پرۆفایلی پێگە
ئەكرۆپۆڵسی سروشتی ئامێدی، شوێنی نیشتەجیبون بوە لە سەردەمی ئەشکانییەكانەوە، ئەگەر لەوەش كۆنتر نەبێت، لەگەڵ چەندەها شەپۆلی نیشتەجێبونی دواتر كە تا ئەمڕۆمان بەردەوامە، وا باو بوو كە لەڕێی دوو ڕێگاوە بۆی سەربكەوێت، یەكێكیان بۆ ڕۆژهەڵات و ئەوەی تریان بۆ ڕۆژئاوا، هەردوكیان بە پلیكانەی بەردین ڕوپۆش كرابون بە درێژایی دەروازە بەرزەكانیان، ڕێگاكەی ڕۆژهەڵات گۆڕدرا بە شاڕێیەك بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل، بەڵام ئەوەی ڕۆژئاوا تا ئێستاش بەكاردەهێنرێت و بەشێكی دیاری پلیكانەكەش ماوە، پلیكانەكە هاوچەرخی هەڵكۆڵراوەكانی سەردەمی ئەشکانییەكانە، كە لە دیوی لێژاییەكەوە هەتا كۆتاییەكەی هەڵكۆڵراوە، پلیكانەكە نۆژەنكراوەتەوە كاتێك كە قەڵاكە سەرلەنوێ توندوتۆڵ كرایەوە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عمادالدین زەنكی دا (1085-1146) زاینی، و سەدەی دواتر، پاشان خزێنرایە ناو دەروازە گەورەكەوە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بدرالدین لۆلۆ (1225-1259).
ميديا
تاریف وسیمبول ودیمەنە هونەریەكان
مێژوو
كاری كنین بۆ ناوچەی پلیكانەكەی ئامێدی ئەنجام نەدراوە، و هیچ هاوتایەكی ڕوونی نیە كە تاریفی بكات، ئەوەش ڕێگرە لە دیاریكردنی میژووەكەی بەشێوەیەكی وورد، ئەو یەكێكە لەو سترەكچەرە كەمە ناسراوانەی كە لە چواردەوری قەڵاكەیە و بەڕوونی دیارە زۆر كۆنە، بەڵام پێدەچێت ئەوەی كە لێی دڵنیابن سەبارەت بە مێژووی شارەكە پێش سەدەكانی ناوەڕاست زۆر كەمە.1 بیناكە نزیك باشوری قەڵاكە لە بەرد هەڵكۆڵراوە، كە پێدەچێت وەك ئەستێڵێكی گەورە دروستكرابێت، مەزەندە دەكرێت كە مێژووەكەی بەنزیككراوەیی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە كۆنەكانی پێش ئیسلام، پێش ئەوەی چەند گۆڕێك هەڵكەندرێت لە دیوارەكانیدا كە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی سەرەتای كریستیان.
ڕیزبەندی مێژوویی لە دیوارە پالپشتكراوەكانی تەنیشت پلیكانەكەندا كەمتر ڕوونە، پێوەری سەرەكی بۆ دیاریكردنی مێژووی پلیكانەكە، جگە لە تەكنیكی بڕین وڕێكخستنی بەردەكان، بریتیە لە كۆمەڵێك هەڵكۆڵراوە كە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان، بەدرێژایی پلیكانەكە بەردەوام دەبن هەتا كۆتاییەكەی، ئەو شێوەیەی كە هەڵكۆڵراوەكەی خوارووی پێ دانراوە بە جۆرێكە كە ڕاستەوخۆ لەسەر سەكۆی كۆتایی پلیكانەكەیە، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە لە سەدەی یەكەمی پیش زایین تاكو سەدەی دووەمی زایینی هەڵكۆڵرابێت بەڕەچاوكردنی توانای بینینی بەدرێژایی ڕەوتێك2 كە پێشتر هەبوە. ئامێدی دەكەوێتە نزیك دەرچەكانی باكوری شانشینی حدیابی نیمچە سەربەخۆ، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەی ڕێكخراوی شوێنەوارییەكان گرنگ دەبێت پێش گەیشتن بە هەر دەرئەنجامێكی ورد لە بارەی مێژووی پلیكانەكە و نەوە دەسەڵاتدارەكەی كە هەستاوە بە دروستكردنی، زۆر گرنگە تێبینی وردی واتاكانی دوای ژیان بكرێت لە ڕەوتەكەدا بە درێژایی هەڵكۆڵراوە بەردینیەكان، هەروەكو پڕۆفیسۆر زەینەب بەحرانی تاووتوێ ئەم بابەتەی كردووە.3 لە سەردەمەكانی ناوەڕاستدا سترەكچەركە پارێزرا، هەروەها نەگۆڕدرا كاتێك كە زەنكیەكان دوبارە قەڵاكەیان قایم كردەوە لە سەدەی دوانزەدا، كاتێك كە فەرمانڕەوا بدرالدین لۆلۆ ئەم دەروازە گەورەیەی دروست كرد لە سەدەی دواتردا، ئەوا ئەم پلیكانەیەی كە لە ئێستادا بووە بە یەكێك لە شوێنەوارە مەزنەكان، بە وردی یەكخراوە لەگەڵ دیزاینەكەدا. توشی داڕمانێكی زۆر بوو بە تێپەڕبونی سەدەكان، بەڵكو تێپەڕبونی هەزاران ساڵ لە بەكارهێنان، بەڵام پێدەچێت زۆر بەكەمی گۆڕانكاری تێدا كرابێت، لە سەردەمە نوێكاندا، پلیكانەكانی نزیك دەروازەكە بە كۆنكرێت قایمكراوە وهەروەها دیوارێكی بەربەست دروستكراوە بە درێژایی دیوە لێژەكەی.
- 1. .دەربارەی مێژووی پلیكانەكە، لەگەڵ 125-122، 2018 Miglus et alبەروادی بكە، بەحرانی و تیمی (MMM) هەڵسان بە گێڕانەوەی مێژوویی دروستبونی بۆ سەردەمی ئەشکانییكان، بە پشتبەستن بە دروستبونی هەڵكۆڵراوەكان و دەروازەكە كە پەیوەستە پێوەی. یاقوت رومی حموی ئاماژەی بەوە دا كە شوێنی نیشتەجێبون بووە پیش ئەوەی كە عماد الدین زەنكی دروستی بكات، سەیری 49 Bahrani et al. 2019, 49–51.بكە
- 2. Bahrani et al. 2019, 59.
- 3. Bahrani et al. 2019, 59–60.
بڵاوكراوە سەرەكیەكان
ئامێدی لە چەندین نوسینی گەڕیدەكاندا دەردەكەوێت، بەڵام ئەم پلیكانەیە گرنگیەكی زۆری نەبووە لای نوسەرەكان، و ئەگەر باسیشكرابێت، ئەوە بەشێوەیەكی گشتی و بە هۆی ئەوەوە بووە كە پلیكانەكە درێژ و پروكێنەر بووە، نەك بەهۆی بایەخی شوێنەواری و گەنگژەییەوە.1 هنری بایندەر تاكە سەرنجی خۆی پێشكەش كرد سەبارەت بە بەها و چۆنێتی هەر دۆكیومێنتكردنێك (كە پێی وابوو سنوردارە): 'ڕێگاكە نیمچە هەڵكۆڵراوە لەناو بەردەكاندا، دابەزینیش تیادا مەترسیدارە چونكە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی دەبێت پىَ لەسەر ئەو ڕێگا ناهاوسەنگە دابنێین، كە پلیكانەیەكی نیمچە ڕوخاوە، كە پێكهاتوە لە بەرد و چەو و بەتێپەڕبونی كات ساف بووە'.
“Le chemin est à moitié taillé dans le roc, et la descente ment périlleuse que nous devons mettre pied terre; c’est un escalier à moitié détruit, formé des rochers et de galets usés et polis par les temps.'2
سەردانی واڵتەر باخمان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا یارمەتیدەر بۆ ئەوەی كە نەخشە و وێنە چركێندراوەكەی بۆ دەروازەی موسڵ بەشی سەرەوەی پلیكانەكەی دەگرتە خۆ، لەگەڵ ئەوەشدا سەركێشی نەكرد بەدەربڕینی هیچ وەسف و ڕاڤەیەك بۆ ئەو بینایە، لەو كاتەدا لۆرد ورك ۆرس وێنەگرتنی ڕەوتی ڕۆژهەڵاتی تەواكردبوو، بەبێ دەربڕینی هیچ سەرنجێك لە سەر ئەم پلیكانەیەی كە پەیوەستە پێوەی.
سەرچاوەی هەڵبژێردراو
Ainsworth, William. 1842. Travels and Researches in Asia Minor, Mesopotamia, Chaldea, and Armenia. 2 vols. London: J. W. Parker.
Bachmann, Walter. 1913. Kirchen und Moscheen in Armenien und Kurdistan. Leipzig: J. C. Hinrich.
Bahrani, Zainab, with Haider Almamori, Helen Malko, Gabriel Rodriguez, and Serdar Yalcin. 2019. “The Parthian Rock Reliefs and Bahdinan Gate in Amadiya/Amedi: A Preliminary Report from the Columbia University Mapping Mesopotamian Monuments Survey.” Iraq 81: 47–62.
Binder, Henry. 1887. Au Kurdistan en Mésopotamie et en Perse. Paris: Maison Quantin.
Miglus, Peter, Michael Brown, and Juan Aguilar. 2018. “Parthian Rock Reliefs from Amādiya in Iraqi-Kurdistan.” Zeitschrift für Orient-Archäologie 11: 110–129.
Warkworth, Lord [Henry A. G. Percy]. 1898. Notes from a Diary in Asiatic Turkey. London: Arnold.