گەرماوی هەولێر

بەروار

1775

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
پایز 2013
جۆری پێگە
بينای شارستانی، بازرگانی، نيشتەجێبون
شار
ئەربیل/هەولێر
پارێزگا/هەرێم
ئەربیل/هەولێر
    ميديا

    هۆڵی دەرەوە

    هۆڵی ناوەندی

    هۆڵی ژوورەوە

    گەرماوی هەولێر دەکەوێتە ناوەندی شوێنی نێشتەجێبونی قەلاتی هەولێر/ئەربیل، گەرماوە رەسەنەکەی ئەم پێگەیە لە لایەن قاسم ئاغا عەبدولله لە ساڵی 1775 دروستکرابوو، بۆ خزمەتگوزاریکردنی دانیشتوانی ناوچەکە. دواتر لە ساڵی 1979 بۆ بینای ئێستا گۆرا، کە لەسەر هەمان نەخشەی گەرماوە رەسەنەکە دەروات.

    لەگەل ئەوەی کە لە ساڵی 1979 گەرماوەکە بەشێوەیەکی فراوان نۆژەنکراوە، بەڵام نەخشەی زەوییە رەسەنەکەی تا ئێستا ماوە. چوونەژوورەوەی (مەدخەل) سەرەکی دەمانباتە هۆڵی دەرەوە  کە  بە گومزە داپۆشراوە و پێوانەکەی 9م × 9م. لێرەوە، دەتوانین بگەینە هۆلی ناوەند، کە لەوانەیە پلەی گەرمایەکەی کەمێك گەرمتربێت؛ ئەم هۆڵە بە شێوەی چوارگۆشەیە کە پێوانەکەی 11م × 11م، سەقفەکەی لە گومزەی گەورە پێکدێت کە چەند کونی پچوکی تێدایە کە بە شووشە داپۆشراون، بۆ ئەوەی رووناکی سروشتی بگاتێ. هۆڵی ژوورەوە دەکەوێتە کۆتایی بیناکە کە وا گومان دەکرێت وەك ناوچەی گەرماوی هەڵم بەکارهاتبێت. ئاوی پێویست بۆ گەرماوەکە لە بیرێکی کۆن دابین دەکرا، قوڵاییەکەی لە 60 م زۆرترە، و تا ئێستا ماوە. گەرماوە رەسەنەکە بەردەوامبوو لە کارکردن تا نۆژەنکردنەوەی ساڵی 1979. لە ساڵی هەشتاکان بیناکە دووبارە نۆژەنکراوە.

    Al Yaqoobi, Dara, et al. 2012. Highlights of Erbil Citadel. Erbil: High Commission for Erbil Citadel Revitalization. 

    ناوەڕۆك
    هێلین مەلکۆ(2016)
    چاککردنی ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (11/10/19)