مەدرەسەی قوبەهان

ناوی تر (جێگرەوە)

مەدرەسەی قوباخان

بەروار

سەدەی دوازدەی زاینیی

بەرواری دۆكیومێنتكردنی پێگەی MMM
پایزی 2013
جۆری پێگە
بینا وکۆمەڵگە ئاینیەکان
شار
ئامێدی
پارێزگا/هەرێم
دهۆك
    ميديا

    Northern

    & Western Wing Facades

    Arched Entranceway

    دەرگای چوونەژورەوەی شێوە کەوانەیی

    دیوی باکور (تاقەکانی هەیوان)

    دیوی باشور (وردەکاری ڕووکارەکە)

    دیوی باشور (بەشی ناوەوەی)

    بینای ڕووی باشوری ڕۆژئاوا

    کاری بنیاتنان و وردەکاری هەڵکۆڵراو (ناوچە جیاوازەکان)

    بەشە پارچەکانی تەلارسازی (داڵانەکە)

    وێنە مێژوویەكان

    وێنە تەواوكەرەكان

    مەدرەسەی قوبەهان دەکەوێتە خوارووی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك لە کوردستانی عێراق. دەکەوێتە دۆڵێك لە دامێنی باکوری ڕۆژئاوای قەڵاکە. چوونە ناو مەدرەسەکە لە ڕێگەی ڕێگەیەکی پێڕەو بووە کە لە دەروازەی موسڵ دەچێتەوە سەری. مەدرەسەی قوبەهان بەڵگەی ئەوەیە کە ئامێدی ناوەندێکی زانستی ئیسلامی بووە لە ڕابردوودا،1 دواتر چیتر مەدرەسەکە بەکار نەدەهێنراو لە ئێستادا بەشێکی داڕماوە. دۆخی تەواوی دروستکردنی، کە لەوانەیە مێژووەکەی بۆ نێوانی سەدەکانی 12 و 16 بگەڕێتەوە، بە تەواوی نەزانراوە.

    • 1. شەرەفنامە، کە کارێکی مێژوویی کوردی دێرینە و مێژووەکەی بۆ کۆتایی سەدەی 16ی زاینیی دەگەڕێتەوە، ئامێدی وەك ناوەندێکی گرنگی خوێندنی ئاینیی باس دەکات کە تێیدا چەندین مزگەوت و مەدرەسە بوونیان هەبووە، هەرچەندە مەدرەسەی قوبەهان بە تایبەت باس نەکراوە؛ سەیری Nováček et al. 2011, 179 بکە.

    مەدرەسەی قوبەهان بە شێوەیەکی سەرەکی بە بەردەقسلی ڕێکی چوارگۆشە دروستکراوە و هەندێك ناوچەی بە بەردی زبرتر و خشت دروستکراوە. سەرباری دۆخی خراپی شوێنەوارەکە، نەخشەکەی ئێستاش دەتوانرێت دیاری بکرێت لە ڕێگەی نەخشەیەکەوە کە لە کاتێکدا کێشراوە کە مەدرەسەکە هێشتا بەکارهاتووە (لەبەر ئەوە ئەگەر هەیە هی پێش ساڵەکانی 1920 بێت).1

    بیناکەی لە شێوەی ناوچەیەکی لاکێشەییدا دروستکراوە کە ڕووبەرەکەی بە نزیکی 38 بە 23 م دەبێت. چوونە ژوورەوەی لە لای ڕۆژئاواوە لە ڕێی دەرگایەکەوەیە دەبێت کە بە کەوانێکی بەش بەش داپۆشراوە. یەکێك لە بەردەکانی سەرکەوانەکە بە نەخشێە هەڵکۆڵراوێکی شێوە مەدالی ئاڵۆز ڕازێنراوە. دەرگاکە کە بەستراوەتەوە بە ژوورێکی بچووکی چەماوەوە لێوەی دەچێتە ناو داڵانێکی ڕووپۆشکراوەوە (تەماشای پانۆراماکە بکە). لای ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی مەدرەسەکە بە تاقی بەتاڵی شێوە کەوانی تێژ جیاکراوەتەوە، کە ژوورێکی بچووکی لە دواوەی هەریەك لە دیوارەکانیەوە هەیە. چوونەژوورەوەی ئەم ژوورانە لە ڕێی دەرگای نزمی سادەوەیە و زۆربەیان پەنجەرەی لاکێشەییان تێدایە.

    دوو دیوە سەرەکیەکەی مەدرەسەکە دەکەوێنە باکور و باشورەوە. دیوی باکور، کە پێشتر دوو نهۆم بووە، تا ڕادەیەك لە دۆخێکی باشدایە. هەیوانێکی گەورەی هەیە کە دوو دیواری بچووکتر لە لاکانیەوەیەتی. هەیوانەکە، کە ژوورە شێوە گومەزیە تیژەکانی بە خشت دروستکراوە و سێ تاقی لەسەر دیوارەکەی پشتەوەی هەیە. تاقەکەی ناوەند ئاوی لێوە دەرژێتە ناو نافورەیەکی بچووکەوە. دیوی باشوری، کە لەوانەیە کۆنترین بەشی بیناکە بێت، لە دۆخێکی خراپدایە. پێشتر بە کۆمەڵێك ستوون پێشی گیراوە، کە بنکەکەی لە شوێنە ڕەسەنەکەی داڵانەکەدا ماوە. لە پشتی ئەم ڕارەوەوە ئەم دیوە خۆی لە ڕێگەی دەرگایەکەوە دەچیتە ناوی کە دوو پەنجەرە لە لایەکانیەوەن. بە چوارچێوەیەکی گەورەی ڕووپۆشکراو داپۆشراوە و  دەقی هەڵکۆڵراوی لەسەرە. ئەمە دەچێتەوە سەر ژوورێکی گەورە کە بە گومەزێکی هەشتلا سەریگیراوە و بە خشت دروستکراوە (پانۆراماکە ببینە). دوو ژووری لاوەکی کەوتبووە لاکانی ئەم بۆشاییە ناوەندییەوە. بینایەك کە لە دۆخێکی خراپدایە، بەشێکە لە قۆناغێکی بنیاتنانی جیاواز، لە بەشی باشوری ڕۆژئاوای سوچێکی مەدرەسەکەوە دەردەچێت. بە پێی ئەوەی کە لە نەخشەکەدا 3 بەشە، ئەمە دەکرێت مزگەوتێك و داڵانێك و مەزارێك بووبن. بە پێی ئەو پاشماوانەی لە چواردەوری ناوچەکەدا هەن، ئەوە نیشان دەدەن کە مەدرەسەکە دابڕاو نەبووە، بەڵکو بەشێکبووە لە نشینگەیەکی پارێزراو.

    • 1Salam Ru’úf 2009, 114; cf. Nováček et al. 2011, fig. 4.

    سەیری Nováček et al. 2011 بکە بۆ بینینی ڕۆنکردنەوەیەکی ووردی تەلارسازی مەدرەسەی قوبەهان.

    هەندێك دەقی هەڵکۆڵراو کە لە دۆخێکی خراپدان لەسەر چوارچێوەی دەرگا سەرەکیەکەی مەدرەسەکە لە لای دیوی باشوری هەیە.1 ئەم دەقە هەڵکۆڵراوانە تا ئێستا لێکنەدراونەتەوە.

    • 1. سەیری نەخشەکە بکە لە Nováček et al. 2011, fig. 12.

    هیچ دۆکیومێنتێکی پارێزراو لەسەر دامەزراندنی مەدرەسەی قوباهەن نیە، تەنها نەریتی زارەکی دەربازبوو هەیە. بەڵام، بەشی جیاوازی بیناکردن دەتوانرێت ببینرێت لە ڕێی تەکنیکی بنیاتنان و هەروەها مێژووەکەیان بە نزیکی دەخەمڵرێنرێت لە ڕێگەی شیکاری بەراوردکاری تەلارسازی لەگەڵ هەندێك داتای شوێنەوارناسی سنوردار.1 کۆنترین بەشی مەدرەسەکە، کە دیوی باشوریەتی، پێدەچێت مێژووەکەی بۆ سەدەی 12ی زاینیی بگەڕێتەوە (سەردەمی زەنگی). دیوی باکوری لەوانەیە لەنێوان سەدەی 12 بۆ 14 زیادکرابێت. بنیاتنان و زیادکردن پێدەچێت هەتا کۆتایی سەردەمی عوسمانیەکان بەردەوام بووبێت. بیناکە بە زۆری داڕمابوو کاتێك سیاسەتمەدار و ئەفسەری سەربازی مارك سایکس، کە تەنها سەردانکەر بووە ناوی بهێنێت، لە ساڵی 1902 سەردانی ئامێدی کردووە (وێنەکەی ببینە).2 کاری چاککردنەوە، کە لەوانەیە لە ساڵانی 1970کاندا کرابێت، لە دیوی ڕۆژهەڵاتەوە دەبینرێت.

    • 1. لە ساڵی 2009 تیمێکی کوردی-چیکی کاری دۆکیومێنتکردنی تەلارسازی، نەخشەدانان، و هەڵکەندن ئەنجامداوە لە سەرتاسەری ستراکچەرەکە. (Nováček et al. 2011؛ بۆ بینینی قوناخەکانی بیناسازی ستراکچەرەکە سەیری pp. 197–202 بکە).
    • 2. Sykes 1904, 166.

    سەرچاوە گشتیەکانی 'مێژوو': Ammann 2005/2005, 215–216 and n. 202; Nováček et al. 2011.

    Ammann, Birgit. 2004-2005. “Kleine Geschichte der Stadt Amadiya: Von streitbaren Fürsten, kurdischen Juden und grausamen Zeiten.” Kurdische Studien 4/5: 175–226.

    Nováček, Karel, et al. 2011. “Zangi-Period Architecture in Iraqi Kurdistan: Medrese Qubahan at Amêdi (‘Amadíya).” Zeitschrift für Orient-Archäologie 4: 176–210.

      رؤوف، عماد عبد السلام. 2009. السلطان حسين الولي أمير بهدينان. أربيل: سلسلة إصدارات الجمعية الثقافية التاريخية لكوردستان.

    Sykes, Mark. 1904. Dar-ul-Islam: A Record of a Journey through Ten of the Asiatic Provinces of Turkey. London: Bickers.

    ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز و هێلین مەلکۆ (2020)
    چاککردنی ناوەڕۆك
    ماسیۆ پیبڵز