مەزاری شێخ ئادی

بەروار

نزیکی سەدەی 12ی زایینی

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
پاییزی 2013
جۆری پێگە
بینا وکۆمەڵگە ئاینیەکان
گوند
لالش
پارێزگا/هەرێم
پارێزگای نەینەوا
    ميديا

    Sanctuary Gate

    حەوشەکەی پێشەوە و دەروازە سەرەکیەکە

    گومەزەکانی مەزارگە

    مەزارگەی شێخ ئادی (ناوەوە)

    مەزارگەی شێخ حەسەن

    ژووری حەسن دینا

    Room of Heft Sivaran Mala Adiya

    ژووری شێخ ئەبوبەکر

    هۆڵی کۆبوونەوەکان

    وێنە مێژوویەكان

    وێنە تەواوكەرەكان

    مەزاری شێخ ئادی ناوەندی مەزارگەی دۆڵی پیرۆزی لالشە. ئەم شوێنە بە نزیکی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری شاری موسڵ لە ناوچەی شێخان، لە باکوری عێراق. ئەم پێگەیە بە ناوی شێخ ئادیەوە ناونراوە، ئەو پیاوە ئاینەیی یاسا سەرەکیەکانی یەزیدیەتی داناوە و وتاری داوە لە ناوچەکەدا. گومەزە دیارە شێوە قوچەکیەکانی لە تەواوی دۆڵەکەوە دەبینرێن (سەیری دیمەنەکە بکە لە مەزاری شێخ شەمسەوە کە دەکەوێتە نزیکیەوە و لەسەرگردێك لە باشوری ڕۆژئاوایەوە). مەزارەکە کە دەکەوێتە نزیکی گۆڕی شێخ ئادیەوە. بە ماوەیەکی کەم دا دوای مردنی شێخ ئادی لە سەدەی 12 دەستکرا بە دروستکردنی. پاشان بە بەردەوامی فراوانکرا هەتا کرا بە ناوەندێکی حەج کردن.

    بینای مەزارەکە بونیاتێکی شێوە لاکێشەیی هەیە کە ڕووی کردۆتە ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا شان بە شانی دۆڵی لالش (سەیری نەخشەکە بکە). لە 3 لایەوە بە دیوار و لە باکورەوە بە لاشاخێکی بەردەڵان جیا کراوەتەوە. تەواوی بیناکە بە بەردی لە کان دەرهاتوو بنیاتنراوە، هەروەها هەندێك بەشی بە بەردی داتاشراو ڕووپۆش کراوە و ڕووکاری گومەزەکانیش سافکراون. دەرگای چوونە ژورەوەی سەرەکی کەوتۆتە لای ڕۆژئاوایەوە و (دوو دەرگای لاوەکیش لە ڕۆژهەڵات و باشوریدا هەن). دەرگای سەرەکی دەکەوێتە بەردەم حەوشەیەکی گەورە کە زنجیرەیەك ژووری کراوەی شێوە قەمبور لە خۆ دەگرێت لە باکورەوە کە لە ئێستادا وەك دووکان بەکاردەهێنرێن بۆ حاجیەکان (وێنە مێژووییەکە لێرە ببینە). حەوشەکە کۆمەڵێك مەزارگەی بچووك و گومەزێکی بچووکی شێوە قوچەکیشی تێدایە.

    دەرگای ڕووی ڕۆژهەڵاتی حەوشەکەی بە بەردی مەڕمەڕی ڕەساسی دروستکراوە و بە شێوەیەکی جوان نەخشێنراوە. ستوونەکانی ڕاگری کەوانێکی نیمچە بازنەن لەگەڵ تاقێك. لەسەروو ئەمیشەوە، بنمیچێکی بەهێز هەیە (لە ئێستادا بە چیمەنتۆ دروستکراوە). چوارچێوە نیمچە بازنەییەکە دوو تێکستی هەڵکۆڵراوی عەرەبی لەسەرە کە لە ناو دوو بازنەی شێوە هێلکەییدا نوسراون، ناوی ئەو کەسانەی لەسەرە کە دەرگاکەیان نۆژەنکردۆتەوە. (دەقەکانی 1 و 2) هەروەها وێنەی باڵدار و هەندێك گەڵای لەسەرە. بەردەکانی ئەملا و ئەولای دەرگاکە هەندێك بەردی تێدایە کە تابلۆیەکی هەڵکۆڵراوە کە لەوانەیە لە هەیکەلی ترەوە بەکارهاتبێتەوە. هەروەها لە سەر دیوارەکانی نزیکی دەرگاکەوە هەندێك دەق هەیە (دەقی 3 و 4).

    پاش تێپەڕاندنی هەیوانەکە، دەچیتە ناو حەوشەیەکی ڕووپۆشکراو لە ناوەوە (پانۆراماکە لێرە ببینە). لە باکوری ڕۆژئاواوە کە بەستراوەتەوە بە ڕێگای هاتنە ژوورەوەوە، شوێنێکی داخراوی مۆدێرن هەیە کە وەك خاڵی کۆبوونەوە بەکاردێت. لە ڕۆژهەڵاتی ئەمەوە کونی تایبەت هەن بۆ دانانی چرا کە تێکستێکی عەرەبی لەسەر هەڵکۆڵراوە لە بەشی پشتەوەی (دەقی 5). هەر لە حەوشەکەدا تێکست و هەڵکۆڵراوی بچووك هەن. لەسەر ڕووکاری حەوشەکە، چەندین داری شاتوو ڕوواون و گەورەبوون. هەروەها لە باکور و باشوری حەوشەکەدا چەندین ژوور هەن کە بۆ مەبەستی ئایینداری بەکارهێنراون.

    لە سوچی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەوشەی ناوەوە، لەو دەروازەیەی کە پێی دەوترێت دەریێ قاپی دەچێتەوە سەر ناوەڕاستی مەزارەکە. چوارچێوەی دەرگاکە لە دوو ستوون پێكدێت کە هاوشێوەی ستوونی کۆرنیسین و وێنەی گەڵای ئەکانتوسی بە بەرزی لەسەرە. لەسەرو ئەمەشەوە کەوانێکی چەماوەیە لەگەڵ چەند زەخرەفەیەکدا. تاقێك لەسەر چوارچێوەی دەرەوەی ئەم دەرگا کەوانەییەوە دانراوە. شێوازی دیکۆری ئەم دەروازەیە وێنەی چەند تاوسێکی لەسەرە کە کە سیمبولێکی گرنگی بیروباوەڕی یەزیدیەکانە، هەروەها تیشکی خۆر کە دەدرەوشێتەوە بەسەر نوسراوێکی عەرەبیدا (دەقی 6). پێدەچێت کە ئەم دەروازەیە زیاد لە جارێك نۆژەنکرابێتەوە. جۆرج پێرسی باجەر لە ناوەڕاستی سەدەی 19دا سەردانی شوێنەکەی کردوە و وێنەیەکی کێشاوەتەوە کە جیاوازە لەوەی ئێستا هەیە،Badger 1852 (1), fig. between pp. 106–107. لە کاتێکدا واڵتەر باخمان وێنەیەکی تری کێشاوە لە ساڵی 1911 (هەروەها لە لایەن گێرترود بێلGertrude Bell Archive, Album M, no. 45 (http://gertrudebell.ncl.ac.uk/photo_details.php?photo_id=3348). و ویلیەم ویگرامەوە وێنە گیراوە) لە لایەکی ترەوە تاریفی ئێمپسن کە لە ساڵی 1928 کردویەتی لەوەی دەرگایەی ئەمڕۆ دەچێت و پێی وایە کە لە نێوان ساڵەکانی 1911-1928 دروستکراوە.Empson 1928, 122. Cf. Açikyildiz 2009, n. 73. نوسراوە عەرەبیەکەی سەردەرگاکەی پێشوو نەماوەتەوە، بەڵام لە لایەن گەشتیاری ڕووسی بێرێزین خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە کە لە ساڵی 1843 سەردانی ئەم شوێنەی کردووە (دەقی 7).Berezin 1951 [1854], 69.

    لەسەر ڕێگای چوونەژورەوەی دەریێ قاپی چەندین سیمبول لەسەر بەردەکان دروستکراون. ڕاستەوخۆ لە لای چەپیەوە مارێك بە شێوەیەکی ستونی دروستکراوە و بە ڕەنگی ڕەش بۆیاخکراوە و لە ژێر ئەمەشەوە مارێکی تر هەیە (کە ئەمەیان بە ئاسۆیی دروستکراوە). جیاواز لە مارەکان کە لە نزیك دەروازەکەوە هەڵکۆڵراون، بەردەکانی تر کە سیمبولیان لەسەرە پێدەچێت لە بینای ترەوە هێنرابن و بەکارهێنرابنەوە. چەندین نوسینی عەرەبی کە لەسەر ئەم ڕووکارە هەڵکۆڵراون و ئێستا نەماون، لە لایەن هەردوو لە ئیلیا بێریزین و جۆرج پێرسی باجەرەوە ناوبراون (دەقی 8 و 9).Berezin 1951 [1854], 69; Badger 1852 (1), 106. لە پاڵ ئەمانەشدا، دوو نوسینی مۆدێرن (کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2007 و 2012) لە ڕۆژئاوای حەوشەی ناوەوە بەرامبەر دەروازەکە دانراون (دەقی 10 و دەقی 11).

    هۆڵی کۆبوونەوەکە کە شێوەیەکی لاکێشەیی هەیە و ڕووی کردۆتە ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا دەکەوێتە ناوەندی بیناکەوە. حەوت ستوونی چوارگۆشە، کە بە پەڕۆی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشراون وەك نەریتێکی ئایینی، هۆڵەکە بۆ دوو بەش دابەشدەکات. پلاتفۆرمێکی بەرز لە ڕۆژئاواوە کە تابووتی شێخ ئادی ئیبن بەرەکات (برازای شێخ ئادی) هەڵگرتوە. مەزاری شێخ حەسەنیش کەوتۆتە باکوری ڕۆژهەڵاتی هۆڵی کۆبونەوەکە (لێرە پانۆراماکە ببینە). دەرگایەك لە ژوورە چوارگۆشەیەکەی ئەم مەزارەوە دەچێتە سەر قادرمەیەك بۆ کانی زەم زەم، کە کانیەکی سروشتیە و زۆر پیرۆزە بۆ یەزیدیەکان. دەرگایەکی تر هەیە کە کەوتۆتە لای دیواری ڕۆژئاوای ژوورەکەوە دەچێتە سەر مەزاری شێخ ئادی کە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر کانی زەم زەم و هەروەها لە هۆڵی کۆبونەوەکەشەوە دەچێتەوە سەری (لێرە پانۆراماکە ببینە).

    لە بەشی ڕۆژئاوای مەزارەکەی شێخ ئادی، زنجیرەیەکی سێ ژووری سەقف شێوە گۆیی هەیە کە ڕۆنی زەیتونی باخە زەیتونەکانی لالشی تێدا هەڵگیراوە بۆ چراکانی ئەم شوێنە (سەیری پانۆرامای ژووری حەسن دینا بکە؛ سەیری پانۆرامای ژووی حەوت سیڤارانی مالا ئادیە بکە). بەشی ڕۆژئاوای ئەم ژوورانە، بەردە تابوتی شێخ ئەبوبەکری لێیە- کە وەك دەگوترێت برای شێخ ئادی بووە- بە پارچە قوماشێکی ڕەش داپۆشراوە (سەیری پانۆراماکە بکە). مەزارگای شێخ ئادی و شێخ حەسەن بە گومەزی شێوە قوچەکی داپۆشراون، و بەشێوەیەك دانراون کە نزیکبن لەیەکەوە؛ سێیەم دانە، کە گومەزێکی بچوکتری هەیە، ڕێك بەسەر ژوورەکەی حەسن دیناوەیە. بەشی باشوری مەزارگاکە، لەگەڵ حەوشە و کۆمەڵێك ژوور کە بۆ چەند مەبەستێك بەکاردێن، لە لایەن سەردانکارە ئاینیەکانەوە بەکاردێن بۆ مەبەستی جیاواز، وەکو مانەوە و ئامادەکردنی خواردن.

    سەرچاوەکانی 'تاریف و سیمبول و دیمەنە هونەریەکان': تایبەتی سەیری سەرچاوە نوێیەکانی Birgul Açikyildiz (Açikyildiz 2009; 2010, 131–146) بکە. هەروەها سەیری Layard 1849 (1): 282–284; Berezin 1951 [1854]; Badger 1852, 105–110; Bachmann 1913, 9–15; Bell 1924, 275–280; Empson 1928, 119–133; Drower 1941, 194–202; Kreyenbroek 1995, 80–83 بکە.

    تحسين بك بن سعيد بك، أمير آلشيخان متولي، ألشيخ عادي.'
     

    'تەحسین بەگی کوڕی سەعید بەگ، میری شێخان، جێگری شێخ 'ئادی'.

     

    دەقی 2 (لای چەپ):

    'عمرت باب ألشيخ عادي ، ميان خاتون بنت عبدي بك، على نفقتها ألخاصة.'
     

    'دەرگای شێخ ئادی لەلایەن میان خاتون، کچی عەبدی بەگ، لەسەر خەرجی تایبەتی خۆی بنیاتنراوە.'

    دەقی 3 (لای ڕاست):

    'عندما بُنيا باب آلشيخ عادي، فقير شمو بن مير يادكان مطبخجي و أولاده حجي فارس و موراد و مير حسن.'
     

    'دەرگای شێخ ئادی لە لایەن فەقیر شەمۆی کوڕی میر یادکان، مەتبەخچی و منداڵەکانی، حاجی فارس، موراد و میر حەسەن بنیاتنراوە.'

    دەقی 4 (لای چەپ):

    'بابا جاويش پير كمال، پير ميركان سنجاري، خادم شيخ عادي، مع تعمير هذا ألباب آلشريف في سنة ١٩٧٩.'

    'بابا چاویش، پیر کەمال، پیر میرکان شەنگالی، خزمەتگوزاری گەڕاندەوە بۆ شێخ ئادی بە نۆژەنکردنەوەی ئەم دەرگایە پیرۆزە لە ساڵی 1979دا.'
     

    هەڵکۆڵراوی سەر ڕووی ڕۆژئاوای دەروازە سەرەکیە نوسراوە:

    ' بديع بك'

    'بەدیع بەگ'

    دەقی 5:

    'بسم ألله ، عمر هذا ألباب ألشريف..... مشهورآ محل ...… جعل آلله آيامه سعيدة.'

    'بە ناوی خودا، ئەم دەرگایە بنیاتنرا...بەناوبانگ لە جێگای....خودایە ڕۆژەکانی خۆشبکات.'

     

    دەقی 6:

    'بسم آلله آلرحمن آلرحيم، خالق آلسموات و آلارض، آحفظ هذا آلمنزل، محل آلشيخ عادي ألموقر، شيخ ألمقام ألآول 596'

    'بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان، دانەری ئەرز و ئاسمان، ئەم ماڵە بپارێزە، شوێنی شێخ ئادی میهرەبان (کە پێگەکەی بەرزکراوەتەوە) 596/1199.'

    دەقی 7 (ناوەڕاست): 'ئەمە ڕۆژگاری ڕاسە، کوڕی شێخ ئەمیر، و ئەو ...شێخ غادی کە لە بەجۆشترین خزمەتکارەکانی بوون... و بوو بە خزمەتکاری خودا. خودا خەونی هێزی بۆ بەدیهێنا و لە نزیکی دەرگاکاندا، ڕێگەپێدراوە، 1230 (1816 زاینی).'
     

    لای چەپ: 'لانکەی شێخ ئیسماعیل غادی.'

    لای ڕاست: ' تۆ بەخێرایی دەجوڵێێت لە چاوەڕوانی ئیرادەی خودادا بۆ لای پیاوچاك شێخ عادی! حوسێین بەگ، کوڕی جاڤەر بەگ، 1231 [1816].'1

    دەقی 8:

    'ڕۆژگاری کاڤاتیر موتادجیخ (؟) ی شێخ ئادی لە سەردەمانی حوسێین بەگ، 1231 [1816].'2

    دەقی 9:

    یەکەم: 'سوڵتان یەزید، میهرەبانی یەزدانی لەسەربێت.'

    دووەم: 'شێخ ئادی، میهرەبانی یەزدانی لەسەربێت.'

    سێیەم: 'ئەمە نوسراوی سەرگۆڕی حاجی ئیبن ئیسماعیلە. ڕەحمەت و میهرەبانی لەسەر دەروازەکانی هەڵکۆڵراون. لەبەرئەوە، بە هێمنیەوە بچنە ژوورەوە. ئامین. لە ساڵی 1195.'3
     

    دەقی 10:

    بەڕێز ساڵح چەتە، کە خەڵکی تورکیایە لە هۆزی ڕیشا، کەلوپەلەکانی شێخ ئادی نوێکردۆتەوە لە بەرواری 20/4/2007.

     

    دەقی (ڕاگەیاندن):
     

    من، تەحسین سەعید عەلی، میری یەزیدیەکانی عێراق و جیهان، بڕیارمدا بە بەخشینی سەرجەم سامانەکەم بە ڕێکخراوی خێرخوازی یەزیدیەکان لە بەرواری 2/8/2012 و لەسەرەتای ساڵی داراییەوە، لەژێر سەرپەرشتی لیژنەیەك کە چاودێری ئەم سامانە دەکەن بۆ خزمەتکردنی یەزیدیەکان و ئاینی یەزیدی. من لە ئەرك و پێگەکەم وەك میری یەزیدیەکان و ڕابەری ڕۆحی یەزیدیەکان بەردەوام دەبم. و [داوای] ئاشتەوایی [لە خودا] دەکەم.
    (میر)
    تەحسین سەعید عەلی

    • 1. Berezin 1951, 69.
    • 2. Berezin 1951, 70.
    • 3. Badger 1852, 106-107.

    سەرچاوەکانی 'دەقەکان': Açikyildiz 2009, 301–333; Badger 1852; Berezin 1951..

    سکێچەکانی ژیاننامەی شێخ ئادی لە لایەن کۆمەڵێك نوسەری عەرەبی-زمانەوە دابینکراون، وەکو ئیبن ئەلئەسیر (کۆتای سەدەی دوانزە/ و سەرەتای سەدەی سیانزە) و محەمەد ئەمین ئەلعومەری (سەدەی هەژدە).1 شێخ ئادی لە ناوچەی بەعلبەك، وا دەردەکەوێت لە سەرەتای سەدەی دوانزەهەم، لە دایکبووبێت. وەك دەگوترێت، دواتر چۆتە موسڵ و پاشان لەگەڵ کۆمەڵێك لە شوێنکەوتووەکانی چۆتە لالش. بەپێی نەریتی ئەو شوێنە و، وەك هەندێك لە لێکۆڵەرانیش دەڵێن کە ئەو شوێنەی وتاری تێدا خوێندۆتەوە- کە لە ئێستادا بووە بە ئارامگاکەی- پێشتر کڵێسا یان مزگەوتبووە/ زاویە2. بەڵام، بەهۆی نەبوونی ‌بەڵگەی شوێنەوارناسی یان بەڵگەی ڕاستەوخۆوە، تەنها دەتوانرێت ئەوە بگوترێت کە پلانی ناڕێکوپێکی ئارامگاکە ئەنجامی پڕۆسەیەکی درێژخایەنی باشترکردنیەتی لە چەقێکی بچوکەوە- کە بەتێپەڕبوونی کات بووە بە شوێنێکی ئاینی پیرۆز بۆ شوێنکەوتووانی شێخ ئادی.3

    دوای مردنی شێخ ئادی (لە 1162، بەپێی ئەلعومەری)، گرنگی گۆڕەکەی زیاتر بوو. بەڵگەی تەواو نیە کە بە تەواوی کەی ئەم شوێنە بووە سەنتەرێکی پیرۆز بۆ سەردانکارە ئاینیەکان. جوگرافیاناس و مێژوناس یاقوت ئەل حەمەوی- کە لەسەدەی سیانزەهەمی زاینیدا نوسیویەتی- ئاماژە بەوە دەکات کە لالش قەزایەکی موسڵە و ئەو شوێنەیە کە شێخ ئادی لێ ژیاوە بێی ئەوەی کە باسی گۆڕی شێخ ئادی بکات.4 سەرەڕای باس نەکردنی مەزارگاکە، ئیبن ئەل فەوتی ئاماژە بەوە دەکات چۆن لە کاتی یاخیبونێکی ناوخۆییدا، فەرمانڕەوا بەدرەددین لۆلۆ (1225- 1259) فەرمانی کردووە کە ئێسك و پروسکی شێخ ئادی لە گۆڕ دەربهێنرێت و بسوتێنرێت. کە ئەمەش ئاماژەیە بە گرنگی ئەم شوێنە بۆ سەردانکارە ئاینیەکان لەو ڕۆژگارەدا.5 بە هەرحاڵ، ئەم بینایە بەچەند قۆناغێك و لە ماوەی چەند سەدەیەکدا بنیاتنراوە؛ تازەترین زیادکردن بۆ بیناکە، کە ئەو بەشەی باشوری هۆڵی کۆبونەوەکەیە و بۆ پێداویستی پراکتیکی بەکاردێت، لە دەوروبەری ساڵانی 1989 دا دروستکراوە.6 ئەم بینایە ڕووبەڕووی کۆمەڵێك ڕووداوی وێرانکاریش بۆتەوە. بۆ نمونە، وەکو لە پێشتر باسکرا، شالاوەکانی بەدرەدین لۆلۆ، و هەروەها ئەو وێرانکاریانەی کە بەهۆی ڕاگەیاندنی جەنگی پیرۆزی یەکێك لە سەرۆکە ناوچەییەکان دژ بە یەزیدیەکان (لە سەدەی پانزەهەم).7 لە ساڵی 1892، عوسمانیەکان هەڵمەتێکیان ڕاگەیاند لە دژی یەزیدیەکان. لەو هەڵمەتەدا، ئەم شوێنە وێران و تاڵانکرا و دیوار و سەربانی بیناکە زیانی زۆری بەرکەوت.8 لە هەموو دۆخەکاندا، ئارامگاکە بە بەکارهێنانی داروپەردووە ڕووخاوەکانی بونیاد دەنرایەوە. هەرچەندە لالش بەر بە هێرش و وێرانکاریەکانی دەولەتی ئیسلامی/داعشەوە نەکەوتوە، ئارامگای ئادی لە ئێستادا (ساڵی 2021) لە ژێر نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەیەکی چڕوپڕدایە.

    • 1. بۆ بینینی سەرچاوە سەرەکیەکان دەربارەی مێژووی ژیانی شێخ ئادی سەیری Siouffi 1885; Nau and Tfinkdji 1915–1917 بکە. و هەروەها سەیری Empson 1928, 103–111 بکە.
    • 2. دەربارەی کێشەی هەبوونی مزگەوت یان کلێسایەكی پێشتر، بەتایبەتی سەیری Fiey 1965, 796–815; Bois 1967, 88–99 بکە. هەروەها سەیری Açikyildiz 2009, 323–325 بکە.
    • 3. Açikyildiz 2009, 325; Açikyildiz 2010, 143.
    • 4. Yakut, Mu’jam al-Buldan, vol. 4;سەیری Nau and Tfinkdji 1915–1917, 150 بکە.
    • 5. Ibn al-Fuwati, al-Hawadith al-jami’a;  سەیری Açikyildiz 2010, 144 بکە.
    • 6. Açikyildiz 2010, 144.
    • 7. Açikyildiz 2010, 45.
    • 8. سەیری Empson 1928, 128 بکە. فەرمانکرابوو کە ئەم پێگەیە بۆ مەدرەسەیەکی ئیسلامی بگوردرێت، بەڵام ئێزدیەکان دووبارە دەستبەسەرداگرت لە ساڵی  1904، و دەست بە کاری نوژەنکردنیان کرد.

    کۆمەڵێك نوسەری عەرەبی-زمان، وەکو یاقوت ئەل حەمەوی، باس لە هەندێك زانیاری دەکەن لەسەر ژیانی شێخ ئادی لە لالش لە پێش دروستکردنی مەزارەکە.1 زۆر پاش ئەوە، لە سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، زۆر لە گەشتیارە ئەوروپیەکان کە سەردانی یەزیدیەکانیان کردووە، کۆمەڵێك تاریفی پەناگەکەیان بەجێهێشتووە.2 هەندێك لەم گەشتیارانە، نەخشەی سەرزەوی بیناکە و بەرزی بیناکەیان لە زەویەوە کێشاوە (بۆنمونە، سەیری پلانەکە بکە لە لایەن ئیمپسن؛ و سەیری پلان و بەش بکە لە لایەن واڵتەر باخمان).3 ئەوانی تر، وێنەی کۆمەڵێك تایبەتمەندی تریان کێشاوە (سەیری وێنەی کێشراوی ساڵی 1911ی دەریێ قاپی واڵتەر باخمان بکە). هەندێك لە گەشتیارەکانی سەدەی بیستەم، وەکو گێرترود بێڵ، وێنەی شوێنەکەشیان گرتووە.4 بەدرێژایی ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، گەشتیاران سەردانی ئەم پەناگەیەیان کردووە و بە پێی خولیا و بایەخی خۆیان چەندەها تایبەتمەندی ئەم شوێنە و نەریتەکانیان دۆکیومێنت کردووە، وەکو فرێیا ستارك و ئیسال دراوەری ئینگلیز،5 و سادید ئەل دەمەلوجی و عەبدولرزاق حەسەنی لە عێراق.6
     

    • 1. سەیری سەرچاوەکان بکە لە Siouffi 1885; Nau and Tfinkdji 1915–1917, 149–154.
    • 2. بۆ نمونە E.g. Ainsworth 1842 (2), 183-185; Berezin 1951 [1854], 68–73; Layard 1849, 282–284; Badger 1852 (1), 105–110; Bachmann 1913, 9–15; Bell 1924: 275–279; Empson 1928 (1), 12–16.. بۆ بینینی لیستێکی گشتگیرتری ئەم گەشتیارانە سەیری Açikyildiz 2009, nn. 6–7 بکە.
    • 3. Empson 1928, pl. between pp. 124–125 (cf. the diagrams in Berezin 1951 [1843] and Badger 1852.; Bachmann 1913, pl. 15).
    • 4. Gertrude Bell Archive, Album M, nos. 45–49; see also Bachmann 1913, pl. 14.
    • 5. Stark 2011 [1937], 108–114; Drower 1941, 159–162.
    • 6. Al-Damoojli 1949, 205; Hasani 1951, 25.

    Açikyildiz, Birgül. 2009. “The Sanctuary of Shaykh Adī at Lalish: Centre of Pilgrimage of the Yezidis.” Bulletin of the School of Oriental and African Studies 72: 301–333. 

    Açikyildiz, Birgül. 2010. The Yezidis: The History of a Community, Culture, and Religion. London: Tauris.

    Al-Damlooji, Sadiq. 1949. Al-yazīdīya [The Yezidis]. Mosul: Matba’t al-ittihad (in Arabic).

    Bachmann, Walter. 1913. Kirchen und Moscheen in Armenien und Kurdistan. Leipzig: J. C. Hinrichs. 

    Badger, George Percy. 1852. The Nestorians and Their Rituals: With the Narrative of a Mission of Mesopotamia and Coordistan in 1842–1844 [ ... ]. London: J. Masters.

    Bell, Gertrude. 1911. Amurath to Amurath. London: Dutton. 

    Berezin, Ilya. 1951 [1854]. “A Visit to the Yezidis in 1843.” In The Northern Jazira, ed. Henry Field, 67–79. Part 2, no. 1 of The Anthropology of Iraq. Cambridge, MA: Peabody Museum of American Archaeology and Ethnology. 

    Bois, Thomas. 1967. “Monastères chrétiens et temples yézidis dans le Kurdistan irakien.” Al-Machriq 61 (1): 88–101. 

    Drower, Ethel S. 1941. Peacock Angel. London: J. Murray.

    Empson, R. H. W. 1928. The Cult of the Peacock Angel: A Short Account of the Yezidi Tribes of Kurdistan. London: H. F. & G. Witherby. 

    Fiey, Jean M. 1965. Assyrie chrétienne: Contribution à l’étude de l’histoire et de la géographie ecclésiastiques et monastiques du nord de l’Iraq. Vol. 1. Beyrouth: Librairie Orientale.

    Hasani, ʻAbd al-Razzāq. 1951. Al-Yazīdīyūn fī ḥāḍirihim wa-māḍihim. Ṣaydā: Maṭbaʻat al-ʻIrfān (in Arabic).

    Kreyenbroek, Philip G. Yezidism: Its Background, Observances, and Textual Tradition. Lewiston, NY: E. Mellen Press, 1995.

    Layard, Austen Henry. 1849. Nineveh and Its Remains. 2 vols. London: J. Murray. 

    Nau, François, and Joseph Tfinkdji. 1915–1917. “Recueil de textes et de documents sur les Yézidis.” Revue de l’Orient Chrétien 20: 142–200, 225–275. 

    Siouffi, N. M. 1885. “Notice sur le Shaykh Adi et sur la secte des Yézidis.” Journal Asiatique 8/5: 78–98. 

    Stark, Freya. 2011 [1937]. Baghdad Sketches: Journeys through Iraq. London: Tauris Parke. 

    Wigram, W. A., and Edgar T. A. Wigram. The Cradle of Mankind: Life in Eastern Kurdistan. London: A. and C. Black, 1914.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیىڵز و هێلین مەلکۆ (2020)