كۆشكی فيردەوس

بەروار

ca. 1294–1363 AD

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
بەهار 2015
جۆری پێگە
بينای شارستانی، بازرگانی، نيشتەجێبون
شار
ماردین (تـورکیا)
پارێزگا/هەرێم
پارێزگای ماردین (تورکیا)
    ميديا

    Surrounding Landscape

    رووی باشور و رەنگدانەوەی ئاوی حەوزەکە

    وردەکاری ناوەخۆ

    دیمەنە سروشتیەکانی چواردەور

    کۆشکی فیردەوس خانوویەکی مێژووییە دەکەوێتە لایەنی رۆژهەڵاتی شاری ماردین. سەرەڕای ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەرداهاتوون لە سەرەتای سەدەی 13، کوشکەکە وەك نموونەیەك بۆ جۆرێکی خانووی لادێی بەناوبانگ لە نێوان چینی دەوڵەمەندی ماوەی ئەرتوقیەکان ژماردەکرێت.

    کۆشکی فیردەوس لە پارچەی ئاشلاری چوارگۆشەیی بە ووردی پارچەکراو لە بەردی جیری ناوەخۆی زەردی پەمەیی دروستکراوە. کە ڕووەکەی دەڕوانێتە بەرەو باشور، هەروەك خانووەکانی دیکەی ماردین، لەگەڵ دیمەنێکی خوارەوەی بنکەی چیاکان بەرەو دەشتی میزۆپۆتامیا (سەیری پانۆراما بکە). دیزاینی بەشی سەرەکی سەنتەرە لەسەر هەیوانی نوك تێژ کە دەکەوێتە بەرامبەری حەوشێکی فراوانتر و پشتەوەی لە گۆمە ئاوێکی گەورەتر پێکدێت. ئەم جورە نەخشە لە ناو زوربەی خانووەکانی لادێ لە ماردین دەبینرێت. 

     پانایی هەیوانی سەنتەرەکە، ناوچەیەکی بە سێبەر بۆ خۆشی و پشو دان دابین دەکات، کە پانیەکەی 6.7 مەترە و درێژییەکەی 7.5 مەترە (قەبارەیی هەیوانەکە نیشانەی دەوڵەمەندی خاوەنی کوشکەکە بوو لەو کاتەدا؛ هەیوانی کۆشکی فردەوسیش گەورەترینە لەم جۆرە). هەیوانی قوڵ سێ تاقی تیژ لە ناو دیواری پشتەوەی هەیە. نافورەکە دەکەوێتە بەشی خوارەوە لە تاقی سەنتەر و ئاوی بەرەو ناو حەوزی تەسکی ژوورەوە لێدەردەچێت، ناسراوە بە ناوی سەلسەبیل، کە درێژدەبتەوە بۆ ناوەندی بۆشاییەکە. ئاوەکە دێتە خوارەوە بۆ حەوزی بەردی (cırın) پێش ئەوەی رووبکات بۆ حەوزی بچووك لە ناو حەوشی پێشەوە و بەتاڵ دەبێت لە ناو حەوزی گەورە (birke).

    بەشی سەرەکی لە خانووەکە لە شێوە و رووبەر بە رەسەنی لە یەك دەچوو، لەگەڵ دوو هەیوانی بچووکتر لە هەردوو تەنیشتی بەشە گەورەکە. دوای ماوەیەك هەردووکیان دیوارکران، و بۆ بۆشاییەکی ناوەوە گۆڕان، کە تەنها بە دەرگا و پەنجەرەی بچووك دەکرێنەوە؛ هەیوانی رۆژئاوا بە دیوارێك لە ڕووی درێژایی حەوشی پێشەوە جیاکراوە. هەردوو هەیوانی تەنیشت قاتی دووەمیان هەیە- شوێنی ژیانی تێدایە لە خانووەکە- دەتوانین بە رێگای قادرمەوە لەلای تەنیشتی بیناکە و لە پشتەوە بچینە ناوەوە.

    بەشی دووەمی کۆشکەکە بۆ باشۆر بە درێژایی لایەنی رۆژئاوا لە زەوییەکان درێژدەبتەوە؛ ئەمە ناوچەی خزمەتکردن و ئەسپ و هێسترە. دیوارەکانی توند لە دەرەوە بۆ هەر دوو بەشەکانی کە دەچێت بۆ ناوەوە بۆ هەردوو لایەنی باکور و رۆژئاوا چواردەوری ئەم کۆمەڵگەیە پێکدێنن؛ بەهێزکردنی ئەم کۆمەڵگەیە بە دیوارێكی جیا بە درێژایی لایەنی باشور و رۆژهەڵاتی زەوییەکان تەواو دەبوو. ئەم دیوارە دوای درووستکردنی بینای رەسەن رۆخێنراوە، لەوانەیە بۆ کردنەوەی دیمەنە جوانەکانی خانووەکە ئەم کارە ئەنجامدرابێت.

    سەرچاوە گشتیەکانی'تاريف و سيمبول و ديمەنە هونەرييەكان':  Gabriel 1940, 41; Çağlayan 2010, esp. 54–55, 70; Çağlayan 2014; Çağlayan and Dalkılıç 2012.

    ئەم جۆرە خانووە لادێیانە زۆربوو لە چواردەوری ماردین لە کاتی دەسەڵاتی ئەرتوقیەکان، کە وایان دادەنا کە ماردین یەکێکە لە پایتەختەکانی هەرێم. ئەم خانووانە فەرمانی بۆ دەرکرا کە درووستبکرێن لە لایەن بەرپرسەکان لە شارەکە، و لەناویان کەسانی ناو خێزانی دەسەڵاتدار. بەتایبەتی، لە سەدەی 14 مێژوونووس كاتپ فەردی دەڵێ کۆشکی فیردەوس دەگەرێتەوە بۆ مەلیك مەنسور نەجمەدين (ماوەی فەرمانڕەوایی 1294-1312)؛ لێرەوە کە گوایا دەلێن سولتان دەیەوێ لە هەموو وەرزێك خانوویەك بە شێوەێەکی جیاواز بکڕی، ئەم خانووەش یەکێکە لەوان.

    بەڵام، لە سەرەتای سەدەی 20 مێژوونووس عەلی ئەمیری، کە نووسینی دەستی كاتپ فەردی دۆزییەوە و بڵاوی کردووە، کە لە ڕێگای بابەتێکی ئەو کاتە بۆمان دەردەخات  کەبینای فیردەوس دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتدارێکی داهاتوو، مەلیك سالح شەمسەدین مەحمود (ماوەی فەرمانڕەوایی1.(1363-1312

    • 1. Emiri 2006 [1912/1913], 26–27.

    سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو' Çağlayan 2010, 39; Çağlayan and Dalkılıç 2012, 270-272.

    Çağlayan, Murat. 2010. “Geleneksel Mardin kasırlarının mimari özellikleri ve korunması üzerine Bir yöntem araştırması.” Ph.D. Diss., Dicle Üniversitesi. 

    Çağlayan, Murat. 2014. “The Model of Vernacular Countryside from Turkey: Mardin Pavilions.” In Proceedings of the 9th International Conference on Structural Analysis of Historical Constructions, SAHC2014, edited by F. Peña and M. Chavez. Mexico City: Instituto de Ingenieria UNAM.

    Çağlayan, Murat, and Neslihan Dalkılıç. 2012. “The Architectural Features of Traditional Pavilions in Mardin – Southeastern Anatolia.” International Journal of Academic Research 4 (3): 270–294.

    Emiri, Ali, ed. 2006. Mardin Artuklu melikleri tarihi by Kâtip Ferdi, prepared for publication by Metin Yardımcı. Istanbul: Mardin Tarihi İhtisas Kütüphanesi. [Original publication: Ali Emiri, ed. 1912/1913. Mardin mülûk-i Artukiye tarihi ve kitabeleri ve sair vesaik-i mühimme. Istanbul: Kader Matbaası.]

    Gabriel, Albert. 1940. Voyages archéologiques dans la Turquie orientale. Paris: E. de Boccard.

    ناوەڕۆك
    ماسيۆ پيبڵز و ئێرهان تامور (2019)