پرۆفایلی پێگە
شوێنەواری هەڵکۆڵراوی ئەییل بە دووری 50 کم دەکەوێتە باکوری شاری دیاربەکر لە باشوری ڕۆژئاوای ڕۆخی ڕووباری دیجلەوە کە 838م (2750 پێ) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەکەوێتە قەراغەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەییل. ئەم تابلۆیە لەسەر ڕووی ڕۆژهەڵاتی پێکهاتەیەکی بەردیی گەورەی سروشتی هەڵکۆڵراوە کە بەسەر دۆڵی ڕووباری دیجلەدا دەڕوانێت (سەیری پانۆراما بکە)؛1 مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشووری نوێ دەگەڕێتەوە، کە لەوانەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەرگۆنی دووەمدا بووبێت. لەسەر ڕووی باکوری ڕۆژئاوای پێکهاتە بەردییەکە، کونێك/کرانەوەیەك لە بەردەکەدا هەیە کە پەیوەندی بە هەڵکۆڵراوەکە نیە.
- 1. لە تەواو کردنی بەنداوی دیجلەوە لە ساڵی 1997، ئاستی ئاوەکە لەم بەشەدا پێدەچێت بەرز بوبێتەوە. وێنەی بەنداوەکە ببینە لە پێش و لە پاش دروست کردنی لە بارتل لە ساڵانی 1999-2001، وێنەی 1 و 2.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
سەرچاوە گشتیەکانی 'تاريف و سيمبوl و ديمەنە هونەرييەكان': Wäfler 1976; Börker-Klähan 1982, 193; Bartl 1999–2001.
دەقەكان
جۆن جی تەیلەر، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە دیاربەکر سەردانی شوێنەوارەکەی کردووە لە ساڵی 1862 و ئاماژەی بە 'شوێنکاری نوسینی بزماری کردووە (کە لە تاقێکدا بووە، 6 پێ بە 4)، کە لە ئێستادا زۆر شێواوە و (هەرچەندە بە ئاسانی تێبینی دەکرێت) ناخوێندرێتەوە.1 هاوشێوەی ئەم، ئەفسەری سوپای بەریتانیا چارلز دبلیو ویلسۆن لە گەشتەکەی ساڵی 1895دا، ئاماژە بە بوونی 'هەڵکۆڵراوێکی بزماری دەدات کە ناخوێنرێتەوە'، لەگەڵ ئەوەی کە ڕوون نیە ئایا خۆی سەردانی شوێنەوارەکەی کردووە.2 لە لایەکی ترەوە، ئاشورناس ئێل دەبلیو کینگ لە ساڵی 1904 لە شوێنەوارەکە بووە و سەرنجەکانی بە درێژی شایەنی وەرگرتنن لێرەدا: 'هەندێك جار بە بێ تەماشاکردنێکی ورد ئەستەمە بزانرێت کە (ئەو دەرگایەی کە لە بەردەقسڵەکەدا دروستکراوە) هەڵکۆڵراوێکی لەسەرە. نمونەیەکی ئەمە ئەو دەرگایەیە کە لە لاشاخی گوندی ئەییل لەسەروو ڕووباری دیجلەوە هەڵکۆڵراوە لە باکوری دیاربەکرەوە، کە دەوترێت هەڵکۆڵراوە (...) هەروەها لە ژێریەوە بە دڵنیاییەوە هەڵکۆڵراوێکی بزماری هەیە کە بە هۆی کەش و هەواوە شێواوە. بەڵام لە لێکۆلینەوەمدا ئەوەم بۆ دەرکەوت کە ئەم شێوەیە بەشێکی بەهۆی کەش و هەواوەیە و بەشێکی بە هۆی شوێنی ئەو فیشەکانەوەیە کە بە بەردەقسڵەکەوەیە و هەندێك پارچەی ڕووکارەکەی بردووە.'3 لەسەر هەمان سەرنجی کینگ، هیچ کام لە لێکۆڵینەوە نوێیەکانی پیتەر بارتل4 و تیمی MMM لە ساڵی 2015 شوێنکاری هەڵکۆڵراوی نەدۆزیوەتەوە.
مێژوو
لە نیوەی دووەمی سەدەی 8ی زاینیی، بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشاکانی ئاشوریدا تیگلاس پلاسەری سێیەم (744-727پ. ز) و سارگۆنی دووەم (721-705 پ. ز)، بەردەوام پێکدادانی سەربازی هەبووە لە نێوان ئاشوریەکان و ئورارتووەکان هەبووە. هەرێمی بەشی سەرەوەی ڕووباری دیجلە کە هەڵکۆڵراوە بەردییەکەی ئەییلی تێدایە یەکێك بوو لەو ناوچانەی کە ناکۆکی لەسەر بوو لە نێوان ئەو دوو دەسەڵاتەدا، ئەمەش ئەگەری زۆرە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووبێت لەسەر بڕیاری دروستکردنی شوێنەوارەکە لەم ناوچەیەدا. بە دڵنیاییەوە هەڵکۆڵراوە بەردییە ئاشوریە نوێیەکان زۆرجار دەکەونە ئەو شوێنە سیمبوڵیە گرنگانەی وەك سەرچاوەی ڕووبار و ڕێگای چیاکان و کانی، هەرچەندە مەرج نیە بە ئاسانی پێیان بگەیت. لەگەڵ ئەو پێگە بەهێزەی کە بەسەر دۆڵی دیجلەدا دەڕوانێت و شوێنە تا ڕادەیەك دیارەکەی نزیك لە ڕێگا نوێیە/کۆنەکە، هەڵکۆڵراوی بەردیی ئەییل نمونەیەکی دیاری مۆنۆمێنتەکانی ئاشووریەکانە لە سەر قەراغەکان.
بڵاوكراوە سەرەكیەكان
کۆنترین ناوهێنانی مۆدێرنی شوێنەواری ئەییل لە تێبینی گەشتەکەی کونسوڵی گشتی بەریتانیا بۆ دیاربەکر دەردەکەوێت. جۆن جی تەیلەر کە لە ساڵی 1862 سەردانی شوێنەوارەکەی کردووە وتویەتی کە تێبینی هەڵکۆڵراوێکی فیگەری و نوسینێکی کردووە.1 لە پاش ئەم، ئەفسەری سوپای بەریتانی چارلز دبلیو ویلسۆن تاریفێکی کورتی داوە لەسەر پێگەکە لە گەشتەکەیدا و ئەوەی دووپاتکردۆتەوە کە هەڵکۆڵراوێك هەبووە بەڵام ڕوون نیە کە خۆی سەردانی پێگەکەی کردبێت.2 هەمان شت ڕاستە بۆ دەرمانسازی ئەڵمانی و گەڕیدە/شوێنەوارناس ولادیمێر بێلك کە ئارەزووی بۆ کۆپی کردنی هەڵکۆڵراوەکە لە تۆمارەکانیدا نیشان دراوە، هەرچەندە دیارە کە لە دواییدا سەردانەکەی هەڵوەشاندۆتەوە.3 ئاشوریناس ئێل دەبلیو کینگ لێکۆڵینەوەیەکی وردی کردووە لە هەڵکۆڵراوەکە لە ساڵی 1904 کە دژی ئەو ڕایەیە دەقێکی هەڵکۆڵراوی لەسەر بێت.4
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Bartl, Peter V. 1999–2001. “Zum Felsrelief von Eğil.” State Archives of Assyria Bulletin 13: 27–37.
Belck, W. 1901. “Forschungsreise in Klein-Asien.” Verhandlungen der Berliner Gesellschaft für Anthropologie, Ethnologie und Urgeschichte, Sitzung vom 21. December 1901. Zeitschrift für Ethnologie 33: 452–522.
Börker-Klähn, Jutta. 1982. Altvorderasiatische Bildstelen und vergleichbare Felsreliefs. Mainz am Rhein: P. von Zabern.
Hrouda, Barthel. 1965. Die Kulturgeschichte des assyrischen Flachbildes. Bonn: Habelt.
King, L. W. 1913. “Studies of Some Rock-Sculptures and Rock-Inscriptions of Western Asia.” Proceedings of the Society of Biblical Archaeology 35: 66–94.
Kreppner, Florian Janoscha. 2002. “Public Space in Nature: The Case of Neo-Assyrian Rock Reliefs.” Altorientalische Forschungen 29: 367–383.
Taylor, J. G. 1865. “Travels in Kurdistan, with Notices of the Sources of the Eastern and Western Tigris, and Ancient Ruins in Their Neighbourhood.” Journal of the Royal Geographical Society of London 35: 21–58.
Wäfler, Markus. 1976. “Das neuassyrische Felsrelief von Eğil.” Archäologischer Anzeiger: 290–305.
Wilson, Charles, ed. 1895. Handbook for Travellers in Asia Minor, Transcaucasia, Persia, etc. London: J. Murray.