خانوی رەشید ئاغا

بەروار

1903–1905

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
پایزی 2013
جۆری پێگە
بينای شارستانی، بازرگانی، نيشتەجێبون
شار
ئەربیل/هەولێر
پارێزگا/هەرێم
ئەربیل/هەولێر
    ميديا

    ماڵی ڕەشید ئاغا، کە کەوێتە قەڵای هەولێر، نمونەیەکی جوانی ماڵی سەردەمی عوسمانیەکانە کە دیوانخانەیەکی تێدایە وەك شوێنێکی دیاری پێشوازیکردن. ماڵەکە دەکەوێتە درێژایی لێواری باشوری شوێنەوارەکە لە گەڕەکی سەرای، کە بەسەر شارەکەدا دەڕوانێت. بەپێی تۆمارە بەردەستەکان ئەم نشینگەیە لە ساڵانی 1903-1906 دروستکراوە. لە ساڵی 2010وە بە شێوەیەکی زۆر ورد نۆژەن کراوەتەوە.   

    نشینگەی ڕەشید ئاغا لە ڕێگەی کوخێکەوە دەچیتە ناوی و پاشان بۆ داڵانێکی بچووکی ڕووپۆشکراو لە پێشەوە (لێرە پانۆراماکە ببینە). ئەم ستراکچەرە و دیواری باکوری ڕۆژهەڵاتی داڵانەکە لە ساڵی 1980کان دووبارە بنیاتنراوەتەوە. داڵانەکە نافورەیەکی شێوە بازنەیی لە ناوەڕاستدایە. نهۆمی سەرەکی بیناکە لەسەر نهۆمێکی نیمچە ژێرزەمینی دانراوە لەگەڵ هەندێك بینای تر بە درێژایی دیواری قەڵاکەی پێشوو.1  چوونەژوورەوە بۆ ناو بیناکە لە ڕێی هەیوانێکەوەیە کە بناغەکەی بە بەردی مەڕمەڕی موسڵ دانراوە و دوو قادرمە لە لایەکانیەوەیەتی. 5 کەوانی چەماوەی سەر داڵانەکە و زەویەکەی بە هەمان بەردی مەڕمەڕ دروستکراون، لە کاتێکدا میچە تەختەکەی بە بۆیاخی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێنراوەتەوە. هەندێك لە دارەکانی میچی ستراکچەرەکە لە ناو خشتەکانەوە دەرچوون و دەبینرێن.

    نەخشەی بیناکە زۆر گەورەیە. یەکەیەکی سەربەخۆو و دوو یەکەی تری لاوەکی لە لاکانیەوە لە خۆ دەگرێت.2  تیمی MMM زیاتر سەرنجیان خستۆتە سەر دیوانخانە ناوەندیەکە (شوێنی پێشوازی) ماڵەکە  (کە ئەو کات شوێنێکی کراوە بوو بۆ چوونە ناوەوە). ئەمە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە هەیوانەکەوە لە ڕێگەی ژوورێکی لاوەکەیەوە لای باشووری ڕۆژئاوایەوە بە دەرگایەکدا دەچیتە ناوی کە نەخشێکی لەسەر هەڵکۆڵراوە. ژوورە پانە سەرەکیەکە (دیوان) بە ژوورێکی بچووکترەوە (هۆدە) بەستراوەتەوە کە شێوەی پیتی T دەبەخشێت بە شوێنی پێشوازیەکە ( لێرە پانۆرامەکە ببینە). ئەم شوێنە زۆر بە چڕی بە قاڵبی گەچ و تاقی چەماوە و کاری زەخرەفە و بۆیاخی شین لەسەر سپی ڕازێنراوەتەوە. تاقێکی یەکجار ڕازاوە دەکەوێتە کۆتایی ڕۆژهەڵاتی دیوانخانەکەوە. ژوورەکە لە بە ژێر میچێکی شێوە چەماوەدا دەچیتە ناوی کە تابلۆ و زەخرەفەی ئاڵۆزی ڕوەکی و مەدالی لەسەرە کە بە گەچ نەخشێنراون. پەنجەرەیەکی فەرەنسی دەکەوێتە سەر بالکۆنیەکە و بە ستراکچەرێکی چەماوەی لاوەکی پاڵپشتی کراوە و لە ڕووکاری بیناکە دەرچووە (لێرە پانۆرامەکە ببینە). چەند ژوورێکی تر کەوتونەتە ئەملا و ئەولای هۆدەکەوە. ژوورەکەی باشووری ماڵەکە ئاگردانێك و قادرمەیەکیشی هەیە کە دەچێتەوە سەر ژێرزەمینەکە (لێرە پانۆرامەکە ببینە). شوێنە تایبەتەکانی ماڵەکە دەکەونە باڵەکانەوە لەملا و ئەولای داڵانەکەدا.

    لەبەر ئەوەی کە دەکەوێتە سەر سنوری قەڵاکە، ڕووکاری دەرەوەی نشینگەکە لە خوارووی شارەکەوە دەبینرێت. ئەم ڕووکارە بە خشتی کۆن دروستکراوە، بەڵام لەگەڵ پەنجەرە زۆرەکانی و بالکۆنە پانەکان و کۆڵەکە چەماوەکانی وەك یەکێك لە ستراکچەرە ڕازاوەکان بە درێژایی سنورەکەی دەردەکەوێت.

    • 1 لەسەر قۆناغەکانی بنیاتنانی ماڵەکە، زیاتر ببینە لە "مێژوو".
    • 2تەماشای زۆرێك لە گۆڕانکاریەکانی نەخشەکە بکە لە Cereti و Giunta 2011.

    سەرچاوە گشتیەکانی 'تاریف و سیمبول و دیمەنە هونەریەکان': Angela Bizzaro, “The Graphic Documentation of the Rashid Agha Diwan Khana,” in Cereti and Giunta 2011, 13–16; Giuseppe Morgantini, “Project Methodology and Historical Profile,” in ibid., 17–20; Rossana Nicolò, “Knowledge of the Building as a Basis for the Intervention and the Restoration Plan Design,” in ibid., 25–30; al Yaqoobi 2016.

    ماڵی ڕەشید ئاغا یەکێکە لەو ماڵە کەمە مێژووییانەی هەولێر کە بەرواری لەسەر هەڵکۆڵراوە.1 بەروارەکە بە شێوەیەکی بەرز لەسەر نەخشی بەردەکان هەڵکۆڵراوە کە دەچنەوە سەر هەیوانی ژووری خزمەتگوزاری لە باشووری ڕۆژئاوا. بەروارەکان لە ژێر تێکستێکی درێژترەوە نوسراون و ساڵانی 1321 و 1323 پاش کۆچیی لەسەرە، لەگەڵ 1903/4 و 1905/6 (کە لەوانەیە بەرواری دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی بێت). لە نزیك ئەمەوە، لە هەمان شوێندا نەخشی سەر دەرگای چوونە ژوورەوەکە کە دەچێتەوە سەر دیوەخانەکە دەقێکی تری لەسەرە، بەڵام ئەمەیان بەرواری لەسەر نیە.

    • 1. Giuseppe Morganti, “Project Methodology and Historical Profile,” in Cereti and Giunta 2011, 18–19.

    دەقە هەڵکۆڵراوی سەر ماڵەکە نیشاندەری ئەوەیە کە لە ساڵانی 1903-1906 بنیاتنراوە. بەڵام ڕایەڵەی تەلارسازیەکەی ئەوە نیشان دەدات کە لەسەر ستراکچەری کۆنتر بنیاتنراوە کە لە ئێستادا بەشێك لە ئاستی ژێرزەمینی پێك دەهێنێت. ماڵەکە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە بە درێژایی سەدەی 20. لە ساڵانی 1990کاندا چۆڵکراوە و ئەمەش بووەتە هۆکاری زیانێکی زۆر بۆ ستراکچەرەکە. کاری نۆژەنکردنەوە لەسەری بەردەوامە لە ساڵی 2010وە.

    سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو':Giuseppe Morganti, “Project Methodology and Historical Profile,” in Cereti and Giunta 2011, 17–20.

    Al Yaqoobi, Dara, et al. 2016. Highlights of Erbil Citadel. Erbil: High Commission for Erbil Citadel Revitalization.

    Cererti, Carlo G., and Roberta Giunta. 2011. Preservation of Cultural Heritage of the Kurdish Region in Iraq: Italian Cooperation Project in Iraqi Kurdistan, 2009-2010. Rome: IsIAO.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز و هێلین مەلکۆ (2020)