هەڵكۆڵراوەى ئیگیل

 هەڵكۆڵراوەی سەردەمی ئاشوری نوێ لە ئیگیل، شەرۆچكەیەكە سەر بە شارى دیاربەكر لە باشورى ڕۆژهەڵاتی توركیا. ئەم هەڵكۆڵراوەیە لەسەر پارچە بەردێكی گەورە كراوە و ڕووی لە دۆڵی دیجلەیە. مێژووى دەچەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەیەمی پێش زاین. لای چەپی خواوەندێكى ئاشووریە كە  تاجێكی بەرزی لەسەرایە و داسێكی بەدەستەوەیە. پێنج هێمای لەسەرە كە  پیشاندەرى ئیلاهى میسۆپۆتامیەكانن، ئا، ئاداد، مەردوك، نێرگەل، و شاماش. دوو لەسەر سێی بەشی ڕاستی هەڵكۆڵراوەكە سڕاوەتەوە.