پرۆفایلی پێگە
شاری ماردین کە پایتەختی پارێزگایەکی هاوناوی ئەمڕۆی تورکیایە، بە شێوەیەکی ستراتیجی دەگەوێتە نزیکی ڕێرەوێکی گرنگەوە بە ناو رۆژهەڵات-ڕۆژئاوای زنجیرە چیایەك (چیاکانی ماردین) کە تور ئابدین لە خۆ دەگرێت. ئەم ڕێگایە دیاربەکر (ئامیدای کۆن) لە باکورەوە بە نوسەیبین (نیسیبیس) لە باشوور دەبەستێتەوە. هەروەها شارەکە دوڕیانێکی گرنگی چەند ڕێگایەکی ترە. لەسەر گردێکی بەرز دروستکراوە کە قەڵایەکی بەردینی لەسەرە و نزیکی 1200م لە ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم پێگە بەرزەی لە باکوری دەشتی میزۆپۆتامیاوە دیمەنێکی ناوازە دەبەخشێتە شارەکە. نیشتەجێبوون لە ماردین هەر لە سەدەکانی کۆنەوە هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامبوە. مۆنۆمێنتە مێژووییە دەربازبووەکانی مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست هەتا کۆتاییەکانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
سەرچاوە گشتیەکان دەربارەی نەخشەی ماردینی گشتی و تەلارسازی: Gabriel 1940, 1–44; Sinclair 1989, 201–203; Altun 1972; Hollerweger 1999, 314–325; Alioğlu 2000; Açıkyıldız-Şengül 2018.
مێژوو
هەرچەندە پێگە ستراتیجیەکەی وا دەردەخات کە شارەکە لە سەردەمانی کۆنەوە داگیرکرابێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی شوێنەوارناسی نیە لەسەر نیشتەجێبوون لە سەردەمی پێش کلاسیکدا لە شوێنەوارەکەی ماردین خۆی. دۆکیومێنتێکی نوێی ئاشووری ئاماژە بە شوێکێك دەکات کە ناوی ماردیانێیە کە لەوانەیە نیشاندەری ئەوە بێت کە لەم کاتەدا داگیرکراوە.1 کۆنترین ئاماژەپێدانی شارەکە لە لە کۆتایی سەردەمی کۆندا، لە تۆمارەکانی مێژوونوسی ڕۆمانیدا ئامینوس مارسیلینوسدایە (سەدەی 4ی زاینیی)، کە ماردین بە سیستمێکی بەرگری وەسف دەکات و هەتا سەرەتاکانی سەردەمی بیزەنتینییەکان وەك شوێنێکی نیشتەجێبوون مایەوە.2 لە ساڵی 640، خرایە سەر ئیمپراتۆریەتی ئیسلامی لەگەڵ هەرێمەکانی تری سەروی میزۆپۆتامیا (نزیکی دارە).
گرنگی ماردین لە لای بنەماڵە دەسەڵاتدارە یەك لە دوای یەکەکانی ناوچەکە زیادی کرد لە دوای ئەم داگیرکردنە. لا ساڵەکانی 870، داگیرکاری عەباسیەکان لە لایەن بنەماڵەی حەمدانیەکانەوە ئەنجام درا کە لە موسڵ نیشتەجێبوون. لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بورجی قەڵای ماردین بنیاتنرایەوە. لە دوای شکستیان لە لایەن بوییەکان لە ساڵی 990 شارەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی مەروانیەکان کە لە دیاربەکر نیشتەجێبوون. لە کۆتاییەکانی سەدەی دواتردا، ناوچەکەیان ڕاستەوخۆ لە لایەن سەلجوقیەکانەوە کۆنترۆڵ کرا. گوگرافیناس و مێژوونوسانی ئەو سەردەمەی مێژووی ماردین چەند وردەکاریەك لەسەر شارەکە دابین دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا تێبینی بەهێزیی دەکەن و بە ڕوونی زۆر بە گرنگ هەژماری دەکەن.3 لە کاتێکدا بنەماڵە فەرمانڕەواکانی موسوڵمان بوون، شارەکە دانیشتوانێکی زۆر کریستیانی تێدا ماوەتەوە. لە سەدەی 8دا ناوەندێکی سەر بە قەشەیەك بووە کە لە خەڵوەتگای دێری زەعفەران بووە.
ماردین لە سەردەمی ئەرتوقیدەکاندا گەشایەوە کە وەك ئەمیر سەلجوقیەکان فەرمانڕاواییان دەکرد و لە پاشانیشدا ئەیوبییەکان. بنەماڵەکە پێگەی خۆیان قایم کرد لە شارەکەدا لە ساڵی 1108 کاتێك وەك پێگەیەکی دەسەڵات دامەزرا لە ژێر دەسەڵاتی ئەل غازی بن ئەرتوق. نەوەکانی ئەو لە ماردین فەرمانڕەوایی دەکرد هەتا ساڵی 1408، هەرچەندە ئەمارەتی ئەرتوقیەکان یەکەیەکی سیاسی ئاڵۆز بوو کە چەندین لقی بنەماڵەو پایتەختی لە خۆ دەگرت (بۆ نمونە یەکێکیان لە حەسکیف بوو). لەم کاتەدا، ژمارەیەك مۆنۆمێنتی گرنگ لە ژێر دەسەڵاتی ئەرتوقیەکان دروستکراون، لایەنی کەم حەمامێك، چەند مەدرەسەیەك و ژمارەیەك مزگەوت، لەوانەش مزگەوتی ئولوشی لەخودەگرن. ئەو کەنیسانەی کە لەم کاتەدا درووستکراون بەڵگەی زیادبوونی بەردەوامی دانیشتوانە کریستیانەکانی ماردین بوون. دەبێت ئەوەش تێبینی بکرێت کە کەنیسەی یەعقوبیە برایە ماردین لە ساڵی 1171.4 لەم کاتەدا، ئەگەر پێشتر نەبوایە، کۆمەڵگەیەکی بچووکی جولەکەش لە شارەکەدا هەبووە.5
لە ساڵی 1260، سوپایەکی مەنگۆلی گەمارۆی ماردینیان دا، سەرکەوتوو نەبوون لە گرتنی بەڵام ئاژاوەیەکی بەرچاویان دروستکرد و بۆ ماوەیەك ئەرتوقیەکان ڕازی بوون بە خۆ بەدەستەوەدان. تیمور توانی لە ساڵی 1401 شارەکە بگرێت لە سەردەمی دەسەڵاتی مەلیك عیسا بەڵام هێشتا نەیتوانی قەڵاکەی سەرەوە بگرێت. گەمارۆکەی تیمور زنجیرە ڕووداوێکی ئاڵۆزی بە دوای خۆیدا هێنا کە بووە هۆی بەدەستەوەدانی شارەکە لە لایەن مەلیك عیسا لە ساڵی 1408 بۆ بنەماڵەی قەرە قۆینلو (کە خێرا لە لایەن ئاق قۆینلوەکان جێگەیان گیرایەوە لە ساڵی 1432). لە ساڵی 1507 ماردین و زۆربەی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ خرایە سەر زەویەکانی ژێر دەسەڵاتی فارسەکان لەژێر دەسەڵاتی شا ئیسماعیلدا، کە دامەزرێنەری بناماڵەی سەفەوییەکان بوو.
تەنها دەیەیەك دوای ئەوە دەسەڵاتی سەفەوییەکان کۆتایی پێهات لە ناوچەکەدا و ناوچەی ماردین کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. لە سەرەتادا خرایە سەر ویلایەتی دیاربەکر کە وەك ناوەندێکی یەکێك لە بەشەکانی ویلایەتەکە بوو. لە ساڵانی 1700ەکاندا پابەند بوو بە پاشاکانی بەغدادەوە. هەتا کۆتاییەکانی سەدەی 19 لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکاندا چەند مۆنۆمێنتێکی گرنگ بنیاتنران. ئەمە لە سەردەمی چاکسازییەکانی تەنزیماتدا گۆڕا کە لە 1830ەکاندا دەستی پێکرد. هەرچەندە ئەمە وایکرد کە ماردین بۆ چەند دەیەیەك ڕاپەڕێت و لە ساڵی 1870 گەڕێنرایەوە سەر ویلایەتی دیاربەکر. لە هەمان کاتدا، حکومەتی خۆجێی هەڵمەتێکی رێکخراوی بیناکردنی بەرپاکرد. لە باکوری ڕۆژهەڵاتەوە ناوەندێکی کارگێڕی بە درێژایی جادەی حکومەت دیزاینکرا. یەکەم بیناکانی ماردین بە شێوازی عوسمانی (تا ستایڵی نەریتی ناوخۆیی) دروستکران، دەوترێت کە بیناکان ڕەنگدانەوەی حەزی سەردەمی چاکسازییە بۆ دەسەڵاتی ناوەندی و کارگێڕی.6 ژمارەیەکی تر لە بینای نا ئیمپریالی وەك خانوی دەوڵەمەندەکان پێشکەوتنی شارەکە نیشان دەدەن لەم کاتەدا. ئەو گەشتیارانەی کە لە سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 سەردانی ماردینیان کردووە ئەوەیان تۆمار کردووە کە دانیشتوانی شارەکە نزیکی 50000 بوون و دانیشتوانە موسوڵمان و کریسیانەکانی لە ژمارەدا بە نزیکی یەکسان بوون، هەندێ خێزانی جولەکەش هەژمار کراون کە ژمارەیان نزیکی 50 بووە لەم کاتەدا لەوێ بوون.7
سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم و پاش جەنگەکە خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ ماردین و هەروەها بۆ تەواوی هەرێمەکەش. لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی تورکیای نوێ لە سەرەتای ساڵەکانی 1920 ماردین بوو بە پایتەختی هەرێمەکەی خۆی. دانیشتوانەکەی لەم کاتە نوێیەدا زیادی کردووە و ئێستا بە نزیکی 80000 کەسن. هەرچەندە زۆربەی دانیشتوانە جولەکە و کریستیانەکانی لە ماوەی سەدەی 20دا ڕویشتن، کۆمەڵگەیەکی کریستیان تا ئێستاش لێرە دەژین. هەتا ئەمرۆ، زمانی عەرەبی زمانی سەرەکی قسەکردنە لە شارەکەدا و زۆرێکیش بە تورکی و کوردی قسە دەکەن.
- 1. دەربارەی پەیوەندی پێشبینیکراو لە بەینی ماردین و ماردیان سەیری Radner 2006, 291 بکە.
- 2. Amm. Marc. 19.9.4. تێبینی بکە چون ئەمە بە قەڵایەکی نزیك بە ناوی ڵورن دەبەستێت. هەمان بەستنەوە لە Procopius (Buildings 2.4.14), who claims these among the string of fortresses restored by Justinian. دەبینرێت.
- 3. سەیری پۆختەی کومێنتەکان بکە لە Minorsky 1991, 540.
- 4. ئەمانە کەنیسەی چل شەهید و کەنیسەی مور شمونی لەخۆدەگرن؛ سەیری Hollerweger 1999, 314–325 بکە.
- 5. بە ووردی روون نیە لە چ سەردەمێکەوە کۆمەڵگەی جولەکە لە شارەکە هەبووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم کۆمەڵگەیە لە سەدەی سیزدەهەم دا دامەزراوبوو. بۆ هەڵسەنگاندنێکی گشتی، سەیری Ben-Yaacob 2007 بکە.
- 6. سەیری Açıkyıldız-Şengül 2018, 163–164 بکە.
- 7. دەربارەی دانیشتوانی کۆمەڵگەی جولەکە، سەیری Ben-Yacoob 2007 بکە.
سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو':Gabriel 1940, 6–7; Minorsky 1991.
بڵاوكراوە سەرەكیەكان
لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستدا ماردین لە لایەن زۆرێك لە مێژوونوسان و جوگرافیناسانی وەك یاقوت ئەل ڕۆمی ئەل حەمەوی باس کراوە.1 لە سەرەتای سەردەمی نوێدا، شارەکە بوو بە شوێنی وەستان بۆ سەردانکەران لە ناوچە جیاوازەکان.2 لە ناوەڕاستی ساڵەکانی 1600ەکان، لە پلانی دوو گەڕیدەی بەناوبانگدا بوو کە ئەوانیش ئەولیا چەلەبی، لە دادگای عوسمانی لە ئیستانبوڵ و جان بابتیست تاڤەرنێر لە فەڕەنساوە.3 لەگەڵ شەپۆلی گەشتیارە ڕۆژئاواییەکان کە لە سەرەتای سەدەی 19 بە هەرێمەکەدا تێپەڕیون، کە بە تایبەت ئارەزوویان نەبووە بۆ سەردانکردنی کۆمەڵگەی کریستیانەکان، ماردین وەك پێگەیەکی گرنگی سەردانکردن مایەوە.4 هەندێك لەو سەردانکەرانە بە کورتی باسیان کردووە سەرسامی خۆیان بۆ پێگە بەرزەکەی شارەکە دەربریوە (بۆ نمونە ولیام ئەینسوۆرس دەڵێت: 'شاری ماردین، کە دەکرێت بە کویتۆی میزۆپۆتامیا هەژمار بکرێت، یەکێکە لە جوانترین شارەکان کە دەبینرێت...').5 ئەوانی تری وەك جەیمس ئێس بەکینگهام و هۆراتیۆ ساوسگەیت تاریفی وردتر دابین دەکەن.6 لە سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 هەندێ لە گەشتیارەکان دەستیان کرد بەوەی وێنەی شارەکە بخەنە ناو بڵاوکراوەکانیان (دیمەنی منارەی مزگەوتی ئولو و دەشتی ماردین لۆرد وارکوۆرس ببینە؛ دیمەنی شارەکە و قەڵاکە لە لایەن کۆنراد پریسەر ببینە).7
- 1. سەیری esp. Yakut al-Rumi al-Hamawi, Mu’jam al-Buldan (IV), 390; further in Minorsky 1991, 540 بکە.
- 2. سەیری لیستەکە بکە لە Minorsky 1991, 542.
- 3. Çelebi, Seyahâtnâme (IV), 59; Tavernier 1676, 169.
- 4. Ainsworth 1942 (2), 114–115.
- 5. Ainsworth 1942 (2), 114-115.
- 6. Buckingham 1827, 177–194 (esp. 188–194; note also the somewhat fanciful drawing of the city, p. 177); Southgate 1840, 273–287 (سەرنج دەخەتە سەر کریستیانەکان، بەڵام باسی هەندێك لایەنی تری شارەکەش دەکات).
- 7. Preusser 1911, 53–54.
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Açıkyıldız-Şengül, Birgül. 2018a. “Architects, Stonemasons, and Building Artisans of Mardin: Builders and Maintainers of a Local Tradition.” In Prof. Dr. Zülküf Güneli’ye Armağan – Tasarım & Koruma, edited by E. E. Dağtekin, F. M. Halifeoğlu, G. Payaslı Oğuz, and H. Özyılmaz, 61–70. Istanbul: Birsen Yayınevi.
Açıkyıldız-Şengül, Birgül. 2018b. “Mardin in the Post-Tanzimat Era: Heritage, Changes and Formation of an Urban Landscape.” Journal of Ethnic and Cultural Studies 5 (2): 159–185.
Alioğlu, E. Füsan. 2000. Mardin: Şehir dokusu ve evler [Mardin: City Fabric and Houses]. Istanbul: Türkiye Ekonomik ve Toplumsal Tarih Vakfı (in Turkish).
Altun, Ara. 1971. Mardin’de Türk devri mimarisi [Architecture of the Turkish Era in Mardin]. Istanbul: Yazan (in Turkish; English summary, pp. 152–156).
Ben-Yaacob, Abraham. 2007. “Mardin.” Encyclopaedia Judaica, edited by Michael Berenbaum and Fred Skolnik, 2nd ed., vol. 13, 518. Detroit: Macmillan Reference.
Buckingham, James S. 1827. Travels in Mesopotamia […]. London: H. Colburn.
Gabriel, Albert. 1940. Voyages archéologiques dans la Turquie orientale. Paris: E. de Boccard.
Hollerweger, Hans, et. al. 1999. Turabdin: Living Cultural Heritage. Linz: Freunde des Tur Abdin.
Minorsky, V. 1991 “Mardin” (updated by C. E. Bosworth). Encyclopedia of Islam. New ed., vol. 6: 539–542.
Preusser, Conrad. 1911. Nordmesopotamische Baudenkmäler altchristlicher und islamischer Zeit. Wissenschaftliche Veröffentlichung der Deutschen Orient-Gesellschaft 17. Leipzig: J. C. Hinrichs.
Radner, Karen. 2006. “How to Reach the Upper Tigris: The Route through the Tūr ‘Abdīn.” State Archives of Assyria Bulletin 25: 273–305.
Sinclair, T. A. 1989. Eastern Turkey: An Architectural and Archaeological Survey. Vol 3. London: Pindar.
Tavernier, Jean-Baptiste. 1676. Les six voyages de Jean Baptiste Tavernier, ecuyer baron d’Aubonne, en Turquie, en Perse, et aux Indes […]. Vol. 1. Paris: G. Clouzier and C. Barbin.
Tfinkdji, J. 1914. “L’église chaldéenne catholique autrefois et aujourd’hui.” Annuaire Pontifical Catholique 17: 449–525.
Warkworth, Lord [Henry Algernon George Percy]. 1898. Notes from a Diary in Asiatic Turkey. London: Arnold.