مۆنۆمێنتەکان

دانیشتوانی میزۆپۆتامیای كۆن یەكێكك بوون لە یەكەمین ئەو خەڵکانەی كە هەستان بە دروستكردنی مۆنۆمێنت بە مەبەستی مانەوەیان لە داهاتووی دوور. ئەم مۆنۆمێنتانە دروستدەكران بۆ ئەوەی هەتا هەتایە بمێننەوە. ئەم کارانە بە چەندین شێواز و كەرەستەى خاوی جیاواز دروستكرابوون، وەك ستێلی هەستاو یان پارچە بەردی داتاشراو و لەسەر نوسراو، و پەیكەرە داتاشراوەکانی سەر لێواری شاخەکان و هەروەها كارى تەلارسازى سەرسورهێنەر. مونێۆمێنتەكانیان ئاینی و دنیایی بوون لە هەمان كاتدا. میزۆپۆتامیانیەكان پیاهەڵدانی ئەدەبیان هەبوو كە باسی ئەم كارانەیانی دەكرد کە چەندە سەرسورهێنەر و سەرنجڕاكێشبوون، و لەم نووسراوە مێژوویانەدا بەتایبەتی داوایان لە نەوەكانی داهاتوو كردووە كە ئەو كارانە بپارێزن. ئەو پەیكەر و كارە تەلارسازیانە و پاشماوەکانی ناو سروشت و داتاشینانەى لە ناوچەكەدا هەن، پیشاندەرى دەوڵەمەندی مێژووی ناوچەكەن، كە لە لایەن پڕۆژەی MMM تۆماركراون.

ئەو مۆنۆمێنتانەى لێرە پێشكەشكراون هەر لە كاری زۆر دێرینەوە بۆ ئەو كارانەی دەگەرێنەوە بۆ سەرەتای سەدەى بیستەم لە خۆیان دەگرن. تەلارسازى مەسیحیەكان، و موسوڵمانەكان، و عوسمانیەكان زۆرجار بیرۆكەكانیان لە مۆنۆمێنت و پاشماوانە مێژوویەکانی دەوروبەریان وەرگیراوە.

ئەمانەی خوارەوە هەڵبژاردەیەكی كەمن لە پڕۆژەى دۆکیومێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا . ئەرشیفە تەواوەكە لە كەتەلۆگەكەدا بەردەستە.



کرتە لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کارەکەمان لەگەڵ هەڵكۆڵراوە بەردینیەكان