پرۆفایلی پێگە
پردی زاخۆ، هەندێ جار بە پردی عەباسی یان بە پردی دەلال ناودەبرێت، دەکەوێتە شاری زاخۆ لە باکوری رۆژئاوای کوردستانی عێراق، نزیکەی 50 كيلومتر دوورە لە باکوری دهۆك و نزیکە لە سنووری تورکیا. زاخۆ دەکەوێتە نێوان دوو زنجیرە چیایەکانی ناسراو بە ناوی جودی. پردەکە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شارەکە و بۆ سەر رووباری خابور درێژدەبێتەوە کە لە لایەنی تورکیاوە دەردەچێت و دەکەوێتەوە کۆتایی رووباری دجلە. لە وانەیە دروستکردنەکەی بۆ یەکەم جار بگڕێتەوە بۆ سەدە کۆنەکان، و هەروەها نۆژەنکردنەکەوەی لە سەدەی ناوەراستبوو.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
سەرچاوە گشتیەکانی 'تاريف و سيمبوڵ و ديمەنە هونەرييەكان': Preusser 1911, 22–23; Çulpan 1975, 83; Pavelka 2010.
مێژوو
بەهۆی نەبوونی نوسین سیمبۆلەکان، تا ئێستا زانیاری لەسەر رەسەنێتی پردی زاخۆ روون نیە. بۆیە چەند ژماریەکی بیرۆکە دەرچووە کە رێکەوتە جێاوازیەکان لەسەر پردەکە بۆمان دەردەخەن، لەسەردەمە کۆنەکان دەستپێدەکات وەك لە سەردەمی ئاشوریەکانەوە تا دەگاتە سەردەمی عەباسیەکان. کەواتە بە گشتی زۆر رەوایە کە بلێن رەسەنی پردەکە و درووستکردنەکەی دەگەرێتەوە بۆ مێژووی سەردەمە کۆنەکان، و هەروەها نۆژەکردنەوەی لە سەدەکانی ناوەراست ئەنجامدراوە، لە چەرخی 12 یان 13. سەرەڕای مێژووی درووستکردنە رەسەنەکەی، ئەو پردە بۆ ماوەیەکی درێژ بۆتە خاڵی هەرە سەرنجراکێشی شاری زاخۆ، کۆمەلگاکانی ئەو شارە پردەکە وەك بەشێکی گرنگی کەلتۆری خۆیان و شانازی شارە کۆنەکەیان دەزانن.
رەسەنێتی ناوی تری پردەکە، دەلال، نە ناسراوە. بەڵام مارك سايكس ئاماژەی کرد کە ئەم ناوە بۆ ئەفسانەێیکی ناوەخۆ دەگەرێتەوە.1 وا باسکرا کە لە گۆرەی چیرۆکێکی سەدرەمی سەدەکانی ناوەراست، بیناکارەکان نەیان توانی کەوانە سەرەکیەکەی پردەکە ببەستنەوە هەرچەندە چەند جارێك هەوڵیاندا لە هەر دوو لاوە پێکەوە، لە کۆتایی، قوربانیان بە دەلال دا، کە ژنی کوری حاکمی ناوەخۆبوو، لەژێر پردەکە نێژرا، و بوو ئەگەری بە کۆتاییهاتنی کەوانەکە.
- 1. Sykes 1904, 160؛ سەیری ئەم سەرچاوانە بکە Khan 2008.
سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو' :عباسي 1948؛( Gazzola 1963, 171 (no. 252.
بڵاوكراوە سەرەكیەكان
لە گەشتەکەی ساڵی 1904، ئەفسەری سەربازی و دوبلۆماسی بەریتانی مارك سایکس کورتە وەسفێك و زوو وێنەی پردی زاخۆی بڵاو کردەوە.1 لە ساڵی 1911، توێژێنەری ئەڵمانی كۆنراد برۆسر لە بارەی پردەکە روونکردنەوەیەکی ووردی گەورەی کرد، نەك تەنها وێنەی بو گرت، بەلکۆ نەخشەی بە سوودی بۆ رووەکەی دروستکرد.2 گێرترود بيل وێنەی پردەکەی گرت - لەگەڵ کۆمەڵە وێنەکانی شاری زاخۆ- لە ساڵی 1922.3 و لە ساڵی 1948، خدر عباسی خوێندەوەیەکی ووردی لەسەر پردەکە و مێژووەکەی بڵاوکردەوە.4
- 1. Sykes 1904, 160.
- 2. Preusser 1911, 22–23.
- 3. Gertrude Bell Archive, Album H (http://gertrudebell.ncl.ac.uk/personalia.php?photo_id=203).
- 4. عباسي 1948.
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
عباسي، خضر. 1948. تاريخ بلدة زاخو والجسر العباسي: صفحة مجهولة في تاريخ العراق في الفترة المظلمة. بغداد: دار دجلة للطباعة
Çulpan, Cevdet. 1975. Türk taş köprüleri: Ortaçağdan Osmanlı devri sonuna kadar [Turkish stone bridges: From the medieval to the end of the Ottoman period]. Ankara: Türk Tarih Kurumu (in Turkish).
Gazzola, Piero. 1963. Ponti romani. Vol. 2, Contributo ad un indice sistematico con studio critic bibliografico. Florence: Olschki.
Khan, Geoffrey. 2008. “The Bridge of Zakho.” In The Neo-Aramaic Dialect of Barwar, 2156–2157. Leiden: Brill.
Pavelka, Karel. 2009. “Detailed Documentation and 3D Model Creation of Dalal Bridge Using Terrestrial Photogrammetry in Zakhu, Northern Iraqi Kurdistan.” CXXII CIPA Symposium, Kyoto, Japan, 11 October–15 October 2009: Proceedings. CIPA Heritage Documentation.