هەولێر/ ئەربیل

    پرۆفایلی پێگە

    هەولێر/ ئەربیل، پایتەختی هەرێمی ئوتونومی کوردستانی عێراقە، بە دووری نزیکەی 350 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا و 80 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ.

    هەولێر پێگەیەکی سەرەکی لە سەر دەشتی بەپیت لە نێوان ڕووباری زێی گەورە و بچووکدا داگیر دەکات، لەگەڵ ڕووباری دیجلە بۆ ڕۆژئاوا و چیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژهەڵاتەوە. ئەمە یەکێکە لە کۆنترین شوێنە بەردەوامەکانی نیشتەجێبوون لە جیهاندا. ناوی کۆنی ئەربیلا (شاری چوار خوداوەندەکان) بوو. بە درێژایی سەدەکان، چینە یەك لە دوا یەکەکانی نیشتەجێبوون گردی قەڵایان پێکهێناوە، کە ئێستا 28-32 مەتر لە ناوچەکانی دەوروبەری بەرزدەبێتەوە. زۆربەی بیناکانی قەڵای ئێستا بۆ دوا سەردەمی عوسمانیەکان دەگەڕێنەوە. لە خوارووی قەڵاکەدا چەندین بینای مێژوویی هەن، لەوانە بازاڕێکی کۆنی داپۆشراوی (قەیسەریە) سەردەمی کۆتایی عوسمانیە، کە لەگەڵ شارێکی مۆدێرن و چڕی دانیشتوانی خوارووی لێوارەکانی قەڵاکە تێکەڵ دەبێت. لە دووری قەڵاکە، بەڵام هەر لەناو شاری نوێدا، هێشتا منارەی چۆلی سەدەکانی ناوەڕاست ماوە.

    نزمایی شار: دیمەنی گشتی و شەقامەکان

    ڕێڕەوی دەورەدراو بە چەماوەی خشتین و بازار

    تاوەری کاتژمێر

    قەڵا: دیمەنەکانی شەقام

    سەربانی خانووی ب١٣ و دیمەنەکانی هەولێر لە سەرەوە

    وێنە مێژوویەكان

    وێنە تەواوكەرەكان

    قەڵا

    قەڵای هەولێر شێوەی بازنەیی هێلکەیی هەیە و لە ئێستادا پێوانەی (430 × 340 مەترە) و ڕووبەری گشتی 102000 مەتر دووجا (نزیکەی 11 هێکتار) دەپۆشێت. ئەم بازنە دێرینە بە لێوارە لێژەکانی (کە پێکهاتوون لە شوێنەواری نیشتەجێبوون کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش مێژوو) خزمەتی کردووە وەك بناغەی قەڵایەکی سەدەکانی ناوەڕاست کە دەورەدراوە بە دیواری خشتی تێکەڵ بە تاوەرەکان (تەنها بەشێکی یەکێك لە تاوەرەکان ڕزگاری بووە)پاڵپشتی هەورەبانی (بالکۆنی) خانووی ٣/٦ (ماڵی پێرباڵ ئاغا) لە قەراغی ڕۆژهەڵاتی قەڵاکە دەکات. . لە کۆتاییەکانی سەدەی 19وە وردە وردە دیوارەکە گۆڕاوە بۆ خانووەکان -مێژووی هەموویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆتایی عوسمانیەکان یان بۆ کەمێك دوای ئەو بە ماوەیەك-  ڕووکەشەکانی خانوەکان ئێستا لە دەرەوەی پەرژینی قەڵاکەن. کاری خشتی لەسەر ئەم رووکەشانە، زۆربەی کات بە شێوازی ڕازاوەیی بنیاتنراوە، کە سیمایەکی یەکگرتوو دەدات بە چێوەکە. زۆربەی ئەم خانووانە کۆڵەکەی بازنەییان هەیە بە شێوەیەکی گشتی سێ کۆلەکە بۆ هەر ڕووکەشێك، بۆ جێگیرکردنی شوێنی ناجێگیریان لە لێواری بازنەکە.

    لە بنەڕەتدا تەنها لە ڕێگەی لێژایی باشوورەوە دەگەیشتن بە قەڵاکە، بە ڕێگای پردێك و لیژاییەك (ڕامپێك).  لە ساڵی 1860دا، دەروازەی چەماوەیی گەورە، دەروازەی گەورە، دروستکرا بە پێی دابونەریتی ئەو سەردەمە و لە ساڵی 1960دا وێران کرا.شێوازێکی پێشتری ئەم دەروازەیە ڕەنگە لە ماوەی تاڵانکردنی هەولێر/ ئەربیل لە ژێر دەسەڵاتی نادر شاهـ لە ساڵی 1743دا تێکشکێنرابێت. هەرچۆنێکبێت، دڵنیایی نیە کە کەی بنیاتنانەوەی ڕاستەقینە ڕوویداوە (سەرەڕای ئەو نەریتەی (شێوازەی) کە لە ساڵی 1860 دا دەروازەکەی پێدانراوە، وا دیارە گەشتیارانی پێشووتر تێبینی دەروازەکەیان کردووە، و دەروازەیەکی هاوشێوەی ئەو قەڵایە لە وێنەی Eugène Flandin دەردەکەوێت کە دەگەرێتەوە بۆ 1840ەکان). لە ساڵی 1975دا دەروازەیەکی نوێ لەلایەن تەلارسازانی عێراقی ڕیفعەتی جادرجی و موعاز ئەلئەلوسییەوە دیزاین کرایەوە و لە ساڵی 1979 بنیاتنرا . ئەم دەروازەیەش لە ساڵی 2013 ڕووخا و دەروازەیەکی نوێ- کە لە ڕواڵەتدا نزیکتر بوو لە دەروازەی گەورەی سەردەمی عوسمانییەکان بەڵام نەك دووبارەکردنەوەیەکی تەواو- جێگەی گرتەوە.  لە سەدەی بیستدا دوو دەروازەی بچووکتر زیادکران بۆ ئەوەی لە ڕێگەی باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە بچنە ناو قەڵاکە.

    لە کۆندا قەڵاکە بۆ سێ بەش دابەشکرابوو: گەڕەکی تەکیە لە ناوچەی باکووری ناوەڕاست و تۆپخانە لە باشووری ڕۆژئاوا و سەرای لە باشووری ڕۆژهەڵات، پلانی شارسازیەکەی بە گشتی ئاڵۆزە، و شەقامەکان لە دەروازەی باشوورەوە لقیان لێدەبێتەوە. خانووەکان، کە زۆربەی کات دیوارەکانیان هاوبەشن، لە (ڕیزە) بلۆکە نارێکەکان (ئۆرگانیکیەکان) ڕێکخراون بە تۆڕی شەقامی تەسکەوە پێناسە کراون. لە ناوەڕاستی سەدەی 20ەمدا -ڕێك کاتێك دەروازەی گەورە تێکشکێنرا- شادەمارێکی گەورەی باکوور– باشوور بە ناو قەڵاکەدا تێپەڕکراوە، بێ گوێدانە پلانی شارسازی پێشووتری. (بۆ نموونە بڕینی نیوەی یەکێك لە گەورەترین کۆشکە مێژووییەکانی قەڵاکە، ماڵی یەعقوب ئاغا).

    زۆربەی کارە تەلارسازییە دیارەکان بۆ سەدەی 19 و سەرەتاکانی سەدەی 20 دەگەڕێنەوە. ئەو خانووانەی کە زۆرینەی پێکهاتەی شارسازی پێکدێنن بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێنەوە هەرچەندە دوای کۆچکردنی دانیشتوانی قەڵا دوای جەنگی جیهانی دووەم، چەند شەقامێکی بچووك دروستکرابوون. خانووە تەقلیدیەکان بە خشتە ڕەنگاوڕەنگەکانەوە لەدەوری حەوشە لاکێشەییەکان دروستکراون، هەندێکیان باڵکۆنێکی (هەورەبانێکی) نزمی دەورادراو بە چەماوەیان هەیە کە دەڕوانێتە سەر حەوشەکە و وەك ناوەندێکی گواستنەوەیە بۆ نهۆمی سەرەوەبۆ شیکردنەوەی تەلارسازی ئەم جۆرە خانوە(3/22) سەیریKowalczyk and Olbryś 2019, 339–351. بکە..  سەربانی خانوەکان بە تیرێژی (ڕایەڵی) داری و تێکەڵەی قوڕ و لیم داپۆشراون. خانووی دەسەڵاتدارەکان کە دیزاین و کەرەستەی وردتریان هەیە لە دەوروبەری قەڵاکە بنیاتنراون کە زۆرێك لە خانووبەرەکان دەکەونە سەر چێوەی قەڵا (بڕوانە ماڵی یعقوب ئاغا و ماڵی ڕەشید ئاغا و خانووی ب  (13ئەم خانووەی دوایی پەنجەرە و باڵکۆنی(هەورەبانی) هەیە کە دەڕوانێتە نزمایی شار.

    باڵەخانە حکومی و ئیدارییەکان، کە نەماون، لە نزیك چێوەی باشووری ناوچەکە بوون. لە ماوەی ڕابردوودا چەندین مزگەوت لەسەر قەڵاکە هەبوون، بەڵام تەنها مزگەوتی گەورەی ناوەندیی (مزگەوتی مەلا ئەفەندی) تاکو ئێستا ماوەتەوە. بەشە مێژووییەکانی ئەم بینایە – کە لەوانەیە لە کۆتایی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم لە سەر مزگەوتێکی پێشوتر دروست کرابێت- پێکهاتووە تەنها لە منبەر و منارەکەی پێکهاتووەMohamed 2009.. هۆڵی نوێژکردنی کۆن لە کۆتاییەکانی 1950کان بەهۆی خراببوونییەوە لەناوچوو، بۆ ئەوەی بگۆڕدرێت بە پێکهاتەیەکی جیاواز (لە نێوان گۆڕانکاریەکانی تر،21-گوومەزی سەربانی پێشوو بۆ گوومەزێکی کۆنکریتی گۆردرا).  لە ڕۆژهەڵاتی مزگەوتەکە حەمامێك هەیە، کە کۆنترین بینای ڕزگاربووی سەر قەڵاکەیە، لە سەرەتادا لە کۆتاییەکانی سەدەی 18 دروست کراوە، هەرچەندە بە شێوەیەکی فراوان لە 1970کان نوێکراوەتەوە (سەیری چونە ژوورەوەی ئەم مۆنۆمێنتە بکە).

    نزمایی شار

    بە پێی بەڵگە بەردەستەکان، نزمایی شار (دامێنی قەڵا) بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستدا دروست کراوە، کە بەرەو باشوور بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکەی نیشتەجێبوون کەمێك بەرەو ڕۆژئاوا. بەپێی نوسراوەکان لەلایەن موزەفەرەدین گۆکبوری (ماوەی دەسهەڵاتدارێتی 1190–1232 ز) پەرەی سەندووە و پتەو کراوە. نووسەران ئاماژە بە دەروازە و کاروانچی و بازاڕ دەکەن، هەرچۆنێک بێت، کەمێك لەمانە دەتوانرێن بە وردی بە تایبەندمەندی ناوخۆیی بناسرێنەوە لە ناو شاری سەردەمیانەدا.بۆ گفتوگۆیەکی تەواوتر لەسەر ئەم بابەتە، بە بەڵگەی زیاتر بۆ تۆپۆگرافیای شارەکە لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستدا، سەیری Nováček et al. 2013 بکە.  تاکە مۆنۆمێنتی ماوەی سەدەکانی ناوەڕاست لە هەولێر/ ئەربیل، منارەی چۆلیە، لەوانەیە لەگەڵ ئەو قوتابخانەیە پەیوەست بووبێت کە لە لایەن موزەفەرەوە دروستکراوە (سەیری چوونەژوورەوەی ئەم مۆنۆمێنتە بکەن.)

     لە ئێستادا، لە کاتی بەجێهێشتنی قەڵا بەرەو نزمایی شار بە ڕێگای دەروازەی باشوور، یەکەم بینا کە دەبینرێت چایخانەیەکی بەناوبانگە. لە کۆتاییەکانی ساڵانی 1930دا دروستکراوە و بە شێوازێکی ناوچەیی - نەریتی دروستکراوە، بە بەکارهێنانی پارچەی ڕەنگاوڕەنگی شوشە بە درێژایی ڕیزەکانی پەنجەرەی کەوانەیی (ماڵی سۆفی کەریم سەراج لە سلێمانی ببینە). شوێنەکە ڕاستەوخۆ بۆ باشووری دەروازەکە چەسپێنراوە بە پلازایەکی کراوەی گەورە (پارکی باغی شار) کە لە ساڵی 2009–2010 لەسەر ناوچەیەکی بازرگانی پێشوو دروستکراوە. پلازاکە  لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە بە دوو ڕێڕەوی کەوانەیی خشتی دەورە دراوە کە دروستکراوی ئەم دواییەن، هاوئاهەنگی بۆ دیمەنەکە بەرەو قەڵا دروست دەکات (پانۆراما ببینە( ڕێڕەوی کەوانەیی رۆژهەڵات، بەرەو گەڕەکی خانەقا دەکرێتەوە، دوو مزگەوت دێنە سەر ڕێگا کە لە کۆتایی باشووریدا بە تاوەرێکی کاتژمێر ڕازێندراوەتەوە کە شێوازی کاتژمێری بیگ بێن تێکەڵ دەکات لەگەڵ خشتی خۆمالی.

    ڕێڕەوی کەوانەیی ڕۆژئاوا لە پێشەوەی بازاڕی سەرەکی شارەکەدایە، کە ڕەنگە چەندین سەدە پێش ئێستا بەو شێوەیە بووبێت. دەوترێت موزەفەر بازاڕێکی داناوە کە لەوانەیە لەم شوێنەدا بێت، هەرچەندە تەنیا چەند دەیەیەك دواتر لە کاتی هێرشەکەی مەغۆلدا لە ساڵی 1259دا سوتاوەبەگوێرەی Yaqut al-Hamawi (book 1); cf. al-Hashimi 2016, 214–215. گەشتیارەکان لە سەدەی 19دا باس لە بازاڕێکی بە قەرەباڵغ دەکەن، کە هۆراتیۆ ساوتگەیت، لە سەردانەکەیدا بۆ شارەکە لە ساڵانی 1830دا، ئاماژە بەوە دەکات: "بازاڕەکانی خوار قەڵا سیمایەکی جوانیان هەبوو وەك ئەوەی بە توێکڵ داپۆشرابوون و هەوا و ڕووناکییەکی گونجاوتریان پێدەبەخشی، لە کاتێکدا کە بێهێزتربوون لە کەوانەی داخراوی خشتی یان بەردی"Southgate 1840, vol. 2, 212.. کۆنترین باڵەخانەکانی ناو بازاڕی ئەمڕۆ دوو قەیسەریی لێکجیان کە لەسەردەمی کۆتایی عوسمانییەکان دروستکراون (ئەم دوو بینا دوو نهۆمیە لە چەپی خوارەوەی وێنەی ئاسمانی W. R Hay’s دیارن لە ساڵی 1918، کە زاڵن بەسەر تۆڕی کراوەی بازاڕی نێوانیان)هێرزفێلد، لە ساڵی 1916 سەردانی شوێنەکە دەکات، تێبینی ئەوە دەکات کە قەیسەرییەکان بە بەراورد لەگەڵ دەوروبەری تازە بوون (Herzfeld 1920, 314). سەیری شیکاری تەلارسازی و نەخشەی زەویی ئەم دواییەی دوو بیناکە بکە لەKurapkat 2016; هەروەها سەرنج بدەMüller-Wiener and Mollenhauer 2016.. لە دەوروبەری ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا چەندین شەقام لە ناوچەی بازاڕدا فراوان بوون، زۆرجار لەسەر حسابی تەلارسازیی ناوخۆیی، دوای ئەوە، ناوچەکە نۆژەنکرایەوە و ڕێڕەوەکانیش داپۆشران. بە ئاڕاستەی پێچەوانەی قەیسەریە، گەڕەکێکی گەورەی سەدەکانی کۆتایی عوسمانی و سەرەتای سەدەی بیستەمدا خانووی خشتی بە شێوازی ناوخۆیی هەیە کە لە ئێستادا وێرانە (پاییزی 2019ی بەبەڵگەنامە کراوە) ئەم ناوچەیە لە ناوخۆدا بە گەڕەکی عەرەب ناسراوە.

    سەرچاوە گشتییەکانی 'تاریف وسیمبوڵ و دیمەنە هونەرییەکان': Hasan1985; HCECR 2012; Palumbo et al. 2012; Nováček et al. 2013; al Yaqoobi et al. 2016a; al-Hashimi 2016; Abbas 2017; لیژنەی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر (website).

    هەولێر/ئەربیل زۆرجار بە کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی بەردەوام لە جیهاندا وەسف دەکرێت. لە ڕاستیدا، بەڵگە سیرامیکیەکان ئەوە دەردەخەن کە شوێنەکە پێشتر لە ماوەی عوبەید دا شوێنی نیشتەجێ بوون بووە. ناوە نوێیەکەی ئەربیل هەر ناوە کۆنەکەیەتی. کۆنترین بەڵگەی سەلمێنراوی ئەم ناوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەکەدی (لە کۆتایی هەزارەی 3ی پ.ز) کاتێك شوێنێك بەناوی ئەربێلۆم یان ئۆربێلۆم لە دەقەکانی ئیبلا و شوێنەکانی تر هاتووە1. دەقەکانی دواتر ئاماژە بەوە دەکەن کە شارەکە لەلایەن شولك پارێزگاری سێیەمی ئورەوە تاڵان کراوە (لە ساڵی 2094 تا 2047 پ.ز) و لە ساڵی 2044 پ.ز لە هەرێمی ئەمارسین ئەو شارە لە ژێر هەژمونی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئوری سێیەم دا بووە2 لە سەردەمی برۆنزی ناوەڕاستدا، شارەکە بەشێك بوو لە ویلایەتی قابرە، لە کاتێکدا لە سەردەمی برۆنزی کۆتاییدا کەوتە ژێر دەستی ئاشوورییەکان، کە بە ئەربەیڵ یان ئەربێلا ناوزەدیان کرد (لە ئەربائیلو، (شاری چوار خوداوەند) هاتووە). بەدرێژایی سەردەمەکانی ناوەڕاست و نوێی ئاشووری، ئەربیلا ناوەندێکی سەرەکی دانیشتوان بوو، لە ڕووی ستراتیجییەوە کەوتۆتە سەر درێژایی ڕێگا گرنگەکانی بازرگانی، هەروەها بەناوبانگ بوو بە پەرستگای عیشتار (ئیگاشانکلاما). خوداوەندەکە بە عیشتاری ئەربێلا ناسراوە و زۆر جار لە نووسراوەکانی پاشاکانی نوێی ئاشوریدا بە 'خانمی ئەربایل' ناودەبردرا. ئاشوربانیپال پەرستگای عیشتار و دیوارەکانی شارەکەی نۆژەنکردەوە لە ماوەی دەسەڵاتەکەی لە (669–631 پ.ز). وێنەیەکی نەخشێنراوی ئەربێلا، کە تێیدا پاشا ئاهەنگێکی ئایینی پێشکەش دەکات لە پێش بینایەك کە پێدەچێت پەرستگا بێت، لەسەر هەڵکۆرراوەیەك لە کۆشکی باکوور لە نەینەوا دۆزرایەوە3. لە سەردەمی ئەخمینیدا ئەربێلا گرنگی خۆی وەك پایتەختی ساتراپی ئاشور هێشتەوە. جەنگی بەناوبانگی ئەلیکساندەر لە گاوگاملا لە نزیك ئەو شارە ڕوویدا (هەر لەبەر ئەو هۆکارەش بە شەڕی ئەربێلا ناسراوە). لە دوای شەڕەکانی پاشکۆکان، شارەکە کەوتە کۆنتڕۆڵی سێلیسید، بوو بە ناوەندی پارێزگایەك کە بە ئەدیابین ناسراوە، کە دەکەوێتە ناوجەرگەی ناوچەی نێوان ڕووبارەکانی زابدا. ئەدیابین بوو بە بەشێك لە ئیمپراتۆریەتی ئەشکانییەکان لە ماوەی نیوەی دووەمی سەدەی دووەمی پ.ز. میرنشینی ئادیابین لە ماوەی کۆتاییەکانی سێلیسید و سەرەتای سەردەمی ئەشکانییەکان، بە شێوەیەکی سەرەکی سەربەخۆ بوو. بە گوێرەی جۆزێفوس، هەندێك لە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی گۆڕاون بۆ جولەکە (یەهودی)، دیارترینیان ئیزاتی دووەمە (لە 36 پ.ز بۆ 60ی زایینی)4. ڕەنگە ئەو شێوە هەڵکۆڵراوەی لەسەر هەڵکۆڵرراوەی باتەس هەریر، 50 کیلۆمەتری لە باکوری هەولێر، شایەکی ئەدیابینی نیشان بدات. لە ماوەی شەڕەکانی نێوان ئەشکانییەکان و ڕۆمیەکان ئەربێلا بە شێوەیەکی دەگمەن لە نێوان یەکتربڕەکانیان نەدەدۆزرایەوە5.  بە داگیرکاریەکانی ئەردەشیری فەرمانڕەوای ساسانی لە 220کاندا، ئەدیابینی خستە ناو ئیمپراتۆریەتی ساسانی و بۆ ماوەی 400 ساڵ وەك پارێزگا مایەوە. لە سەرەتای سەدەی 5وە ئەربێلا لە باکووری میزۆپۆتامیا شوێنی کۆمەڵگایەکی مەسیحی بوو6.

    زۆربەی زانیاریەکان سەبارەت بە ئەربێلای کۆن لە سەرچاوە نوسراوەکانەوە وەرگیراوە: بەهۆی نیشتەجێبوونی بەردەوام لە قەڵاکە، گەڕانە شوێنەوارییە گەورەکان لە چینە کۆنەکان ڕووی نەداوە. لەگەڵ ئەوەشدا، چەند هەڵکۆڵینێکی بڵاونەکراوە کراوە لە کاتی بنیاد نانەوەی دەروازەی باشوور لە ساڵانی 1970دا، ئەو بەرهەمە دەستکردانەی سەردەمی ئاشووری نوێ ئێستا لە مۆزەخانەی ئەربیل/هەولێر پارێزراون7. هەڵکۆڵینی شوێنەواری زیاتر لە ساڵی 2006ەوە بەردەوام بووە و زانیاری نوێیان لە بارەی شوێنەوارە کۆنەکانەوە دەستکەوتووە8.

    زانیاری سنوردار لەسەر مێژووی شارەکە لە سەرەتای سەدەکانی ناوەڕاستدا ماونەتەوە؛ وا دیارە گرنگیەکەی کاتێك کاڵبووەوە کە موسڵ بەرزبووەوە لە ژێر سەرەتای دەسەڵاتی بنەماڵەی ئیسلامی. لە ناوەڕاستی سەدەی 11دا کۆنترۆڵی هەولێر لە دەستی کوردانی حەدبانیدا بوو. لە ساڵی 1128دا، شارەکە لەلایەن عیمادەدین زەنگی دەستی بەسەرداگیرا، هەرچەندە لەلایەن جەنەراڵ زەینەدین عەلی کوشوکەوە بەڕێوەدەچوو. ئەمەی دوایی بنەماڵەی بێگتگینیی ناوخۆیی دامەزراند کە سەرۆکایەتی باشترین قۆناغی شاری سەدەکانی ناوەڕاستی دەکرد، بە تایبەتی لە سەردەمی موزەفەرەدین گۆکبوری (ماوەی دەسەڵاتداری، 1190–1232). ئەم فەرمانڕەوایە لەلایەن مێژوونووسانی سەدەکانی ناوەڕاستەوە پایەدارکراوە بۆ پشتگیری تەلارسازییەکەی، بەتایبەتی لەبەشی نزمایی شار، کە بەرەو باشوور و ڕۆژئاوای قەڵا پەرەی سەند9.  سەرەڕای ئەوەش ئاهەنگێکی بەناوبانگی لەدایکبوونی محەمەدی مەولید ئەلنەبی دامەزراند کە گەشتیارەکان لە دوور و فراوانەوە هاتبوونە هەولێر. لە هەمان کاتدا شارەکە دانیشتوانێکی گەورەی مەسیحی هێشتەوە و چەندین کەنیسەش باسکراون کە لەسەر قەڵا هەبوون (لەگەڵ ئەوەشدا هیچکام لەوانە نەماون)10 لەگەڵ ئەوەشدا شارەکەش ماڵی کۆمەڵگەیەکی گەورەی جوولەکەش بوو11.

    دوای کۆچی دوایی موزەفەر لە ساڵی 1232دا، هەولێر تووشی ململانێی هێزی ناوخۆ و هێرشێکی سوپای مەغۆل بوو، کە نزمایی شاریان سوتاند و قەڵایان گەمارۆدا. قەڵاکە هەتا ساڵی 1258 خۆڕاگربوو، تاکو هولاگو لەگەڵ بەدرەدین لؤلؤی موسڵ هاوپەیمانی سەربازی پێکهێنا. پاش ساڵی 1514 عوسمانییەکان هەوڵیان دا هەولێر بهێننە ناو بازنەی کاریگەری خۆیانەوە هەرچەندە نەیاندەتوانی فەرمانڕەوایییەکی بەردەوام بپارێزن، و کۆنتڕۆڵی شارەکە لە نێوان ژمارەیەک لە بەرپرسەکان ئالوگۆڕکرا. لە ماوەی پێشبڕکێی عوسمانی و فارسی بۆ میزۆپۆتامیا - بەتایبەتیش، لە هەڵمەتەکەی نادر شاهی ساڵی 1743دا- هەولێر بە خرابی تاڵان کرا (هەر بۆیە هیچ شتێك لە پێش ئەم کاتەوە لە شارەکە نەماوەتەوە، تەنها منارەی چۆلی نەبێت). دوای یاخیبوونی دەسەڵاتی کوردی لە کۆتاییەکانی 1840دا شار و هەرێمەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئیدارەی عوسمانی: لە سەرەتادا وەك بەشێك لە ویلایەتی بەغدا، و دواتر، لە ساڵی 1870 لە ویلایەتی موسڵ (سنجاک شەهرێزۆر). ئەمە کاتێکی تاڕادەیەك گەشاوە بوو بۆ هەولێر، زۆرێك لە خانووە گرانبەهاکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی کۆتایی عوسمانییەکان.

    لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم هەرێمی هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی (ئینتیدابی) بەریتانیا و دواتریش شانشینی عێراق. قەڵا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم وردە وردە چۆڵ بوو و زۆرێك لە بیناکانی کەوتە ناو وێرانی، لە هەمان کاتدا، نزمایی شار بە خێرایی فراوان بوو، کە بە گشتی ژمارەی دانیشتوانی ئێستای خەمڵێنراوە بۆ 1.5 ملیۆن کەس. بەپێی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 بووە پایتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە ساڵی 2007ەوە، قەڵا بووەتە جێگەی سەرنج بۆ بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بوژاندنەوەی لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر12. دانیشتوانی قەڵا ڕاگواستراون بۆ ئەوەی ئەم کاری نۆژەنکردنەویە بەردەوام بێت13. قەڵاکە لە ساڵی 2014،لە لیستی پێگەکانی کەلەپووری جیهانیی یوونسکۆدا دانراوە14.

    • 1. TM.75.G.2428 obv.xxiv.3 and TM.75.G.2429 obv.xiii.26. See HCECR 2012, 63.
    • 2. سەیری کورتکراوەی سەرچاوەکان بکە لە Unfer 1928; HCECR 2012, 63–64
    • 3. بۆ ئەو نوسراوەی کە باس لە نۆژەنکردنەوەی ئەربایل دەکات لە لایەن ئاشوربانیپاڵ سەیری Jamie Novotny, Selected Royal Inscriptions of Assurbanipal: L3 , L4 , LET, Prism I, Prism T, and Related Texts (SAACT 10) (Helsinki: Neo-Assyrian Text Corpus Project, 2014), 80–81, 99 بکە. لەسەر پەیوەندی ئاشوربانیپال لەگەڵ عیشتاری ئەربایل بڕوانە Porter 2004. North Palace relief: Paris, Louvre (AO 19914). سەیری هێڵکاری نەخشەکە بکە لە Victor Place, Ninive et l’Assyrie, vol. 3 (Paris: Imprimierie impériale, 1870), pl. 41
    • 4. هەروەك نوسراوە لە Josephus, Antiquities of the Jews 20.2–4
    • 5. بە شێوەیەکی بەرچاو، کاتێك کاراکاڵا دەستی بەسەر شارەکەدا گرت لە 216، سەربازەکانی بێڕێزیان بەرامبەر بە 'گۆڕە شاهانەییەکان' کرد (ڕەنگە ئەوانەی هی بنەماڵە خۆجێییەکانن). بڕوانە Dio Cassius 71.26 and 74.1.
    • 6. لە سەرەتای کۆمەڵگای مەسیحی ئەربێلا، شوێنی تەختی قەشەی پایتەخت بوو. بڕوانە Fiey 1965, 39–60.
    • 7. لەگەڵ ئەوەشدا تێبینی ئەوە بکە کە ژمارەیەك هەڵکۆڵین لە گردی قالینج ئاغا کە تەپۆلکەیەکی بچووکترە لە سنووری ئێستای شار ئەنجام دراوە، لە ساڵانی 1960-1970کان، (لە نێو ڕاپۆرتەکانی تر بڕوانە: Behnam Abu al-Soof, Excavations at Tell Qalinj Agha (Erbil),” Sumer 25 (1969): 3–42; I. H. Hijara, “Excavations at Tell Qalinj Agha,” Sumer 29 (1973): 13–34 [in Arabic]).
    • 8. بڕوانە Nováček et al. 2008, 266–298 (دۆزینەوەی بەڵگە سیرامیکیە کۆنەکان و ناوەراست و کۆتاییەکان لێرەدا ئاماژەی پێکراوە) بڕوانە تێروانینی نوێ و نەخشەکانی هەڵکۆڵینەکانی تری قەڵا لە al Yaqoobi et al. 2016b. و تێبینی ئەوەش بکە کە لە 2008 دا بە ڕێکەوت ژووری گۆڕێکی ئاشوری نوێ لە باکوری ڕۆژئاوای قەڵاکە دۆزرایەوە، کە بووە هۆی ڕزگارکردنی هەڵکۆڵینەکان؛ بڕوانە Van Ess et al. 2012
    • 9. بڕوانە نوسینە وەرگێراوەکان لە Nováček et al. 2013, 7–8
    • 10. جێی تێبینییە لەگەڵ ڕوخانی بەغدا لە ساڵی 1258ی زایینی، باوکسالار (پاتریارك) تەختەکەی گواستەوە بۆ هەولێر لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی دانیشتوانی مەسیحی لە ساڵی 1310 وون بوون.بڕوانە (Fiey 1965, 77–91).
    • 11. بۆ نمونە، Al-Ḥarizi (d. 1225 AD) تێبینی ئەوە دەکات کە ژمارەیەك لە جولەکەکان ناویان لەناو پیاوماقولانی شارەکەدا هەیە لە کۆمەڵگەی جولەکەکانی هەولێر لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە تا ساڵی 1950. بڕوانە Ashtor 2007 کە سەرچاوە سەرەتاییەکانی وەرگرتووە.
    • 12. کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر: http://www.erbilcitadel.org
    • 13. بڕوانە سایتی کۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر: http://www.erbilcitadel.org
    • 14. سەیری چوونەناوی سایتی یۆنسکۆ بکە لە: https://whc.unesco.org/en/list/1437/

    سەرچاوە گشتییەکانی 'مێژوو': Unfer 1928; Streck 1936; Fiey 1965, 39-97; Nováček et al. 2008, 260–262; Hansman 2011; HCECR 2012, 62–77; Nováček et al. 2013, 1–5.

    ژمارەیەك لە سەرچاوە سەرەتاییەکان بەشدارن لە تێگەیشتنی شار و خەڵکی هەولێر لە ماوەی سەدەکانی ناوەڕاستدا. لەنێو مێژووناسان/جوگرافیناسانی دیکەی زمانی عەرەبیدا یاقوت ئەلحەمەوی (1229 ز) لە ساڵانی 1220کان لە هەولێر بووە و وەسفێکی وردی شارەکەی لە سەردەمی موزەفەردا پێشکەش کردووە1. لە ڕێگەی ئەم سەرچاوانەوە، ئێمە زانیاری گشتی دەربارەی قەڵا و نزمایی شار دەزانین. چەندین سەرچاوەی سەرەکی، وەك کاری مێژوونووسی سریانی بار هێبرایوس (دی 1286 ز) کە مێژووی کۆمەڵگەی مەسیحی هەولێر لە هەمان ماوەدا دەگێڕنەوە2.

    هەولێر لە ماوەی سەدەکانی 18 و 19 و سەرەتای سەدەی 20دا زۆر جار لەلایەن گەشتیارانی ڕۆژئاواوە سەردانی کراوە3. لەم کاتەدا، لە دوورەوە چەند وێنەیەك بۆ قەڵا کێشراون (سەیری وێنەکێشانی کلاودیوس ڕیچ بکە. سەیری وێنەکێشانی ئیوگن فلاندین بکە؛ سەیری وێنەکێشانی ئێرنست هێرزفیڵد بکە). هەروەها ئێرنست هێرزفێڵد هێڵکاریەکی سەرەتایی قەڵا و نزمایی شارەکەی کێشاوە وەك ئەوەی لە کاتی سەردانەکەی لە ساڵی 1916 دەردەکەوت. ئەفسەری سەربازی بەریتانی W. R. Hay وێنەیەکی ئاسمانی پێشووی قەڵای بڵاوکردەوە لە ساڵی 19214.

    • 1. Yaqut, book 1. See other sources cited in Streck 1927, 523.
    • 2. بڕوانە سەرچاوەکانی Streck 1927; Fiey 1965.
    • 3. بڕوانە لیستەکە لە Streck 1927, 523; HCECR 2012, 23, 70–71; Nováček et al. 2013, 13–16
    • 4. بڕوانە بیروڕای نوسەران لەسەر شارەکە. (Hay 1921, esp. 117–120).

    Abbas, Ahmed. 2017. “Erbil Citadel Revitalization and the Presence of Its Emergence History.” In Rehab 2017: Proceedings of the 3rd International Conference on Preservation, Maintenance and Rehabilitation of Historic Buildings and Structures, edited by Rogério Amoêda, Sérgio Lima, and Cristina Pinheiro. Barcelos, Portugal: Green Lines Institute for Sustainable Development.

    Al-Hashimi, Farah W. S. 2016. “The Hidden Face of Erbil: Change and Persistence in the Urban Core.” Ph.D. Thesis, Nottingham Trent University. 

    Al Yaqoobi, Dara, et al. 2016a. Highlights of Erbil Citadel. Erbil: High Commission for Erbil Citadel Revitalization.

    Al Yaqoobi, Dara, et al. 2016b. “Archaeological Excavations on the Citadel of Erbil: Background, Framework and Results.” In The Archaeology of the Kurdistan Region of Iraq and Adjacent Regions, edited by Konstantinos Kopanias and John MacGinnis, 1–10. Oxford: Archaeopress.

    Ashtor, Eliyahu. 2007. “Irbil.” In Encyclopaedia Judaica, edited by Michael Berenbaum and Fred Skolnik, 2nd ed., vol. 10, 24–25. Detroit: Macmillan Reference.

    Gandreau, David, and Sébastien Moriset. 2013. “Conservation of Erbil Citadel, Iraq - Assessment of the Situation and Recommendations.” CRAterre‐ENSAG Mission Report.

    Hansman, J. F. 1986. “Arbela.” In Encyclopaedia Iranica, vol. 2 (3): 277–278.

    Hay, William R. 1921. Two Years in Kurdistan Experiences of a Persian Officer, 1918–1920. London: Sidgwick & Jackson.

    Herzfeld, Ernst. 1920. “Sindjār.” In Archäologische Reise im Euphrat- und Tigris-Gebiet, vol. 2, by Friedrich Sarre and Ernst Herzfeld, 305–348. Berlin: D. Riemer.

    High Commission for Erbil Citadel Revitalization (HCECR). 2012. Nomination of Erbil Citadel (Kurdistan Region, Iraq) for Inscription on the UNESCO World Heritage List. Vol.1. Erbil: High Commission for Erbil Citadel Revitalization.

    High Commission for Erbil Citadel Revitalization (website). Accessed February 3, 2016. http://www.erbilcitadel.org.

    Kowalczyk, Marek, and Mirosław Olbryś. 2019. “The Citadel in North Mesopotamian Erbil (Iraq): Challenges for the Preservation and Adaptation to New Function of an Ottoman-Period House.” In Stories Told around the Fountain: Papers Offered to Piotr Bieliński on the Occasion of His 70th Birthday, edited by A. Pieńkowska, D. Szeląg, and I. Zych, 333–354. Warsaw: University of Warsaw Press.

    Kurapkat, Dietmar. 2016. “Two Ottoman Trade Buildings (Qaisariya) in the Bazaar of Erbil from Building Archaeology to Refurbishment Planning.” In The Archaeology of the Kurdistan Region of Iraq and Adjacent Regions, edited by Konstantinos Kopanias and John MacGinnis, 173–180. Oxford: Archaeopress.

    محمد، ز. أ. 2009. "مِنبَر الجامع الأكبر في قلعة أربيل". سوبارتو 3: 194-195.

    Müller-Wiener, Martina, and Anne Mollenhauer. 2016. “The Bazaar of Erbil within the Context of Islamic Trade Routes and Trade Buildings.” In The Archaeology of the Kurdistan Region of Iraq and Adjacent Regions, edited by Konstantinos Kopanias and John MacGinnis, 249–256. Oxford: Archaeopress.

    Nováček, Karel, et al. 2008. “Research of the Arbil Citadel, Iraqi Kurdistan, First Season.” Památky Archeologické 99: 295–302.

    Nováček, Karel, Narmin Ali Muhammad Amin, and Ali Melčák. 2013. “A Medieval City within Assyrian Walls: The Continuity of the Town of Arbīl in Northern Mesopotamia.” Iraq 75: 1–44.

    Palumbo, Gaetano, et al. 2012. Erbil Citadel Management Plan. Pamphlet prepared for UNESCO.

    Pavelka, K., J. Svatušková, and V. Králová. 2007. “Photogrammetric Documentation and Visualization of Choli Minaret and Great Citadel in Erbil/Iraq.” In Proceedings of the 21st CIPA Symposium: AntiCIPAting the Future of the Cultural Past (ISPRS Archives, Vol. 36-5/C53), 245–258. Athens: CIPA.

    Porter, Barbara Nevling. 2004. “Ishtar of Nineveh and Her Collaborator, Ishtar of Arbela, in the Reign of Assurbanipal.” Iraq 66: 41–44.

    Streck, M. 1927. “Irbil.” In The Encyclopaedia of Islam, 1st ed., vol. 4: 521–523. Leiden: Brill.

    Unfer, E. 1928. “Arbailu.” In: Reallexikon der Assyriologie und vorderasiatischen Archaologie, vol. 1 (3): 141–142. Berlin/Leipzig: Walter de Gruyter.

    Van Ess, Margarete, Arnulf Hausleiter, Haydar H. Hussein, and Nader B. Mohammed. 2012. “Excavations in the City of Arbil, 2009–2011: The Neo-Assyrian Tomb.” Zeitschrift fur Orient-Archaologie 5: 104–165.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز وهێلین مەلکۆ (2021)