هەڵكۆڵراوە بەردینیەكانی ماڵتای

هەڵكۆڵراوە بەردینیەكانی ماڵتای بەستراونەتەوە بە كاناڵى باكوور كە لە لایەن پاشای ئاشوریەكان پاشا سەنحاریب درووستكرابوو (ماوەی فەرمانرەوایی 681-704 پ.ز) بۆ گواستنەوەی ئاو بۆ پایتەختەكەى، نەینەوا. لە شوێنێكی دووری شاخاوی نزیك شارۆچكەى ماڵتای بوو- نزیكەى 70كم لە باكوورى موسل بوو، كە ئێستا كوردستانی عیراقە-  ئەم  هەڵكۆڵراوانە داتاشرابوون لەسەر كەندی سەر رووباری دهۆك، نزیكەی 200م سەروو ئاستی تەختەكە.