پرۆفایلی پێگە
مزگەوتی ئامێدی دەكەوێتە سوچی باكوری قەڵای ئامێدی، لە باشوری كوَشكەكەی پێشو (كە لەئێستادا نەماوە). بیناكەی ئێستا لە سەدەی ڕابردوودا دروستكراوە، لەسەر كۆپیەكی ڕوخاو، كە پێشتر هۆڵی نوێژكردن بووە، منارەكەی كە چەند مەترێك دوورە لە هۆڵەكەوە، بە بەرزترین بینا دادەنرێت لە شارەكەدا، وە ئەگەری هەیە كە لە سەدەی شانزەدا دروستكرابێت.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
مێژوو
ڕایەكی باو هەیە كە دەڵێت مزگەوتی گەورەی ئامێدی لەسەر بینایەك دروستكراوە كە لە پێش ئیسلامدا هەبووە، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەكی شوینەوار نیە بۆ سەلماندنی ئەمە جگە لە نزمی ئاستی زەویەكە نەبێت،1 ڕوون نیە بە ووردی ئاخۆ كەی یەكەم مزگەوت لەم ناوچەیەدا دروستكرابێت، بە دڵنیاییەوە ئامێدی مزگەوتێكی هەبووە لە سەردەمی زەنكیەكاندا، وە دوو بەش لەو بینایە پارێزراون و لەئێستادا لە مۆزەخانەی عێراقیدان: مینبەرێكی تەختە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12 هەروەها دەرگایەكی تەختە كە نوسینێكی لەسەرە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بدرالدین لۆلۆ (1225-1259)2 زایینی، هەرچەندە ناتوانرێت بە ووردی دڵنیابینەوە بەڵام پێدەچێت ئەو بینایە لە سەدەكانی ناوەڕاستدا دروستكرابێت لەو شوێنەی مزگەوتی گەورەی ئێستای لێیە، وە لەوانەیە منارەكە دواتر زیادكرابێت بۆ مزگەوتەكە، هیچ نوسینێكی لەسەر بەدینەكراوە هەروەها هیچ بەڵگەیەكی نوسراو نیە كە بتوانێت ئەم بینایە بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمێكی دیاریكراو، بەڵام ئەوەی لە ناوچەكەدا باو و بڵاوە ئەوەیە كە ئەم بینایە لە سەردەمی شازادەی بادینان حسێن والی دروستكراوە، كە لە (1534-1573)3 زایینی دا فەرمانڕاو بووە، مزگەوتەكە هەتا چلەكانی سەدەی 19 وەك پاشماوە دەردەكەوت بە پێی ڕاپورتەكانی گەڕیدە كۆچكەرە ڕۆژئاواییەكان، (بو زانیاری زیاتر سەیری بڵاوكراوە سەرتاییەكان بكە)، لە سەدەی بیستەمدا دوبارە دروستكراوەتەوە، دوای خاپوركردنی بەهۆی بۆمبارانكردنی لە شەستەكانی سەدەی بیستەمدا.
بڵاوكراوە سەرەكیەكان
سەرەڕای ئەوەی كە گەڕیدە پێشینەكان بۆ ئامێدی، ئاماژەیەكی سەرپێییان دابو بە مزگەوتەكە، بەڵام ویلیام ئیزنوورس وهنری جیمس روس، هەردوكیان كە لە چلەكانی سەدەی نۆزدەهەمدا سەردانیان كردبوو لە (1840) زایینی دا، ووردەكاری تەواویان پێشكەش كردبوو بە شیكردنەوەی وەسفە ڕابردووەكەیان بۆ مزگەوتی گەورە كە لە ئێستادا هەیە، وهنری جیمس تێبینی ئەوەی كرد كە بەرامبەر كۆشكەكە پاشماوەی مزگەوتێكی گەورە هەیە، خاپور بووە بە هۆی جەنگ وپشتگوێخستنەوە، لە كاتێكدا كە منارەكە بینایەكی پتەوی هەبووە و وەكو یەكەیەكی باش دەردەكەوت،1 هنری بایندر تەنها گەڕیدە بوو كە لە هەشتاكانی سەدەی نۆزدەهەم دا (1880) وێنەی فۆتۆگرافی چركاندوە بۆ ئەم بینا ناوازەیە.2
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Ainsworth, William. 1842. Travels and Researches in Asia Minor, Mesopotamia, Chaldea, and Armenia. 2 vols. London: J. W. Parker.
الجنابي، طارق. 1982. دراسات في العمارة العراقية في العصور الوسطى. بغداد: وزارة الثقافة والأعلام.
Binder, Henry. 1887. Au Kurdistan en Mésopotamie et en Perse. Paris: Maison Quentin.
Ross Henry James. 1902. Letters from the East by Henry James Ross, 1837-1857. London: Dent.