خانی حەسەن پاشا

    پرۆفایلی پێگە

    خانی حەسەن پاشا دەكەوێتە بەشی باكوری رۆژئاوای دیاربەكر، لە ڕۆژهەلاًتی مزگەوتی ئۆلۆ. لە ساڵی 1573-1575ز دروستكراوە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەو پاشایەی كە خانەكە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە، دەكەوێتە سەر ئەو ڕێگە سەرەكیەی كە بەرەو باشور دەڕوات، لە گوندی داغ قاپی، كە دووەم گەورەترین كاروانسەرایە (هانی، خان) لە دیاربەكر، پاش خانی دەلیلەر، نزیك ماردین قاپی بەرەو باشور.

    دەرەوە

    داڵانی ناوەندی (دیمەنە گشتیەکان)

    خانی حەسەن پاشا (ووردەکاری تەلارسازیەکان)

    خانی حەسەن پاشا ساڵی 2004 (پێش نوژەنکردنەوە)

    ئەم بینا گەورە دوو نهۆمیە، یەكێكە لەو كاروانسەرا زۆرانەی كە لە سەردەمی ئیمپراتوریەتی عوسمانی لە سەدەی 16 دا دروستكراون. دەكرێت بەراورد بكرێت لەگەڵ خانی دەلیلەر كە كەمێك لەو گەورەترە، و هەر لە دیاربەكردایە و لە هەمان مێژوودا دروستكراوە9 بەراورد بکە لەگەڵ . Sinclair 1989, 18. دەروازەی سەرەكی بەرەو ڕۆژئاوایە بە ئاڕاستەی شاڕێگاكە (باشور-باكور). دوو دەروازەی تریش بەرەو ڕۆژهەڵات و باشور هەن. ڕوكاری خانەكە بە نۆرەكاری ڕازێندراوەتەوە، رێزێك لە بەردی قسڵی سپی و ڕیزێك (بازلت) بە ڕەنگێكی خۆڵەمێشی تێر، ئەم جۆرە ڕازاندنەوەیە بە ئەبڵەق ناسراوە و باوبوە لە تەلارسازی نەریتی دیاربەكردا. سیمای ڕوكاری ڕۆژئاوای بە بەكارهێنانی نەخشێكی وورد جیادەكرێتەوە، هەروەها تاقە نوك تیژەكان دەگرێتەخۆی لەگەڵ ئەو پایانەی كە پەنجەرە گەورەكانی ڕازاندۆتەوە هاوشانی ئەو ڕوتەختە ناسەرەوەیەی كە دیزاینێكی ئەندازەیی هەیە و لەشێوەی تۆڕەڕێی سەر دەروازەكە دەچێت.

    هۆڵی سێ دەروازە گەورەكان بە تاقی نوكدار داپۆشراوە، و بەوردی ڕازێندراوەتەوە، وەك كۆڵەكەی سوچەكان كە ئالۆزە و بۆشاییەكانی نەخشینراوە بە شێوەیەك كە لەگەڵ دیوارەكاندا گونجاوبێت. ئەم هۆڵانە بەرەو داڵانێكی ناوەندی دەمانبات (لە ئێستادا بە كوتاڵێكی كەتان داپۆشراوە بە مەبەستی لەخۆگرتنی، داڵانە ناوەندیەكە بە ڕاڕەوێكی دوو نهۆمی كۆڵەكەدار لە هەموو لاكانیەوە دەوردراوە، ژووری میوانەكان بە شێوەی ڕیز ڕێكخراون لە پشت ئەم ڕاڕەوە نوكدارانەوە كە بە كۆڵەكە هەڵگیراون. نهۆمەكان پەیوەستن بەیەكەوە لە ڕێی ئەو پلیكانانەوە كە لە ڕاست و چەپی هۆڵەكانی دەروازەكانی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوادایە، لە نهۆمی دووەمدا، لە سەروو هەریەك لە هۆڵی دەروازەكاندا، هەیوانێكی ناوەندی گەوەری تێدایە. هەروەها ئاستی ژێرزەمینیشی تێدایە، كە لە بنەڕەتدا وەك گەوڕ بەكاردەهات، ئەم بینا ئەبڵەقە، بەرەو هەموو لایەكی داڵانە ناوەندیەكە پەلدەكێشێت، بەو جۆرە دەرەوە و ناوەوەی بیناكە پێكەوە گرێدەدات، ئەو فوارەیەی ناوەڕاستی داڵانە ناوەندەكەی داپۆشیوە بە گومەزێك داپۆشراوە كە لە قوڕقوشم دروستكراوە و لەسەر شەش كۆڵەكە ڕاوەستاوە، جۆری ڕازاندنەوەی ئەبڵەقی تێدا بەكارهاتوە لە ناوچە سێگوشەكانی نێوان دیوار و چەماوەكاندا، و بەو جۆرە پەیوەندیەكی بینراو لە نێوان سترەكچەر و بۆشاییەكەی چواردەوریدا دروستدەبێت.

    تابلۆ ناسێنەرەكانی شوینەكە، زانیاری لەسەر مێژوو و دروستكەری كاروانسەراكە لەسەر سەرجەم دەروازەكاندا دانراون، سەیری زیاتر بكە لە مێژوو.

    دەقە تایبەتەكەی بیناكە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم بینایە لە ساڵانی 1572-1575ز دروستكراوە، بە سەرپەرشتی وەزیر-زادە حەسەن پاشا، كە لەو كاتەدا فەرمانڕەوای ئیالەی دیاربەكر بوە، خانەكە بەناوی ئەوەوە ناونراوە، بە هۆی ئەوەی كە حەسەن پاشا كەمێك دواتر لە فەرمانگەیەكی تر دامەزراوە، بیناكە لە سەردەمی ئۆزدەمیر ئۆغلۆ عوسمان پاشا، فەرمانڕەوای ئیالە لە ساڵی 1573 دا تەواوكراوە. خانی حەسەن پاشا لەم دواییانەدا نۆژەنكراوەتەوە، و لە ئیستادا ناوەندێكی بازرگانیە و شوێنی جۆرەها خواردنگە و قاوەخانە و دوكانی فرۆشتنی پەڕتوكە (سەیری وێنەكە بكە لەساڵی 2004 دا چركێندراوە پێش نۆژەنكردنەوەی).

    سەرچاوە گشتیەكانی 'مێژوو': Karakaş and Karakaş 2015, 312–313.

     

    یەكەم گەڕیدە كە ناسرابێت بە دۆكیومینتكردنی مانەوەی لە خانی حەسەن پاشا هانی، سیمۆن پۆلەندی بوە، كاتێك كە سەردانی دیاربەكری كردوە لە سالی 1612 ز1. ئەڤلیا چەلەبی كە دواتر هاتۆتە شارەكەوە لە هەمان سەدەدا، ئەویش هەستاوە بە پێشكەشكردنی تێبینیەك دەربارەی ئەو بینا نایابە، لە وەسفێكی گشتگیری دیاربەكردا2. لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەمدا لە یەكێك لە سەردانەكانیدا هیرتزفیلد هەستا بە چركاندنی وێنەیەك (بڵاونەكراوەتەوە) بۆ داڵانە ناوەندەكەی خانەكە.

    • 1. وەرگێرانی ئینگلیزی گەشتەكەی سیمون لێرەدا هەیەBournoutian 2007.
    • 2. Seyahâtnâme, book 4.

    Bournoutian, George A., trans. 2007. The Travel Accounts of Simeon of Poland. Costa Mesa, CA: Mazda.

    Karakaş, Ayhan, and Esma Karakaş. 2015. “Hanların Turizme Kazandırılması: Mardin, Diyarbakır Ve Şanlıurfa İl Merkezlerindeki Hanlar Üzerine Bir Çalışma.” Dicle Üniversitesi Sosyal Bilimler Enstitüsü Dergisi 7: 306–321.

    Sinclair, T. A. 1989. Eastern Turkey: An Architectural and Archaeological Survey. Vol 3. London: Pindar.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (2020)