ماڵی کولتوری میدیات چەڤرە

بەروار

کۆتایی سەدەی 19-سەرەتای سەدەی 20

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
بەهاری 2015
جۆری پێگە
بينای شارستانی، بازرگانی، نيشتەجێبون
شار
میدیات (تورکیا)
پارێزگا/هەرێم
پارێزگای ماردین (تورکیا)
    ميديا

    ناوچەی چوونەژوورەوە و شەقامەکانی چواردەور

    داڵانی نهۆمی زەمینی و ڕووکارەکان

    نهۆمەکانی ناوەڕاست و سەرەوە

    ژووری میوان

    هەیوان و دیمەنەکان بەسەر میدیاتدا

    کۆمەڵە بیناکەی کە لە ئێستادا ماڵی کولتوری میدیات چەڤرەیە یەکێکە لە چەندین تەلارە مێژووییەکانی میدیاتی کۆتایی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 (پێش جەنگی جیهانی یەکەم) کە بە پێی نەریتی تەلارسازی ناوچەکە بنیاتنراوە. دەکەوێتە سەر گردێك لە ناوەندی شارۆچکەکەدا و هەیوانەکانی نهۆمەکانی سەرەوەی دیمەنی فراوانی میدیات و ناوچەکانی تری لێوە دیارە.

    ماڵی کولتوری میدیات چەڤرە بە بەردی چوارگۆشەیی هاوشێوە و هاوقەبارە بنیاتنراوە و بەردە قسڵی زەردی پەمەیی باوی تێدا بەکارهاتووە کە لەم ناوچەیەدا زۆر باو بووە (لە ناوخۆدا بە بەردی میدیات ناسراوە). کۆمەڵە بیناکە وەك زۆرێك لە شوێنەکانی تری نیشتەجێ ڕوویان کردۆتە باشوور. بە دیوارێك لە شەقامەکە جیا کراوەتەوە کە بەرزیەکەی 3 مەترە و دیکۆری تەلارسازی تێیدا کەمە بەڵام کۆرنیشێکی تەنك لێوەی دەرچووە. دەرگا کەوانەییەکەی بە چوارچێوەیەکی زەخرەفەیی دیزاین کراوە، کە ڕاستەوخۆ لێوەی دەچیتە داڵانە ڕووپۆشکراوەکەی بیناکەوە (پانۆراماکە ببینە). لەگەڵ بینا سەرەکیەکەدا لە باکورەوە بینایەکی تا ڕادەیەك گەورە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی داڵانەکەوە. لە نهۆمی زەمینیەکەی ژووری خزمەتگوزاری تێدایە لەگەڵ هەیوانێك و چەند ژوورێکی میوان لە نهۆمی دووەم. ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای داڵاناکە چەند بینایەکی تری لێیە کە بە کەرەستەی هاوشێوە دروستکراون و بە قاڵب و کەوانی داخراو و هەڵکۆڵراوی بەرجەستە ڕازێنراونەتەوە (ڕووکاری ڕۆژئاوای داڵانەکە ببینە).

    بینا سەرەکیەکە لە گەڵ ڕووکارەکەی ڕوویان لە باشوورە کە باڵیێکی دوو نهۆمی لە دیوی ڕۆژئاوایەوە لێی دەرچووە. ڕووکاری نهۆمی زەمینیەکەی تا ڕادەیەك سادەیە کە یەك دەرگای لە نزیکی ناوەندەکەیەوە تێدایە. ئەم دەرگایە دەچێتەوە سەر کۆمەڵێك ژووری خزمەتگوزاری و کۆگا. هەریەك لە 3 نهۆمەکەی سەرەوە، کە وەك شوێنی نیشتەجێبوون دیزاینکراون، بەرە بەرە دەچنە دواوە و بچوکترن لە نەخشەدا. نهۆمەکان بە هەڵکۆڵراوی بەرجەستە هاوشێوەکراون، بەڵام بە تایبەت بەو پایە بچکۆلانەی کە قادرمە و هەیوانەکانی ڕووکاری هەریەك لە نهۆمەکان درێژبوونەتەوە. هەڵکۆڵراوی پایە بچووکەکان، هەروەها دیکۆری گشتی بیناکە لە بەشی سەرەوەی زیاتر ئاڵۆز دەبێت.

    ڕێگای چوونە ناو نهۆمی دووەم لە ڕێگەی قادرمەیەکەوەیە کە بە درێژایی ڕۆژئاوا-ڕۆژهەڵاتی دیوارەکە درێژبووەتەوە لە لای ڕاستی دەرگاکەی نهۆمی یەکەم. ئەم نهۆمە هەیوانێکی گەورەی لە بەردەمدایە و دیوارەکانی سادەن (پانۆراماکە ببینە). هەیوانێکی کەوانی نزیکی ناوەڕاستی ڕووکارەکەی دەچێتەوە سەر زنجیرەیەك ژوور لە کاتێکدا دەرگایەك لە لای ڕاستەوە دەچێتەوە سەر دانەیەکی تر. قادرمەیەك کە دەکەوێتە لای ڕاستی هەیوانەکەوە دەچێتەوە سەر نهۆمی سێهەم. دیوی باشووری هەیوانێکی تری گەورەی لەسەرە کە لە شێوەی پیتی L ی ئینگلیزیدایە (لەسەر ئەو باڵە دوو نهۆمیەوە درێژ دەبێتەوە کە کەوتوەتە لای ڕۆژئاواوە). هەیوانێکی تر کە شێوە بازنەییە، لێرەدایە کە دوو ژوور لە لاکانیەوەن. پەنجەرەکانی سەر هەرلایەکی هەیوانەکە بە تاقی درێژ و کەوانی تیژ چوارچێوە کراون.

    قادرمەیەکی ناوەکی لە هەیوانەکەوە دەچێتەوە سەر نهۆمە بچووکەکەی سەرەوە کە ڕووکارەکەی لە هەموو نهۆمەکانی تری بیناکە زیاتر ڕازێنراوەتەوە کە پایە و تاق و قاڵبی وەك چوارچێوەی پەنجەرەکان بەکارهاتووە هەروەها چوارچێوەی پڕ وردەکارییشیان تێدایە. دیارترین تایبەتمەندی بالکۆنەکی نیمچە بازنەییە کە بەسەر داڵانەکەدا دەڕوانێت و لەسەر بنکەیەکی شێوە قوچەکی هەڵکۆڵراو دانراوە. بالکۆنەکە لە هەیوانێکی داپۆشراوەوە درێژ دەبێتەوە کە ژوورێکی نوستنی ناوەوە، لە لای ڕۆژهەڵاتەوە لە هەیوانێکی گەورەتر لای ڕۆژئاواوە جیا دەکاتەوە کە دیمەنێکی ناوازەی میدیات نیشان دەدات (پانۆراماکە ببینە). قادرمەیەك لەم هەیوانەوە دەچێتەوە سەر ڕۆخی سەربانێکی بچووك لەسەروو ژووری نوستن و هەیوانەکەوە.

    بەرواری تەواوی دروستکردنی بیناکە نەزانراوە، بەڵام دەتوانرێت وا دابنرێت، هاوشێوەی تەلارەکانی تری ناوچەکە لە کۆتایی سەردەمی عوسمانیەکان (کۆتایی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20، پێش جەنگی جیهانی یەکەم) بنیاتنراوە. لەسەرەتادا شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانێکی خۆشگوزەرانی میدیات بووە. لە ساڵی 2000، خانووەکە لە لایەن شارەوانی میدیاتەوە کڕدرایەوە و لە ئێستادا کراوەیە بە ڕووی خەڵکدا. بیناکە کۆمەڵێك کارخانەی تێدایە و وەك شوێنێك بەکار دێن بۆ بۆنەی کولتوری و فیلمسازی. زۆرێك لە ژووری نوستنەکان بە کەل و پەلی سەردەمی خۆی پۆشتە کراونەتەوە.

    Dalkılıç, Neslihan. 2012. “The Architectural Analysis of Traditional Houses of Midyat-Mardin, Turkey.” International Journal of Academic Research 4 (2): 10–31.

    Yanmaz, Sezin. 2001. “Bir tasarım objesi olarak geleneksel Midyat evi.” Ph.D. Diss., Istanbul Technical University (in Turkish).

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (2020)