پەرستگای شێخ شەمس

ناوی تر (جێگرەوە)

پەرستگای شێخ شەمس

بەروار

سەدەی 12ی زاینی

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
پایزی 2013
جۆری پێگە
بینا وکۆمەڵگە ئاینیەکان
گوند
لالش
پارێزگا/هەرێم
پارێزگای نەینەوا
    ميديا

    and Surrounding Area

    Upper Terrace

    داڵانی بەشی ڕۆژهەڵات

    داڵان: چوونە ژوورەوەی ژووری چاوەڕوانی مەزارەکە

    داڵان: دیمەنەکەی بەرەو مەزاری مەلیك ناسر دین

    وێنە تەواوكەرەكان

    مەزاری شێخ شەمس یەکێکە لەو بینا پیرۆزانەی کە دەکەوێنە ناو دۆڵی لالش لە باکوری عێراق. ستراکچەرەکە بە ناوی پیاوێکی ئاینیی سەدەی 12 ناونراوە کە لە دواییدا لەگەڵ خوداوەندی خۆری یەزیدی ناسراوە. مەزارەکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای مەزاری شێخ ئادی ناوەندییەوە لەسەر گردەکەی بەرامبەر کانی سپی. مەزارەکە کە پێدەچێت بە ماوەیەکی کەم لە دوای مردنی پیاوە ئاینییەکە دروستکرابێت کە یەکێکە لە پیرۆزترین مەزارگەکانی لالش. لێرە، لە کاتی جەژنی ساڵانەی کۆبونەوەدا (جەژنا جەماعیە) ڕیوڕەسمێکی ئایینی بە کۆمەڵ ئەنجامدەدرێت کە تێیدا گایەك دەکەن بە قوربانی.1

    • 1. قوربانیەکە لە پێنجەم ڕۆژی جەژنەکەدا لە حەوزێکی بەردەم مەرەکەدا ئەنجامدەدرێت (Açikyildiz 2010, 105–106). گایەکی تر لە جەژنێکی تردا قوربانی دەکرێت کە پێی دەڵێن چل ڕۆژی هاوین (Chilê Havinê; ibid., 110).

    مەزاری شێخ شەمس لە دۆڵەکەوە لە ڕێگەی کۆمەڵێك قادرمەوە دەچێتە ناوی کە لە مەزاری شێخ ئادیەوە دێت. بیناکە بە داڵانێکی کراوە چواردەوردراوە بە پێی نەخشەیەکی لاکێشەیی دروستکراوە و ڕووی کردۆتە ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا. لەڕێگەی داڵانێکەوە لە لای ڕۆژهەڵاتیەوە دەچیتە ناوی کە لە ساڵانی 1990کاندا دروستکراوە.1  ئەم داڵانە دەکەوێتە هاوشانی مەزارە بچووکەکەی مەلیك ناسر دین کە بە دەرگایەکی سادە لێی دەچیتە ژوورەوە کە لەسەریەوە ڕوویەکی شێوە سێگۆشەیی هەیە و دەقێکی هەڵکۆڵراوی لەسەرە بە زمانی عەرەبی.2  لە ڕۆژئاوای داڵانەکەوە دەرگایەکی نزم کە سەرەوەی شێوە چەماوەیە دەبێتە شوێنی چوونە ژوورەوە بۆ بەشە سەرەکیەکەی بیناکە. لە کاتی بەڵگاندن لە لایەن تیمی MMM گوڵ و توێکڵە هێلکەی ڕەنگکراو بۆ ئاهەنگگێڕانی جەژنەکە بە کەوانی سەر دەرگاکەوە نوسێنرابوون.3

    دەرگا شێوە کەوانەییکە دەچێتەوە سەر ژوورێکی شێوە لاکێشەی شێوە چەماوە کە ڕووی کردۆتە ڕۆژهەڵات-رۆژئاوا بە درێژایی لای باکوری بیناکە. ئەم ژوورە هاوشانی دێرینترین بەشی مەزارگەکەیە. لە ڕۆژئاوایەوە، مەزارەکەی شێخ شەمسە، کە لە ژوورێکی باکورەوە دەتوانرێت ببینرێت و لە ڕۆژهەڵاتیشیەوە ژوورێکی بچکۆلە هەیە. ژوورە بچکۆلەکە کە لە ژوورەکەی باکورەوە لە دەرگایەکی سەر کەوانی بە قادرمەیەك دەچیتە ناوی لە نەخشەکەدا چوارگۆشەیە و شێوەی چەماوەیە. دەرگایەکی نزم لە دیواری ڕۆژئاوایدا هەیە دەچێتەوە سەر ژووی گۆرەکە. ئێسیل درۆوەر لە ساڵی 1940 سەردانی لالشی کردوە و تێبینی لەسەر چەندین هەڵکۆڵراو نوسیوە لەسەر ئەم دیوارە وەك گومەزێکی قوچەکی ڕازاوە، هەروەها سیمبولی ئەستێرە و زەخرەفەی تر لەسەر بەردەکانی چواردەور.4  لەبەر ئەوەی ئەو هەڵکۆڵراوانە ئێستا نەماون، ناوچەکە دەبێت لە دوای ئەمە دووبارە بنیاتنرابێتەوە. ژووری گۆڕەکە لە نەخشەدا بە نزیکی چوارگۆشەیە و بە گومەزێك داپۆشراوە وەك ژووری گۆڕەکەی شێخ ئادی.    

    میچە فلاتەکەی مەزارەکە ڕێی چوونە سەری هەیە (پانۆراماکە لێرە ببینە). ئەم پلاتفۆرمە یارمەتیدەرە بۆ بینینی گومەزە شێوە قوچەکیەکە لە نزیکەوە کە دەکەوێتە سەر ژووری گۆڕەکە. نزمترین بەشی گومەزەکە چوارگۆشەیە، چینی سەر ئەو شێوە هەشت لایە و دوو چینەکەی سەرەوەیان بازنەیین. تۆپە ئاڵتونیەکەی سەر لوتکەی گومەزەکە لەگەڵ ئەو 32 هێڵە ئاماژەن بۆ تیشکەکانی خۆری پیرۆز، یان شەمس. لە سەرو ئەمەشەوە، ئەم سەربانە دیمەنی دۆڵەکەی بەرەو خوار لێ دەبینرێت، هەروەها گومەزە هاوشێوەکانی مەزاری شێخ ئادی لە دوورەوە دیارن.

    • 1Açikyildiz 2010, 164.
    • 2Drower (1941, 163) باس لە شێوەیەکی کۆنتری ئەم مەزارە دەکات.
    • 3ئەم ڕێوڕەسمە ئاینییە لە جەژنی سەری ساڵدا لە مانگی نیساندا ئەنجام دەدرێت؛ دەرگای ماڵەکان و پێگە ئاینییەکان وەك یەك دەڕازێندرێنەوە. لە لالش ئەو تاتە قوڕانەی کە بۆ ڕازاندنەوەی بینا ئاینییەکان بەکاردێن بە ئاوی کانی زەم زەم دروستکراون. سەیری Açikyildiz 2010, 108–109 بکە.
    • 4Drower 1941, 161–162.

    تەنها دەقە هەڵکۆڵراوە مۆدێرنەکان لە تەواوی مەزاری شێخ شەمسدا دەبینرێن کە ئەمانە لە خۆ دەگرێن:

    1. دەقی عەرەبی لە دەرگای چوونە ژوورەوەدا: مەزاری شێخ شەمس کە ڕزگارکردن لەسەر ئەوە.

    2. دەقی عەرەبی لە دەرگایەکی چوونە ژوورەوەی تردا: 'بۆ مەزاری باب ئەل شەمسانی'

    3. دەقی عەرەبی کە یادی دروستکردنی ژوورێکە لە ناو بیناکاندا: 'ئەم ژوورە لە لایەن بنەماڵەی کۆچکردوو میرزا حاجی ئەل مورابی و کوڕەکانی لە 15ی ئەیلولی ساڵی 2007 دروستکراوە.'

    4. دەقی عەرەبی کە ناوی مەزارێکی بچووك نیشان دەدات لە ناو بیناکاندا: 'مەزاری مەلیك ناسر دین.'

     

    تەنها کەمێك لەسەر کەسایەتی مێژوویی شێخ شەمس زانراوە (ناوی تەواوی: حەسەن ئیبن ئادی شەمسەدینە)، بەڵام دەوترێت کە ئەو لە لالش بووە کاتێك شێخ ئادی هاتوەتە ئەوێ بۆ وتاردان لە سەدەی 12دا. پاشان جێگەی باوکی گرتەوە وەك سەرکردەی یەزیدیەکان کە ناوی ئێزدینا میر بووە. لە دواییدا پیرۆزکراوە و بووە بە یەکێك لەو 7 فریشتەیەی کە ساڵانە کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لە کاروباری ئەو ساڵە و هەروەها بە خوداوەندی خۆرەوە ناسراوە.1 لە تەواوی پەناگەکانی یەزیدیدا 5 مەزار بە ناوی شێخ شەمسەوە کراوە.2

    مێژووی ئەو ستراکچەرانەی کە لایەن تیمی MMM بەڵگێندراون لە دۆڵی لالش بە تەواوی بڕواپێکراو و بێ گومان نین. ناواخنی بیناکە، چ ژوورە لاوەکیەکە و چ مەزارەکە لەوانەیە لەسەدەی 12دا دروستکرابن و پاشان هۆڵەکەی باکور و چەند تایبەتمەندیەکی تر زیادکرابن. تەنانەت ناواخنی ستراکچەرەکە لە ساڵی 1940وە دەستکاری کراوە، چونکە جیاوازە لەو نزرگانەی کە لە لایەن گەڕیدەکانی سەرەتای سەدەی 20 باسکراون (لە 'بڵاوکراوە سەرەتاییەکان'دا زیاتر ببینە).

    • 1. دەربارەی لایەنی پیرۆزی شێخ شەمس سەیریVictoria Arakelova, “Three Figures from the Yezidi Folk Pantheon,” Iran and the Caucasus 6 (2012): 57–73 بکە.
    • 2. Açikyildiz 2010, 166.

    مەزاری شێخ شەمس لە لایەن زۆرێك لەو گەڕیدانەی لە سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 سەردانی پەناگەی لالشیان کردووە باس کراوە، لەوانەش ئۆستن هێنری (ناوەڕاستی 1840کان)، سیسیل جەی ئێدمۆندس (1930/1940کان)، هەروەها ئیسێل ئێس درۆوەر لە (1940).1 ئەمەی کۆتایی تێبینی چەند تایبەتمەندێتیەکی کردووە لە دەرگای نزرگەکەدا کە لە ئێستادا نەماون. ئەوانەش بریتین لە ئەستێرەیەکی هەڵکۆڵراو، مانگێکی شێوە کەوانە، قوچەکێکی نوك تیژ و هەروەها مارێك لە لای ڕاستی دەرگاکەوە. زۆربەی وێنەگرە کۆنەکان لە پەناگەی لالش زیاتر سەرنجیان لەسەر پەرستگاکەی شێخ ئادی بووە. بەڵام گومەزەکەی شێخ شەمس لە ساڵی 1950 لە لایەن ویڵفرێد پاتریك سەزیگەر وێنەی گیراوە (وێنە مێژووییەکە ببینە)

    • 1. Layard 1849 (1): 289–290; Edmonds 1967, passim; Drower 1941, 161–162.

    Açikyildiz, Birgül. 2010. The Yezidis: The History of a Community, Culture, and Religion. London: Tauris.

    Drower, Ethel S. 1941. Peacock Angel. London: J. Murray.

    Edmonds, Cecil J. 1967. A Pilgrimage to Lalish. London: Royal Asiatic Society.

    Layard, Austen Henry. 1849. Nineveh and Its Remains. 2 vols. London: J. Murray. 

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز وهێلین مەلکۆ (2021)