خانی دەربەنديخان

ناوی تر (جێگرەوە)

خانی دەربەنديخان، كەرەڤانسەرای دەربەنديخان، كەرەڤانسەرای

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
بەهار 2017
جۆری پێگە
بينای شارستانی، بازرگانی، نيشتەجێبون
شار
دربەنديخان
گوند
سيروان
پارێزگا/هەرێم
پارێزگای سلێمانی
    ميديا

    دیمەنەکانی دەربەنديخان (خانی لە ناوەوەیە)

    ڕووەکانی دەرەوەی خانی دەربەندیخان

    دیمەنە گشتیەکانی ناوەوەی خانی دەربەندیخان

    گومەزی خانی دەربەندیخان و شوێنە داپۆشراوەکانی بە تاق

    دیمەنە سروشتیەکان و پاشماوە کونەکانی چواردەوری خانی دەربەندیخان

    خانی دەربەنديخان دەکەوێتە گوندی سيروانی نوێ، راستەوخۆ لە باشوری رۆژهەلاتی شاری دەربەنديخان، پارێزگای سلێمانی، لە کوردستانی عێراق. کە دەکەوێتە سەر گردێکی نزم کە دەروانێتە سەر گوندەکە، بە لایەکیەوە درێژدەبێتەوە بۆ سەر رووباری سيروان. خان لە پێشتر بۆ خزمەتکردنی رێگای قافلە بازرگانیەکان بەکاردەهات کە لە ناو رێگاکەی نێوان چیای بارانان لە باکورەوە و چیای قەوالا لە باشورە دەروا. ماوەیەکی کەم پێش هەستانی تیمی  MMMبە دۆکیومێنتکردنی پێگەکە لە ساڵی 2017 پێگەکە نۆژەنکرابوو.

    کەرەڤانسەرای دەربەنديخان لە بەردی نەخشداری درشت دروستکراوە. رەنگە چوونەژوورەوەی لەلای باشورەوە بووە، کە دەکەوێتە بەرامبەر رووباری سیروان (سەیری پانۆڕاما بکە). بەم شێوەیە دەتوانین وەسفی نەخشەی بیناکە بکەین؛ بیناکە بە شێوەی لاکێشەییە و چارێکەکەی باشۆری رۆژهەڵات لێکراوەیە، ئەمەش دەبێتە هوی پێشەکیەکی کراوە.

    لە بەینی دەرگا جۆراوجۆرە کەوانەییەکان لەو پێشەکیە کراوەدا، گەورەترینیان بەرەو باکور دەروات بۆ ژووری ناوەڕاست کە داپۆشراوە بە گومەز. ئەم ژوورە بۆشاییەكی گواستنەوە دروستدەکات بۆ حەوشێکی لاکێشەیی گەورە، کە کراوەیە بە درێژایی دیواری باکۆری خان (سەیری پانۆڕاما بکە) .  

    دوو باڵ بە درێژایی هەردوو تەنیشتی رۆژهەڵات و رۆژئاوای خانەکە هەن؛ باڵی رۆژئاوا بە شێوەیەکی دیار لە باڵی رۆژهەڵات گەورەترە، چونکە بە درێژایی پێشەکیە کراوەکەیە، کە لە باشوری رۆژهەڵات   درێژ دەبێتەوە (سەیری پانۆڕاما بکە). هەردوو باڵ لەسەر رێزێکی پێکهاتوو لە چەند ژووری لاکێشەیی دریژ دابەشکراون_ ڕەنگە ئەمانە ژووری مێوان بوون_ هەر ژوورێك دەرگایێکی کەوانەیی هەیە. زور لە بانەکان بە شێوەی تاقەی بەرمیلی نۆژەنکراون، بە تایبەتی لەسەر درێژایی باڵی رۆژئاوا. لێرە بەشێك لە دیوارە رەسەنەکان لەسەر شێوەی پێش نۆژەنکردن ماون، و دەتوانین بیانبینین لە هەموو لایەکانی بینایەکە.

    لێرە ڕێگایەکی کاروانی نا سەرەکی_ بە نزیکەیی بە دوای شوێنی دۆڵی رووباری دیالا/سیروان دەکەوێت_ لە ناو ئەم ڕێڕەوە تێدەپەرێت، خانەقین یان کفری لە باشۆری رۆژئاوا بە هەلەبجە لە باکۆری رۆژهەڵات دەبەستێت (و بەرەو رۆژهەڵات بەردەوام دەبێت)1. وا دیارە کە خان سەرکەوتوو نەبووە لە راکێشانی سەرنجی ئەو گەشتیارانەی لەم ناوچەیە تێپەردەبوون و وەسفی ڕێڕەوەکەیان کردوە لە سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20.2 مێژووی ڕاستەقینەی دروستبوونی بینایەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ روون نیە. بینایەکە لەو کاتەدا تا نزیکی بناغەکەی وێرانبوبوو، هەتا ئەو کاتەی دووبارە لە ژێر چاودێریکردنی بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی نۆژەنکرا.

    • 1. تایبەت بە ڕێڕەوەکانی کاروانەکان لەناو ئەو شوێنەدا: Cecil J. Edmonds, Kurds, Turks and Arabs (London: Oxford University Press, 1957), 19; Ely B. Soane, Report on the Sulaimania District of Kurdistan 1910 (Sulaymaniyah/Slemani: Kurdology Center, 2008; reprint [1910]), 27.
    • 2. هێنری راولنسۆن دیاریکرد کە ئەو شوێنەیە رەنگە 'باناه- خيلان Banah-khilan' بێت لە ڕاپۆرتەکەی بۆ گەشتەکەی لە ساڵی 1836؛ سەیری  (Notes on a March from Zoháb (…),” Journal of the Royal Geographical Society of London 9 (1839'بکە، بۆ دڵنیا بوونەوەی زیاتر سيسيل جەی ئێدمونز (Cecil J. Edmonds) هەستا بە تێپەربوونی بە ناو دەربەندی دەربەنديخان لە ساڵی 1922 بەڵام خانەکە دەستنیشان نەکرد و هەروەها بوونی هیچ شارێك ئاماژەی پێنەکرد.؛ سەیری Kurds, Turks and Arabs (London: Oxford University Press, 1957), 158 بکە.
    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز (2020)