مۆر ئاڤجین، ئاوجین، ئیوجینیوس
سەدەی چواری زاینی
ميديا
پرۆفایلی پێگە
کۆمەڵە خانوی دێری مۆر ئۆگین (قەدیشە ئیوجینیوس) دەکەوێتە خەرەندە لێژەکانی تورابدینەوە، لە نزیك ماردین، لە باشوری ڕۆژئاوای تورکیا، نزیکترین گوند لەم شوێنەوە گوندی ئەسکیهیسارە. بەپێی گێڕانەوە نەریتیەکانی ئەم شوێنە، ئەمە کۆنترین دێری ئەم ناوچەیەیە و مێژووەکەی بۆ سەرەتای سەدەی چوارەمی زاینی دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ساڵانی دواتردا چەند بەشێکی بۆ زیاد کراوە.
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
سەرچاوە گشتیەکانی 'تاریف و سیمبول و دیمەنە هونەریەکان': Bell 1924, 310–312; Bell and Mundell Mango 1982, 3–5, 135; Hollerweger 199, 288–295.
دەقەكان
لە سەرتاسەری خەڵوەتگاکەدا کۆمەڵێک هەڵکۆینکاری هەیە.
- یەکەم دەقی هەڵکۆڵراو دەکەوێتە سوچی باکوری ڕۆژهەڵاتی داڵانەکەی ناوەڕاستەوە، لە باشوری کڵێساکە. بەشێکی هەڵکۆڵینەکە بە گەچ (پلاستەر) گیراوە، بەڵام دەتوانرێت بگوترێت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1117/1118ی زاینی. هەڵکۆڵینەکە نوسراوە 'بە ناوی تۆ، ئەی خودای هەمووان،/ خودایە ئەمە ببێتە شوێنێکی باش/ و پەسەندکراو لە بەردەم خودا/ و مەسیحەکەی و ڕۆحی پیرۆزی لەسەر دەستەکانم/ (5) بۆ مار سابریشۆ قەشەی گەورەشاری نیسیبیس./ و دەرچوو لەم جیهانە پڕ خەمەدا /؟/....ساڵی هەزار و چوارسەد/ (10) و بیست ()/ ماری؛ ئەمە.....خودایە نزابکات بۆ....؟
- دووەم دەقی هەڵکۆڵراو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1838ی زاینی و دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای هەمان داڵانەوە.
- سێیەم دەقی هەڵکۆڵراو کە دۆزراوەتەوە، هەڵکۆڵینێکە لەسەر گەچی ژووری باکور-باشور، ڕێك لە بەشی ڕۆژئاوای داڵانەکەوە. ئەم هەڵکۆڵینە نوسراوە 'تەواو کراوە لە ساڵی هەزار و پێنج سەد و بیست و یەك، لە ڕێگەی نوسینگەی ڕەبان هاوسی/ و ڕەبان جۆزێفی تەلارساز لە گۆگ(اڵ)، و لەم ساڵەدا هاتبوون....'
سەرچاوە گشتیەکانی 'دەقەکان': Brock 1980–1981.
مێژوو
بەپێی گێڕانەوە نەریتیەکانی ئەم شوێنە، ئەم دێرە لە سەدەی چواری زینیدا بنیاتنراوە. بەڵام کۆنترین هەڵکۆڵینەکانی ئەم دێرە، مێژووەکەیان بۆ سەدەی دوانزەهەمی زاینی دەگەڕێتەوە. ئەم کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونە، بە درێژایی مێژووە درێژەکەی، چەند جارێك چاك و نۆژەنکراوەتەوە. زۆرینەی چاککردنەوەکان وادیارە کە بە جۆرێك کراون کە پلانی نەخشەی ڕەسەنی شوێنەکە تێك نەچێت، و زۆرینەی ڕێکخستن و بەشە گرنگە ڕەسەنەکانی پێشوتری شوێنەکە پارێزراون. هەڵکۆڵینە سریانیەکان تۆماری ئەو چاککردنەوەیان کردووە کە بۆ شوێنەکە کراوە لە ساڵی 1271 لەژێر سەرپەرشتی قەشە مۆر ئابدیشۆ و بە بەڕێوبەری قەشە ڕاهمۆن، کە بۆخۆی تەلارساز بوو (سەیری 'دەقەکان' بکە).1
وا دەردەکەوێت کە کڵێسای ڕۆژهەڵات- کە دواتر بوو بە کڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوری- ئەم دێرەیان بەدەستەوە بووە هەتا لایەنی کەم 1838ی زاینی، و پاشان کڵێسای یەعقوبی کڵێساکەی وەرگرتووە لە لایەنی کەم لە ساڵی 1842ەوە. نوسینەکانی گێرترود بێڵ، لە ساڵی 1942 دا، وا دەردەخەن کە دێرەکە بە تەواوی داڕماوە لە دوای پاشەکشەی کڵێسای ڕۆژهەڵات و بیناکانی ئێستای کڵێساکە لە لایەن یەعقوبیەکانەوە دروستکراونەتەوە.2 هە تا ساڵی 1974، کاتێك دوایین ڕاهیبەی سوری ئۆرسۆدۆکسی کۆچی دوایی کرد، دێرەکە بە تەواوی لە خزمەتدا بووە. ئەمڕۆ، دێری مۆر ئاوجین لە ژێر چاودێری کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سریانیە لە تورکیا. کاتێك تیمی MMM تۆماری پێگەکەیان دەکرد، خزمەتکارێك و لێکۆڵەرێك کە زمانی سریانی دەخوێند لەم دێرەدا دەژیان، و ئەم شوێنە مەراسیمی ئاینی بۆ سێ گوند ڕێکدەخست لە ڕۆژانی چوارشەممە، هەینی، و یەکشەمماندا.
سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو':Bell and Mundell Mango 1982, 3; Brock 1980–1981; Hollerweger 1999, 288–295.
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Bell, Gertrude. 1924. Amurath to Amurath. London: Dutton.
Bell, Gertrude, and Marlia Mundell Mango. 1982. The Churches and Monasteries of the Tur ‘Abdin. London: Pindar. Reprint, with new preface, notes, and catalogues, of Gertrude Bell’s The Churches and Monasteries of the Tur ‘Abdin (1910) and Churches and Monasteries the Tur ‘Abdin and Neighboring Districts (1913).
Brock, Sebastian P. 1980–1981. “Notes on Some Monasteries on Mount Izla.” Abr-Nahrain 19: 1–19.
Hollerweger, Hans, ed. 1999. Țur ‘Abdin: Living Cultural Heritage. Linz: Freunde des Tur Abdin.