پرۆفایلی پێگە
شوێنەواری دارە ئاوێتەی گوندی مۆدێرنی ئۆغوزە لە پارێزگای ماردین لە تورکیا. بە دووری 23 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە. لە سەرەتای سەدەی 6ی زاییندا ئەم گوندە بچوکە کرا بە پێگەیەکی سەربازی گرنگ بۆ ڕۆمانیەکان لە دژی ئیمپراتۆریەتی ساسانی کە تەنها 18 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای شاری نوسەیبین دوورە. پاشان ناوەکەی ئەم شارە گۆڕا بە ناوی ئیمپراتۆری دەسەڵاتداری ئەو کات، ئاناستاسیۆپۆلیس. ئەم پێگەیە دەکەوێتە نزیك سنوری نێوان چیای تور ئابدین لە باکورەوە و دەشتی میزۆپۆتامیا لە باشورەوە. لەبەر ئەوە هەڵبژێردرا کە پێگەیەکی سروشتی بەرگریکردنی باشی هەبووە، هەروەها نزكە لە جۆگەیەکی بچوکی خابور لەسەر ڕووباری کۆردیس کە شارەکەی کردووە بە دوو بەشەوە. لەگەڵ ئەو چالاکیە کەمەی لە ڕووی بیناسازیەوە هەبووە، ئەم شوێنەوارە وێنەیەکی ناوازەی کۆتاییەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی و سەرەتای دەسەڵاتی بیزەنتینی نیشاندەدات. ئەو تایبەتمەندیە گرنگانەی کە تا ئێستا ماونەتەوە بریتین لە هەندێ پاشماوەی شارەکە و دیواری گەورەی بەرگریکردن و عەمبارێکی گەورەی ئاو، هەروەها گۆڕستانێکی بەردینی دێرینی گەورە.
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
دەربارەی نەخشە و شوێنەوارەکانی دارە سەیری Preusser 1911, 44–49; Crow 1981; Croke and Crow 1983, 151–156; Bell and Mundell Mango 1982, 102–105; Whitby 1986; Zanini 2003; Keser-Kayaalp et al. 2017. بکە.
مێژوو
لە پێش چاخەکانی ناوەڕاستدا دارە گوندێکی بچووكبووە و پێدەچێت لە سەردەمی ئەشکانیەکان دروستکرابێت. بە پێی پڕۆکۆپیەس و هەندێکی تر گۆڕانکاریەکان لە ساڵی 505 ی زاینییەوە دەستیان پێکردوە کاتێك لە لایەن ئیمپراتۆر ئاناستاسیوسەوە وەك سەربازگەیەك دیاریکرا بۆ ئەوەی بەکار بهێنرێت لە نزیکی سنوری ئیمراتۆریەتی ساسانی.1 دروستکردنی شارێکی پارێزراو لەم ناوچەیە بوو بە پێویستیەك لە دوای گرتنی شاری ئامیدا (دیاربەکر). بنکەیەکی نوێ پێویستبوو بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازیاکانی ڕۆمانیەکان لە میزۆپۆتامیا بە تایبەت کامپەینی ئەو کات بۆ گرتنی نیسیبیس (نوسەیبین). سەرباری سودی زۆری، دارە بەشێوەیەکی ستراتیجی دروستکرا لە ناو ئەو چیایانەی چواردەوریدا کە دەستی دەگەشت بە سەرچاوەیەکی لە بن نەهاتووی ئاو.
بنیاتنانی شارەکە لە لایەن قەشەی باڵا تۆماس ئەمیدا و بەرپرسێکی ڕۆمانی بە ناوی کالیۆپیەس کە بەرپرسی ئازوقە وخانوسازی بوو لە سوپای ڕۆژهەڵات سەرپەرشتی کرا. ڕێکەوتنی ساسانیەکان و ڕۆمانیەکان لە ساڵی 441 دروستکردنی بنکەی لە ناوچە سنوریەکانی میزۆپۆتامیا قەدەغە کردبوو، بەڵام ساسانیەکان لەم کاتەدا سەرقاڵی کێشەیتربوون و نەیاندەتوانی هێڕشی ڕێکخراو بکەن و تۆڵە بکەنەوە، تەنها دەیانتوانی کرێکارەکان بێزار بکەن. کاری بنیاتنان خێرا بوو، لە کۆتایی ساڵی 507 شارەکە ئامادە بوو بۆ نیشتەجێبوون. لە ساڵەکانی سەرەتادا، بە ناوی بنیاتنەرەکەیەوە ناونرا و پێی دەوترا ئەناستاسیۆپۆلیس.
دارە چیتر ناوی ئەناستاسیۆپۆلیس نەبوو لەسەردەمی جوستانیەکاندا و ناونیشانی مێترۆپۆلیسی پێدرا و بوو بە بنکەی سەرەکی بۆ هەردوو لە دوخ و قەشەی باڵای پارێزگای باشووری میزۆپۆتامیا. دارە لە ساڵی 530ی زایینیدا بە سەرکەوتووی توانی لە گەمارۆیەکی ساسانیەکان بەرگری بکات. هەر لەو ساڵەشدا ژەنەڕاڵ بیلیساریۆس جەنگێکی گەورەی بردەوە لە ناوچەکەدا. لەم کاتەدابوو کە شارەکە دووبارە کاری بۆ کرایەوە لە لایەن جوستانیەکانەوە لە ژێر دەسەڵاتی ئاناستاسیەس و دیوارەکانیان بەرز کردەوە. دارە توانی خۆی ڕابگرێت بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکان. لە کۆتاییدا شارەکە لە لایەن ساسانیەکانەوە گیرا لە ساڵی 573 و لە هەمان کاتدا ژمارەیەك لە دانیشتوانی دوورخرانەوە بۆ ناوچەی ئیمپراتۆریەتی ساسانی لەو کاتەدا. لە چەند دەیەی دواییدا شارەکە ناو بەناو لە لایەن هەریەك لە ساسانیەکان و رۆمانیەکان کۆنترۆڵ دەکرایەوە. (لە 591 دا بە دیاریکراوی گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی ڕۆمانیەکان و ئەوانەی کە دوورخرابوونەوە توانیان بگەڕێنەوە).
لە ساڵی 639 دا دارە و تەواوی ناوچەکانی میزۆپۆتامیای ژێر دەسەڵاتی ڕۆمانیەکان لە لایەن سوپای عەرەبە ئیسلامیەکانەوە گیرا. لە پاش ئەمە گرنگی شارەکە کەمی کرد و چالاکی بنیاتنان تێیدا کەمبوو. هێشتا لە سەدەی 13دا کۆمەڵگەیەکی گەورەی سریانی ئۆرسۆدۆکسی تێدا بوو (وەك لە سەرچاوە کریستیانەکاندا نیشاندراوە)، هەروەها لە سەدەکانی دواییدا دانیشتوانێکی فرە نەژادی هەبوو. لە دوای سەردانی جۆرج پێرسی باجەر بۆ شوێنەوارەکە لە ساڵی 1842، نوسیویەتی 'دوو گوند هەیە لە ناوەڕاستی پاشماوەی دارە، یەکێکیان 40 ئەرمەنی تێدایە و ئەوی تریان 100 خێزانی کوردی تێدایە. کریستیانەکان کەنیسەیەکی بچووك و قەشەیەکیان هەیە و پێیان وایە کە سەر بە کریستیانەکانی دیاربەکرن'.2 لە ماوەی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 گەڕیدەی تر تێبینیان نوسیوە لەسەر گۆڕەکان و پاشماوەی تر لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە. لەمڕۆدا گۆڕستانە دێرینەکە کراوە بە پارکێکی شوێنەوارناسی لە کاتێکدا گوندێك بە دانیشتوانێکی کوردەوە (ئۆغوزی نوێ، بە چەند سەد دانیشتوانێکەوە) لە نێو دیوارەکانی شارە دێرینەکەدا دەژین.
- 1. پرۆکۆپیەس لەگەڵ بیلیساریۆس هاتوەتە دارە لە ساڵی 529/530 و لە بارەیەوە نوسیویەتی (2.4-3.26) هەروەها تەماشای Wars (2.xiii.16-19)بکە. پێدەچێت زیادرەوی کردبێت لە بەڵگەکانیدا لە بارەی ڕۆڵی جوستانیەکان لە دامەزراندنی شارەکەدا لەبەر سروشتی پیاهەڵدانی کارەکەی (تەماشای Crokeand Crow 1983 بکە). هەروەها تەماشآی مێژووی زەکەریای میتیلین بکە (ps.-Zach. Chron. vi.6). گێڕانەوەی جۆشوای ستیلیت (ed. Wright 1882, 70).
- 2. .Badger1852 (1), 308 پاشماوەی کریستیانەکانی گوندەکە چوون بۆ سوریا لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا. (سەیری Anschütz 1975, 185 بکە).
سەرچاوەی گشتیەکانی مێژووی دارە: General sources on Dara’s history: Preusser 1911, 44; Anschütz 1975, 185; Croke and Crow 1983, 148–153; Keser-Kayaalp et al. 2017.
بڵاوكراوە سەرەكیەكان
یەکەم گەشتیار کە سەردانەکەی بۆ دارە تۆمار کردووە گەڕیدەی فەرەنسی ژان باپتیستا تاڤەرنێرە بوە کە لە ساڵی 1644 بەوێدا تێپەڕیوە. تێچەنە کورتەکانی سەرنجی خستۆتە سەر عەمبارە ژێرزەمینیەکە، کە ئەو پێی وایە کەنیسەیەکی ژێرزەمینی بێت.1 لە ساڵانی 1813-1814 جۆن ماکدۆناڵد كینێر تاریفێکی وردی پێگەکە دەکات و تێیدا باسی گۆڕستانە دێرینەکە و دیوارەکان و چەند بینایەك دەکات کە بە ناو گوندە مۆدێرنەکەدا بڵاو بوونەتەوە.2 لەم کاتەوە دارە دەکەوێتە پلانی زۆرێك لە گەشتیارەکانی کە بە نێوان ماردین و موسڵدا تێدەپەڕن و سەرسام بوون بە ڕۆڵی گرنگی ئەم شارە لە مێژووی ڕۆمانیەکاندا (ڕۆڵێک کە لە لایەن ئێدوارد گیبن لە کتێبە پڕ خوێنەرەکەیدا باسی کردووە بە ناوی کەوتن و هەستانەوە).3 لەبەر ئەوە لە زۆرێك لە ڕاپۆرتی گاشتیارەکانی سەدەی 19دا باس کراوە. بۆ نمونە، ولیام ئەنسوۆرس بەم شێوەیە وەسفی دەکات 'دیارتین شوێن لەم بەشەی جیهاندا، هەر لە پاشماوەکانی، شوێنەکانی ژێرزەوی، هەروەها ڕازاندنەوەی دەوڵەمەندی سەر گۆڕە هەڵکەندراوەکانی'. لە سەرەتای سەدەی 20 دا4 . کۆنراد پریسەر و گێرترود بێڵ بە تەواوتر ئەم شوێنەوارەیان بەڵگاندووە و وێنەی تەواوی مۆنیومێنتە گرنگەکانیان دابین کردووە.5
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Ainsworth, William Francis. 1842. Travels and Researches in Asia Minor, Mesopotamia, Chaldea and Armenia. 2 vols. London: J. W. Parker.
Anschütz, Helga. 1975. “Einige Ortschaften des Tur ‘Abdin im sudösten der Türkei als Beispiele gegenwärtiger und historischer Bedeutung.” Zeitschrift der Deutschen Morgenländischen Gesellschaft, Suppl. 3 (1): 179–193.
Badger, George Percy. 1852. The Nestorians and Their Rituals. 2 vols. London: J. Masters.
Bell, Gertrude, and Marlia Mundell Mango. 1982. The Churches and Monasteries of the Tur ‘Abdin. London: Pindar. Reprint, with new preface, notes, and catalogues, of Gertrude Bell’s The Churches and Monasteries of the Tur ‘Abdin (1910) and Churches and Monasteries the Tur ‘Abdin and Neighboring Districts (1913).
Croke, Brian, and James Crow. 1983. “Procopius and Dara.” Journal of Roman Studies 73: 143–159.
Crow, James. 1981. “Dara, a Late Roman Fortress in Mesopotamia.” Yayla: Report of the Northern Society for Anatolian Archaeology 4: 12–20.
Furlan, Italo. 1988. “Oikema katagheion: Una problematica struttura a Dara.” In Milion: Studi e ricerche d'arte bizantina; Atti della Giornata di Studio, Roma, 4 dicembre 1986, edited by Claudia Barsanti, Alessandra G. Guidobaldi, and Antonio Iacobini, 105–118.
Gibbon, Edward. 1905 [1788]. The Decline and Fall of the Roman Empire. Vol. 4. London: Methuen.
Keser-Kayaalp, Elif, Nihat Erdogan, and Andrew Palmer. 2017. “Recent Research on Dara/Anastasiopolis.” In New Cities in Late Antiquity: Documents and Archaeology, edited by Efthymios Rizos, 153–175. Turnhout: Brepols.
Kinneir, John Macdonald. 1818. Journey through Asia Minor, Armenia, and Koordistan in the Years 1813 and 1814. London: J. Murray.
Mundell, Marlia. 1975. “A Sixth Century Funerary Relief at Dara in Mesopotamia.” Jahrbuch der österreichischen Byzantinistik 24: 209–227.
Nicholson, Oliver. 1985. “Two Notes on Dara.” American Journal of Archaeology 89 (4): 663–671.
Preusser, Conrad. 1911. Nordmesopotamische Baudenkmäler altchristlicher und islamischer Zeit. Wissenschaftliche Veröffentlichung der Deutschen Orient-Gesellschaft 17. Leipzig: J. C. Hinrichs.
Tavernier, Jean-Baptiste. 1676. Les six voyages de Jean Baptiste Tavernier, ecuyer baron d’Aubonne, en Turquie, en Perse, et aux Indes […]. Vol. 1. Paris: G. Clouzier and C. Barbin.
Whitby, M. 1986. “Procopius’ Description of Dara (“Buildings” II.1-3).” In The Defence of the Roman and Byzantine East: Proceedings of a Colloquium Held at the University of Sheffield in April 1986, edited by Philip Freeman and David Kennedy, 737–783. Oxford: B.A.R.
Zanini, Enrico. 2003. “The Urban Ideal and Urban Planning in Byzantine Cities of the Sixth Century AD.” In Theory and Practice in Late Antique Archaeology, edited by Luke Lavan and William Bowden, 196–223. Leiden: Brill.