دایرۆ د-کۆرکامۆ، دەیرول زافەران، دێری زەعفەران، دەر زەعفەران
سەدەی شەشەمی زاینی
ميديا
پرۆفایلی پێگە
دێرول زافەران بە دووری ٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری ماردینەوە، لە ناوەڕاستی لوتکەی شاخێك کە کۆمەڵێك کڵێسای بچوکتر و جێهێڵدراو (کە بەشێکی دروستکراوە و بەشێکی لەبەرد هەڵکۆڵدراوە) لەسەر بنیانراوە. لە سەرەتا، (لە سەدەی شەشەمی پاش زاین) ئەم دێرە بە ناوی دروستکەرە ڕەسەنەکەیەوە ناونرابوو، کە ناوی شلێمۆن بوو. بەڵام دواتر ناونرایەوە بە ناوی قەشەی گەورەشاری ماردینەوە، کە ناوی مۆر هانایۆبوو. ئەم قەشەیە دێرەکەی بنیاتنایەوە و (لە ساڵی 793ی زاینیدا) نۆژەنی کردەوە. ئەمڕۆ ناوی فەڕمی ئەم شوێنە وەك دێری مۆر هانانیۆ ماوەتەوە، هەرچەندە خەڵکی ئەو شوێنە وەک دێیر زەعفەران ناوی دێنن (کە ناوێکی عەرەبیە و بە واتای ديرى زەعفەران دێت). ئەم ناوە لە سەدەی پانزەهەمەوە لەبەر کۆمەڵێك هۆکار بەکارهاتووە. لەو هۆکارانەش بەردەکانی دێرەکە، کە ڕەنگێکی شێوە زەعفەرانیان هەیە، و ئەو ڕەنگە زەعفەرانیەی کە لەڕەنگی بۆیاخکردنیدا بەکارهاتووە، و ئەو گوڵە زەعفەرانانەش کەلە دەوروبەوری ئەم ديره دەڕوێن.1
- 1. DelCogliano 2006, 327.
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
'Description & Iconography' general sources: Preusser 1911, 49–53; Bell and Mango 1982, 69–70; Hollerweger 1999, 340–359; DelCogliano 2006, 326–331.
مێژوو
ئەم دێرە لەسەر بناغەی پەرستگایەکی پێش مەسیح بنیاتنراوە کە تەرخانکرابوو بۆ خواوەندی خۆر (شەماش)، وە لەوانەیە لە هەزارەی یەکەمی پێش مەسیح دا دروستکرابێت. شوێنەکە هەتاوەکو سەردەمانی ڕۆمانیەکانیش هەر بەکارهاتووە.
کۆنترین مێژوی ئەم دێرە دیارنیە. دەگوترێت کە شلێیمۆن ناوێك دروستیکردووە، بەڵام هیچ شتێك لەسەر ئەم کەسە نازانرێت. مێژووی کڵێسا سەرەکیەکە و بێس قەدیشە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی شەشەمی زاینی، دیارە ئەمەش بەهۆی شێوازی بنیاتنان و شێوازی هەڵکۆڵینەکانەوە دەزانرێت. دێرەکە جارێکی تر لە ساڵی 793 ی زاینیدا بنیاتنراوەتەوە وەکو شوێنی سەرەکی قەشەی گەورە شاری ماردین و کێفێرتوس مۆر هانانیۆ (ئانانیاس) کە دێرەکە ئەم ناوی دووەمەی وەك ناوی فەرمی وەرگرت. ئەم دێرە پاشان دووبارە بەجێهێڵدرا و جارێکی تر بنیاتنرایەوە لە دەوروبەری ساڵی 1125 ی زاینی. لەو کاتەوە، بەردەوام لە گەشەدابووە. لە ساڵی 1293 ەوە هەتا سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، جێگای سەرەکی پێیتریاکی جاکۆبایتی ئانتۆیچ بووە.
'History' general sources: Bell and Mundell Mango 1982, 132–133; Balicka-Witakowski et al. 2001, 165–166; DelCogliano 2006, 326–331.
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Balicka-Witakowski, Ewa, Sebastian P. Brock, David G. K. Taylor, and Witold Witakowski, eds. 2001. The Heirs of the Ancient Aramaic Heritage. Vol. 2 of The Hidden Pearl: The Syrian Orthodox Church and Its Ancient Aramaic Heritage, edited by Sebastian P. Brock and David G. K. Taylor. Rome: Trans World Film Italia.
Bell, Gertrude, and Marlia Mundell Mango. 1982. The Churches and Monasteries of the Tur ‘Abdin. London: Pindar. Reprint, with new preface, notes, and catalogues, of Gertrude Bell’s The Churches and Monasteries of the Tur ‘Abdin (1910) and Churches and Monasteries the Tur ‘Abdin and Neighboring Districts (1913).
DelCogliano, Mark. 2006. “Syriac Monasticism in Tur-Abdin: A Present-Day Account.” Cistercian Studies Quarterly 41: 311–349.
Hollerweger, Hans, et. al. 1999. Turabdin: Living Cultural Heritage. Linz: Freunde des Tur Abdin.
Mundell, Marlia. 1977. “Monophysite Church Decoration.” In Iconoclasm: Papers Given at the 9th Spring Symposium of Byzantine Studies, edited by Anthony Bryer and Judith Herrin, 59–74. Birmingham: Centre for Byzantine Studies, University of Birmingham.
Preusser, Conrad. 1911. Nordmesopotamische Baudenkmäler: Altchristlicher und Islamischer Zeit. Wissenschaftliche Veröffentlichung der Deutschen Orient-Gesellschaft 17. Leipzig: J. C. Hinrichs'sche.