێوێ، بە دووری 40 کم لە باکوری ڕۆژائاوای سلێمانی. تایبەتمەندییە دیارەکانی بریتین لە نەخشی هەڵکۆڵراوی سەر بەرد و بناغەی باڵەخانەیەکی گەورە، وەکو قەڵایەك لە سەر لوتکەیەکی بەرزی چیای پیرەمەگرون. میرقوڵی کەمتر لە 2کم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پێگەی رەبانەوە دوورە، کە نەخشی هەڵکۆڵراوی هاوشێوەی هەیە، لە نزیک لێژایی هەمان چیا (نەخشی هەڵکۆڵراوی میرقوڵی لە شوێنێکی زۆر بەرزترە لە سەر لوتکەی چیاکە، بەڵام نەخشی هەڵکۆڵراوی رەبانە لە بەرزاییەکی زۆر نزمترە لەناو دۆڵێك). کۆمەڵە خانووی میرقوڵی پێدەچێت بۆ دوای سەردەمی ئەشکانییەکان بگەڕێتەوە؛ لەو کاتەدا، دەکەوتە نزیك سنوری نێوان دەسەڵاتی خۆجێی میدیەکان و شانشینی ئەدیابینی ژێردەست.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
مێژوو
بە بەراورد لەگەڵ رەبانە، بەڵگەی زۆر کەم هەیە سەبارەت بە مێژووی میرقوڵی، کە دەکەوێتە بەشی هەرە خوارووی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس کە ناوچەیەکی دڵڕفێنە، ئەمەش بە دڵنیاییەوە پەیوەندی هەبووە بە پارێزگاریکردن لە سنوور- بەوەی کە بەسەر ناوچەیەکی بەرفراواندا دەیڕوانی. لە ماوەی سەردەمی ئەشکانییەکاندا ئەم ناوچەیە سنوری نێوان ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیمپراتۆڕیەتەکە و شانشینی ئەدیابینی ژێردەست بووە. بەم شێوەیە توێژەران ئەو وێنەیەی لەسەر بەردەکە هەلکۆڵراوە بە یەکێك لە فەرمانڕەواکانی ئەم شانشینە یا شانشینەکانی دیکە ناساندووە: هەندێك پێیانوابووە کە وێنەکە هی پادشای ئەدیابینی بووە لە کاتیکدا ئەوانی تر دەڵێن کە سەر بە بنەماڵەی شانشینی ئەرسایدیا بووە، کە پێدەچێ پادشا ڤۆنۆنس یان ڤۆلۆگاسیسی سێیەم بوبێت لەسەر بنەمای لێكچونی وێنەی دراوی بە سەرپۆش و کڵاوی (headgear) وێنە هەڵکۆڵراوەکە.1
ئەو فەرمانڕەوایە هەر کەسێك بوبێت، دانانی ئەم وێنەیە لەسەر ڕێگای قەڵاکە بە دڵنیاییەوە زۆر گرنگ بووە بە نیشانەکردنی هەموو ناوچەکە بە ئاماژەی خۆڕاگری هێز و دەسەڵاتی فەرمانڕەواکە. ئەمە لەبەر ئەوەیە هەر کەسێك بەو ناوچەیەدا بڕوات چاوی دەکەوێت بە وێنەی هەڵکۆڵراوی پادشا لەو ڕێگایەی کە بۆ قەڵاکە بەرزدەبێتەوە، پێدەچێت نەقشە بەردینەکە پەیوەندی بە دەروازەی چونە ژوورەوە بۆ قەڵاکە هەبێت. بەو لێکچونەی لە نێوان وێنە هەڵکۆڵراوەکانی مێرقوڵی و رەبانە هەیە پێدەچێت هەمان فەرمانڕەوا (یان فەرمانڕەوا جێگرەوەکانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا) هەوڵیاندابێ دەست بگرن بەسەر کۆمەڵێك لە قەڵا سەربازیاکاندا و جەخت بەکەنەوە لەسەر پەیوەندیان لە ڕێگای هەردوو نەخشە هەڵکۆڵراوەکە. هەرچۆنێك بێت، وێنەی هاوشێوەی هەردوو نەخشە هەڵکۆڵراوەکە بە جۆرێك و تا ڕادەیەك بە دڵنیاییەوە مانایەکی هەبووە کە پەیوەندی هەبووە بە چوارچێوە و ناوەڕۆکی ڕۆژهەڵاتی ئەدەنەی کۆن؛ بە جۆرێك تێگەیشتن هەیە بۆی کە جێگای سەرسوڕامانە و کاریگەرە کە ئاماژەیە بە دووبارەبوونەوە و فراوانبوونی دەسەڵات و ئامادەیی فەرمانڕەواکە لە چەندین جێگاو ناوچەی جیاجیادا.2
ئەو کنەوپشکنینانە کە لە دەوروبەری پیکهاتەی قەڵای مێرقوڵی ئەنجامدراون تەنها ماوەیەکی کەمی داگیرکاریان دەرخستووە لەو ناوچەیە لەگەڵ تەنها یەك قۆناغی بنیادنانی سەرەکی و گۆڕانکاریەکی کەم کە دواتر ئەنجامدراوە. دەستنیشانکردنی بەرواری بنیادنانی قەڵاکە لەسەر بنەمای دۆزینەوەی کەلوپەلە گلکاریەکان ئاسان نەبووە. یەکێك لە لێکدانەوەکان قۆناغی سەرەتایی بنیادنانی قەڵاکە دەگێڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان، بە پێچەوانەی مێژووی ئەشکانییەکان سەبارەت بە نەخشە هەڵکۆڵراوەکەی سەر بەردەکە؛ ئەوانی تر مێژووی گڵکاریەکان دەگێڕننەوە بۆ سەدەکانی یەکەم و سێیەمی زایینی کە ئەمەش ئاماژەیە بە بنیادنانی سەردەمی ئەشکانییەکان کە پەیوەندی هەیە بە نەخشە هەڵکۆڵراوەکەی سەر بەردەکەوە.3 پێدەچێت کنەوپشکنینەکانی داهاتوو زنجیرە و تۆماری مێژوویی نوێ دەربخەن سەبارەت بە پێگەکە. پێدەچێت میرقوڵی چۆڵ کرابێت لە کۆتاییەکانی سەردەمی کۆندا. دوبارە ئاوەدان نەکراوەتەوە، هەرچەندە ناوچەکە لە سەردەمێکدا بەجۆرێك وەکو خێوەتگا لە لایەن سوپای نوێی عێڕاقەوە بەکارهاتووە کە بۆتە هۆی لە ناوچوونی بەشێك لە پاشماوە شوێنەوارییەکان. لە دەرەوەی قەڵاکەوە ناوچەکە هەرگیز کنەوپشکنینی لەسەر نەکراوە.
- 1. زاموا و ئاميدي2011، 236 (پاشای ئەدیابین)؛ Brown et al. 2018, 68–69, 71–74 (بنەماڵەی شاهانەی ئەرسایدیا).
- 2. بۆ کاریگەری و گرینگی دووبارەکردنەوەی پەیکەرتاشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێرین، سەیری Zaina Bahrani بکە، The Infinite Image (London: Reaktion Books، 2014)، 115-144.
- 3. Saber et al. (2014, 236–241) ڕێکەوتی هەموو کەلوپەلە گڵکارییە کنەکراوەکان دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و دەڵێن کە 'دەکرێت ئەوە بگەیەنێت کە پێگەکە لەدوای دروستکردنی نەخشە هەڵکۆلڕاوەکە بنیادنرابێت' (بەڵام، دانەرەکان تێبینی ئەوەیان کردووە کە کنەوپشکنینەکانی داهاتوو دەکرێت قۆناغی ئەشکانییەکان بەسەر هەڵکۆڵراوەکە دەربخات). Brown et al. (2018, 71)، دانانی ڕێکەوتێکی ئەشکانی، جەخت لەسەر سیرامیکی ڕووپۆش سەوزی پێگەکە دەکاتەوە، ' نمونە دەستنیشانکراوەکان دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ نێوان سەدەکانی یەکەم و سێیەمی زایینی. لەسەر بنەمای لێکچوونی مێزۆپۆتامیایی و ئێرانی.'
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
زاموا، دلشاد عزيز، و ئاميدي، ايهان محمد. 2011. "مَنحوتَتَي ميرقولي وربەنە في جبل پیرەمەگرون: دراسة تحليلية- مقارنة." سوبارتو 4-5: 230-239
Brown, Michael, Peter Miglus, Kamal Rasheed, and Mustafa Ahmad. 2018. “Portraits of a Parthian King: Rock Reliefs and the Mountain Fortresses of Rabana-Merquly in Iraqi Kurdistan.” Iraq 80: 63–77.
رحيم، كمال رشيد. 2001. "مشروع استنساخ منحوتَتَي جبل بيرمكرون المقدس في موقعي (ميرقولي) و(ربنه)." هەزار مێرد، ژمارە 18: 153-163.
Saber, Ahmed S., Zuhair Rejeb, and Mark Altaweel. 2014. “Report on the Excavations at Merquly: The 2009 Season.” Iraq 76: 231–244.