مزگەوتی گەورەی دیاربەکر

ناوی تر (جێگرەوە)

مزگەوتی گەورەی دیاربەکر؛ دیار بەکر؛ ئامید

بەروار

1091 زاینیی

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
بەهاری 2015
جۆری پێگە
بینا وکۆمەڵگە ئاینیەکان
شار
دياربةكر (توركيا)
پارێزگا/هەرێم
پارێزگای دیاربەكر (توركیا)
    ميديا

    ڕووکاری مزگەوتەکان و دەرگای چوونە ژوورەوە

    مەدرەسەی مەسعودیە (بەشی دەرەوەی)

    داڵانی مەدرەسەی مەسعودیە

    هۆڵی نوێژکردنی شافیعی (بەشی ناوەوە و دەرەوە)

    مزگەوتی گەورەی دیاربەکر (مزگەوتی ئولو) دەکەوێتە ناو دیواری شارە دێرینەکەوە و لە باکوری ڕۆژئاوای ناوەندە مێژووییەکەوە تێکەڵ بە ڕایەڵەی شارەکە بووە. دێرینترین مزگەوتی گەورەی دەربازبووە لە ئەنادۆڵ و یەکێکە لە دێرینترین مزگەوتەکان لە جیهانی ئیسلامیدا. مێژووەکەی، لە شێوەی ئێستایدا، دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی 11 یان 12. ستراکچەرەکە تایبەتمەندی تەلارسازی سەردەمانی پێش ئیسلامی لە خۆ دەگرت کە لە سەردەمی سەلجوقیەکان بە دواوە گەشەی سەندووە. ئەم مزگەوتە نمونەیەکی نایابی کاری هەڵکۆڵینی بەردییە لە هەرێمەکەدا. 

    وەك زۆرێك لە مۆنۆمێنتەکانی شاری دیاربەکر (کە پێشتر پێی دەوترا ئامید)، مزگەوتی گەورە بە زۆری لە بەردی گڕکانیی ناوچەکە دروستکراوە. ئەم بەردە ڕەنگ تۆخە بە ڕادەیەك بەکارهێنراوە لە شارەکەدا کە هەتا کۆتایی سەدەی 16 هەندێك جار بە شارەکە دەوترا ئامیدی ڕەش. 

    مزگەوەتەکەو بەشەکانی تری لە چواردەوری داڵانێکی گەورەی نیمچە لاتەریب ڕێکخراون کە ڕووبەرەکەی 31.5 بە 77 مەترە (لێرە پانۆراماکە ببینە). سێ دەرگای چوونە ژوورەوە هەیە لەم داڵانەدا. دەرگای چوونەژوورەوەی سەرەکی کە شێوە کەوانی نزمی هەیە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتیەوە. ڕووکاری دەرەوەی دەقێکی هەڵکۆڵراوی لەسەرە کە ڕیزی دووەمی وێنەی دوو هەڵکۆڵراوی بەرجەستەی هاوشێوەی لەسەرە لە لاکانیەوە کە تێیدا شێرێك هێرشی کردۆتە سەر گایەك. دەقە هەڵکۆڵراوەکە و وێنەی سەرنجڕاکێشی شەڕی دوو ئاژەلەکە مێژووەکەی دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی 12.

    هۆڵی سەرەکی نوێژکردنەکە، کە بە پێی دەقی هەڵکۆڵراوی سەر ڕووکاری لای باکوریەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1091/92 و 1155، دەکەوێتە باشوری داڵانەکەوە. لە سێ ڕارەو پێکهاتووە کە بە ڕیزێك جیا کراوەتەوە کە ڕێکە لەگەل تەوەری میحرابەکەدا کە شێوازەکەی هاوشێوەی مزگەوتی گەورەی دیمەشقە، بەڵام دەبێت تێبینی ئەوەش بکرێت کە مزگەوتی دیمەشق گومەزی هەیە.سەیری Akok 1969, 114; Aslanapa 1973, 1. Whether Diyarbakır Ulu Cami had a dome at some point in its long history is a matter of debate بکە. بۆ بینینی تاوتێ، سەیری Sözen 1971, 34; Andersen 2004, 136ff بکە. ڕووکاری ناوەوەی ژمارەیەکی زۆر ڕێڕەوی شێوە کەوانیان تێدایە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێی پەنجەرە گەورەکانی سەر دیواری باکورەیەوە، هەروەها پەنجەرە بچووکەکانی بەشی سەرەوەی دیوارەکە و کراوە بچوکەکانی سەر دیواری باشوور ڕووناك دەبێتەوە (لێرە پانۆراماکە ببینە). ڕووکاری دیوارەکانی ستراکچەرەکە کە لە پێشدا سپی کرابوون،سەیری Sözen 1971, plate 12, 6h; Tuncer 1996, p. 42; Top 2011, p. 201, fig. 25 بکە. لە ئێستادا دەرکەوتوون و بەردە گڕکانیە ڕەشە بڕاوە جوانەکانی دیارن.

    میحرابەکە، بەو شێوەیەی ئێستای کە لە سەدەی 18دا دروستکراوە تاقێکی هەشت لا، چوارچێوەیەکی لاکێشەی هەڵکۆڵراو و کەوانێکی پێنج چەماوەی تێدایە کە بە شێوازی کۆرنیتی لە ستوونەکان دەرچووە. لە ئاستی کەڵلەی ستوونەکاندا، هێڵێکی ڕەش هەیە کە دەقێکی هەڵکۆڵراوی بە ڕەنگی ئاڵتوونی لەسەرە، کە ڕووکارە سپیەکەی نەخشەکەی (موقەرنەس) سەرەوە لە ڕووکارە ڕووپۆش نەکراوەکەی تاقەکەی خوارەوە جیا دەکاتەوە. میچەکە بە پانێڵی تەختە ڕووپۆش کراوە (سەدەی 18) کە هەڵکۆڵراوی گوڵ گوڵ و ئەندازەیی بەرجەستەی لەسەرە کە بە وردی بۆیەکراون و هەروەها هەندێك کاری موقەرنەسیی نایابی لەسەرە. میچی شوێنی بانگدانەکەش بە هەمان شێوە ڕازێنراوە.   

    بە پێچەوانەی ڕووکارە سادەکەی باکوری ژووری هۆڵی سەرەکی نوێژەکە کە بە جەمەلۆنی شێوە سێگۆشەیی داپۆشراوە، دیوی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات تایبەتمەندی و دیکۆری وردیان لەسەرە. دروستکردنی دیوەکەی ڕۆژئاوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1117-18 (بەشی خوارەوە)، 1124-25 (بەشی سەرەوە) وەك ئەوەی کە لە هێڵە کوفیە هەڵکۆڵراوەکاندا دەردەکەوێت بە درێژایی ڕووکارەکە درێژبوونەتەوە. لە کاتی دۆکیۆمێنتکرنی پێگەکە لە لای تیمی MMM، باڵی ڕۆژئاوا لەژێر نوژەنکرندابوو. وێنە نوێیەکانی ڕووکارەکە لە Top 2011 دەبینرێن. هەموو ئەو دیکۆرە هەڵکۆڵراوانە بە نەخشە کۆرنیتیەکانی ستوونەکان و هەموو چوارچێوەکەش لە بینای کۆتایی سەردەمانی کۆنەوە بەکارهێنراونەتەوە لە سەدەی 6 و 7ی زاینییدا؛ ئەو بینایەی کە ئەم کەرەستانەی لێوە هاتوون ئەگەری هەیە ئەو کەنیسەیە بوبێت کە پێش دروستکردنی مزگەوتەکە لەم ناوچەیەدا بووە.هەروەها شانویێکی ڕۆمانیش پێشنیارکراوە (Aslanapa 1973, 1). پستوونەکانی نهۆمی سەرەوە جێگەی سەرنجن کە ستونی زۆر ناوازەیان تێدایە. ڕووکاری ڕۆژهەڵات نزیکی نیو سەدە دواتر بنیاتنراوە (1163-64)، وەك ئەوەی کە لە دەقە هەڵکۆڵراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە لە بەشە نزمەکەیدا. ئەمیش بە هەمان شێوە ستوونی کۆنیان بەکارهێناوەتەوە کە نەخشی کۆرنیتی لەسەرە. بەڵام ئەوەی ماوە لە کاری دیکۆر لاساییکردنەوەی یان لێکدانەوەی ڕووکاری ڕۆژئاوای سەدەی 12یە. لەسەر ئەوەی کە ئەمە وەك دەربازبووی شێوە کلاسیکیەکان لێکبدرێتەوە یان نۆژەنکراوی سەدەی 12، بابەتی گفتووگۆیە.بۆ بینینی خالە سەرەکیەکانی تاوتێیەکە، سەیری Rogers 1971; Mango 1982; Allen 1986; Raby 2004 بکە. دیکۆری سەر ئەم ڕووکارە هەڵکۆڵراوی بەرجەستەی بەرزی سەری گا و شێر لە خۆ دەگرێت کە لە کەلەی سەر ئەستوونەکانەوە دەرچوون لەسەروو پۆرتاڵی ستوونەکانەوە (لە سەروو ستوونەکانی نهۆمی سەرەوە شوێنی ئەم سەرانە بە ڕوونی دیارە).

    دوو بینای تر دەکەونە دیوی باکوری داڵانە نیمچە لاتەریبەکەی پێشتر باسکرا: مەدرەسەی مەسعودیە لە ڕۆژهەڵاتیەوە و هۆڵی نوێژکردنی شافیعی لە ڕۆژئاوایەوە. ئەوەی پێشوویان لە نێوان ساڵانی 1198 و 1223 بنیاتنراوە و بە چواردەوری هەیوانێکەوە ڕێکخراوە. داڵانێکی دوو نهۆم لەگەڵ هەیوانێك کە دیوی ڕۆژهەڵاتی دادەپۆشن. لایەکانی تری داڵانی بیناکە بریتیە لە پێکداچوونێکی دیکۆری هەڵکۆڵراو و ستراکچەریی. بۆ نمونە، تاقە شێوە کەوانەییەکانی ڕۆژئاوا هەڵکۆڵراوی وردی خۆشنووسیی بەرجەستەی لەسەرە لەگەڵ بەردەقسلی تێکەڵی ڕەش و سپی. هێڵێك کە دەقێکی هەڵکۆڵراوی لەسەرە لە نێوان هەردوو نهۆمەکەدا بە دەوری داڵانەکەدا دەورەی خواردوە و بۆ ناو هەیوانەکە درێژدەبێتەوە. لە ناواڕاستی دیوارەکەی باشوردا میحرابێکی ڕازاوە هەیە کە بەردەقسڵی ڕەنگ جیاوازی تێدایە لە ناو پێنج جەماوەکەی ناویدا. هەرەوەها لە ژێر ئەمەوە ستوونی ڕاگری بەردین هەیە کە بە نەخش هەڵکۆڵراوە.

    هۆڵی نوێژی شافیعی لە ساڵانی 1528/29، 13 ساڵ دوای داگیرکردنی عوسمانی بنیاتنراوە وەك ئەوەی لەسەر دەقە هەڵکۆڵراوی سەر ڕووکارەکە دەردەکەوێت. ڕووکارە 3 ڕاڕەویەکەی ناوەوەی بیناکە، هەروەها میحرابەکەی هاوشێوەی هۆڵی سەرەکی نوێژەکەیە. کەوانەکان بە ستوونی سادە و باریك ڕاگیراون (لێرە پانۆراماکە ببینە). میچەکە کە هێڵە تەختەکانی دیارە دیکۆر نەکراوە.

    منارەی مزگەوتەکە کە لە ناوەڕاستی سەدەی 12 دروستکراوە دەکەوێتە لای دیواری ڕۆژهەڵاتی هۆڵی سەرەکی نوێژکردنەکە. دەقێکی هەڵکۆڵراو کە بە خەتی کوفییە بە دەوری تاوەرەکەدایە کە شێوە چوارگۆشەکەی هاوشێوەی نەریتی تەلارسازی ناوخۆییە. داڵانە نیمچە لاتەریبەکە نافورەیەکی دەستنوێژگرتنی (شادرڤان)، و نەمەزگا، و حەوزێك تێدایە کە هەموویان لە سەدەی 19دا دروستکراون.

    سەرچاوە گشتیەکانی 'تاریف و سیمبول و دیمەنە هونەریەکان':Strzygowski 1910, 140ff; Akok 1969, 114; Sözen 1971; Mango 1982, 128; Allen 1986; Beysanoğlu 1987, 3–4; Canard and Cahen 1991 [1965], 344; Yinanç 1991 [1965], 346; Tuncer 1996; Andersen 2004; Top 2011, 25; 207–218; Raby 2004, 301–302.

    ژمارەیەك دەقی هەڵکۆڵراو لەسەر رووکاری دەرەوەی مزگەوتەکە و بەشەکانی تری هەیە. ئەمانە بە تایبەتی دەکەونە سەر ڕووکاری باکوری هۆڵی نوێژکردنەکە (کە مێژووەکەیان دەگەرێتەوە بۆ 1091/92 و 1155). ڕووکاری ڕۆژئاوای (1117-18 و 1124-25) ڕووکاری ڕۆژهەڵاتی (1163-64) و منارەکەی (1141). گرنگە کە تێبینی ئەوە بکرێت کە دوو لە دەقە هەڵکۆڵراوەکان (1155 و 1163-64) ناوی تەلارسازەکەی دەهێنن، کە هەیبەتوڵا ئەل گورگانیە. سەرباری ئەمە، 5 هەڵکۆڵراوی تر لەسەر مەدرەسەی مەسعودیە دەبینرێن کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی ئەرتوقیەکان دەگەڕێتەوە کە لە ساڵانی 1183 بۆ 1232 شارەکەیان بەڕێوە بردووە. هەڵکۆڵراوێك لەسەر هۆڵی نوێژی شافیعی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی سولەیمانی یەکەم (قانونی سوڵتان سولەیمان). دەقە هەڵکۆڵراوەکانی تر کاری نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵە بیناکەیان تۆمارکردووە هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ.  

    سەرچاوە گشتیەکانی 'دەقەکان': van Berchem 1907; van Berchem et al. 1910, 51–69; Sauvaget 1940; 1969, 134–139; Sözen 1971, 30; Aslanapa 1973, 4; Beysanoğlu 1987, 277–292; Andersen 2004; Top 2011, 188.

    مزگەوتی گەورەی دیاربەکر مێژوویەکی دوورو درێژی بەکارهێنانی هەیە بە ژمارەیەکی زۆر لە نۆژەنکردنەوەوە. سەرچاوە سەرەکیەکانمان لەسەر مێژووەکەی ئەو دەقە هەڵکۆڵراوانەن کە لەسەر ڕووکاری دەرەوەی مزگەوتەکە هەن و نوسینی ئەو گەشتیارانەی کە لە کاتە جیاوازەکاندا هاتوون (هەروەها سەیری 'دەقەکان' و 'بڵاوکراوە سەرەتاییەکان' بکە).

    لە دوای گرتنی دیاربەکر لەلایەن سوپای عەرەبە ئیسلامیەکانەوە لە ساڵی 639، کەنیسەی ناوەندیی شارەکە، کە ئەگەر زۆرە لەسەر پەرستگایەکی تر بووبێت، بە تێپەڕبوونی کات گۆڕدرا بۆ مزگەوت.1 کۆنترین دەقی هەڵکۆڵراو بۆ سەردەمی سوڵتانی سەلجوقیەکان کە ناوی مەلیك شا بووە (1091/92) دەگەڕێتەوە کە دووبارە بنیاتنانەوەیەکی گەورە نیشان دەدات. مزگەوتەکە بە ئاگر زیانی بەرکەوتووە لە 1115 (بە پێی تۆماری میکایلی ئاشوری و ماتیوی ئێدیسا) یان لە 1119 (بە پێی ئیبن ئەل ئەزراق ئەل فەریکی). لە لایەن ئینالیدەکانەوە نۆژەنکرایەوە کە لە پاش نەمانی ئیمپراتۆریەتی سەلجوقیەکان لە شارەکەدا دەسەڵاتیان گرتە دەست. نیسانیدەکان (1142-1183) ڕووکاری ڕۆژهەڵاتی مزگەوتەکەیان دروستکرد و ئەرتوقیەکان (1183-1232، دووبارە لە سەدەی 14دا) مەدرەسەی مەسعودیەیان دروستکرد. زنجیرەیەك لە کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە کراوە لە لایەن ئەو خێزانە دەسەڵاتدارە یەک لە دوای یەکانەی کە شارەکەیان بەڕێوە بردووە. ئەمانەش بریتی بوون لە سەلجوقیە ئەنادۆڵیەکان، ئاق قۆینلو، بنەماڵەی سەفەوی،2 و لە کۆتاییشدا لە پاش ساڵی 1514 عوسمانیەکان کە هۆڵی نوێژی شافیعیان دروستکرد.  

    بە پێی ئاماری شوێنەواری کولتوری کە لە لایەن مۆزەخانەی دیاربەکر ئامادەکراوە، ژیاندنەوەیەکی گشتی کۆمەڵە بینای مزگەوتەکە لە مانگی مایسی 2010 دەستی پێکرد.3

    • 1. Beysanoğlu 1987, 271.
    • 2. سەفەوییەکان تەنها بۆ 7 ساڵ دەسەڵاتیان هەبوو لە دیاربەکر؛ هیچ نۆژەنکردنەوەیەك لەم کاتەدا تۆمار نەکراوە.
    • 3. Soyukaya et. al. 2009, 54

    سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو': Beysanoğlu 1987.

    لە ساڵی 1046 نوسەری فارس ناسری خوسرەو سەردانی دیاربەکری کردووە و لەسەر مۆنۆمێنتەکانی لە سەفەرنامەکەیدا نوسیویەتی.1 ئەمە پێش دووبارە دروستکردنەوەی ساڵانی 1091/92ی سوڵتان مەلیك شا کە بە زۆری مزگەوتەکە ئەو شێوەیەی ئێستای وەرگرت. ئەو مزگەوتەی ئەو لە نوسینەکەیدا باسی دەکات '200 ستوونی بەردی هەیە کە هەموویان یەك پارچەن'.2 هەروەها باسی کەنیسەیەکی گەورە دەکات لە نزیك مزگەوتەکەوە. ماتیوی ئێدیسا (1062-1136) میکایلی سوری (1126-1199) و ئیبن ئەل ئەزرەك ئەل فەریکی (1116- 1194) لەسەرتای سەدەی 12دا ئاگرێکیان لە مزگەوتەکە تۆمارکردووە. ئەڤیلیا چەلەبی چەند هەفتەیەك لە شارەکە ماوەتەوە لە بەهاری 1655 و سەرسامی خۆی دەربڕیوە بۆ مۆنۆمێنتەکانی. لە بارەی مزگەوتی گەورەوە دەنوسێت:

    'یەکەم، بە وردی لە ناوەڕاستی شارەکەدا شوێنی دێرینی پەرستن هەیە، مزگەوتە بەرزەکە، شانازی دیاربەکر بە ناوی مزگەوتی گەورە. وەك مزگەوتی گەورەی حەلەب، مزگەوتی ئەمەوی دیمەشق، مزگەوتی ئەقسا لە قودسی پیرۆز، مزگەوتی ئەزهەر لە قاهیرە و ئایا سۆفیای مەزن لە ئیستانبول، ئەم مزگەوتە گەورەیەی دیاربەکر یەکێکە لەوانەی کە خودا هەموو داواکاریەکانی تێدا قبووڵ دەکات.'3

    لە دواییدا تاریفێکی مزگەوتەکە و بەشەکانی تری دەکات. هەرچەندە یەك دوانێك لە قسەکانی پشتڕاست نەکراونەتەوە،4 نوسینەکەی بە گشتی پشتپێ بەستراوە و تۆمارێکی جوان دابین دەکات لە بارەی دۆخی راستەقینەی پێگەکەوە لە سەدەی 17دا. لە ماوەی سەدەی 18 و بە تایبەت سەدەی 19، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارە ئەوروپیەکان سەردانی مزگەوتەکایان کردووە و بۆچوونی خۆیان تۆمارکردووە.5

    • 1. سەیری Thackston’s 2011 edition بکە.
    • 2. تبینی بکە Andersen (2004, 6) گومانی لەوە هەیە ئەو مزگەوتەی کە خوسرەو باسی دەکات هەمان مزگەوتی گەورەی دیاربەکر بێت.
    • 3. Bruinessen and Boeschoten 1988, 133, 135.
    • 4. سەیری Kiel 1988, 57–59 بکە.
    • 5. بۆ بینینی لیستی ئەم کەسانە سەیری Top 2011, 189–191; Tuncer 2012, 25 بکە.

    Akok, Mahmut. 1969. “Diyarbakır Ulucami Mimari Manzumesi.” Vakıflar Dergisi 8: 113–139. Text accompanied by 30 plates and 52 figures.

    Allen, Terry. 1986. A Classical Revival in Islamic Architecture. Wiesbaden: L. Reichert.

    Andersen, Angela Lyn. 2004. The Diyarbakir Ulu Cami: Social History and Interaction at the Great Mosque. M.A. Thesis, University of Victoria.

    Aslanapa, Oktay. 1973. Türk Sanatı. Vol. 2. Istanbul: Milli Eğitim Basımevi.

    Beysanoğlu, Şevket. 1987. Anıtları ve Kitâbeleri İle Diyarbakır Tarihi: Birinci Cilt; Başlangıçtan Akkoyunlular'a Kadar. Ankara: Neyir Matbaası.

    Canard, Marius and Claude Cahen. 1991 [1965]. “Diyâr Bakr.” In The Encyclopaedia of Islam. Vol. 2. Leiden: Brill.

    Kiel, Michael. 1988. “The Physical Aspect of the City.” In Evliya Çelebi in Diyarbekr, edited by Martin van Bruinessen and Hendrik Boeschoten, 53–63. Leiden: Brill.

    Mango, Maria Mundell. 1982. “The Continuity of the Classical Tradition in the Art and Architecture of Northern Mesopotamia.” In East of Byzantium: Syria and Armenia in the Formative Period, edited by Nina G. Gorsoïan, Thomas F. Matthews, and Robert W. Thomson, 115–134. Washington, D.C.: Dumbarton Oaks.

    Raby, Julian. 2004. “Nur Al-Din, the Qastal al-Shu’aybiyya, and the ‘Classical Revival.’" In Essays in Honor of J. M. Rogers (Muqarnas: An Annual on the Visual Culture of the Islamic World, vol. 21), 289–310. Leiden: Brill.

    Rogers, J. Michael. 1971. “A Renaissance of Classical Antiquity in North Syria (11th–12th Centuries),” Annales archéologiques arabes syriennes 21: 347–356.

    Souvaget, Jean. 1940. “Inscriptions Arabes.” In Voyages archéologiques dans la Turquie orientale, by Albert Gabriel, 287–356. Paris: E. de Boccard.

    Soyukaya, Nevin, Ercan Alpay, Fatma Kaya, Elif Hanar, Şeref Yumruk, Zafer Han, and Orhan Balsak, eds. 2009. Diyarbakır Kültür Envanteri. Vol. 1. Diyarbakır: T.C. Diyarbakır Valiliği.

    Sözen, Metin. 1971. Diyarbakır’da Türk Mimarisi. Istanbul: Diyarbakır’ı Tanıtma ve Turizm Derneği.

    Strzygowski, Josef. 1910. “Beiträge zur Kunstgeschichte des Mittelalters von Nordmesopotamien, Hellas und dem Abendlande.” In Amida: Matériaux pour l'épigraphie et l'histoire musulmanes du Diyar-bekr, edited by Max van Berchem et al., 131–376. Heidelberg: C. Winter.

    Thackston, Wheeler M. 2001. Nasir-i Khusraw’s Book of Travels. Costa Mesa, CA: Mazda.

    Top, Mehmet. 2011. “Diyarbakır Ulu Camii ve Müştemilatı.” In Medeniyetler Mirası Diyarbakır Mimarisi, edited by İrfan Yıldız, 185–226. Diyarbakır: T.C. Diyarbakır Valiliği.

    Tuncer, Orhan Cezmi. 1996. Diyarbakır Camileri: Mukarnas, Geometri, Orantı. Diyarbakır: Diyarbakır Büyükşehir Belediyesi.

    Tuncer, Orhan Cezmi. 2012. Diyarbakır Surları. Ankara: T.C. Diyarbakır Valiliği.

    Van Berchem, Max. 1907. "Arabische Inschriften aus Armenien und Diyarbekr." In Materialien zur älteren geschichte Armeniens und Mesopotamiens, by C. F. Lehmann-Haupt, 125-160 (1–36). Berlin: Weidmannsche Buchhandlung.

    Van Berchem, Max, Josef Strzygowski, and Gertrude Bell. 1910. Amida. Heidelberg: Carl Winter’s Universitätsbuchhandlung.

    Van Bruinessen, Martin, and Hendrik Boeschoten. 1988. Evliya Çelebi in Diyarbekr. Leiden: Brill.

    Yinanç, Mükrimin Halil. 1991 [1965]. “Diyâr Bakr: Ottoman Period.” In The Encyclopaedia of Islam. Vol. 2. Leiden: Brill.

    ناوەڕۆك
    ئێرهان تامور (2016)
    چاککردنی ناوەڕۆك
    Matthew Peebles (11/13/19)