هەڵكۆڵراوی بێلولە

    پرۆفایلی پێگە

    هەڵكۆڵراوی دەربەندی بێلولە دەكەوێتە رۆژئاوای گوندی بێلولەی نوێ، لە نزیك سنوری ئێران بە دووری 80 كم بەرەو باشوری ڕۆژهەلاتی سلێمانی، گوندەكە ڕاستەوخۆ دەكەوێتە ئەوپەڕی ڕۆژئاوای زنجیرە چیای زاگرۆس، قەرەداغ، بە دیارکراوی، دەكەوێتە سەر درێژایی ڕوباری هەواسان/عباسان، كە سەرچاوەی دیالەیە، لە خالی یەکگرتنی لە گەل جۆگەلەیەك كە لە چیای بەمۆوە دێتەخوارەوە بەرەو رۆژهەڵات، ئەو دەربەندەی كە بەهۆی ئەو جۆگەلەیەوە هەڵكۆڵراوە ڕێڕەوێكی شاخاوی دروستدەكات، و هەڵكۆڵراوەكە لەگەڵ نوسینێكی بزماری لەسەر پێكهاتەیەكی بەردینی بەرز لە سەروو دیوە لێژەكەیەوە دەردەكەوێت، (سەیری پانۆراما بكە). مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەزارەی دووەم پ.ز (سەردەمی بابلی دێرین) كە وێنەی كەسێكی نێرینەی ڕاوەستاو پیشان دەدەات كە سەركەوتوە بەسەر دوو قوربانی كە قەبارەیان بچوكترە.

    ڕوكاری باشوری ڕاڕەوی بێلولە (ئەو ڕوبەرەی هەڵكۆڵراوەكە لە خۆ دەگریت)

    ڕوكاری باشوری ڕاڕەوی بێلولە (بەگشتی)

    ڕوكاری باكوری ڕاڕەوی بێلولە

    وردەكاری سیماكانی ناو ڕاڕەوی بێلولە

    دیمەنە سروشتییەكانی ڕوژهەڵاتی ڕاڕەوی بێلولە

    دیمەنە سروشتییەكانی ڕۆژئاوای ڕاڕەوی بێلولە

    دیمەنە سروشتیەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕاڕەوی بێلولە

    وێنە مێژوویەكان

    وێنە تەواوكەرەكان

    هەڵكۆڵراوەكە لە ڕوی لێژێكە نەخشكراوە، نزیكەی 250م سەرو ئاستی زەوی (سەیری دوبارە پێكهاتنی فۆتۆگرامەتری بكە). پانتایی پێكهاتەكە شێوەكەی نزیكە لە لاكێشەوە، دورییەكانی نزیكەی 83سم پانی و90سم بەرزیە. بابەتی سەرەكی دیمەنەكە لەكەسێكی نێر دا خۆی دەبینێتەوە كە بەرەو لای ڕاست دەڕوات (بەرەو دەروازەی دەربەندەكە). كەسە هەڵكۆڵراوە بێ ڕیشەكە كە پێدەچیت فەرمانڕەوایەكی ناوچەیی بێت، تەنورەیەكی پەڕپەڕاوی لەبەردایە لەگەڵ پشتێنێك، هەروەها كڵاو و سەرپێچێكی بەسەرەوەیە، جگە لە ملوانكەیەك كە بە خشڵێكی بازنەییەوە بە ملیدا شۆڕبۆتەوە. فەرمانڕەواكە چەند چەكێكی هەڵگرتوە: خەنجەرێك (تیغ) یان تەورێكی بەردین لە دەستی ڕاستیدایە، و كەوانێكیش لە دەستی چەپیدایە، و تەورێكی ئاسنی دەسكداری ڕێك لە پشتێنەكەیەوە شۆڕبۆتەوە، و لەپشتیشیەوە تیردانەكەی بەشێوەیەكی ڕێك ڕاوەستاوە.

    فەرمانڕەواكە وا دەردەكەوێت كە زاڵبێت بەسەر دوو پیاوی لە خۆی بچوكتر لە قەبارەدا، كە بە شێوەیەكی سادە نیشاندراون لە هەڵكۆڵراوەكەدا، كە بە ڕیشێكی نەتاشراو و قژێكی زۆر كورت و بە كڵاوەوە دەركەوتون، و لەوانەشە تەنورە یان بەرگێك (كە لە بەرگی قەشەی پەرستگاكان دەچێت) لەبەردابێت، ئەمەش ئەو هێڵە نیشانی دەدات كە بەدرێژایی ڕانیان دەركەوتوە. یەكێكیان خەریكە دەكەوێت بە پشتدا، بۆ ژێر پێی پێشەوەی پاڵەوانی دیمەنەكە و لەو كاتەدا كە خەریكە پانی دەكاتەوە، و دووەمیان تا ڕادەیەك لە قەراغێكدایە، ئەمەش دیاریكراوە لە ڕێگەی ئەو ناڕێكییەی لە پانتایی هەڵكۆڵراوەكەدا هەیە، و كەسی دووەم لە شێوەیەكدا نیشان دراوە كە وەكو كڕنوشی بردبێت كە ئاماژەیە بۆ داواكردنی میهرەبانی وبەزەیی.

    نوسینەكان قەراغی ئەو پەڕی لای ڕاستی هەڵكۆڵراوەكە پڕدەكەنەوە، لە پشت قوربانیە كڕنوش بردوەكەوە، نوسینەكە دەكەوێتە ناو ڕووتەختێكی لاكێشەیی كە ئاڕاستەیەكى ئەستونی هەیە و نزیكەی 35سم بەرزە و 7سم پانە. ڕووتەختەكە دابەشكراوە بۆ چوار كۆڵەكە، سێ ڕیزی سەرەوەیان پیتی بزماری لە خۆ دەگرێت، و ڕیزی خوارەوە بە بەتاڵی بەجێهێڵراوە (سەیری زیاتر بكە لە دەقەكاندا).

    هەڵكۆڵراوەكە بەراوردكراوە بە كۆڵەكە بەناوبانگەكەی نرام سین، بەڵام لە ڕاستیدا لە پێكهاتەدا جیاوازە. ئەمە یەكێكە لە چەند هەڵكۆڵراوێك كە لە سەر بەرد نەخشكراون لە ناوچەكانی دەوروبەردا بەگشتی، وەك ئەوەی كە لە دەربەندی گاوڕدا هەیە، سەرباری ئەو كۆمەڵەی كە لە سەربیل زەهاب هەیە لە ئێرانی نوێ.

    بەهۆی ئەوەی كە ئەو دەقە ناوی هیچ كەسایەتیەكی مێژویی لە خۆ نەگرتوە كە بتوانرێت دیاریبكرێت، بۆیە ناتوانرێت كە فەرمانڕەوا یان ڕژێمەكە یان مێژووەكە بە ووردی دیاریبكرێت كە پەیوەندی بە هەڵكۆڵراوەكەوە هەیە، ستایلی وێنەكە و نوسینەكە گرنگترین پێوەرن كە توێژەرەكان بەكاریدەهێنن لە لێكۆڵینەوەكانیاندا بۆ دیاریكردنی مێژووەكەی، جیاوازی لە نێوان پیشنیارەكاندا هەبوە لە سەردەمی ئەكەدیكانەوە هەتا سەردەمی بابلی كۆن یان ناوەند، بەڵام بەڵگەی سیمبول و نوسینەكە مێژووی كۆتایی ئەو سەردەمە پشتڕاستدەكاتەوە، كە پێدەچێت زیاتر سەردەمی بابلی كۆن پەسەندبكرێت.تاوتوی بابەتی دیاریكردنی مێژووەكەی بە سەردەمی بابلی كون یان ناوەند لەCalmeyer 1975 ؛Farber 1975؛ کرا و مێژویەكی دیاریكراو (کە پشتراست نەکراوە) کە بۆ سەردەمی بابلی كۆن دەگەرێنێتەوە لە Postgate and Roaf 1997, 148, 154 ببینە.

    سەرچاوە گشتیەكانی تاریف و سیمبول و دیمەنە هونەریەكان ': Berger 1892؛ Herzfeld 1941, 186–187؛ Debevoise 1942, 81–82؛ Calmeyer 1975؛(Börker-Klähn 1982, 139–140 (no. 33؛ Postgate and Roaf 1997.

    دەقەكە تێكچوە و بەئاسانی وەرناگێڕرێت، و هیچ خوێندنەوەیەكی پێوانەی پەسەندكراو نیە بۆ تەواوی دەقەكە (سەیری نیگارەكە بكە).1

    ڕیزی یەكەم ئاماژە بە ڕەچەڵەكی فەرمانڕەوایەك دەكات كە ناوی ناخوێندرێتەوە لە ئێستادا، ڕیزی دووەم وەسفی دروستكردنی وێنەکە دەکات و نەفرەت لە هەركەسێك دەکات کە زیان بەم شوێنە بگەیەنێت، وا دیارە ڕیزی سێیەمیش تەواوكەری نەفرەتەكەبێت، كە دوعا لەلای خواوەندی شەمش و ئەدەد دەكات. پێدەچێت مێژووی پیتەكان بۆ سەردەمی بابلی كۆن بگەڕێتەوە، لەگەڵ هەندێك شێوەی زۆر كۆن و هەندێكی تری نوێتریش.2 

    • 1. سەیری سیما گشتیەكان بكە لە Calmeyer 1975؛ Farber 1975؛ Börker-Klähn 1982, 139–140 (no. 33)؛ Postgate and Roaf 1997, 146–148.
    • 2. Herzfeld (1941, 186) پیشنیاری كرد كە دەقەکە کاتێك دوایی هەڵكۆڵینی هەڵکۆڵراوە ڕەسەنەکە زیادكراوە بەلام ئەو پیشنیارە رەتكرایەوە لە لایەن ئەو توێژەرانەی دوا ئەو هاتون (سەیری تێبینی پێشوو بكە).

    ئەو دەقەی كە لەگەڵ هەڵكۆڵراوەكەی دەربەندی بێلولەدایە تەنها ئاماژە بەناوی فەرمانڕەوا بەرپرسەكە دەكات، ئەمەش پێناسەی هیچ كەسایەتیەكى مێژویی ناسراوی نادات، بە گوێرەی قەبارە بچوكەكەی هەڵكۆڵراوەكە و ستایلە ساكارە ئاساییەكەیدا پێدەچێت كە ئاماژە بێت بەفەرمانڕەوایەكی ناوچەیی زیاتر لەوەی ئیمپراتۆر بێت یان لەڕێگەی ڕاسپاردنەوە هاتبێت.

    مەبەست لەم هەڵكۆڵراوەیە ڕوون نیە، بەدڵنیایەوە بابەتی ئەم هەڵكۆڵراوەیە دەگونجێت كە بۆ یادكردنەوەی یادگاری سەركەوتنێكی سەربازی بوبێت، بەڵام بە نەبونی بەڵگەی مێژویی، دیاریكردنی بایەخە تایبەتەكانی ئاسان نیە. شوێنەكەی لەناو دیمەنە سروشتیەكاندا هەندێك پرسیاری سەرسوڕهێنەر ئەوروژێنێت دەربارەی كارەكەی.

    لە كاتێكدا كە هەڵكۆڵراوەكە بەدرێژایی ڕاڕەوە شاخاویەكە دانراوە، گومان هەیە كە ئەمە ڕێگایەكی نایاب بوبێت، سەرباری قەبارەی هەڵكۆڵراوەكە كە تا ڕادەیەك بچوكە، و لەو بەرزیەی كە تێدا دانراوە، وای لێكردوە کە خوێندنەوەی دەقەكەی لەگەڵیدا لە لایەن پیادەكانەوە ئەستەمە، هەندێك هەڵكۆڵراو هەیە كە بە هەمان شێوە دانراوە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كە پرسی بیبنینیان بە ڕوونی لە لایەن مرۆڤەوە بایەخێكی سەرەكی نەبوە.

    هێنری ڕۆلنسۆن دوای ئەوەی بەو شوێنەدا تێپەڕیوە لە ساڵی 1836ز دا كۆمێنتێكی كورتی بڵاوكردەوە دەربارەی دەربەندی بێلولە ('شیخان')، كە تیایدا پێكهاتەكەی بەراورد كرد لەگەڵ جۆری شێوەی فەرمانڕەوای سەركەوتو كە لەو سەردەمەدا باو بوو لەسەر مۆرە لولەكیەكان و تێبینیەكی پوختەكراوی دەقە بزماریەكەی لەسەر داناوە، لیۆن بێرگەر لە سالی 1890ز تێستێكی كرد لە نزیكەوە و نەخشەی بۆ هەڵكۆڵراوەكە و دەقەكەی دروستكرد. هەروەها لێكۆڵینەوەیەكی هاوشێوە لەلایەن جاك دو مۆرگان و فنست تایلەوە لەساڵی دواتردا ئەنجامدرا، پاشان لە ساڵی 1923ز، ئیرنیست هێرتزفیڵد سەردانی شوێنەكەی كرد و ئاماژەی بە شوێنی هەڵكۆڵراوەكە كرد لە سەر نەخشەی شوێنەواری ناوچەكە لە سالی 1924ز دا. سیسل جەی ئەدمۆندز كە ئەفسەری كارگێڕی بەریتانیا بو لە عێراق هەستا بە لیكۆڵینەوە لە شوێنەكە لە ساڵی 1926ز دا. و دۆكیومێنتێكی وێنەكراوی سەرەتایی بۆ هەڵكۆڵراوەكە بڵاوكردەوە (سەیری وێنە میژووییەكە بكە).

    Berger, Léon. 1892. “Sculpture rupestre de Chéïkh-khân.” Revue d’Assyriologie et d’archéologie orientale 2 (4): 115–120. 

    Börker-Klähn, Jutta. 1982. Altvorderasiatische Bildstelen und vergleichbare Felsreliefs. Baghdader Forschungen 4. Mainz am Rhein: P. von Zabern.

    Calmeyer, P. 1975. “Hūrīn Šaihān.” In Reallexikon der Assyriologie und Vorderasiatischen Archäologie, edited by Dietz Otto Edzard, et al. Vol. 4: 504–505.

    De Morgan, Jacques, and Vincent Scheil. 1893. “Les deux stèles de Zohâb.” Recueil de travaux relatifs à la philologie et à l'archéologie égyptiennes et assyriennes 14: 100–105.

    Debevoise, Neilson C. 1942. “The Rock Reliefs of Ancient Iran.” Journal of Near Eastern Studies 1 (1): 76–105. 

    Edmonds, Cecil J. 1928. “Two More Ancient Monuments in Southern Kurdistan.” Geographical Journal 72 (2): 162–163. 

    Edmonds, Cecil J. 1966. “Some Ancient Monuments on the Iraqi-Persian Boundary.” Iraq 28 (2): 159–163.

    Farber, Walter. 1975. “Zur Datierung der Felsinschrift von Šaih-hān.” Archäologische Mitteilungen aus Iran (n.F.) 8: 47–50.

    Herzfeld, Ernst. 1924. Paikuli: Monument and Inscription of the Early History of the Sasanian Empire. Berlin: D. Reimer & E. Vohsen.

    Herzfeld, Ernst. 1926. “Reisebericht.” Zeitschrift der Deutschen Morgenländischen Gesellschaft (n.F.) 80: 225–284. 

    Herzfeld, Ernst. 1941. Iran in the Ancient East. London: Oxford University Press.

    Herzfeld, Ernst. 1968. The Persian Empire: Studies in Geography and Ethnography of the Ancient Near East. Wiesbaden: F. Steiner.

    Postgate, J. Nicholas, and Michael D. Roaf. 1997. “The Shaikhan Relief.” Al Rāfidān 18: 143–156.

    Rawlinson, Henry. 1939. “Notes on a March from Zoháb, at the Foot of Zagros, along the Mountains to Khúzistán (Susiana), and from Thence through the Province of Luristan to Kirmánsháh, in the Year 1836.” Journal of the Royal Geographical Society of London 9: 26–116.

    ناوەڕۆك
    ماسیو پیبڵز (2019)