دارە

پرۆفایلی پێگە

شوێنەواری دارە ئاوێتەی گوندی مۆدێرنی ئۆغوزە لە پارێزگای ماردین لە تورکیا. بە دووری 23 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە. لە سەرەتای سەدەی 6ی زاییندا ئەم گوندە بچوکە کرا بە پێگەیەکی سەربازی گرنگ بۆ ڕۆمانیەکان لە دژی ئیمپراتۆریەتی ساسانی کە تەنها 18 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای شاری نوسەیبین دوورە. پاشان ناوەکەی ئەم شارە گۆڕا بە ناوی ئیمپراتۆری دەسەڵاتداری ئەو کات، ئاناستاسیۆپۆلیس. ئەم پێگەیە دەکەوێتە نزیك سنوری نێوان چیای تور ئابدین لە باکورەوە و دەشتی میزۆپۆتامیا لە باشورەوە. لەبەر ئەوە هەڵبژێردرا کە پێگەیەکی سروشتی بەرگریکردنی باشی هەبووە، هەروەها نزكە لە جۆگەیەکی بچوکی خابور لەسەر ڕووباری کۆردیس کە شارەکەی کردووە بە دوو بەشەوە. لەگەڵ ئەو چالاکیە کەمەی لە ڕووی بیناسازیەوە هەبووە، ئەم شوێنەوارە وێنەیەکی ناوازەی کۆتاییەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی و سەرەتای دەسەڵاتی بیزەنتینی نیشاندەدات. ئەو تایبەتمەندیە گرنگانەی کە تا ئێستا ماونەتەوە بریتین لە هەندێ پاشماوەی شارەکە و دیواری گەورەی بەرگریکردن و عەمبارێکی گەورەی ئاو، هەروەها گۆڕستانێکی بەردینی دێرینی گەورە. 

ناوەڕۆك
ماسیۆ پیبڵز (2019)