شورای شاری دیاربەکر، دەروازە و تاوەرەکان

    پرۆفایلی پێگە

    دیاربەکر شارێکی گەورەیە لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆل و دەکەوێتە سەر ڕۆخی ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە. لایەنی کەم لە هەزارەی دووەمی پێش زایین بە دواوە بە بەردەوامی داگیرکراوە. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی، ئەوکاتەی کە بە ئامیدا ناسرابوو، پێگەیەکی ستراتیجی بوو لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات. بناغەی دیوارەکانی ئێستای شارەکە لەو کاتەدا دانراوە. دیوارەکانی دیاربەکر کە زیاد لە 5 کیلۆمەتر درێژە و ژمارەیەك دەروازە و تاوەری تێدایە تەنها یەکێك نیە لە نمونە ناوازە دەربازبووەکانی کۆتایی تەلارسازی سەردەمی کۆن، بەڵکو درێژترین دیواری دەربازبووی سەردەمی پێش مۆدێرنەیە لە جیهاندا.  

    وەك زۆرێك لە مۆنۆمێنتەکان لە شارە دێرینەکەدا، دیوارەکانی شاری دیاربەکر بە بەردی گڕکانی ناوخۆیی بنیاتنراون. ئەم بەردە ڕەنگ تۆخە بە ڕادەیەك بەکارهێنراوە لە شارەکەدا کە هەتا کۆتایی سەدەی 16 هەندێك جار بە شارەکە دەوترا ئامیدی ڕەش.

    ئەم سیستمی بەرگریە لە سەرەتادا لە دیوارێکی ناوخۆیی و یەکێکی دەرەکی پێکهاتبوو کە بە خەندەقێکی ئاویی دەورەدرابوو کە پانیەکەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز بوو. نووسەری فارس ناسری خوسرەو (سەدەی 11) تاریفی دیوارەکەی دەرەوە دەکات لەگەڵ دەروازەکانی شارەکە؛سەیری Thackston 2011, 10 بکە. ئەمڕۆ تەنها کەمێك لە پاشماوەکانی ئەم دیوارە لە باکوری ڕۆژئاوای قەڵاکەوە دەبینرێت. دەوترێت کە دیوارەکانی دەرەوە لە لایەن مەلیك ئەل کامیل (مەلیك کامیل) فەرمانڕەوای ئەیوبییەکانەوە ڕوخێنراوە لە دوای گرتنی شارەکە لە ساڵی 1232ی زاینیی.Beysanoğlu 1987, 140.   

    دیوارەکەی ناوەوە تا ڕادەیەکی باش پارێزراوە. بەرزیەکەی 10-12 مەترە و 3-5 مەتریش ئەستورە؛ 82 سەنگەری تێدایە چوار دەرگای چونەژورەوەی سەرەکی و ژمارەیەك دەروازەی یارمەتیدەر. چوار دەرگا سەرەکیەکە بە نزیکی دەکەونە سەر تەوەری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا و باکور-باشورەوە وەك کاردۆ و دێسومانوس مەکسیموسی شاری سەردەمی ڕۆمانیەکان. ئەوانیش بریتین لە:  

    1. لە باکورەوە، داغ کاپی (ناوەکانی پێشوو بریتین لە "هارپوت"، "باب جەبەل"، "ئەرمەنی" و "کورتولوش"؛ لێرە پانۆراماکە ببینە. ئەم دەروازەیە دەکەوێتە نێوان دوو سەنگەری شێوە گۆییەوە؛ دەرگاکە بە کۆڵەکەی شێوە کەوانی چوارچێوەکراوە. ڕووکەشی چواردەوری دەروازەکە و سەنگەرەکەنی لاتەنیشتی چەندین دەقی هەڵکۆڵراوی لەسەرن کە سیانیان بە یۆنانیە و یەکێکیان بە لاتینی (نمونەی دەقە هەڵکۆڵراوە یۆنانیەکەی سەر سەنگەری ڕۆژهەڵاتەکەی لێرە ببینە). لەگەڵ ئەمانەشدا، چەند هەڵکۆڵراوێکی بەرجەستە هەن کە وێنەی ئاژەڵ نیشان دەدەن. ئەوەی کە شایەنی باسە شێرێکە لە لای تاقەکەی سەنگەری ڕۆژئاوا، هەروەها چەند پشیلە و باڵندەیەك کە ڕووبەڕوو وەستاون لەسەر سەنگەرەکەی ڕۆژهەڵات.
    2. لە لای ڕۆژئاواوە دەرگای ئورفا هەیە (ناوە کۆنەکانی بریتین لە "رووم" و "حەلەب"؛ پانۆراماکە لێرە ببینە) کە دوو تاوەری شکۆدار لە لاکانیەوەیەتی کە بەرزیەکەیان 20 مەترە. ئەم دەروازەیە 3 دەرگا لە خۆ دەگرێت: دەرگایەکی گەورەی شێوە کەوانەی لە ناوەڕاستدا و دەرگای بچوکتری لاکێشەیی لە باکور و باشووریەوە. لە ساڵانی 1183-84 لە لایەن محەمەدی ئەرتوقی بنیاتنراوەتەوە وەك ئەوەی لە دەقە هەڵکۆڵراوەکەی سەر دەرگاکەی باکورەوە نوسراوە. لە ژێر هەڵکۆڵراوەکەدا هەڵکۆڵراوێکی بەرجەستەی سەرسوڕهێنەر هەیە کە وێنەی هەڵۆیەکی تێدایە لەسەر شاخی گایەك وەستاوە. ئەمە تاکە نمونەی ئەم پێکهاتە دەربازبووەیە لە ئەنادۆڵ کە وێنەی سەرکەوتنی تایبەتمەندی ئەرێنی هەڵۆکە دەکات بەسەر ئەو تایبەتمەندێتیانەی کە گاکە دەینوێنێت.ئۆنەی 1992، 51. تێبینی ئەوەش بکە کە گیرلیچس (2016، 55-56) وا لێکی دەداتەوە کە هەڵکۆڵراوە بەرجەستەکە نمونەیەکە لە بەکارهێنانی وێنە لەسەر دیوارەکان لە لایەن فەرمانڕەواکەوە وەك پروپاگەندەی سیاسی. ئەمە بۆچوونێکە کە لە هەڵکۆڵراوەکانی تاوەرەکانی مالیك شا سەرچاوەی گرتووە کە لە سەدەی پێشوودا درووستکراوە (ئەمەی خوارەوە ببینە)؛ لەم بارەدا، وێنەکە هێمای سەرکەوتنی ئەیوبیەکان و ئەرتوقیەکانە لە دیاربەکر. هەروەها شتێکی تر کە گرنگە دەرگای باکورە کە بە تەواوی لە ستوونی ئاسن دروستکراوە (لێرە پانۆراماکە ببینە).  
    3. لە باشورەوە دەرگای ماردین هەیە (لە پێشودا ناوی "تێل" بووە؛ لێرە پانۆراماکە ببینە): لە 3 دەرگا ڕەسەنەکەی دەروازەی ماردین، تەنها ئەوەی ڕۆژهەڵات ماوەتەوە ئەمڕۆ. لەسەروو دەروازەکە و هەروەها لەسەر سەنگەرەکەی ڕۆژهەڵات هەندێك هەڵکۆڵین دیارە کە هی خەلیفەی عەباسیەکانە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 909-910. وەك دەرگای داغ، هەڵکۆڵراوی بەرجەستەی ئاژەڵ لەسەر دیوارەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دەروازەکەوە هەیە.
    4. لە ڕۆژهەڵاتیەوە دەرگای یەنی هەیە (ناوە کۆنەکانی بریتین لە "دیجلە" و "شەت"؛ لێرە پانۆراماکە ببینە): دەرگای یەنی دەچێتە سەر دۆڵی دیجلە لە ڕێی ڕەمپایەکەوە. لەبەر سروشتە پارێزراوەکەی کە دۆڵەکە دەستەبەری دەکرد، نێوانی تاوەرەکان لەم بەشەی سیستمی بەرگریەکەدا درێژتر بوون.

    تاوەری کەچی (سەنگەری 49هەمین)، کە دەکەوێتە نزیکی دەرگای ماردینەوە، دیارترینی هەر 82 سەنگەرەکەی دیوارەکەیە. هەروەها تاوەری ئولو (ئەڤلی) بەدەن (29ەمین سەنگەر؛ سەیری پانۆرامای دەرەوە و پانۆرامای ناوەوە بکە) و تاوەری یەدی کاردێش (37ەمین سەنگەر؛ تەماشای پانۆرامای دەرەوە و پانۆرامای ناوەوە بکە) لە شکۆدارەکانن. دەکەونە باشوری ڕۆژئاواوە لە نێوان دەروازەی ئورفا و ماردینەوە و لە لایەن ئەل مالیك ئەل ساڵح نەسرەددین مەحمودی ئەرتوقی (1200/1-1222/23 زاینیی) بایەخی تایبەتیان دراوەتێ. ئەم سەنگەرە شێوە بازنەییانە تەنها لەبەر قەبارەکەیان دەرناکەون (کە تیرەکەیان 25 مەترە) بەڵکو لەبەر دیکۆری ڕووکارەکەشیان کە بە شێوەیەکی هاوشێوە دروستکراون. هەردوو تاوەرەکە بە هەڵکۆڵراوی مەزن داپۆشراون و دەورەدراون کە پێکهاتەی بەرجەستەی بچربچڕ دیزاین کراون.

    لەسەر تاوەری ئولو بەدەن هەڵۆیەکی دوو سەر هەیە کە لە لایەکانیەوە دوو سفینکس (شێری باڵدار) هەیە و بە شێوەیەکی بەرجەستە هەڵکۆڵراون و خراوەتە ژێر درزی پەنجەرەیەك و کۆرنیشێکەوە کە کاری موقەرنەشی تێدا کراوە. دوو پشیلە لە ژێر هەڵکۆڵراوەکەوە دروست کراون کە لە ئاستی شێرە باڵدارەکانی سەرەوەن. شێری باڵدار کە کلکیان بە سەری هەژدیها کۆتایی دێت لە هەرلایەکی هەڵکۆڵراوە درێژەکەوە دەردەکەون. هەموو ئەم فیگەرانە دانە دانە خراونەتە ناو تاقی جیاکراوەوە. پێکهاتەی سەر تاوەری یەدی کاردێشیش هاوشێوەیە. لێرە هەڵۆیەکی دوو سەر هەیە کە دوو شێری باڵداری بەرامبەر یەك لە لایەکانیەوەیەتی و ڕوویان لە پێشەوەیە. کلکی شێرەکەی ڕۆژئاوا بە سەری هەژدیهایەك کۆتایی دێت.

    هەروەها ئەوەی تێبینی دەکرێت دوو تاوەری سەلجوقی سەرەنجڕاکێشن (سەنگەرەکانی 28 و 38): "بورجی سەلجوقی و بورجی مەلەك شا")، کە هەردووکیان بایەخی تایبەتیان پێدراوە لای مەلەك شا (1072-1092 زاینیی). دیکۆرەکانیان هەڵکۆڵراو و چەند فیگەرێك ئاوێتە دەکات، کە لە هەڵۆی یەك سەر و دوو سەر و چەند جوتە گایەك کە لەسەر ئەژنۆ دانیشتوون ڕووبەڕوی یەکتر، هەروەها وێنەیەکی سەرەنجڕاکێشی ئافرەتێکی ڕووت پێكدێت. ئەو پێکهاتەو سیمبولانە وا لێکدراونەتەوە کە بۆ ئەوە نەخشێنراون تا دەسەڵاتی سەرکەوتوویی مەلیك شا نیشانبدەن وەك بەرپاکەری ئاشتی لە دیاربەکر.Gierlichs 2016.  

    قەڵاکەی ناوەوە (ئیچ کاڵە) دەکەوێتە کۆتایی باکوری ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە و بەسەر ڕووباری دیجلەدا دەڕوانێت. لە باکوری ڕۆژئاوای ناوچەکەوە تەپۆڵکەیەکی بەرز هەیە کە پێی دەوترێت ڤیران تەپە؛تەپۆڵکەکە هەروەها پێی دەوترێت ڤیرانکالە، لە کاتێکدا پێکهاتە بەردییەکە خۆی لە سەرچاوەکاندا بە فیس کایاسی ناوبراوە. کاری هەڵکۆڵین لەسەر ئەم تەپۆڵکەیە پاشماوەی تەلارێکی زێدە ڕازێنراوەی ئاشکرا کردووە کە دووبارە بۆ ئەل مەلیك ئەل ساڵح نەسرەدین مەحمودی دەگەڕێتەوە. تەلارەکە نمونەی سەرەنجڕاکێشی کاشی و مۆزاییکی فرەڕەنگی ساف لە خۆ دەگرێت. تایبەتمەندێتیەکەی تری قەڵاکەی ناوەوە دەروازەکەی ڕۆژئاوایە (دەوازەی سەرای)، لەگەڵ تاوەرە شکۆدارەکانی و دەروازەیەکی باشوور کە شێوە کەوانەییەکی تیژی هەیە، کە لەوانەیە بۆ مەبەستی ڕێوڕەسم بەکارهاتبێت نەك بەرگریکردن.

    سەرچاوە گشتیەکانی 'تاریف و سیمبول و دیمنە هونەریەکان':Aslanapa 1962 and 1994; Beysanoğlu 1987, 3–4; Canard and Cahen 1991, 344; Öney 1992; Parla 2005, 58; Thackston 2011, 10; Gierlichs 2016.

    63 دەقی هەڵکۆڵراو لەسەر دیوارەکان هەن. 6 دانەیان مێژووەکەیان بۆ سەردەمی بیزەنتینیەکان و ئەوانی تر بۆ سەردەمی ئیسلامیەکان دەگەڕێتەوە، کە زۆرێك لە چاککردن و نۆژەنکردنەوەکانیان تۆمار کردووە. دەقە هەڵکۆڵراوەکانی پێش ئیسلام دەکەونە سەر دەروازەی داغ و ماردین، هەروەها لە نێوان سەنگەرەکانی 50 و 53. ئەوەی کە دەمێنێتەوە بە سەر دیوار و دەروازە و تاوەرەکاندا دابەش دەبن. دەقە هەڵکۆڵراوەکان لە لایەن ژمارەیەك لە لێکۆڵەران وەرگێڕدراون و بڵاوکراونەتەوە.1

    • 1. بەرفراوانترین باسی دەقە نوسراوەکان لە لایەن Berchem (1907), van Berchem et. al. (1910), and Sauvaget (1940) بەرهەڤکراون.  Beysanoğlu (1987) وەرگێڕانی تورکی لەگەڵ نووسینەوەی عەرەبی لە تێڕوانینە مێژووییە وردەکانیدا دەخاتە ڕوو . هەروەها دەتوانرێت شیکارییەکانی نووسراوەکان لە Parla (2005), Boran (2011, 84–85), and Tuncer (2012, 103–161) ببینرێن.

    وا دیارە کە نشینگەیەکی دیوارکراو لە دیاربەکر لایەنی کەم لە هەزارەی دووەمی زاینیی بە دواوە هەبووبێت.1 لە سەرەتای هەزارەی یەکەمدا شارەکە پایتەختی یەکەیەکی سیاسی بووە کە ناوی بیت زەمانی بووە و پێی وتراوە ئامێدو (یان ئامیدا)، ئەو ناوەی کە هەتا کۆتایی سەدەی 16ی زایینیی بەکارهاتووە.2 لە ساڵی 866ی پێش زایین، پاشای ئاشووری ئاشورناسیرپالی دووەم کە لە سەرووی دیجلەوە ئۆپەراسیۆنی دەکرد شارە شاهانەییەکەی ئامێدوی گرت کە دەوترا هی ئیلانو ناوێك بووە، 'پیاوی بیت زەمانی.'3 لە تێکستەکاندا ژمارەیەك لە پارێزگارەکانی ئامێدو ناوبراون لە ماوەی سەدەی 8ی پێش زاییندا وەك کەسە یەکەمینەکان کە لەوانەیە شارەکەیان بە ناوەوە نرابێت. لە دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئاشوریەکان و فەرمانڕەوایی خێزانی ئەخمینیەکان و هێلینستیەکان لە کۆتایی هەزارەی یەکەمدا، ئامیدا کەوتە ژێر دەستی ڕۆمانیەکانەوە. لەم کاتەدا، وەک پێگەیەکی سەربازی بەکارهاتووە لە دژی ئەشکانییەکان و ساسانیەکان. ئەمیانوس مارسێلینوس کە سەربازێك و مێژوونوسێکی ڕۆمانی بوو لە ساڵی 359 لە شارەکە ژیاوە و تاریفێکی نوسیوە لەسەر شارەکە لەپێش ئیسلامدا.4 عەرەبەکان لە ساڵی 639 زایینی شارەکەیان گرت کە لە دوای ئەمە کۆمەڵێك خێزان فەرمانڕەواییان کرد هەتا عوسمانیەکان دەسەڵاتیان گرتەدەست لە دوای 1514.  

    بناغەی دیوارەکانی ئێستا لە سەدەی 4 زایینی دانراوە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی قوستەنتینی مەزن (307-337) یان قوستەنتینی دووەم (337-361) دەگەڕێتەوە. لە دوای فراوانکردنێکی بەرچاو لە نێوان ساڵانی 367-375، بازنەکە ئەو شێوەیەی ئێستای وەرگرت. وەك ئەوەی کە لە دەقە هەڵکۆڵراوەکاندا بەڵگێندراوە، هەموو سیستمی بەرگریەکە بە ژمارەیەکی زۆر گۆڕانکاری یەك لە دوای یەك ڕۆشتووە هەتا ئەمڕۆ.

    لە تەمووزی 2015، دیوارەکانی شاری دیاربەکر و قەڵاکەی ناوەوە (ئیچ کاڵە) و هەروەها باخچەکانی هەڤسێل لە باشورری رۆژئاواوە خرانە لیستی شوێنەوارە جیهانیەکانی یونسکۆوە.5 سەرباری ئەمە، نشینگەی ناو دیواری شارەکە، ناوچەی سوریچی، کە هەر بە ناوچەیەکی شارستانی شوێنەوارناسی و ناوچەیەکی شارستانی پارێزراو ناسێندرابوو لە ساڵی 1988، ئێستا لە لایەن یونسکۆوە وەك زۆنێکی جیاکراوە هەژمار دەکرێت لە سایتی پاشماوەی جیهاندا. لەم ناوچەیەدا، 595 پێگەی کولتوری بۆماوەیی تۆمارکراوە بە مۆنۆمێنت و تەلارسازی شارستانیشەوە.

    تیمی دوکیومێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا چەند مانگێك پێش پێکدادانە سەربازیەکەی دیسێمبەری 2015 و بەهاری 2016 ئەم پێگەیەیان بەڵگاندووە. دوای پێکدادانەکان، ماوەی ئاوەدانکردنەوە وپرۆژەی پەرەپێدانی فراوان دەستیپێکرد کە بووە هۆی زیان گەیاندنی زۆر بەو بینایانەی کە ڕزگارکرابوون. هەریەك لە یونسکۆ و وڕلد هێریتەج ۆچ نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەسەر ئەو زیانەی بە ڕایەڵەی تەلارسازی ناوچەی سوریچی کەوتوە بە دیوارە نیمچە ناوەندیەکان و تاوەرەکانیشەوە.6 لە ساڵی 2019، یونسکۆ پێشنیاری ئەوەی کرد کە دەستەیەك هەبێت بە هاوبەشی لە نێوان ۆڕلد هێریتەج سێنتەر و ICOMOS بۆ هەڵسەنگاندنی باری گشتی پاڕاستنەکەی پێش دەستکردن بە نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوچە شوێنەواریانە.7

    • 1. سەرچاوە گشتیاکان لەسەر مێژووی شارەکە: Gabriel 1940, 180–181; Beysanoğlu 1987; Canard and Cahen 1991, 344; Yinanç 1991 [1965], 346; Andersen 2004, 54–59; Parla 2005, 59.
    • 2. هەندێك لە بڵاوکراوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ناوی شارەکە لەسەر دەسکی شمشێرێك هەیە کە خاوەنەکەی پاشای ئاشوری هەدەد نیراری یەكەم بووە (1295-1264 پێش زایین)؛ ئەم بیرۆکەیە لە نوسینی گاستۆن ماسپێرۆوە دەست پێدەکات بە ناوی 'خەباتی نەتەوەکان' (1896، لاپەڕە 607) کە دەڵێت شمشێرەکە لە 'پاشماوە کۆنەکانی ئامیدا' دۆزراوەتەوە. لە Beysanoğlu 1987, 3 زیاتر باس کراوە. بەڵام ناوبانگی شوێنی شمشێرەکە لەگەڵ دەقێکی نوسراو هەڵە کراوە. لە ڕاستیدا، ناوی شارەکە لە هیچ نوسینێکی هەزارەی دووەمی پێش زایین بە ڕوونی نەهێنراوە (سەیری Lipinski 2000, 153 بکە).
    • 3. Grayson 1991, 220 (ll. 105–110)
    • 4. Book XVIII, 9, 1–4. See Rolfe 1935, 463–467.
    • 5. سەیری لیستی یونسکۆ بکە لە: https://whc.unesco.org/en/list/1488.
    • 6. سەیری ماڵپەری یونسکۆ بکە لەسەر دوخی شوێنەوارەکە لە https://whc.unesco.org/en/soc/3970. هەروەها سەیری Ayboga 2017 بکە.
    • 7. https://whc.unesco.org/en/soc/3970

    سەرچاوە گستیەکانی مێژووی شارەکە: Gabriel 1940, 180–181; Beysanoğlu 1987; Canard and Cahen 1991, 344; Yinanç 1991 [1965], 346; Andersen 2004, 54–59; Parla 2005, 59

    نوسەری فارس ناسری خوسرەو لە ساڵی 1046 سەردانی شارەکەی کردووە و نەیتوانیوە سەرسامی خۆی بە شارەکە بشارێتەوە و دەڵێت: 'شار و قەڵای زۆرم دیوە لە جیهاندا لە لای عەرەبەکان و فارسەکان و هیندووەکان و تورکەکانیش، بەڵام هەرگیز هیچ شوێنێکی هاوشێوەی ئامیدم نەدیوە لەسەر ڕووی زەوی و گوێم لە کەسیش نەبووە بڵێ کە شوێنێکی هاوشانی بینیوە.'1 سەرباری ئەمە، باسکردنی دیواری دەرەوەی شارەکەی و دەروازەکانی زانیاری بە بەهامان پێدەدەن، چونکە ئەو تایبەتمەندیانە ئەمڕۆ بە تەواوەتی لەناوچوون. ئەڤلیا چەلەبی ماوەی چەند هەفتەیەك لە بەهاری 1655 لە شارەکە ماوەتەوە و هاوشێوەی ناسری خوسرەوی سەرسامی خۆی دەربڕیوە بۆ دیوارە بەناوبانگەکانی شارەکە و تەلارە ڕازاوەکەی ناو قەڵاکەی ناوەوە.2 لە سەدەکانی دواییدا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ئەوروپی هاتوونەتە شارەکەو بۆچوونی خۆیان تۆمارکردووە.3

    • 1. Thackston 2001, 11.
    • 2. سەیری Bruinessen and Boeschoten 1988, 129–133. بکە.
    • 3. بۆ بینینی لیستێکی ئەم کەسانە، سەیری Top 2011, 189–191; Tuncer 2012, 25 بکە.

    Altun, Ara. 1978. Anadolu’da Artuklu Devri Türk Mimarisi’nin Gelişmesi. Istanbul: T.C. Kültür Bakanlığı.

    Andersen, Angela Lyn. 2004. The Diyarbakir Ulu Cami: Social History and Interaction at the Great Mosque. M.A. Thesis, University of Victoria.

    Aslanapa, Oktay. 1962. “Erster Bericht über die Ausgrabung des Palastes von Diyarbakır.” Istanbuler Mitteilungen 12: 115–128.

    Aslanapa, Oktay. 1994. “Diyarbakır’da Artuklu Sarayı.” III. Milli Selçuklu Kültür ve Medeniyeti Semineri Bildirileri, 7–9. Konya: Selçuk Üniversitesi Basımevi.

    Ayboga, Ercan. 2017. "Destruction of the Old City (Suriçi) of Diyarbakır since 2015 and Its Current Status." In World Heritage Watch Report 2017, 109–111.

    Beysanoğlu, Şevket. 1986. Anıtları ve Kitâbeleri İle Diyarbakır Tarihi: Birinci Cilt; Başlangıçtan Akkoyunlular'a Kadar. Ankara: Neyir Matbaası.

    Boran, Ali. 2011. “Diyarbakır Kalesi.” In Medeniyetler Mirası Diyarbakır Mimarisi, edited by Irfan Yıldız, 77–122. Diyarbakır: T.C. Diyarbakır Valiliği.

    Gabriel, Albert. 1940. Voyages archéologiques dans la Turquie orientale. Paris: E. de Boccard.

    Gierlichs, Joachim. 2016. “A Victory Monument in the Name of Sultan Malik-Shah in Diyarbakir: Medieval Figural Reliefs Used for Political Propaganda?” Hadeeth ad-Dar 41: 9–15.

    Grayson, A. Kirk. 1991. Assyrian Rulers of the Early First Millennium BC. Vol. 1, 1114–859 BC. Toronto: University of Toronto Press.

    Korn, Lorenz. 2017. “The Artuqid Residence at Āmid (Diyarbakır).” In Central Periphery? Art, Culture and History of the Medieval Jazira (Northern Mesopotamia, 8th–15th centuries), edited by Lorenz Korn and Martina Müller-Wiener, 153–181. Wiesbaden: Reichert Verlag.

    Lipinski, Edward. 2000. The Aramaeans: Their Ancient History, Culture, and Religion. Leuven: Peeters.

    Öney, Sezin. 1992. Anadolu Selçuklu Mimari Süslemesi ve El Sanatları. Ankara: Türkiye İş Bankası Kültür Yayınları.

    Parla, Canan. 2005. “Diyarbakır Surları ve Kent Tarihi.” ODTÜ Mimarlık Fakültesi Dergisi 22 (1): 57–84.

    Rolfe, John C., trans. 1935. Ammianus Marcellinus. Cambridge, MA: Harvard University Press.

    Sauvager, Jean. 1940. “Inscriptions Arabes.” In Voyages archéologiques dans la Turquie orientale, by Albert Gabriel, 287–356. Paris: E. de Boccard.

    Thackston, Wheeler M. 2001. Nasir-i Khusraw’s Book of Travels. Costa Mesa, CA: Mazda.

    Top, Mehmet. 2011. “Diyarbakır Ulu Camii ve Müştemilatı.” In Medeniyetler Mirası Diyarbakır Mimarisi, edited by İrfan Yıldız, 185–226. Diyarbakır: T.C. Diyarbakır Valiliği.

    Tuncer, Orhan Cezmi. 2012. Diyarbakır Surları. Ankara: T.C. Diyarbakır Valiliği.

    Van Berchem, Max. 1907. "Arabische Inschriften aus Armenien und Diyarbekr." In Materialien zur älteren geschichte Armeniens und Mesopotamiens, by C. F. Lehmann-Haupt, 125–160 (1–36). Berlin: Weidmannsche Buchhandlung.

    Van Berchem, Max, Josef Strzygowski, and Gertrude Bell. 1910. Amida. Heidelberg: Carl Winter’s Universitätsbuchhandlung.

    Van Bruinessen, Martin, and Hendrik Boeschoten. 1988. Evliya Çelebi in Diyarbekr. Leiden: Brill.

    Yinanç, Mükrimin Halil. 1991 [1965]. “Diyâr Bakr: Ottoman Period.” The Encyclopaedia of Islam. Vol. 2. Leiden: Brill.

    ناوەڕۆك
    ئێرهان تامور (2016)
    چاککردنی ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (4/9/2020)