گەلوشكە هانی

    پرۆفایلی پێگە

    خانی گەلوشکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سەنتەری شاری مدیاتی کۆن لە پارێزگای ماردین، تورکیا. کە لە چەند ژوورێکی بچووك بۆ کرێ دروستکرابوو لە سەرەتای سەدەی 20 بە شێوەی لاسایی کەرەڤانسەرای (هانی؛ خان) لە سەردەمی عوسمانییەکان. لە ساڵەکانی کۆتایی، نۆژەنکراوە و بۆ چێشتخانە گۆراوە.

    ڕووی ناوەوەی ژوورەوە

    ژووری خواردن

    حەوشی باکوری ڕۆژئاوا

    خانی گەلوشکە لە بەردی جیری ناوەخۆ دروستکراوە، کە بلاوە لە شوێنەکە، و ئێستا بە ناوی مدیات تاش ناسراوە. نەخشەکەی لە سەر ستایڵی کەرەڤانسەرایی سەردەمی عوسمانییەکان دروستکراوە. بەشی سەرەکی بینایەکە دەکەوێتە لای باکوری ڕۆژهەڵات بەرامبەری شەقام (سەیری پانۆراما بکە). ڕووی قاتی زەمین دەروازەیەکی کەوانەی هەیە؛ لە تەنیشتیەوە مەمەڕەێکی داخراوی قووڵ هەیە کە لەسەر کەوانەی گەورە بە قالبی خڕی سێ پایەیی دەوەستێت؛ دەرگایەکی داری بچووك لە ژێر هەر کەوانەیەك سووڕاوە. لە سەرەوە، بالکۆنێکی داری رازاوەی سنووری نەهۆمی دووەم دەردەخات، کە بەرازاوێیەکی کەمترە. تەنها دەرگا کە لەسەر بالکۆن هەیە -سەرەوەی بە تابلۆیەکی لاکێشەیی بۆش داپۆشراوە و دیاریکراوە- بە چوارچێەوەیەکی شەپۆڵی کە لە ناو زنجیرەیەك لە پەنجەرەکان دورپێچکراوە.

    هۆڵی چونەژوورەوەی قووڵی بە تاق لەژێر بەشی سەرەکی بەرەو حەوشێکی لاکێشەیی دەکرێتەوە (سەیری پانۆراما بکە). نهۆمی دووەمی بەشی سەرەکی لە سەر هۆڵی چونەژوورەوە بە تەواوی درێژدەبتەوە بەڵام بۆ پشتەوە، بە شێوەیەك کە دوو بەلەکۆن لەسەر درێژایی هەردوو لایەنەکانی حەوشەکەدا درێژدەبنەوە. سێ بەشەکەی تر لە بەرامبەری مەمەرەکانن؛ و ئەمانە لە شەش کەوانەی نووك تیژ پێکدێن بە درێژایی درێژترینی دوو بەشەکە. و پێنجیان کورترن بە درێژایی بەشی باشوری ڕۆژئاوا لە بەرامبەر دەروازەکە. مەمەرەکان بە شێوەیەکی سادەن، کە بە شۆستی لاکێشەیی سادە پاڵپشتکراوە و بە تاقی دووکەرتی داپۆشراوە. دیواری مەمەری پشتەوە بە بینای کەمێك درشتر درووستکراوە، کە دەبێتە هوی جیاوازیەکی نەرمی و لووسی. لە ژێر هەر بوشاییەکی بەینی ستونەکان دەرگایەکی کەوانەیی لەگەڵ دەرگای دار هەیە کە دەچێت بۆ ژووری مێوان. هەر لەو کاتەی کە بینایەکە بۆ چێشتخانە گۆڕا، ژوورەکان وەك بۆشایی تایبەت بۆ خوارن خواردن بەرهەڤکراون (سەیری پانۆراما بکە).

    خانی گەلوشکە کە لە چەند ژوورێکی چووك بۆ کرێ پێکدێت لە سالی 1903 لە لایەن ئەنازیاری تالارسازی موسا سەمەس دروستکرا. لە نێوان پەنجا و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەم بینایە وەك بازار بەکارهاتووە، بەڵام لە ساڵی 1980، بۆ تەویلەی ئەسپ وهێستر وئاژەلەکان و مەزاری ئاژەڵ گۆڕا. پێش ماوەیەك، بینایەکە بە گەورەیی نۆژەنکراوە و ئێستا وەك چێشتخانە کاردەکات و لەهەموو حەوشێك و ژوورەکانی مێوانی پێشوو شوێنی دانشتنی هەیە.

    سەرچاوە گشتیەکان بۆ'مێژوو:'  Karakaş and Karakaş 2015, 308–309.

    Karakaş, Ayhan, and Esma Karakaş. 2015. “Hanların Turizme Kazandırılması: Mardin, Diyarbakır Ve Şanlıurfa İl Merkezlerindeki Hanlar Üzerine Bir Çalışma.” Dicle Üniversitesi Sosyal Bilimler Enstitüsü Dergisi 7: 306–321.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (2020)