دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لێكۆڵینەوەیەكی تۆپۆگرافی سەرجەم مۆنیۆمێنت و شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستانی عێراق (باشووری ڕۆژئاوای توركیا) تا باشوورى عێراق پێشكەش دەكات. پڕۆژەیەك لە كاردا، ئەم لێكۆڵنەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووەوە تا مێژووی هاوچەرخ لە خۆی دەگرێتەوە. بەردە هەڵكۆڵراوەكانی سەر شاخەكان كە دەگەڕێنەوە بۆ كاتی میزۆپۆتامیا، و پەرستگە و كڵێسە مەسیحیە كۆنەكان، و سەردەمی سەرەتایی ئیسلام، و سەردەمی عوسمانیەكان و سەدەی بیستەم لە خۆ دەگرێت. لە ڕێگەی داتا بەیسی وێنەکان دەتوانن بینەری دەوڵەمەندی و قوڵی مێژووی دێرینی ناوچەی میزۆپۆتامیا بن. بیرۆكە و بەڕێوەبردنی پرۆفیسۆر زەینەب بەحرانیە، و بناغەی لێكۆڵینەوەكە لە پڕۆژەیەكی بەردەوام پێکدێت بۆ نرخاندنی دۆخی مانەوەی مۆنیۆمێنتەكان، و دیاریكردنی شۆێنەكەیان، و تۆماركردنیان بە شێوازێكی دیجیتالی بۆ ئەوەى تۆماركراو بمێننەوە و کاری لێكۆڵینەوەكانی داهاتو لە ناوچەكەدا ئاسانبکرێت. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2010ەوە دەستیپێكردوە و لە لایەن سندوقی داهێنانی جیهانی سەرۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا پشتگیری کراوە، لەگەڵ یارمەتی زیاتر لەلایەن دامەزراوەی کێست و دامەزراوەی کارنەجی.
قەڵای ئامێدی-دیمەنی قەڵا لە باشورەوە
تیمەكەمان
پرۆفیسۆر بەحرانی پرۆفیسۆری ئێدس پۆرادای مێژووی هونەری و شوێنەوارناسیە لە زانكۆی كۆلۆمبیا. http://arthistory.columbia.edu/content/zainab-bahrani
ماسیۆ پیبڵز بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی کۆرنێل هەیە و دکتۆرا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، هەر لەوێش هونەر و شوێنەوارناسی یۆنانی کۆن و ڕۆژهەڵاتی نزیکی کۆنی خوێندووە. توێژینەوەکەی کە تیشك دەخاتە سەر کۆدیکردن و ئاڵوگۆڕی کەلتووریی مۆتیف و نیشانەکانی سەرەکی لە شوێنەواردا، کە بە چەند قۆناغێکی جیاجیای کاری مەیدانی شوێنەواری لە پەرستگای پۆسیدۆن لە ئۆنچێستۆس )بۆیۆتیا، یۆنان ( تەواوکراوە. لە ساڵی 2019 بۆ2021، وەك بەڕێوبەری ناوەڕۆك بۆ دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا كاری كردوە و ئێستاش بەردەوامە وەك یاریدەدەری سەرنووسەری هێسپەریا: ڕۆژنامەی قوتابخانەی ئەمریکی بۆ خوێندنی کلاسیکی لە ئەسینا.
ئێرهان تامور خوێندکاری دكتۆرایە لە بەشی مێژووی هونەری و شوێنەوارناسی لە زانكۆی كۆلۆمبیا. ماستەری وەرگرتوە لە زانكۆی فری لە بەرلین، و لەوێش كاری لەسەر هونەری پەیكەرتاشی سیرۆ-ئەنادۆڵی شار-ویلایەتەكانی سەردەمی ئاسنی كردوە ( سەدەی دوانزە بۆ سەدەی حەوتی پێش زاین) لەگەڵ جەختکردن لە بیردۆزی و شێوازناسی ڕێكخستنی كێشەی ستایلەكان لە هەندێك لە نەژادەكانا. توێژینەوەكانی دیكەی دەربارەی هونەر و تەلارسازی ئاشوریەكان، و میژووی هونەری و شوێنەوارناسی و مێژووناسی شوێن، و بیردۆزی خۆن. ئێرهان تامور ئێستا وەك توێژەر و نووسەری ناوەڕۆك بۆ پڕۆژەی دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا کاردەکات.
گابرێل رۆدریگێز لێپرسراوی كاری دیجیتاڵیە لە سەنتەری میدیای مێژووی هونەر لە زانكۆی كۆلۆمبیا. https://learn.columbia.edu/about
هێلین مەلكۆ دەرهێنەرێکی هاوبەشە لە سەنتەری توێژینەوەی ئەمریکی لە عەمان. پێش ئەوەى بڕوات بۆ عەمان، هێلین بەڕێوبەری ناوەڕۆكبوو بۆ دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا. لە ساڵی 2014 بۆ 2017، د. مەلكۆ توێژەرێکی پاش دکتۆرا بوو لە بەشی مێژووی هونەری و شوێنەوارناسی و ئەكادمی ئیتالی بۆ خوێندنی پێشکەوتوولە زانكۆی كۆلۆمبیا. لە ساڵی 2012 بۆ 2014، هاورێیەتی (Fellowship) ئەندرو دەبلیو مێلۆن وەرگرتبوو بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لە بەشی هونەری ڕۆژهەڵاتی نزیکی کۆن، مۆزەخانەی مێترۆپۆلیتان. هێلین هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە شوێنەوارناسی و مرۆڤناسیدا لە زانكۆی ستۆنی برووك و ماستەری هەیە لە شوێنەوارناسی ڕۆژهەڵاتی نزیکی کۆن لە زانكۆی بەغداد. هەروەها هەڵگری بڕوانامەى دپلۆمە لە پاراستنی میژوویدا لە زانكۆی ڕوتجەرز. توێژینەوەكانی دكتۆر هێلین مەلكۆ شوێنەوارناسی و میراتی كلتووری و كاری مۆزەخانەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی عیراق، لە خۆی دەگرێت. دكتۆر هێلین بەرپرسیارە لە وەرگێڕانی عەرەبی بۆ وێبسایتی MMM. https://columbia.academia.edu/HelenMalko
سەردار یاڵجن پرۆفیسۆری یاریدەدەری هونەرى مێژووی و سەدەکانی ناوەڕاستە لە كۆلێژی مكالستەر. لە ساڵی 2014 دكتۆرای هونەر وشوێنەوارناسی ڕۆژهەڵاتی نزیك لە زانكۆی كۆلۆمبیا وەرگرتوە. لە ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2016 وانەبێژی پاش دکتۆرا بوو لە سکوولی دیزاینی پارسۆنس لە نیویۆرك. جگە كاركردنی بۆ MMM، دكتۆر سەردار یاڵجن لە 2003 وە ئەندامی پرۆژەی تارسوس-گوزلوکول، و بەژداربووە لە هەڵكۆڵینی شوێنەوارەكان و لێكۆڵینەوە لێیان.
Macalester College
توركان پیلاڤجی بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری هونەر و شوێنەوارناسی مێژووی ڕۆژهەڵاتی نزیکدا هەیە لە زانكۆی كۆلۆمبیا وەرگرتووە لە ساڵی 2017. دكتۆرانامەكەی دەربارەی كردار و نەریتی كۆمەڵەكانی ناوچەی ئاناتۆڵیا لە سەردەمی هیتایتەكان. بڕوانامەی بەكەلۆری لە بواری زانستی ڕامیاری ومێژوودابوو لە زانكۆی بۆغازیچی، لە ئەستەمبول. هەروەها خاوەنی بڕوانامەى ماستەرە لە شوێنەوارناسی رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست لە کەی یو لیڤین. لە 2007ەوە ئەندامی پرۆژەی تارسوس-گوزلوکول هەڵکۆڵین و توێژینەوە، و بە ژداربووە لە كۆمەڵێك پرۆژەی شوێنەوارناسی زۆردا. دكتۆر توركان پیلاڤچی، ئێستا وانەبێژە لە زانكۆی بۆغازیچی، و هەروەها ئەو وەرگێڕانی تورکی لە وێبسایتی MMM ئامادە دەکات.
حەیدەرعورەیبی ئەلمەعموری هەڵگری ماستەر و دكتۆرایە لە بواری شوێنەوارناسیدا لە زانكۆی كۆكوشیكان لە یابان. شوێنەوارناسبووە لە بەشی شوێنەوار و کەلەپوورلە بابل لە ساڵی 1999وە بەڕێوبەری هەڵكۆڵینی شێونەواری ئوم ئەلعەقارب بووە لە عیراق. دكتۆر حەیدەر ئەلمەعموری، ئێستا لە زانكۆى بابل وانەی شوێنەوارناسی دەڵێتەوە.
یاسمین عبدالكریم محەممەد عەلی ڕاگری كۆلێژی شوێنەوارناسیە لە زانكۆی موسڵ ( لە ساڵی 2019ەوە) و هەروەها یاریدەدەری پرۆفیسۆری شوێنەوارناسی و هونەری مێژووییە لە بەشی شوێنەوارناسی لە كۆلێژی شوێنەوارناسی لە زانكۆی موسڵ.هەڵگری بڕوانامەى دكتۆرایە لە بواری هونەر و شوێنەوارناسی و هونەری مێژوویی ڕۆژهەڵاتی نزیکی کۆن لە زانكۆی موسڵ و بڕوانامەى ماستەری هەیە لە شوێنەوارناسیدا لە زانكۆی بەغداد. توێژینەوەكەی ورد دەبێتەوە لە هونەرى میزۆپۆتامیا لە سەردەمی نیۆ ئاشوریەکان. دكتۆر یاسمین ئەلئەسەدی چەند كتێب و نوسراوێكی بڵاوكردوەتەوە، هەروەها چەندەها كۆرس و وانەی مەیدانی وتوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرپەرشتی قوتابیانی كردوە لە زانكۆی موسڵ لە ساڵی 2005ەوە. بەڕێوبەرى پڕۆژەی پاراستنی کەلەپووری کۆمەڵگەی موسڵە، كە كار بۆ تۆماركردنی پاشماوە تەلارسازیەكانی شارەكە و تۆماركردنی و هێشتنەوەى بۆ داهاتوو دەکات. هەروەها ئەندامێكی بۆردی سەروتاری گۆڤاری ئاسار ئەلرافیدەینە (كۆلێژی شوێنەوارناسی لە زانكۆی موسڵ) و كۆمیتەی پەرەپێدانی مەنهەجی لە وەزارەتی خوێندنی باڵایە بۆ ساڵی 2018.
ڕاز سەعید فەرەج پرۆفیسۆری یاریدەدەرە وسەرۆکی بەشی تەلارسازیە لە زانكۆى سلێمانی، هەرێمی كوردستان. خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە تەلارسازی و دیزاینی شار لە زانكۆی سلێمانی. ئەزموونی زیاتر لە پانزە ساڵ وانە گوتنەوەی هەیە لە چەند زانكۆی جیاواز. وانەی دیزاینی شار، دیزاینی پڕکردنەوەی شار، مێژووی تەلارسازی، و دیزاینی تەلارسازی بە خوێندكارانی باكالۆریۆس و خویندنی باڵا دەڵێتەوە. هەروەها بەرپرسیارى توێژینەوەکانی بابەتی پاشماوە شارستانیەكانی شارەكانی عێراقە لە كۆنفرانسەكانی زانكۆی سلێمانی، لەگەڵ هاوكارى زانكۆى براندنبێرگ و بەغداد. سەرنجی توێژینەوەکانی زیاتر دەربارەی باشماوەی شارستانی و شارە دێرینەكان و تەلارسازی نیشتیمانی و مێژووی تەلارسازین. جگە لە ڕۆڵی وەك توێژەرێك بۆ MMM، لەگەڵ دکتۆر سەحەر باسل ئەلقەیسی، وێبسایتەکە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
سەحەر باسل ئەلقەیسی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازى و بەڕێوبەرى پرۆگرامی تەلارسازی و میراتی کەلتوریە (HCRP) لە زانكۆى كۆیە، عێراق. وانەكانی پاراستن و شایستەكارى، و مێژووی تەلارسازی، و دیزاینی تەلارسازى ستۆدیۆ دەڵێتەوە. كامپەینی دۆكیۆمێنتكردنی کەلەپووری تەلارسازی شاری كۆنی كۆیەی بەڕێوە بردووە لەگەڵ كارهەڤاڵ و قوتابیەكانی لە ساڵی 2012ەوە. خەڵاتی هاورێیەتی (Fellowship) واینبێرگ لە مێژووی تەلارسازی و پاراستنی وەرگرتوە لە ساڵی خوێندنی 2018-2019، بۆ بەڕێوەبردنی توێژینەوەیەك لە ئەكادیمی ئیتاڵی لە زانكۆى كۆلۆمبیا. هەروەها هەڵگری بڕوانامەى دكتۆرایە لە پاراستنی کەلەپووری تەلارسازی لە زانكۆى بەغداد، عێراق. بەرژەوەندییەکانی توێژینەوەکەی دەربارەی پاراستنی کەلەپووری تەلارسازی، و تەلارسازی نیشتیمانی، و مێژووی تەلارسازین. جگە لە ڕۆڵی وەك توێژەرێك بۆ MMM، لەگەڵ دكتۆر ڕاز سەعید فەرەج، وێبسایتەکە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
هارۆن محەممەد حەسەن یونس هونەرمەندی کۆنسێپتی سەربەخۆ و وەرگێڕە. دیپلۆمای هونەری هەیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆك (2014) و بەکالۆریۆسی هونەرە جوانەکان لە ئەنیمەیشن لە زانکۆی باشکەنت لە ئەنقەرە .(2018) هارۆن لە ساڵی 2018ەوە وەك هونەرمەندێکی کۆنسێپت لە پیشەسازی هونەریدا خەریکی کارکردنە و کاری لەسەر ژمارەیەك فیلم و یاری ڤیدیۆیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە. ئەو هەروەها لە ساڵی 2013ەوە وەك وەرگێڕێکی ئازاد کاری کردووە. هارۆن نووسەری کتێبی "بونەوەرە ئاشوپیەکانی مێزۆپۆتامیا"یە، کە لە لایەن پەیمانگای گۆتێ عیراقەوە پشتگیریکراوە، ئەم کتێبەی وێنەدار باس لە کۆمەلە بونەوەرێك لە فۆلکلۆرەکان و میسۆلۆجییە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا ئەکات. هارۆن بەم دواییانە هاوکاری پرۆفیسۆر بەحرانی و تیمی کۆڵۆمبیای کردووە کە لەسەر دەروازەی بەهدینان لە ئامێدی کار دەکەن و کاری هونەری کۆنسێپتی هەندێک لە پلانەکانی داهاتوویان بۆ دەروازەکە دروستکردووە. لە ئێستادا هارۆن هاوبەشە لەگەڵ دکتۆر سەحەر باسل ئەلقەیسی بۆ دەستکاریکردنی زمانە کوردی و عەرەبییەکانی وێبسایتی MMM.