هەڵكۆڵراوەكانی بیركلین

پرۆفایلی پێگە

هەڵكۆڵراوەكانی بیركلین و دەقەكانی پەیوەندی هەیە بەو سیما جیۆلۆجییەی كە بە تونێڵی دیجلە دەناسرێت، لە پارێزگای دیاربەكر، 24كم لە باكوری ڕۆژئاوای شاری لیجەی نوێدایە، ڕوبارێك هەیە بەناوی دیبنی سو، كە سەرچاوەی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دیجلەیە، بە تونێڵێكدا دەڕوات بە درێژایی 1018م لە ژێر چیای كورها، پێش ئەوەی بچێتە گەروە درامیەكەوە، بەردەوام دەبێت لە جۆگەكەیدا (سەیری پانۆراماكە بكە). سێ لە هەڵکۆڵراوەکان و دەقەکانیان لەم تونێلە 'ئەشکەوتی خوارەوە' دەدوزرینەوە. دوو دەق و هەڵكۆڵراوێك لەسەر دەروازەی 'ئەشكەوتی سەرەوە' کە لەسەرەوە دەدۆزرێنەوە لە سەروی دیوی گردەكە نەخشێنراون (سەیری پانۆراماكە بكە).   

مێژووی هەڵكۆڵراوەكان گەڕێندرایەوە بۆ سەردەمی ناوەڕاست و نوێی ئاشوریەكان، و ئەمەش پەیوەندی هەیە بە دوو شانشینی، تگلاس پلەسەر I (كە فەرمانڕەوا بوە بۆ ماوەی 1114-1076پ.ز) وشلمناسر III (كە فەرمانڕەوا بوە بۆ ماوەی 824-858پ.ز).

یەكێك لە دەقەكان پەیوەندی بە شلمناسرەوە هەیە، كە چەند سەرنجێكی داوە دەربارەی چۆنێتی تێگەیشتنی ئاشوریەكان بۆ شوێنەكە، دەقەكە دەڵێت:'من شلمناسرم ناوم لەسەر سەرچاوەی دیجلە نوسی'. ئەوەش ئاماژەیەكە بەوەی كە ئاشوریەكان ئەو ئەشكەوتە بە سەرچاوەی دیجلە دادەنێن، و دیبنی سۆ خۆی ڕوباری دیجلەیە. و لە ئێستادا ئەوە زانراوە كە دەریاچەی (هەسار گۆلۆ)، لە باشوری رۆژهەلاتی ئیزلاك، سەرچاوەی راستەقینەی دیجلەیە.

ناوەڕۆك
هێلین مەلکۆ(2016)
چاککردنی ناوەڕۆك
ماسیۆ پیبڵز (2019)