هەڵکۆڵراوەکانی گوندك

    پرۆفایلی پێگە

    هەڵکۆڵراوی بەردینی گوندك بە ئەشکەوتێکی قەراغ گردێکەوە بەستراوەتەوە، کە لەسەر ڕووکاری بەردەکەی تەنیشتی لە چوونە ژوورەوەیدا و لە ناوەوەیدا هەڵکۆڵراوە. ئەشکەوتەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای گوندێکەوە بە هەمان ناو کە بە دووری چەند کیلۆمەترێکی کەم دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئاکرێوە، کە تەنها بە دووری 100 کم دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆکەوە. خەڵوەتگای دیاری مار ئۆدیشۆ تا ئێستاش لەسەر گردێك لە باکوری گوندکەوە وەستاوە. 

    ئەشکەوت و دیواری بەردیین

    هەڵکۆڵراوی بەرجەستە ١ و ٢ (پاشماوەکان)

    هەڵكۆڵراوی 3

    سروشتی چواردەور و ستراکچەرەکان

    وێنە تەواوكەرەكان

    پانێڵی 1 و 2 لە بەرزایی لاپاڵەکە بە دووری 12 م لە شوێنی چوونەژوورەوەی ئەشکەوتەکە هەڵکۆڵراوە. پانێڵی 1، کە لە دوانەکەی تر بەرزترە بە نزیکی 15 مەتر دەکەوێتە سەروو ئاستی زەوی ئەشکەوتەکەوە. پێکەوە هەردوو پانێڵەکە بە نزیکی ناوچەیەکی 3 م پان و 6 م بەرز دادەپۆشن. لای ڕاستی پانێڵی 1 وێنەی دوو فیگەری تێدایە، کە ڕاوچیەکی بە پێوە وەستاو لە لای چەپەوە و بزنەکێویەك کە لەسەر ئەژنۆیە لە لای ڕاستەوە لە خۆ دەگرێت. بواری لای چەپی ڕاوچیەکە فلات نیە کە لەوانەیە فیگەری تری لەسەر بووبێت و لە ئێستادا لە ناوچووبێت. پانێڵی دووەم زنجیرەیەکی ئاسۆیی لە فیگەری چەند مرۆڤێك لە خۆ دەگرێت کە لەسەر شوێنێکی ڕەفە ئاسای دەرچوو دروستکراون لەژێر پانێڵی 1دا. پانێڵی 3 کە هەندێ فیگەری تری لەسەرە لە ناو ئەشکەوتەکە لە دووری 8 م لە شوێنی چوونەژوورەوەی ئەشکەوتەکە لە لای ڕاستەوە هەڵکۆڵراوە. لەگەڵ ئەمەشدا، هەندێك لە لای ڕاستی ئەمەوە وێنەی ئاژەڵێك کراوە. پانێڵی سێهەم کەمتر زیانی بەرکەوتووە لە دوانەکەی تر، بەڵام وردەکاریەکانی ڕوون نین بە هۆی ئەو کاربۆناتی کالیسیۆمەی کە جێماوە لەو ئاوەی بەسەر ڕووی بەردەکەدا دەچۆڕێتەوە. 

    گرنگە کە تێبینی ئەوە بکرێت کە پانێڵی 1 و زۆربەی پانێڵی 2 دیارنین بە هۆکاری تەقینەوەیەك لە ساڵی 1994 کە لە لایەن گروپێکەوە ئەنجام درا کە بریتی بوون لە کۆمەڵێك دەڵالی ئاسەوار بە هیوای ئەوەی کە بوونی ئەو هەڵکۆڵراوانە مانای بوونی ئاڵتوونە لە بەردەکانی پشتیەوە. هەندێك لە پارچە دیارنەماوەکانی هەڵکۆڵراوە بەرجەستەکە تا ئێستاش لە شوێنەوارەکە بڵاوبوونەتەوە و هەندێکی تریان ئێستا کۆکراونەتەوە و لە مۆزەخانەکەی دهۆك هەڵگیراون. دەرەنجام، ئەم تاریفەی هەڵکۆڵراوەکان کە لە خوارەوە کراون لەسەر بنەمای شیکاریی زانستی جیاواز و هەروەها وێنەی کێشراوی مێژوویی و فۆتۆی شوێنەوارەکەیە. 

    پانێڵی 1:

    پانێڵی 1 لەناو چوارچێوەیەکی ناڕێکدا هەڵکۆڵراوە. ئەو ڕاوچیەی کە پێشتر باسکرا ڕاوەستاوە و ڕووی لە لای ڕاستە کە باڵی کراوەتەوە و کەمێکیش نوشتاوەتەوە. تەنورەیەکی لە پێدایە کە لە ناوقەدیدا بە پشتوێنێك ڕاگیراوە کە بە دوو هێڵی ئاسۆیی نیشاندراوە. سەری ڕاوچیەکە (لەگەڵ کڵاوەکەی) دیار نیە. ڕمێك کە لە لایەن ڕاوچیەکەوە هەڵدراوە ڕووی لەسەرەوە کردووە لەسەر پشتی بزنە نێرەکە لە بەردەمیدا. بزنەکە هێشتا لەسەر قاچەکانی دواوەی وەستاوە بەڵام بە پێشدا دەکەوێت لەسەر قاچەکانی پێشەوەی. مێژووی ئەم پانێڵە لەسەر بنەمای بەراوردکردنی سیمبوڵ و ستایلەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆتایی ئوروك یان سەرەتا/ناوەراستی دەسەڵاتی بنەماڵە دێرینەکان (3200-2500 پێش زایین). ئەگەر ئەم مێژووە تەواو بێت، ئەم پانێڵە دەبێتە یەکێك لە کۆنترین بەردە هەڵکۆڵراوە گرنگەکان تا ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا دیاری کرابێت.

    پانێڵی 2:

    پانێڵی 2 دیمەنی خوانێکی بنەماڵەکان نیشان دەدات. ئەم جۆرە دیمەنە لەسەر مۆر و کاری دەستی تر دەردەکەون بە تایبەت ئەوانەی کە ڕەسەنایەتیەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ باشوری مێزۆپۆتامیا و ئێران. دیارترین بابەتی پانێڵەکە فیگەرێکی کەچەڵە کە پێدەچێت پیاو بێت، ڕووی لای چەپ کردووە و لەسەر تەپڵەکێك دانیشتووە نزیك لە ناوەڕاستی بوارەکە. پێدەچێت بە قامیشێك بخواتەوە کە کۆتاییەکەی لە لای سەریەوە دەبینرێت. زیاتر بۆ لای چەپ، بە پێی وێنەی کێشراوی لەیارد، ئەل ئەمین و بۆرکەر کلان، فیگەرێکی تر هەیە کە ڕووی کردۆتە لای ڕاست. بە پێی قژی بێت، ئەم فیگەرە ئافرەتە. لە نێوان ئەم دوو فیگەرەدا شتێك هەیە کە پێدەچێت دەفرێك بێت. لەسەروو دەفرەکەوە دوو فیگەری بچووکی تر هەن کە وا لێکدراونەتەوە منداڵ بن.

    لە لای چەپی ئەم دوو فیگەرەوە کە دانیشتوون، فیگەرێکی تر هەیە کە بە پێوە وەستاوە و ڕووی لای ڕاستە و شتێکی بە دەستەوەیە لەبەردەمیدا کە پێدەچێت منداڵ بێت. لە دوورەوە لای چەپی دیمەنەکە فیگەرێکی تر هەیە کە ڕۆبێکی درێژی لەبەردایە، ڕووی کردۆتە لای ڕاست و دەستی بەرز کردۆتەوە. لای بەرامبەری ئەو فیگەرانەی کە دانیشتوون، لە لای ڕاستیانەوە فیگەرێکی تر هەیە کە بە هەمان شێوە ڕۆبێکی درێژی لەبەردایە و ڕووی کردۆتە لای چەپ و دەستی بەرز کردۆتەوە. وا دەردەکەوێت کە ئەم فیگەرە شتێکی لەسەر سەری ڕاگرتووە، کە لەوانەیە پێویستی بۆ خوانەکە بێنێت لە لای گروپێکەوە لە لای ڕاست. ئەم گروپەش وا دەردەکەوێت کە دوو پیاوی تێدایە ئاژەڵێك پارچە پارچە دەکەن.

    پانێڵی 3:

    لە دوورەوە، لای چەپی پانێڵی 3 ئاژەڵێك هەیە (لەوانەیە لە خێزانی پشیلە بێت) کە بەرەو لای ڕاست دەجوڵێت. پاش ئەم، فیگەرێك هەیە کە دانیشتووە، بێ ڕیشە و قژی درێژە، پێدەچێت ئافرەت بێت و ڕۆبێکی درێژی لەبەردایە و دوو قۆچ لەسەر سەری یان کڵاوەکەی دیارن. ڕووی کردۆتە لای ڕاست و دەستی ڕاستی لەسەر ڕانێتی و پێدەچێت دەستی چەپی بدات لە ملی یان ڕیشی بزنە کێویەکەوە. بزنەکە بە لای چەپدا دەجوڵێت و قاچەکانی دواوەی لەسەر زەوین، قاچی ڕاستی پێشەوەی وا دیارە لەسەر چۆکی فیگەرەکە دانابێت و قاچی چەپی پێشەوەی لە ژێریەوەیەتی. ئەم بزنە قۆچێکی دیاری هەیە کە چەماوەتەوە بۆ سەرپشتی و بۆخوارەوە. لە دوایەوە ئاژەڵێکی زۆر بچوکتر دەبینرێت، کە لە بەچکە دەچێت. ئەمیش ڕووی لای چەپە و پێدەچێت هەڵبەزو دابەز بکات لەسەر قاچی دواوەی و سەری بەرەو دواوە نوشتاوەتەوە و قاچی پێشەوەی لەسەر پشتی بزنە گەورەکە داناوە. 

    لەسەروو بەچکەکەوە باڵندەیەك هەیە کە ڕووی دەنووکی لای چەپە و باڵی کردۆتەوە و وا دیارە لە هەر یەکێك لە چنگەکانیدا شتێکی هەڵگرتبێت. لە لای ڕاستی بەچکەکەوە ئاژەڵێکی تر هەیە کە سەرێکی گەورەی هەیە و گوێچکەکانی بچووکن، ڕاوەستاوە و ڕووی کردۆتە لای چەپ. لە ژێر سکیدا، ئاژەڵێك یان دوانی بچوکتر هەن کە ڕوویان کردۆتە لای ڕاست، کە دیارە وەك مانگا و گوێرەکەی شیرەخۆرە دەردەکەون. شێوەی لمۆز و گوێچکەی ئاژەڵەکە پێکەوە لەگەڵ بەرزییەکەی بە بەراورد بە فیگەری مرۆڤەکەی لە پشتیەوە وەستاوە ئەوە نیشان دەدات کە لەوانەیە مالۆس بێت. لە پشتی ئاژەڵەکەوە فیگەری مرۆڤێك هەیە کە ڕۆبێکی لەبەردایە ڕووی کردۆتە لای چەپ لە پشتی ئاژەڵەکەوە، لەوانەیە ئافرەتێك بێت کە قژی درێژەو بە هێڵەکانی پشتی شانیەوە نیشاندراوە. باڵەکانی کردۆتەوە لە پشتی ئاژەڵەکەوە.

     زۆرێك لە مۆرە قوچەکیە بنەماڵەییەکانی کۆن ئەم وێنانەی پانێڵەکانی 2 و 3ی گوندك تێکەڵ دەکەن لەگەڵ دیمەنی خوانێك لەسەرویەوە لە تۆمارێکی سەروە و کۆمەڵیك ئاژەڵ لە تۆمارەکەی خوارەوە.

    سەرچاوە گشتیەکانی' تاريف وسيمبوڵ وديمەنە هونەرييەكان':: Layard 1853, 368–369; Bachmann 1927, 28–31; al-Amin 1948; Börker-Klähn 1982, 75–76, 234 (nos. 274–276); Reade and Anderson 2013, 84–92.

    ئەشکەوت و کانیەکەی گوندك تایبەتمەندێتی سروشتین کە بەشێوەیەکی تایبەت بەستراونەتەوە بە پیرۆزی و ڕۆحیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆندا. ئەمەش لەگەڵ بابەتە ئاینییەکانی پانێڵە هەڵکۆڵراوەکان یەکدەگرێتەوە. زیادکردنی ئەو هەڵکۆڵراوە بەرجەستانە لە هەزارەی 3ی پێش زایین ئەوە نیشان دەدات کە گوندك وەك شوێنێکی پیرۆز وابووە لەم سەردەمەدا. دەکرێ گومانی ئەوەش بکرێت کە گوندك وەك شوێنێکی پیرۆز ماوەتەوە لە سەردەمەکانی ناوەڕاست و ئاشووری نوێ.

    پێدەچێت گوندك کاراکتەری پیرۆزیی خۆی پاراستبێت زۆر پاش سەردەمانی کۆن. وەك ئەوەی کە لە لایەن ئۆستن هێنری لەیارد لە ساڵی 1853 تۆمارکراوە، دانیشتوانە ئاشوریە کریستیانەکانی گوندی گوندك ئەشکەوتەکەیان بەستۆتەوە بە قەدیشە یۆحەنا، کە ناوە ناوخۆییەکەی 'گوپا دمار یۆحەنان' بووە (ئەشکەوتی قەدیشە یۆحەنا). هەروەها هەڵکۆڵراوەکەی سەروویان بە قەدیشە یۆحەنا لێکداوەتەوە لەگەڵ ئەسپەکەی و بەشەکەی خواریشەوە وەك وێنەی کەنیسە. لەمڕۆدا، ئەشکەوتەکە لە لایەن شوانەکانی ناوچەکەوە بەکار دەهێنرێت، بە بێ هیچ وابەستەیەکی ئایینی و ڕۆحی.

    * سەرچاوە گشتیەکانی' مێژوو': Layard 1853, 368–369; Reade and Anderson 2013, 92–97.

    جۆرج پێرسی باجەر لە نیسانی 1850 سەردانی گوندکی کردووە و ئەشکەوتێکی تۆمار کردووە کە وێنەی پیاوێکی لەسەرە کە ڕاوی مەڕێك یان بزنێکی کێوی دەکات، هەروەها لە ژێر ئەمەوە شەش فیگەر کە بە شێوازی جیاواز وەستاون.1 ئۆستن هێنری لەیارد لە ساڵی 1850 لێرەوە تێپەڕیوە و تاریفی دوو هەڵکۆڵراوی بەرجەستەی کردووە کە لەسەر دەمی ئەشکەوتێکی سروشتی بوون.2 نیو سەدە دوای ئەمە، لە حوزەیرانی 1914، واڵتەر باخمان سەردانی ئەشکەوتەکەی کردووە و وێنەیەکی ناوچەکەی کێشاوە و وێنەی هەڵکۆڵراوەکانی گرتووە.3 ژمارەیە لە شوێنەوارناسان و وێنەگران سەردانی شوێنەوارەکەیان کردووە لە نێوان ساڵانی 1937 بۆ 1947، ئەو کاتەی کە پانێڵی سێهەم بەڵگێندراوە.4

     

    • 1. Badger 1852.
    • 2. Layard 1853.
    • 3. Bachmann 1927, 28–33 and pl. 32.
    • 4. یەکەم جار لە al-Amin 1948 بڵاوکراوەتەوە؛ تاوتێ لێرە ببینەReade and Anderson 2013, 83.

    بۆ بینینی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی ئەم پێگەیە سەیری Reade and Anderson 2013, 78–83.  بکە.

    الأمين، محمود. 1948." استكشافات أثرية جديدة في شمال العراق." سومر 4: 180-219.

    Al-Haik, Albert R., Henry Field, and Edith M. Laird. 1968. Key Lists of Archaeological Excavations in Iraq, 1842–1965. Coconut Grove, FL: Field Research Projects.

    Bachmann, Walter. 1927. Felsreliefs in Assyria, Bawian, Maltai und Gundük. Wissenschaftliche Veröffentlichung der Deutschen Orient-Gesellschaft 52. Leipzig: J. C. Hinrichs.

    Badger, George Percy. 1852. The Nestorians and Their Rituals. London: J. Masters. 

    Börker-Klähn, Jutta. 1982. Altvorderasiatische Bildstelen und vergleichbare Felsreliefs. Baghdader Forschungen 4. Mainz am Rhein: P. von Zabern.

    Calmeyer, Peter. 1971. “Gunduk.” Reallexikon der Assyriologie 3: 722.

    Layard, Austen Henry. 1853. Discoveries in the Ruins of Nineveh and Babylon. New York: G. P. Putnam.

    Reade, Julian E., and Julie R. Anderson. 2013. “Gunduk, Khanes, Gaugamela, Gali Zardak - Notes on Navkur and Nearby Rock-Cut Sculptures in Kurdistan.” Zeitschrift für Assyriologie 103: 69–123. 

    ناوەڕۆك
    هێلین مەلکۆ (2016)
    چاککردنی ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (12/3/19)