منارەی چۆلی

    پرۆفایلی پێگە

    منارەی چۆلی کە بە منارەی موزەفەریيەش ناسراوە دەکەوێتە شاری هەولێرە. بە دووری یەك کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوا/باشوری ڕۆژئاوای قەڵا ناوەندییەکەی شارەکە کە یەکێکە لە دێرینترین شوێنیەکانی نیشتەجێبوون لە جیهاندا. لە سەرەتادا منارەکە بەشێك بوه لە کۆمەڵە بینایەکی گەورەتر. بیناکانی چواردەوری بە تەواوەتی لەناوچوون و تەنها بەش کە مابێتەوە لە ئێستادا منارەکەیە (کە دەکەوێتە پارکێکی گشتیەوە؛ لێرە پانۆراماکە ببینە). دەوترێت کە لە لایەن فەرمانڕەوای ئەو کات موزەفەرەدین گۆکبوری بنیات نراوە (1168-1233 زاینیی) کە کۆتا بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمەکە بوون. منارەکە تەنها مۆنيومێنتی تەلارسازی سەدەکانی ناوەڕاستە کە پارێزراوە و لە ئەمڕۆدا لە شاری هەولێر ماوەتەوە.

    ڕووکاری تەواو

    وردەکاری دەرەوە

    وێنە مێژوویەكان

    وێنە تەواوكەرەكان

    منارەی چۆلی لە خشتی سووری تەنك دروستکراوە و بە تێکەڵەیەکی بۆرەك و چیمەنتۆ ڕێزكراون و دانراون. بەشە سەرەکیەکانی بناغەیەکی هەشت لایە کە 12 مەتر بەرزە، هەروەها شەفتێکی شێوە لولەکی کە نزیکی 24 مەتر بەرزە و بانيژەیەك لە نێوانیاندایە. ئەستوری دیواری لولەکەکە 36 سانتیم دەبێت. بەشی سەرەوەی منارەکە پێش سەدەی 19 داڕماوە.

    بەشی ژێرەوەی شێوەی هەشت لایەکی هەیە، هەرچەندە ڕوویەکەی لە نیوەی خوارەوەی لای باکوری ڕۆژئاوایەوە درێژکراوەتەوە و سوچێکی گۆشەیەکی 90 پلەیی پێك دەهێنێت (لێرە نەخشەکە ببینە). ئەگەری زۆرە هۆکاری ئەم درێژکردنەوەیە، کە لە دواییدا زیادکراوە بۆ شێوە هەشت لاکە، پەیوەندی بە بەستنەوەی منارەکەوە هەبێت بە بینایەکی تر کە لە ئێستادا لەناوچووە (لە بەشی مێژوو زیاتر ببینە).  

    بەشی ژێرەوەی لە ڕێی دەرگایەکەوە دەچيتە ناوی لە ڕۆژهەڵاتی نهمۆمی زەمینیەوە. لێرەوە لەڕێگەی قادرمەیەکی پێچاوپێچەوە دەچێتە ئاستی بانيژەکە. لە ڕۆژئاوای بانيژەکەوە دەرگایەکی بچووك هەیە کە بە قادرمەیەکی تری پێچاو پێچەوە بەستراوەتەوە لە ناو شەفتە لولەییەکەدا کە دەچوەوە سەر بانيژەیەکی تر لە بەشی سەرەوە (کە لە ئێستادا لەناوچووە). وێنەی کێشراو و فۆتۆگرافی منارەکە لەسەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 ئەوە نیشان دەدات کە دیواری بانيژە ڕەسەنەکە لەو کاتەدا لەناوچوون (لێرە نەخشەی ڕووکاری منارەکە ببینە کە لە لایەن ئێرنست هێرزفێلد لە ساڵی 1920 کێشراوە). لە ساڵانی 1960 کاندا دروستکراوەتەوە. منارەکە کاری ڕازاندنەوەی زۆری بۆ کراوە، هەرچەندە نەخشاندنەکە لە زۆر شوێندا تێکچوە بە هۆی کەش و هەواوە.تەماشای دووبارە دروست کردنەوەی ئەو نەخشانە بکە لە Herzfeld 1920، وێنەی 296-298؛ هەروەها وێنەی کۆمپیوتەری لە al Ajlouni and Justa 2011. هەریەك لە هەشتلاکەی بەشی ژێرەوە بە دوو چین تاق لە ناو چوارچێوەیەکی لاکێشەییدا ڕازێنراوەتەوە. ئەم پانێڵانە بە قاڵبی ئاڵۆزی ئەندازەیی نەخشێنراون کە پێكدێن لە خشت و کاشی ڕووپۆشکراوی ساف. ناوی تاقەکانی بەشی خوارەوە نەخشی شێوە شەشی پێکداچوو لە خۆ دەگرێت و ئەوانەی بەشی سەرەوە بە نەخشێکی ئەستێرەیی ڕازێنراونەتەوە (نەخشەکە لێرە ببینە). دیواری بانيژەکە 24 تاقی بچووکتری لەسەرە کە وردەکاری کەمترە.

    لە بناغەکەیەوە لولەی منارەکە بەرەوە ناوەوە باریك دەبێتەوە و بە نەخشی لاری بەرجەستەی تێکەڵ (هەزارباف) نەخشێنراوە و بە هێڵی باریك جیاکراوەتەوە. ئەوەی کە گرنگە پاشماوەی سیرامیکی شینی میسریە کە لە دیکۆری هەردوو بەشی خوارەوە ولولەی منارەکەدا ماوەتەوە.

    هێڵێکی ئاسۆیی لە نزیکی بەشی سەرەوەی منارەکە هەڵکۆڵراوێکی لەسەر بووە بە خشتی مۆزایك، بەڵام لە کاتی یەکەم بەڵگاندنی ڕێك و پێکی منارەکەدا تەنها پیتە کوفیە ئاڵۆزەکانی ماوەتەوە _ کە لە ئێستادا ناخوێندرێنەوە_.1 پانێڵێکی بچووك لە لای دەرگای ڕۆژئاوایەوە هەیە کە ناوی تەلارسازی منارەکەی لەسەرە: کاری ئەمەل حاجی مەسعود ئیبن ئەبی سەعد ('عمل الحَجّي مسعود ابن أبي سعد ').2

    • 1. Herzfeld 1920, 315  (هەرزفێلد پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەمە نوسینێکی قورئانی بووە تا ئەوەی هەڵکۆڵراوێکی مێژوویی بێت، چونکە لەو کاتەدا خەتی کوفی بۆ نوسینی هەڵکۆڵراوی مێژوویی چیتر خوازراو نەبووە).
    • 2. .Nováček et al. 2013, 22 and n. 35

    منارەکە بە دڵنیاییەوە بەستراوەتەوە بە مزگەوتێکەوە یان کۆمەڵە بینایەکەوە کە مزگەوتێکی تێدا بووە، هەرچەندە شوناسی وردی ستراکچەرەکە بە تەواوی ڕوون نیە. لە کاتی سەردانی گەشتیارە ئەوروپیەکاندا و نوسینەکانیان لە کۆتایی سەدەی 18 و سەرەتای سەدەی 19 بە شێوەیەکی گشتی لە ناوچوون. نوسینی گەشتیارەکان لە بارەی پاشماوەکان، کە پێیان وابووە مزگەوت بوبێت، بەڵام لە ئێستادا نەماوە؛1 سەرباری ئەمە، بە پێی بۆچونی خەڵکەکەی منارەکە پەیوەست کراوە بە الجامع العتيق (مزگەوتێکی دێرینە) و بە سەرچاوەی ئەدەبی ناسراوە.2 هەرچەندە لە کاتی لێکۆڵینەوەی ئێرنیست هەرزفێلد لەسەر منارەکە لە ساڵی 1920، وا گومان براوە کە سەر بە مزگەوت و مەدرەسەیەك بووبێت کە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی موزەفەرەدین گۆکبوری ئەتابەگی (پارێزگاری) هەولێر لەسەردەمی فەرمانڕەوایی سەلاحەدیندا بنیات نرابێت.3

    هەڵکۆڵینی شوێنەوارناسیی کە لە ساڵانی 1960 کاندا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارناسی عێراقەوە ئەنجام دراوە چەندین بناغەی بینای لە چواردەوری منارەکە دەرخستووە. لەوانە مزگەوتێك لە باشوری ڕۆژهەڵاتیەوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمێکی پێشتر (سەردەمی ئەمەویەکان یان عەباسیەکان).4 ئەمە دەچێتە سەر ئەو بۆچوونەی کە منارەکە، کە بە پێی شێوازەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەگتێگینید، لە دواییدا زیادکرابێت. لە لایەکی ترەوە، بناغەی ستراکچەرێکی هاوکات بەستراوەتەوە بە منارەکەوە لە لای باکوری ڕۆژئاوایەوە.5 ئەمە دەکرێت نیشاندەری ئەوە بێت کە لە ڕاستیدا منارەکە بەشێك بووبێت لە یەکەکانی مەدرەسەیەك کە لە کاتی فەرمانڕەوایی موزەفەردا دروست کرابێت بە پێی بۆچونەکەی هەرزفێلد. لەگەڵ ئەمەشدا، لێکۆڵینەوەی زیاتری شوێنەوارناسی پێویستە بۆ گەیشتن بە دەرەنجامێکی باش.  

    ناوی منارەکە کە چۆلیە مانای 'زەوی چۆڵی' هەیە. ناوەکە لەوەوە هاتووە کە لە هەولێری پاش دەسەڵاتی عەتا بەگ بەشی خوارەوەی شارەکە بچوك بووەتەوە و منارەکە دابڕاوە لە بەشی سەرەکی شارەکە لە لای ڕۆژهەڵاتیەوە. کاتێك بەشی خوارەوەی شارەکە فراوان بوو بە درێژایی سەدەی 20، منارەکە تێکەڵ بە ڕایەڵەی شاری هەولێر بووەوە. لە ساڵانی 1960 کاندا نۆژەن کرایەوە کە تێیدا دیواری بانيژەکەی گۆڕا بەو شێوازەی کە ئێستا هەیە. لە سەرەتای ساڵەکانی 2000 ئەو ناوچەیەی چواردەوری کرا بە پارك. لەم کاتەدا لولەی منارەکە 65 سانتیم خواربوویەوە و لە مەترسی داڕماندا بوو. لە ساڵی 2006 پرۆژەیەکی گەورەی پاراستنی دەستی پێکرد کە تا ساڵی 2012ی خایاند.6

    • 1. سەیری Rich 1836 (2), 15–16, 293–295; Hay 1921, 118. بکە.
    • 2. Nováček et al. 2013, 11.
    • 3. Herzfeld 1920, 317–318. بۆ مێژوو و هۆکاری مێژوویی و هونەری، هەزەرفێلد بۆچونەکەی لەسەر بەروارەکەی دەکات بە سەرەتای فەرمانڕەوایی موزەفەر نزیکی 1190. مەدرەسەکەی لە لایەن ئیبن ئەل مستەوفی، ئیبن خەلەکان و ئیبن ئەل سەکار ناوبراوە. بۆ بەراوردکردنی هاوکات سەیری کرەسوێڵ 1926 بکە.
    • 4. حسين 1962؛ الجنابي 1983، 53. زیاتر ببینە لە Nováček et al. 2013, n. 30.
    • 5. Nováček et al. 2013, 20–23 and fig. 7 .
    • 6. لەسەر شێوەی مۆنیومێنتەکە لەسەرەتای نۆژەنکردنەوەی، تەماشای Pavelka et al. 2007 بکە. بۆ کورتەیەك لەسەر کاری پاراستنەکەی کە کراوە تەماشای GEMA Art Group (web page), بکە ' Minaret Choli in Erbil, Iraq,' لە 4 مانگی ئابی 2020 بە دەست کەوتووە لە  https://www.gemaart.com/en/minaret-choli-in-erbil-iraq/. هەروەها سەیری Justa and Housta 2010 بکە. بۆ کاری هەلکەنینی هاوشێوە و بەڵگاندنی دیجیتاڵی، سەیری Nováček et al. 2008, 293–296 بکە.

    ژمارەیەکی زۆر لەو گەشتیارانەی کە لە کۆتایی سەدەی 18 و سەرەتای سەدەی 19 سەردانی هەولێریان کردووە تێبینیان لەسەر منارەکە نووسیوە.1 بۆ نمونە، جایمس ئێس بەکینهام کە لە ساڵی 1816 بە ناوچەکەدا تێپەڕیوە تێبینی کردووە و دەڵێت 'لە چونەدەرەوە لە شارەکە بەرەو باشوور تێبینی منارەیەکی بەرزی جوانمان کرد، کە ئێستا دابڕاوە و داڕماوە. بەڵام کاشیە سەوزەکانی ڕووکارەکەی هێشتا لە زۆر جێدا دیار بوو. هەروەها لە قەبارەو شێوازی ڕازاندنەوەکەی ئەگەر زۆرە کە بە مزگەوتێکی گەورەوە بەسترابێتەوە.2 هەتا ساڵانی 1920 کان، ئەو ڕاپۆرتانە ئەوە نیشان دەدەن کە پاشماوەکان هێشتا دیار بوون لەو چواردەورە. ژمارەیەك لەو گەشتیارانە لێکدانەوەیان بۆ منارەکە و پاشماوەکانی چواردەوری کردووە لە نەخشەکانی قەڵاکەدا. (سەیری نەخشەی کلاودیا ڕیچ و یوجین فلاندین بکە). لە بڵاوکراوەکەی ساڵی 1920ی، ئێرنست هەرزفێلد نەخشەو دایاگرام و وێنەی وردتری مۆنۆمێنتەکە بەردەست دەکات.3

    لێکۆڵینەوە لە ستراکچەرەکانی چواردەوری منارەکە لە ساڵانی 1960 کان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارناسی عێراقی دەستی پێکرد.4

    • 1. E.g. Rich 1836 (2), 15–16 and 293–295; Hay 1921, 118; Lehmann-Haupt 1926, 273.
    • 2. Buckingham 1927, 327
    • 3. Herzfeld 1920, 315–318.
    • 4. حسين 1962؛ الجنابي 1983، 53.

    Al Ajlouni, Rima, and Petr Justa. 2011. “Reconstruction of Eroded and Visually Complicated Archaeological Geometric Patterns: Minaret Choli, Iraq.” Geoinformatics FCE CTU 6 (Reviewed Papers from XXIIIrd International CIPA Symposium, Prague, Czech Republic, September 12-16, 2011): 18–24.

    الجنابي، طارق.1982. دراسات في العمارة العراقية في العصور الوسطى. بغداد: وزارة الثقافة والإعلام.

    Buckingham, James S. 1827. Travels in Mesopotamia. London: H. Colburn.

    Creswell, K. A. C. 1926. “The Evolution of the Minaret, with Special Reference to Egypt-III.” Burlington Magazine 48 (278): 290–292+294–298.

    Herzfeld, Ernst. 1920. “Sindjār.” In Archäologische Reise im Euphrat- und Tigris-Gebiet, vol. 2, by Friedrich Sarre and Ernst Herzfeld, 305-348. Berlin: D. Riemer.

    Hay, William R. 1921. Two Years in Kurdistan Experiences of a Persian Officer, 1918–1920. London: Sidgwick & Jackson.

    حسين، ك.1962."التنقيب حول المِأذنة المظفرية في أربيل." سومر205:18-207.

    Justa, Petr, and Miroslav Houska. 2010. “The Conservation of Minaret Choli, Erbil, Iraq.” Conservation and the Eastern Mediterranean: Contributions to the 2010 IIC Congress, Istanbul, edited by Christina Rozeik, Ashok Roy, and David Saunders, 255. London: International Institute for Conservation of Historic and Artistic Works.

    Lehmann-Haupt, Carl. 1926. Armenien, einst und jetzt, vol. 2 (2). Berlin: B. Behr.

    Pavelka, Karen L., Jirina Svatušková, and Veronika Králová. 2007. “Photogrammetric Documentation and Visualization of Choli Minaret and Great Citadel in Erbil/Iraq.” In Proceedings of the 21st CIPA Symposium: AntiCIPAting the Future of the Cultural Past (ISPRS Archives, Vol. 36-5/C53), 245–258. Athens: CIPA.

    Nováček, Karel, Narmin Ali Muhammad Amin, and Miroslav Melčák. 2013. “A Medieval City within Assyrian Walls: The Continuity of the Town of Arbīl in Northern Mesopotamia.” Iraq 75: 1–42.

    Rich, Claudius. 1836. Narrative of a Residence in Koordistan […]. London: J. Duncan.

    Streck, M. 1927. “Irbil.” In The Encyclopaedia of Islam, 1st ed., vol. 4: 521–523. Leiden: Brill.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز وهێلین مەلکۆ (2020)