ئولو چامی (مزگەوتی گەورەى دیاربەكر)

ئولو چامی مزگەوتی گەورەى دیاربەكر یەكێكە لە كۆنترین و دیارترین مزگەوتەكانی ناوچەكەیە. بنیاتە بنەڕەتیەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 639 و دووبارە بنیاتنرایەوە لە سەردەمی سلجوقیەكاندا. مزگەوتەكە حەوشەیەكی گەورەى هەیە و ژوورى نوێژی سێ ڕاڕەوی. پایەكانی بە شێوازى كۆرینسیەن دروستكراوە- هەندێكیان هی پێشتر بەكارهاتوویان بۆ بەكارهێناوە-  بۆ جوانكردنی ڕوژهەڵات و ڕۆژئاواى هۆڵی نوێژەكە.