حەسکیف

ناوی تر (جێگرەوە)

حەسن کین; حەسەنکەیف; هەسکیف

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
بەهاری 1015
جۆری پێگە
قەڵاو شار
شار
حەسکیف (تورکیا)
پارێزگا/هەرێم
پارێزگای باتمان (تورکیا)
    ميديا

    and Imam Abdullah Mausoleum)

    Lower Town (Zeynel Bey Tomb

    General Views of Hasankeyf (Interior)

    دیمەنی گشتی حەسکیف (دیوی دەرەوە)

    دیمەنی گشتی حەسکیف (دیوی ناوەوە)

    مزگەوتی ئەلریزك

    کوچکی گەورە

    سەرای کوچوك

    پاشماوەکانی پردی بەردینی

    سروشتی چواردەور و ستراکچەرەکان

    حەسکیف دەکەوێتە بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی ڕووباری دیجلە لە ئەنادۆل، لە پارێزگای باتمانی تورکیای نوێ. بە تەواوی دەکەوێتە 30 کم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری باتمان و 100 کیلۆمەترێك لە ڕۆژهەڵاتی دیاربەکر. هەرچەندە لە پێش کۆتایی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی لەم شارەدا خەڵك نیشتەجێ بووە، بەڵام گەشەی بەرچاوی ئەم شارە لە ماوەی سەدەکانی دوانزە بۆ پانزەی زاینیدا بووە، لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەرتوقیەکان. لەو سەردەمەدا کۆمەڵێك نمونەی بیناسازی سەدەکانی ناوین بنیاتنراوە. بەشی سەرەوەی شارەکە، کە لەسەر دۆڵێك بووە و ڕوانیویەتی بەسەر ڕووبارەکەدا، پێگەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش و دڵڕفێنی هەبووە. بەڵام، بەهۆی تەواوبوونی بەنداوی گەرماڤ (ئیلیسو) لە هاوینی 2019دا، لە پاش دۆکیومێنتکتردنی لەلای تیمی MMM، زۆربەی بەشەکانی ئەم شوێنەوارە سەرنجڕاکێشە کەوتونەتە ژێر ئاوی بەنداوەکەوە.

    تیمی پڕۆژەی دۆکیومێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە بەهاری ساڵی 2015 دا، پێش تەواوبوونی بەنداوی ئیلیسو، تۆماری حەسکیفی کردووە. بۆیە ئەم وێنە و تاریفانە باس لە دۆخی شوێنەکە دەکەن پێش نوقمبوونی لە ئاودا یان گواستنەوەی هەندێك لە مۆنۆمێنتەکانی. (سەیری زانیاری زیاتر بکە لە بەشی مێژوو دا).
     

    لەسەردەمی سەدەکانی ناویندا، یەکێك لە دیارترین تایبەتمەندیەکانی شارۆچکەی حەسکیف، ئەو پردە بووە کەلەسەر ڕووباری دیجلە دروستکراوە. بەشی ناوەڕاستی پردەکە، درێژترین بەشی پردی بەردین بووە بەراورد بەسەرجەم پردە بەردینەکانی ئەنادۆل. یاقوت ئەلحەمەوی (یاکوت ئەلهامەڤی، 1229)  وەکو سەرنجڕاکێشترین پرد وەسفی دەکات کە تا ئەو کاتە بینیویەتی.1  مێژووی دروستکردنی پردەکە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە چونکە ئەو بەشانەی کە ماونەتەوە، هیچ هەڵکۆڵینکی لەسەر نیە. کۆمەڵێك تووێژی بێ سەرچاوە، کە زیادکراوە بۆ کتێبەکەی جوگرافیاناس ئیبن حەوقەل لە سەدەی دەیەمدا، فەرمانڕەوایەکی ئەرتوقیەکان، فەخرەددین قەرە ئەرسلان (فەخرەدین کەرەئەرسلان) وەك دروستکەری ئەم پردە دەناسێنێت. بەپێی ئە بیروڕایە نەبێت، ئەم پردە لە ساڵی 17/1116دا ئەو فەرمانڕەوایە دروستیکردووە. بەڵام، ئەوەش ڕوونە کە لەو ماوەیەدا تەختی پاشایەتی لەژێر فەرمانڕەوایی باوکیدا بووە، کە ناوی داود بووە (1109- 1144). هەرچۆنێك بێت، زۆربەی لێکۆڵەران ڕایان وایە کە پردەکە لە سەردەمانی ئەرتوقیەکاندا دروستکراوە. دوو هۆکار هەن بۆ ئەم ڕایە، یەکەمیان لێکچونی ستراکچەری حەسکیفە لەگەڵ پردی ئەرتوقید لە سەر ڕووباری باتمان، و دووەمیشیان لێکچونی شێوازی بیناسازی ئەم پردەیە لەگەڵ کۆشکی ناو قەڵاکە، کە نمونەی بیناسازی سەردەمی ئەرتوقیەکانە. (لە خوارەوە زیاتر ببینە)

    کۆمەڵێک هەڵکۆڵراوی بەرجەستەی شێوەمرۆڤ لەسەر ڕووکاری بەشی ڕۆژئاوای دوو پایەی پردەکە هەن. ئەم تابلۆبەرجەستانە، سەرجەمیان، وەك وێنەی خەساکیەن، کە هێزی لەشکەری تایبەتی شاهانە. لە کاتی ڕاپۆرتەکانی گیۆسافات باربارۆ (1413-1494) و شەرەفەدین بەدلیسی (شەرەف خان، 1543-1603)، و کاتیپ چەلەبی (1657)، و ئەڤلیا چەلەبی (1682)، کە لە ساڵی 1656 دا سەردانی حەسکیفی کردووە)، پردەکە هێشتا تێکنەچوبوو، و زیانی پێنەگەیشتبوو.2  ئەم پردە دەبێت لە کۆتای سەدەی حەڤدە یان سەرەتای سەدەی هەژدەدا ڕووخابێت، چونکە کاتێك هێلموس ڤۆن مۆلتکە بەم ناوچەیەدا تێپەڕبووە لە ساڵی 1838، پردەکە لەو کـاتەدا داڕماوبووە.3

    هەرچەندە قەڵا ڕەسەنەکە لەلایەن ئیمپراتۆری ڕۆمانیی، کەنستانتیۆسی دووەم (337-361ی زاینی)، دروستکراوە، مێژووی هەموو ستراکچەرەکانی ئێستای حەسکیف دەگەڕێنەوە بۆ سەدەکانی دوانزە بۆ پانزەی زاینی. سێ لای قەڵاکە دۆڵە و لەڕێگەی ڕەمپایەکەوە لە سوچی باکوری ڕۆژئاواوە دەتوانیت بگەیت بە ناو قەڵاکە. لە لای باکورەوە بەسەر ڕووباری دیجلەدا دەڕوانێت، و هەروەها تەنها سێ دەروازە لە حەوت دەروازە ڕەسەنەکانی قەڵاکە ماون. یەکێك لە دەروازەکان هەڵکۆڵینێکی لەسەرە کە ئاماژە بە دروستکردنەوەی شوێنەکە دەکات لە لایەن عادل سولەیمان، کە فەرمانڕەوایەکی سەردەمی ئەیوبیەکان بووە لە دەوروبەری ساڵانی 1420ی زاینیدا.4     

    لە سەردەمانێکی کۆندا، دوو کۆشك لە قەڵاکەدا هەبوون. کۆشکە سەرەکیەکە (بویوك سەرای) لە بەشی باکور بووە، درێژی و پانی ئەم کۆشکە 46مەتر بە 55 مەتر بووە. ئەمڕۆ ئەوەی کە ماوەتەوە تەنها بناغەی سەرەکی کۆشکەکەیە. بەڵام ئێستا بەشی باکوری کۆشکەکە- کە بەسەر ڕووباری دیجلەدا دەڕوانێت- وەك ڕووکاری سەرەکی بیناکە سەیردەکرێت و وا دیارە کە کۆمەڵێك ڕاگری دیوار و دەروازەیەکی سەرەکی هەبووە. هیچ دەقێکی هەڵکۆڵراو لەم شوێنە نەماوە، بەڵام بە پشتبەستن بە ستایلی بیناکان، مێژووی ئەم کۆشکە بۆ سەدەی دوانزەی زاینی دەگەڕێتەوە، بۆ سەردەمی ئەرتوقیەکان.
     لە سوچی باکوری ڕۆژهەڵاتی قەڵاکەوە، پاشماوەی هۆڵێکی میچ قەوسی شێوە بەرمیلی لاکێشەیی هەیە. لێکۆڵەران بڕوایان وایە کە ئەم ستراکچەرە بەشێکبووە لە بینایەکی گەورەتر و ناویان ناوە کۆشکە بچوکەکە. چوارچێوەی یەکێك لەو پەنجەرانەی کە ماون، وێنەی هەڵکۆڵراوی دوو شێر لە ڕووی دەرەوە نیشاندەدات. کـاتی بنیاتنانی ئەم کۆشکە وا مەزەندە دەکرێت کە لە سەردەمی ئەیوبیەکاندا بووبێت. مزگەوتی قەڵاکە (ئولوجامی) لە بەرزترین شوێنی قەڵاکەیە. مێژووی کۆنترین دەقی هەڵکۆڵراوی سەر مزگەوتەکە، کە تائێستا مابێتەوە، بۆ ساڵی 1394 زاینی دەگەڕێتەوە، بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی عادل سولەیمان. بـەڵام ئەوە زۆر ڕوونە کە مێژووەکەی بۆ زۆر پێش ئەو کاتە دەگەڕێتەوە.5  منارەی مزگەوتەکە لە ساڵی 1520دا دروستکراوە، کە نزیکە لە کاتی داگیرکاری عوسمانیەکان. بەراورد بەو مزگەوتانەی کە لە هەمان کاتدا دروستکراون لە جەزیرە و سیلڤان و کیزیلتەپە، ئەم مزگەوتە لە ستراکچەر و نەخشەنیگارەکانیدا بچوکترە.

    لە باکوری ڕۆژئاوای بەشی خوارەوەی شارەکە، مزگەوتی ئەل ڕیزك هەیە. بیناکە لە چواردەوری داڵانێکە کە بە ستونی شێوە تاق (Arcade) دروستکراوە و لە ڕووی باشوریەوە چوار بەش هەیە؛ میحرابەکە کەوتۆتە ناو ژوورە دەرپەڕیوەکەی ناوەڕاست و هەڵکۆڵینێك، کە لەسەر ڕووکاری ستونی سەرەکی بەشی باکور دۆزراوەتەوە. ئەم دەقە هەڵکۆڵراوە ئەوە نیشاندەدات کە مزگەوتەکە لە ساڵی 1409زاینیدا، لە لایەن فەرمانڕەوای ئەیوبیەکان، عادل سولەیمانەوە دروستکراوە. بەڵام ئەوە ڕوونبۆتەوە کە بیناکە چەند قۆناغێکی بنیاتنان و نۆژەنکردنەوەی بینیوە، و ئەو هەڵکۆڵینەی ساڵی 1409 لە ڕاستیدا ئاماژە بە دروستکردنی بینای دووەم دەکات لەم شوێنەدا.6  منارەی مزگەوتەکە زۆر بەباشی ڕازێنراوەتەوە. 30 مەتر بەرزە و لەسەر بناغەیەکی چوارگۆشە دانراوە و کونێکی (Shaft) شێوە لولەیی تێدایە کە لەسەر ڕوویەکی هەشتگۆشەیی گۆڕاو دانراوە. ڕووی باکور و ڕۆژهەڵاتی بناغەی منارەکە ڕازێنراوەتەوە بە چوارگۆشەی کوفی و لەناو چەند چوارچێوەکی نەخشێنراو بە مقەرنەس و شێوە دانی (Muqarnas and dentil) دانراون. سێ هێڵی بازنەیی منارەکە بۆ سێ بەش دابەش دەکەن، یەکێك لە سێ هێلەکە هێڵکاری زەخرەفەیی تێدایە. بۆشای نێوان هێڵە بازنەییەکان بە چەند هێڵکاریەکی وەك یەکی دووبارە ڕازێنراوەتەوە، وینەی گوڵ و گەڵا کە لە ناو شێوەی مەدالیا ئاسای بازنەی و شێوە دڵۆپی ئاودا نەخشێنراون. لەبەشی خوارەوەی شارەکە، بینایەکی لێیە کە خەڵکی شوێنەکە بە مزگەوتی سوڵتان سولەیمان ناوی دەبەن. ئەم بینایە داڕماوە، بەڵام منارەکەی هێشتا ماوەتەوە. هەڵکۆڵێنەکانی سەر ستونەکانی ڕۆژهەڵات و فوارە و منارەکەی، ئاماژە بە هەندێك کات دەکات لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عادل غازی و کوڕەکەی سولەیمان (1424ی زاینی).

    دیارترین تایبەتمەندی ئەم مزگەوتە ئەو نیگارکێشیە چڕو پڕانەیە کە لەسەر گومەزی یەکێك لە ژوورەکانی هەیە. ئەم نیگارکێشیە کارێکی زۆر ئاست بەرزی زەخرەفە (Stucco) و مقەرنەسی فرەڕووە.7  ئەم شوێنە وەك گۆڕستانێك لە لایەن عادل غازیەوە بەکارهێنراوە. ڕاستەوخۆ لە بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی سوڵتان سولەیمان، پاشماوەی مزگەوتی کۆچ هەیە، کە لە کۆتایی سەدەی چواردە و سەرەتای سەدەی پانزەدا دروستکراوە. ئەم شوێنە زیاتر وەك گۆڕستانێکی مەدرەسەیی دەبینرێت نەك وەك مزگەوتێکی ئاسای بۆ ئەرکە ئاینیەکان. دوو میحرابەکەی ئەم مزگەوتە بە کاری زەخرەفە نایابەکەیاندا جیادەکرێنەوە.8  نەخشەسازی مزگەوتەکە- کە لە هەیوانێك و شوێنێکی میچ گومەزی لەنێوان دوو هۆڵی نوێژکردندا پێکدێت- نەخشەی شێوە پیتی تی ئینگلیزی (T-shpaed) مزگەوتی قەڵاکە دەردەخات.

    لەبەشی ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلەوە، بەرامبەر شارەکە، گۆڕی زەینەڵ بەی (1473) هەیە. زەینەڵ بەی کوڕی ئاك قۆیونلو ئوزون حەسەن (وەك لە دەقە هەڵکۆڵراوەکانی سەر کاشیە مۆزایکیەکانەوە دەبینرێت) بووە.9  بەشی دەرەوەی گۆڕەکە کە شێوە لولەییە، هێشتا هێڵکاریە نەخشێنراوە شین و سەوزەکان کە بە شێوەی ئەندازەی دروستکراون ماون و لە ناونەچوون. بەشی ناوەوەی گۆڕەکە هەشت گۆشەییە، هەر گۆشەیەکی کونێکی شێوە تاقی تێدایە، و لەسەر ڕووکاری نێوان کونەکان و لە ڕێکی تاقەکان زەخرەفەی مقەرنەس هەیە کە بەپێی ڕاگری گومەزەکە قەبارەکەیان ووردە ووردە گەورەتر دەبێت. ڕاگرەکانی گومەزەکە خۆیان بە کۆمەڵێك هێڵکاری درێژی زیگزاگی بە شێوەیەکی بازنەیی ڕازێنراونەتەوە، ئەم هێڵکاریانە ووردە ووردە لە ڕێگای دوو هێڵکاری شێوە مقەرنەسەوە دەڕۆنەوە ناو گومەزەکە.

    مۆنۆمێنتەکانی تر لە بەشی خوارەوەی شارەکە، ئەمانە دەگرێتەوە، مەزارێکی سەدەی پانزەهەم، کە پاشماوەی مزگەوتێکی سەدەی پانزەهەمە،10  و مزگەوتێکی تری سەردەمی ئەیوبیەکان کە ناوی "کزلەر جامی" یە، و مەزارگەی ئیمام عبداللەی شیعە (کە دەقە هەڵکۆڵراوێکی پێوەیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1478)، و گەرماوی ئەرتوقی. پاشماوەی دوو شوێنکاری سەدەکانی ناوین بۆ کاشی سیرامیکیش بەم دواییانە دۆزراونەتەوە و هەڵكۆڵدراون. لە کۆتاییدا، لای ڕۆژهەڵاتەوە/ باشوری ڕۆژهەڵاتی سوێنکاری کاشیە سیرامیکیەکان، باخچەکانی ساڵحیەی لێیە و گۆڕی حەیدەر بابایش هەر لە ناو یەکێك لە باخچەکاندایە.

    • 1سەیری Gabriel 1940, 70, n. 1 بکە.
    • 2دەربارەی باربارۆ، سەیری Ory 1971, 507 بکە. دەربارەی شەرەف خان، سەیری Eyice 1994, 283 بکە. دەربارەی كاتیپ چەلەبی، سەیری 1950, 453-454 بکە.
    • 3Von Moltke 1841, 236–237.
    • 4Sauvaget 1940, no. 23; Darkot 1950, 453.
    • 5سەیری Sauvaget 1940, no. 24; Darkot 1950, 453 بکە.
    • 6Schneider 2008, esp. 117–128.
    • 7وێنەکە ببینە لە Gabriel 1940, pl. XLIV, 3.
    • 8وێنەکان ببینە لە Gabriel 1940, pl. XLV, 3–4، و هەروەها Meinecke 1996, plate 19.
    • 9سەیری Sauvaget 1940, no. 36 بکە.
    • 10ئەم پاشماوانە لە لای Gabriel (1940, 69) تیبینیکراون، بەڵام وا پێمان گەیشتوە کە لە ساڵی 1980کانەوە دیارنەماون(Meinecke 1996, 75) .

    سەرچاوە گشتیەکانی 'تاریف و سیمبول و دیمەنە هونەریەکان':Gabriel 1940, 63–78; Eyice 1994, 283; Meinecke 1996, 61–76; Oğuzoğlu 1997, 365; Schneider 2008; Fındık et al. 2014.

     

    لەسەر هەندێك لە بینا جیاوازەکانی حەسکیف، کۆمەڵێك دەقی هەڵکۆڵراوی هەیە. هەموو ئەم دەقە هەڵکۆڵراوانە پۆلێنکراون و وەرگێڕدراون بۆ زمانی فەڕەنسی لە لایەن جان ساوڤگێتەوە.1 دەقە هەڵکۆڵراوەکانی مزگەوتی ئەل-ڕیزکی بە زمانی ئەڵمانیش بەردەستن.2

    • 1. Sauvaget 1940, 305–310.
    • 2. Schneider 2008.

    هەڵکۆڵینە شوێنەواریەکانی حەسکیف هۆیوك، کە دەکەوێتە دوو کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێرینی حەسکیف، ئەوە دەردەخات کە مێژووی نیشتەجێبوون لە شوێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی نیولیسیك-چاخی بەردینی نوێ (هەزارەی دەیەمی پێش زاین، نیولیسیکی پێش سەردەمی گڵکاری). کۆنترین کاتی نیشتەجێبوون لەم شوێنە هاوکات بووە لەگەڵ کاتی شوێنەکانی تری وەك هالان جەمی، کۆرتیك تەپە، دەمیرکۆی هۆیوك، و هەروەها گوسیر هۆیوك. کۆنترین بەڵگەی نوسراوی ئەم شوێنە لە لە نوسینەکانی سەردەمانی ماری (هەزارەی دووەمی پێش زاین)یەکانەوەیە، کە ئەم شوێنە وەك پایتەختی شانشینی ئیلانسورە ناوبراوە. ئەم ناوە لە تێکستی هیتیەکانیشدا بەکارهاتووە. لە هەزارەی یەکەمی پێش زایین، ناوچەی حەسکیف لەوانەیە لەژێر فەرمانڕەوایی بیتزەمانی بوبێت، یان بەشێك بووبێت لە خاکی نیربو. ئەوەی لێی دڵنیاین ئەوەیە کە لەسەدەی نۆی پێش زایندا، ناوچەی حەسکیف خراوەتە سەر پارێزگای توشهانی ئاشوری- ئەو شارەی کە پایتەخت بووە و ئێستا دەکەوێتە 50 کم لە سەرووی زیارەت تەپەوە.

    لە دوای ئیمپراتۆریەتی هەخامەنشی فارسەکان و پادشا هێلینستیکییە یۆنانیەکان، ناوچەی حەسکیف بەرەیەکی گرنگی ستراتیژی بوو لە نێوان ڕۆمانەکان و فارسەکان و پاشان ساسانیەکاندا. ئەم ناوچەیە کەمێك لە باکوری خەڵوەتگای تورابدینە (کە لە سەرچاوە ئاشوریەکاندا بە شاخەکانی كـاشیاری ناسرابوو)، و شوێنی دانیشتنی یەکێك لە قەشە گەورەکان (Nestorian bishopric) بووە لەسەردەمانی کڵێسای خەلیقەدووندا (لە ساڵی 451ی زاینی دا). لە سەرچاوە ڕۆمانیەکاندا، ئەم شارە ناوی بە کیپهاس، جێپها/جیپهاس، یان کاسترۆن ریسکەپهاس هاتووە. سەرجەم ئەم ناوانە لە وشەی سریانی 'کیفۆ'وە وەرگیراون کە بە واتای بەرد دێت. دوای دەستبەسەراگرتنی شارەکە لە لایەن موسڵمانە عەرەبەکانەوە لە ساڵی 640دا، هەتاوەکو ماوەی فەرمانڕەوا کورتەکەی حەمدانی و مەروانیەکان، زانیاری زۆر کەم دەربارەی شوێنەکە هەیە. بەڵام لە پاش ئەمە، سەلجوقیەکان وەکو دیاری ئەم شوێنەیان پێشکەشی ئەرتوقیەکانیان کردووە (1102-1231). لە پاش ئەمە، حەسکیف گەشەی باشی بەخۆیەوە بینیوە، و بەهۆی پردە گەورەکەی سەر ڕووباری دیجلەیەوە، کۆنتڕۆڵی ڕێگای زۆربەی کاروانچیەکانی کردووە بۆ دیاربەکرد و موسڵ. لەماوەی 130 ساڵی فەرمانڕەوایی ئەرتوقیەکاندا، کۆمەڵێك مانۆڕی سیاسی کراوە لەنێوان شانشینە بەهێزەکانی دراوسێیانەوە، کە سەلجوقیەکانی ئەنادۆل و ئەیوبیەکان بوون. ئەیوبیەکان بە داگیرکردنی حەسکیف لە ساڵی 1232دا، کۆتاییان بە حوکمی ئەرتوقیەکان هێنا.

    لە دوای تاڵانکردنی شارەکە لە لایەن مەنگۆلەکانەوە لە ساڵی 1260دا، ئەیوبیەکانی حەسکیف توانیان ڕزگاریان ببێت لەژێر فەرمانڕەوایی قەرەقۆینلۆ، و دواتریش لە ژێر فەرمانڕەوایی ئاق قۆینلۆدا بوون. لەسەردەمی فەرمانڕەوایی کوڕەکانی ئاق قۆینلۆ ئوزون حەسەن، شارەکە جارێکی تر و بۆ ماوەیەکی کورت بوژانەوەی بەخۆیەوە بینی لەڕووی بیناسازیەوە، بەڵام ئەم ماوەیە زۆری نەخایاند و کۆتایی هات کاتێك شارەکە لە لایەن شا ئیسماعیلی سەفەوی داگیرکرا و دواتریش لە لایەن عوسمانیەکانەوە (1516). لەسەرەتای سەردەمی عوسمانیەکاندا، حەسکیف وەك ناوەندێکی بازرگانی قەبارە مامناوەند گەشەی کرد. لەم کاتەدا، شارەکە دابینکاری سەرەکی لۆکە بوو بۆ شاری ڤینیسیا.1 بـەڵام لە دوای سەدەی حەڤدەهەمەوە، شارەکە ووردە ووردە بۆیەوە بە شارێکی بچوك. ئەمڕۆ، حەسکیف شارەدێیەکی بچوکی (ئیلچە) سەر بە پارێزگای باتمانە.

    لە ساڵی 1981دا، حەسکیف وەك ناوچەیەکی شوێنەواری پلە یەك پۆلێنکرا لە لایەن حکومەتی تورکیەوە و کنەو هەڵکەندنی شوێنەواری لە ساڵی 1986 بە دواوە لەم شوێنەدا ئەنجامدراوە.2 لە ساڵی 1997دا، حکومەتی تورکی چەند پلانێکی ڕاگەیاند بۆ دروستکردنی چەند وێستگەیەکی کارۆئاوی (بەنداوی ئیلیسو) لە سەر ڕووباری دیجلە وەك بەشێك لە پڕۆژەی باشوری ڕۆژهەڵای ئەنادۆل (گاپ). بەهۆی ئەم پڕۆژانەوە، بەشێکی زۆری حەسکیف و کۆمەڵێك شوێنەواری تر کە هێشتا لێکۆڵێنەوەیان لە بارەوە نەکرابوو لە هەردوو بەری ڕووباری دیجلەوە ژێرئاو کەوتن.3 سەرەڕای فشار و چالاکیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان و کۆمەڵێك داوای یاسایی دژ بە پڕۆژەکە،4 بنیاتنانی بەنداوی ئیلیسو لە ساڵی 2015 دا و لە کاتی تۆمارکردنی تیمی پڕۆژەی دۆکیومێنکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا، بەردەوامبوو لە حەسکیف. کەمێك دوای ئەو بەروارە، حکومەتی تورکی، لە ئامادەکاری بۆ ژێرئاوکەوتنی شوێنەوارەکە، هەشت لە بیناکانی بەشی خوارەوەیان بۆ 'پارکێکی کولتوری' گواستەوە لە نزیك 'حەسکیفی نوێ'. ئەم شوێنە تازەیە چەند کیلۆمەترێك دوورتر لە شوێنی ڕەسەنی حەسکیفەوە دروستکرابوو بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوانی شارەکە.5

    سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو':Darkot 1950, 452; Ory 1971, 507; Astour 1992; Oğuzoğlu 1997, 364–366; Miyake et al. 2012; Fink 2017, 2–6.

    بەدرێژایی مێژووی حەسکیف، کۆمەلێك گەشتیاری زۆر سەردانی شارەکەیان کردووە و تۆماری بۆچونەکانی خۆیان کردووە لەسەر شارەکە. یەکێك لە کۆنترین سەرچاوەکان، سەبارەت بە حەسکیف، جوگرافیاناس ئەلمەقدەسیە کە بەپێی گێڕانەوەکانی شارێکی چالاك بووە و کۆمەڵێك کڵێسا و بازاڕ و میوانخانەی لێبووە.1 ئیبن ئەلڕەزاق ( 77-1176) ئاماژەی بە پردی حەسکیف داوە.2 ئەلجازری، کە نوسەری کتێبێکی بەناوبانگـی ئەندازیاریە،3 ئاماژە بەوە دەکات کە خزمەتگوزاریەکانی فەرمانڕەوا ئەرتوقیەکانی حەسکیفی لە ساڵی 75-1174 بینیوە، بەڵام ئەو خزمەتگوزاریانە دواتر گوازراوەتەوە بۆ دیاربەکر/ئامەد کاتێك دادگای ئەرتوقیەکان گوازراوەتەوە.4 لە کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات کە دەرگایەکی بۆ کۆشکی ئەرتوقیەکان دروستکردووە، تاریفی دەرگاکە دەدات کە بە بڕۆنزی ڕازاوە دروستکراوە و بە ناوبەندی ئاسنین و ئەڵقەیەکی لەدەرگادان ڕازێنراوەتەوە.

    '[...] بۆ هەر ڕووی دەرگایەك، ئەڵقەیەکم دروستکرد (ئەڵقەی لە دەرگادان) لە مسی سپی (cast brass) لە شێوەی دوو مار کە بەیەکەوە نوساون و سەری مارەکان ڕوویان لەیەکە. دەمی مارەکان کراونەتەوە، وەك ئەوەی کە بیانەوێت پەلاماری مل و سەری شێرێك بدەن [شێرەکە لە نێوان دوو مارەکەدا دانراوە].'5

    پێتاهیا بن یاکۆڤ، کە حاخامێکی جوی خەڵکی شاری ڕێگنسبۆرگی ئەڵمانی بووە، لەسەر ڕێگای ئۆرشەلیم (قودس)، سەردانی حەسکیفی کردووە لە کۆتای سەدەی دوانزەهەمدا. وا پێدەچێت ئەم حاخامە یەکەم کەس بێت کە لە مێژووی ناوی شارەکەی کۆڵیوەتەوە.6 یاقوت ئەلحەمەوی (یاقوت ئەلهاماڤی، 1229) سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە بۆ پردەکەی سەر ڕووباری دیجلە،7 وە ئبین شەداد (1285)، کە خۆی شارەکەی بینیوە، تاریفی ئەم شارەی سەردەمی ئەیوبیەکانی کردووە و باسی شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمانڕەواکانی شارەکە و مزگەوتەکان و مەدرەسەکان و گەرماوەکان و بازاڕەکان و کاروانسەرایەکانی کردووە.8 لە بەشێکی زیادکراودا بۆ کتێبەکەی ئیبن شەداد، یەکێك لە فەرمانڕەوا ئەیوبیەکان، کە ناوی عادل سولەیمان بووە، سەرسامی خۆی بە کتێبەکە نیشانداوە و خۆی لەسەری نوسیوە.9 

    حەمدەڵا موستەوفی (حەمدەڵا ئەلمستەوفی، 1349) ئاماژە بەوە دەکات کە سەرچاوە داراییەکانی شارەکە لە سەدەی چواردەهەمەوە ووردە ووردە کەمبوونەتەوە.10 جیۆسافات باربۆ (1413-1494) و جیۆڤانی ماریا ئەنجیۆلیللۆ (1451-1452)، کە دوو گەشتیاری خەڵکی ڤینیسیا بوون، لە سەدەی پانزەهەمدا سەردانی ناوچەکەیان کردووە و شارەکەیان بە 'ئاسانچەپە' یان 'ئاروسنچیف) ناوبردووە.11 ئەڤلیا چەلەبی لە ساڵی 1656دا بە ناو ئەم شوێنەدا تێپەڕیوە و دەڵێت کە هیچ ووشەیەکی نەدۆزیوەتەوە تا وەسفی جوانی پردەکەی سەر ڕووباری دیجلەی پێبکات.12

    و هەروەها ئەم کەسانەش سەردانی شوێنەکەیان کردووە لە سەدەی نۆزدەهەمدا؛ هێلموس ڤۆن مۆلتکە (کە دواتر بووە بە سوپاسالاری پروسیا)، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە دیاربەکرد (تایلەر)، ئاشوریناس کارل فریدریچ لێهمان هاوپت.13 هەموویان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەو سەردەمەدا پردەکە خاپور بووە و تەنها پاشماوەکانی ماون.

    لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، گێرترود بێڵ سەردانی شوێنەکەی کردووە و وێنەی فۆتۆگرافی شوێنەکەی گرتووە.14 ئەلبێرت گابرێیل لە ساڵی 1940دا، بەڵگەنامەیەکی وورد و درشتی لەسەر مۆنۆمێنتەکان بڵاوکردۆتەوە.15

    • 1. Oğuzoğlu 1997, 365
    • 2. سەیری Schneider 2008, 6–7 بکە.
    • 3. سەیری Hill 1974 بکە.
    • 4. سەیری Meinecke 1996, 62–63 بکە.
    • 5. وەرگێرانەکە: Hill 1974, 94.
    • 6. Fink 2017, 2.
    • 7. Darkot 1950, 453.
    • 8. Meinecke 1996, 65.
    • 9. Meinecke 1996, 71.
    • 10. Oğuzoğlu 1997, 366.
    • 11.  Fink 2017, 6.
    • 12. سەیری Ertaş 2011, 46. بکە.
    • 13. Von Moltke 1841, 236–237; Taylor 1865, 32–33; Lehmann-Haupt 1910, 373–380.
    • 14. http://gertrudebell.ncl.ac.uk/photos.php
    • 15. Gabriel 1940. بۆ بینینی لیستی ئەو گەشتیارانەی کەمتر ناسراون سەیری Miynat 2009 بکە.

    Ahunbay, Zeynep. 2008. “Hasankeyf, a Site Threatened by the Ilısu Dam Project.” In Heritage at Risk: ICOMOS World Report 2006–2007 on Monuments and Sites in Danger, edited by Michael Petzet and John Ziesemer, 156–57. Altenburg: E. Reinhold.

    Astour, Michael C. 1992. “The North Mesopotamian Kingdom of Ilānṣurā.” In Mari in Retrospect: Fifty Years of Mari and Mari Studies, edited by Gordon D. Young, 1–33. Winona Lake, IN: Eisenbrauns.

    Darkot, Besim. 1967. “Hisn Keyfâ.” In Islâm Ansiklopedisi: Islâm âlemi coğrafya, etnografya ve biyografya lûgati, vol. 5, pt. 1: 452–454. Istanbul: Millî Eğitim Basimevi.

    Ertaş, Mehmet Yaşar. “Evliya Çelebi Seyahatnamesi’nde Yollar: Kaldırımlar, Köprüler ve Kervansaraylar.” Pamukkale University Social Sciences Institute Journal 10: 43–53.

    Eyice, Semavi. 1994. “Dicle Köprüsü.” In Türkiye Diyanet Vakfı Islam Ansiklopedisi, vol. 9: 283–284. Istanbul: Türkiye Diyanet Vakfı.

    Fındık, Nurşen Özkul, Ali Akın Akyol, and Nurşen Sarı. “Archaeometric Analyses of Hasankeyf Unglazed Ceramics.” Mediterranean Archaeology and Archaeometry 14 (1): 261–271.

    Fink, Andreas. 2017. Der arabische Dialekt von Hasankeyf am Tigris (Osttürkei). Wiesbaden: O. Harrassowitz.

    Gabriel, Albert. 1940. Voyages archéologiques dans la Turquie orientale. Paris: E. de Boccard.

    Hill, Donald R. 1972. The Book of Knowledge of Ingenious Mechanical Devices by Ibn al-Razzāz al-Jazarī. Boston: Dordrecht.

    Lehmann-Haupt, Carl F. 1910. Armenien, Einst und Jetzt: Reisen und Forschungen von C.F. Lehmann-Haupt. Vol. 1, Vom Kaukasus zum Tigris und nach Tigranokerta. Berlin: B. Behr’s Verlag.

    Meinecke, Michael. 1996. Patterns of Stylistic Changes in Islamic Traditions: Local Traditions versus Migrating Artists. New York: New York University Press.

    Miyake, Yutaka, Osamu Maeda, Kenichi Tanno, Hitomi Hongo, and Can Y. Gündem. 2012. “New Excavations at Hasankeyf Höyük: A 10th Millennium cal. BC Site on the Upper Tigris, Southeast Anatolia." Neo-Lithics 1/12: 3–7.

    Miynat, Ali. 2009. “Batılı Seyyahların Gözüyle Hasankeyf.” In I. Uluslararası Batman ve Çevresi Tarihi Sempozyumu, edited by Salim Cöhce and Adnan Çevik, 182–198. Batman: Batman Valiliği.

    Oğuzoğlu, Yusuf. 1997. “Hasankeyf.” Türkiye Diyanet Vakfı İslâm Ansiklopedisi, vol. 16: 364–368. Istanbul: Türkiye Diyanet Vakfı.

    Ory, Solange. 1971. “Ḥiṣn Kayfā.” In Encyclopedia of Islam, Vol. 3: 506–509.

    Rizk Khoury, Dina. 1997. State and Provincial Society in the Ottoman Empire: Mosul, 1540–1834. Cambridge: Cambridge University Press.

    Sauvaget, Jean. 1940. “Inscriptions Arabes.” In Voyages archéologiques dans la Turquie orientale, by Albert Gabriel, 287–356. Paris: E. de Boccard.

    Schneider, Peter I. 2008. Die Rizk-Moschee in Hasankeyf: Bauforschung und Baugeschichte. Byzas 8. Istanbul: Ege Yayınları.

    Sinclair, Thomas A. 1989. Eastern Turkey: An Architectural and Archaeological Survey. Vol. 3. London: Pindar.

    Taylor, J. G. 1865. “Travels in Kurdistan, with Notices of the Sources of the Eastern and Western Tigris, and Ancient Ruins in Their Neighbourhood.” The Journal of the Royal Geographical Society of London 35: 21–58.

    Von Moltke, Helmuth. 1841. Briefe über Bestände und Begebenheiten in der Türkei aus den Jahren 1835 bis 1839. Berlin: Mittler.

    Whelan, Estelle. 1988. “Representations of the Khāṣṣakīyah and the Origins of Mamluk Emblems.” In Content and Context of Visual Arts in the Islamic World, edited by Priscilla P. Soucek, 219–243. University Park, PA.: Published for the College Art Association of America by the Pennsylvania State University Press.

    ناوەڕۆك
    ئێرهان تامور (2016)
    چاککردنی ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (4/9/2020)