هەڵكۆڵراوە بەردینیەكان

پەیکەری هەڵكۆڵراوی بەردینی شێوەیەکی تایبەتمەندی مۆنۆمێنتی ڕۆژهەڵاتی نزیکی کۆنە کە لە سەرتاسەری ناوچەکە دۆزراوەتەوە هەر لە ئێرانەوە تا دەریای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات. هەڵكۆڵراوە بەردینیەكانی میزۆپۆتامیا کەمتر لە ئەوانەی زەوییە دراوسێکان ناسراون. لە ساڵی 2012 دا پڕۆژەی دۆکیومێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیای زانکۆی کۆلۆمبیا (MMM) بە شێوەیەکی سیستماتیك دەستیکرد بە دۆکیومێنتکردنی هەڵكۆڵراوە بەردینیەکانی میزۆپۆتامیا لەسەر سایتەکە وەك بەشێك لە ڕووپێویەکی مەیدانی فراوانمان بۆ مۆنۆمێنتەکان کە پشت دەبەستێت بە پیاسەی مەیدانی، و سەرکەوتن بە بەرزایەکان، و چاودێری نزیك لە شوێنی چواردەوری مۆنۆمێنتەکان و ژینگە و ئەزموونی ئاڵۆز و فرەکاتی مۆنۆمێنتەکان. زۆرجار زەحمەتە ئەو شوێنانەی کە هەڵکۆڵراون بیبینن یان پێیان بگەین. ئێمە لەو باوەڕەداین کە دەتوانین باشتر لەو هەڵكۆڵراوە بەردینیانە تێبگەین کاتێك کە پەیوەندیان لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانی میزۆپۆتامیای باکور و زاگرۆسی ڕۆژئاوا دەخوێنین و هەندێك جاریش لەڕێگەی خوێندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمدا. کەم لە شوێنەوارناسان کە لە ڕابردوودا لەسەر هەڵكۆڵراوەی بەردینی میزۆپۆتامیا نووسیویانە لە هەمان شوێندا بینیویانە یان خوێندویانە. بە پێچەوانەوە، شێوازی بوارەکەمان سوورە لەسەر خوێندنی هەڵکۆلراوەکان لە شوێنی خۆیان. بە لەبەرچاوگرتنی هەڵكۆڵراوەی بەردینیەکان وەك بەشێکی ماددی لە ژینگەی سروشتی، و ئەو بۆشاییەی کە تێیدا دۆزراونەتەوە، چونکە لە ڕووی ماددیەوە فۆرمیان پێکهێناوە کە لە شوێنە دیاریکراوەکان تاقیکراونەتەوە. ئەو هەڵكۆڵراوە بەردینیانەی کە لە کوردستانی عێراق دۆزراونەتەوە، دەگەڕێنەوە بۆ چەند سەدەیەك لە ناوەڕاستی هەزارەی سێیەمی پێش زایین وەك لە هەڵكۆڵراوەی بەردینی گوندك تا هەڵكۆڵراوەی بەردینیەکانی سەردەمی ئەشکانی- ئەرسیدیان لە سەدەکانی سەرەتای سەدەی زایینی.

تیمی MMM کە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارەکانی دهۆك و سلێمانی و ئەنجومەنی دەوڵەتی شوێنەوارەکان لە بەغدا کار دەکەن، بارودۆخی هەڵكۆڵراوە بەردینیە تۆمارکراوەکانی کوردستانی عێراق بە دۆکیۆمێنت دەکەن و هەڵسەنگاندیان بۆ دەکەن. هەندێك شوێنی هەڵكۆڵراوەى بەردی میزۆپۆتامیا تەنها یەك مۆنۆمێنتی بەردینی هەڵکۆڵراوی هەیە لە کاتێکدا هەندێکی تر زۆریان هەیە، باشترین نموونەی ناسراوی هەلکۆڵراوەی بەردینی دەگەڕێتەوە بۆ ئاشوریەکان لە خنس لە سەردەمی پاشایەتی سەنحاریب پاشای ئاشور(ماوەی فەرمانرەوایی 681-704 پ.ز). لە کاتێکدا کە توێژینەوەکان لە هەڵكۆڵراوەى بەردینیەکانی میزۆپۆتامیا بە شێوەیەکی نەریتی خوێندنەوەی چوارچێوەی بۆ ئایکۆنۆگرافی و ئایدیۆلۆجیای سیاسی کراوە، بە بێ ئەوەی شیکردنەوەیەکی نزیك و کاری مەیدانی بۆ کرابێت؛ کاری پڕۆژەی کۆلۆمبیا لە جیاتی ئەوە سەرنجی خستە سەر خوێندنی مەیدانی کە تەکنەلۆجیای نوێ بەکاردەهێنێت لەگەڵ تیۆرەکانی دیمەنی سروشتی و مۆنۆمێنتەکان بۆ تێگەیشتن لەو هەڵكۆڵراوە بەردینیەکان. لە هەموو ئەم سایتانەدا، ئێمە بە بەکارهێنانی دوایین شێواز و مۆدێلی دیجیتاڵ، هەڵكۆڵراوەى بەردینمان بە دیکۆمێنت کردووە و لە چوارچێوەیدا نەخشەمان بۆ کێشاوە، لەوانەش دوکۆمێنتکردنی ئەوەی کە دیارە لە دیمەنی دەوروبەردا لە شوێنی مۆنۆمێنتەکە و ژینگە و ڕووبەری بەرجەستەکراویدەوروبەری مۆنیومێنتەکە لە،ڕێگەی پرۆسەی  سەرکەوتن بەسەر بەرزاییەکان یان نزیکبوونەوە لە شوێنەکانیان وەك بەشێك لە لایەنی کرداری پرۆسەکە.

 

زەینەب بەحرانی

 

 

کوردستانی عێراق

ئامێدی

بەتاس و حەریر

دێلێژە 

دەربەندی بێلولە

دەربەندی گەور

فایدە

گوندك

خنس

ماڵتای

میرقولی

رەبانە

ڕانیە

شیرو مەلیخا

 

گۆرە بەردینیەکان:

قیزقەپان

کور و کچ

 

تورکیا

تونێلی دیجلە

ئیگیل

ئەرگانی